یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | 2014 FIFA World Cup knockout stage |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | بەڕازیل |
دابەشکاریی کارگێڕی | ڕیۆ دێ ژانێرۆ |
جێ | یاریگای ماراکانا |
پۆتانی شوێن | ٢٢°٥٤′٤٤″S ٤٣°١٣′٤٩″W |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، list of Germany international football games |
لە پێش | یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ |
لە دوای | یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ |
کاتی ڕوودان | ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | yellow card، yellow card، yellow card، yellow card |
ڕێکخەر | فیفا |
یانە بەشداربووەکان | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین |
براوە | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا |
Statistical leader | ماریۆ گۆتزێ |
ناوبژیوان | Nicola Rizzoli، Carlos Vera، Andrea Stefani، Christian Lescano، Renato Faverani |
تۆمارکردنی گۆڵەکان | ماریۆ گۆتزێ |
یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ کۆتا یاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ بوو، کە ٢٠ھەمین خولی کێبڕکێی فیفا بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکانی تۆپی پێ بوو. یارییەکە لە یاریگای ماراکانا لە شاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ بەرازیل لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە نێوان ئەڵمانیا و ئەرژەنتین ئەنجامدرا. لەم خولەدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو.[١] لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕکابەرییان کرد، لەو قۆناغەدا یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان سەرکەوتن بۆ قۆناغی ١٦. لە ڕێگای گەیشتن بە یاری کۆتایی، ئەڵمانیا پلەی یەکەمی کۆمەڵەی ھەشتەمی بەدەستھێنا، بە دوو بردنەوە و یەکسانبوون، دوای ئەوە لە قۆناغی ١٦ لە جەزائیر، لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە فەرەنسا و لە قۆناغی پێش کۆتایی لە بەڕازیل، بە ئەنجامی 7–1 سەرکەوتنی بەدەستھێنا. ئەرژەنتین بە سێ بردنەوە لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم بوو، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە سویسرا بباتەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەلجیکا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ھۆڵەندا بباتەوە. لە یاریی کۆتاییدا ٧٤ ھەزار و ٧٣٨ بینەر لە یاریگاکەدا ئامادەبوون، ھەروەھا زیاتر لە ملیارێک بینەر لە تەلەڤیزیۆنەکانەوە بینەری بوون، ناوبژیوانی یارییەکە نیکۆلا ڕیزۆلی ئیتاڵیای بوو.
یارییەکە لە کاتی ئاسایی دا بەبێ گۆڵ تەواو بوو، بۆیە پەنابرایە بەر کاتی زۆرکراو. لە کاتی کاتی زۆرکراوی دووەمدا لە خولەکی "١١٣" یاریزان ماریۆ گۆتزێ کە کەمێک پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد، گۆڵی یەکەمی بۆ ئەڵمانیا تۆمارکردو یارییەکە بە ئەنجامی ١–٠ لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا کۆتایی ھات.[٢]
ئەمە چوارەم نازناوی جامی جیھانیی ئەڵمانیا بوو کە لە مێژوودا بەدەستی ھێنابێت و یەکەم نازناوی بوو لە دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، ھەروەھا یەکەم بردنەوەی جامی جیھانیی فیفا بوو لەلایەن ھەڵبژاردەیەکی ئەورووپی لە ئەمریکا. گۆتزێ وەک باشترین پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا، ھەروەھا مێسی خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێبەخشرا وەک باشترین یاریزانی نایابی فیفا. ئەڵمانیا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ ڕووسیادا نەیتوانی بەرگری لە جامەکەی بکات، دوای دۆڕانەکانی بەرامبەر مەکسیک و کۆریای باشوور بووە سێیەم ھەڵگری مۆندیال لەسەریەک کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەربچێت.
