بەھەشت لەئیسلامدا
بەشی زنجیرەیەک لەسەر |
ئیسلام |
---|
بەھەشت لە ئیسلامدا ئەو شوێنەیە کە وەک پاداشت بۆ موسڵمانان ئامادەکراوە دوای مردن و زیندووبوونەوە،[١] یەکێکە لە شتە نادیارەکان و بەڵگەی ھەبووە لە قورئان و فەرموودەدا ھەیە، باوەڕبوون بە بەھەشت بەشێکە لە باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی لەئیسلامدا، موسڵمانان باوەڕیان وایە کە بەھەشت شوێنی کامڵبوونە ھیچ کەموکوڕییەکی تێدانییە بۆ موسڵمانان ئامادەکراوە،[٢][٣] کە نەھیچ چاوێک بینیویەتی و نە وێنای کردووە نە بەمێشکی کەسدا ھاتووە، چەند ناوێکی ھەیە لەوانە: جەناتول فیردەوس، جەناتول نەعیم، جەنەتول مەئوا، جەنەتول خولد و داروسەلام.[٤][٥]إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا (کەھف:١٠٧) (کوردی: ئەوانەی ئیمانیان بەخوای گەورە ھێناوە و کاری چاکەیان ئەنجامداوە ئەوا خوای گەورە جەناتول فیردەوسی بۆ ئامادەکردوون و تێیدا دەمێننەوە)[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "دەرگاکانی بەھەشت و ناوەکانی". دەرگاکانی بەھەشت و ناوەکانی (بە کوردی). 2023-06-10. Retrieved 2023-06-10.
- ^ "وصف الجنة فی القرآن الکریم والسنة النبویة - حسین أحمد عبد القادر". ar.islamway.net (بە عەرەبی). 2014-10-31. Retrieved 2023-06-10.
- ^ "الجنة - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2023-06-10.
- ^ "صفة الجنة - موقع مقالات إسلام ویب". www.islamweb.net. Retrieved 2023-06-10.
- ^ "بەھەشت و دۆزەخ :: ماڵپەڕی فەرموودھ". fermude.com. Retrieved 2023-06-10.
- ^ سوورەتی کەھف، ئایەتی ١٠٧