پاشخان
[دەستکاری]جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ ٢٠ھەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فیفا بوو بۆ ھەڵبژاردە نیشتمانییەکان، کە لە نێوان ١٢ی حوزەیران و ١٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە بەرازیل بەڕێوەچوو[٣][٤] بەڕازیل بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت و ٢٠٣ ھەڵبژاردە لە ڕێگەی قۆناغەکانی پاڵاوتنەوە کە لەلایەن شەش کۆنفیدراسیۆنی فیفا ڕێکخرابوو و لە نێوان حوزەیرانی ٢٠١١ و تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو، ڕکابەرییان کرد بۆ بەدەستھێنانی ٣١ پلەی دیکە[٥][٦] لە پاڵەوانییەتییەکەدا ھەڵبژاردەکان بەسەر ھەشت کۆمەڵەدا دابەشکران کە چوار ھەڵبژاردەی تێدابوو و ھەر تیپێک جارێک لەگەڵ یەکتردا یارییان کرد. دوو تیپی سەرەکی ھەر کۆمەڵەیەک سەرکەوتن بۆ قۆناغی دووەم.[٤] پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ ئیسپانیا بوو کە سێ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە پاڵەوانێتییە گەورەکاندا بەدەستھێنابوو، ھەروەھا یۆرۆی ٢٠٠٨ و یۆرۆی ٢٠١٢ ی بەدەستھێنابوو.[٧] ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە یارییەکانی ساڵی ٢٠١٤دا دەرچوو.[٤]
ئەڵمانیا پێشتر سێ جار وەک ئەڵمانیای ڕۆژاوا نازناوەکەی بەدەستھێنابوو – لە ساڵانی ١٩٥٤، ١٩٧٤ و ١٩٩٠. ئەرژەنتین دوو نازناوی ھەبوو، لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٨٦.[٨] پێشتر ھەردوو ھەڵبژاردە شەش جار لە جامی جیھانییدا ڕووبەڕووی یەکتربوونەتەوە،[٩] لەنێویاندا لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ کە ئەرژەنتین بە 3–2 سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٠ کە ئەڵمانیای ڕۆژاوا بە ئەنجامی 1–0 سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١٠][١١][١٢][١٣] دوایین یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردە پێش جامی جیھانیی ٢٠١٤ یارییەکی دۆستانە بوو کە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٢ لە کۆمێرزبانک-ئارێنا لە فرانکفۆرت ئەنجامدرا، کە ئەرژەنتین بە 3–1 سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١٤]
شوێنی یاری کۆتایی لە ساڵی ٢٠١١ ڕاگەیەندرا لە یاریگای ماراکانا دەبێت.[١٥][١٦] کە پێشتر وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ دروست کراوە و یاری کۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە کە تێیدا ئۆرۆگوای بە ٢–١ لە بەڕازیل بردەوە و جامەکەی بەدەستھێنا، ھەتا ڕێکەوتی ٢٠٢١[نوێکردنەوە] خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین ئامادەبوونی لە ھەر یارییەکی تۆپی پێدا لە مێژوودا بوو. [ئ][١٨] ھەروەھا ماراکانا میوانداری یاری کۆتایی جامی کۆپا ئەمریکای کرد لە ساڵانی ١٩٨٩, ٢٠١٩ و ٢٠٢١ ; یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکانی فیفا لە ساڵی ٢٠١٣ ; و ھەردوو یاری کۆتایی تۆپی پێی پیاوان و ژنان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦.[١٩][٢٠] یاریگاکە پێش جامی جیھانیی ٢٠١٤ بە شێوەیەکی فراوان نۆژەنکرایەوە، دوای ئەوە توانای یاریگاکە ٧٨ ھەزار و ٨٣٨ کەس بووە.[٢١][٢٢]
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ Guinness World Records state that the official crowd for the game was 173,850, but note that with illegal entrants included, who were not recorded, the figure could have been as high as 210,000.[١٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «World Cup 2014: When Germany humiliated Brazil at home». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ FIFA. «FIFA+». FIFA+ (بە ئینگلیزی). لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^
{{cite encyclopedia}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ ئ ا ب Stokkermans، Karel (٥ی تەممووزی ٢٠١٨). «World Cup 2014». RSSSF. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Stokkermans، Karel (١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧). «World Cup 2014 Qualifying». RSSSF. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «FIFA to unveil 2014 World Cup qualification draw». France 24. ٢٩ی تەممووزی ٢٠١١. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Are Spain the best team of all time?». BBC Sport. ٢ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^
{{cite encyclopedia}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی) - ^ «Germany national football team: record v Argentina». 11v11.com. AFS Enterprises. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «1986 FIFA World Cup Match Report: Argentina – Germany FR». FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «1990 FIFA World Cup Match Report: Germany FR – Argentina». FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Stokkermans، Karel (٥ی تەممووزی ٢٠١٨). «World Cup 2006». RSSSF. لە ١٧ی ئابی ٢٠٠٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Stokkermans، Karel (٥ی تەممووزی ٢٠١٨). «World Cup 2010». RSSSF. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Germany 1 Argentina 3». Goal. ١٥ی ئابی ٢٠١٢. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Trusdell، Brian (2014). Pelé: Soccer Star & Ambassador. ABDO Publishing Company. p. 29. ISBN 978-1-62968-148-1. لە 23 September 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 23 September 2021 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Maracana to host final». Sky Sports. ٢٩ی تەممووزی ٢٠١١. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Janela، Mike (١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «World Cup Rewind: Largest attendance at a match in the 1950 Brazil final». Guinness World Records. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Brown، Paul (٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Fans back in stadiums: The post-war football fandom boom in the late 1940s suggests the game will recover from the COVID-19 pandemic». FourFourTwo. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Sanderson، Tom (٩ی تەممووزی ٢٠٢١). «Brazil v Argentina is a final that could redeem a disappointing Copa América». The Guardian. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Maracana to host 2016 Men's and Women's Olympic Football finals». ESPN. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «In pictures: Maracana stadium reopens». BBC News. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٣. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Maracanã fica mais moderno sem abrir mão de sua história». O Estado de S. Paulo (بە پورتوگالی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ تێدایە. |