بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نیوویۆرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیوویۆرک
بە ئینگلیزی: New York
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٦٢٤
ناو بە زمانی فەرمیNew York
ناسناوBig Apple، The City That Never Sleeps
کورتەناوNYC، NYC، NYC
خوێندنەوەی ئای پی ئەیnuːˈjɔɹk
ناونراوە لەدوایJames II of England
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکاریی کارگێڕینیویۆرک
ناوچەی کاتیناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات، UTC−05:00، UTC−04:00
خاکی ئاماریNew York metropolitan area
ناوچەی جوگرافیNew York metropolitan area
Territory overlapsNew York–Jersey City–Newark urban area
پۆتانی شوێن٤٠°٤٢′٤٦″N ٧٤°٠′٢٢″W
Coordinates of easternmost point٤٠°٤٤′٢١″N ٧٣°٤٢′٢″W
Coordinates of northernmost point٤٠°٥٤′٥٦″N ٧٣°٥٤′٣٧″W
Coordinates of southernmost point٤٠°٢٩′٤٦″N ٧٤°١٤′٥٠″W
Coordinates of westernmost point٤٠°٣٠′٢٨″N ٧٤°١٥′٢١″W
بەرزترین خاڵTodt Hill
نووسینگەی بەڕێوەبردنMayor of New York City
سەرۆکEric Adams
ئەنجومەنی یاسادانەرNew York City Council
دانیشتووان٨٬٨٠٤٬١٩٠
لەخۆگرتنەکانمانھاتن، بڕۆکلین، Queens، برۆنکس، Staten Island
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٥ مەتر
ھاوسنوورە لەگەڵWestchester County، Union County، Hudson County، Nassau County، Bergen County
لە پێشNew Amsterdam
ڕووداوە بەرچاوەکانConsolidation of New York City، ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول
ڕووبەر١٬٢١٣٫٣٦٩٨٣٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە10000–10499، 11004–11005، 11100–11499، 11600–11699
وێبگەhttps://www.nyc.gov/
ھاشتاگnyc، NewYorkCity
وەسفی ئاڵاflag of New York City
مۆر (نیشانە)Seal of New York City
فایلی کەی ئێم ئێڵTemplate:Attached KML/New York City
Geography of topicgeography of New York City
Köppen climate classificationhumid subtropical climate
ئابووری بابەتeconomy of New York City
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of New York City
بەستەرhttp://data.wordlift.io/wl0169/entity/new_york
Official shop URLhttps://a856-citystore.nyc.gov/
Contact page URLhttps://www.nyc.gov/home/contact-us.page
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلNY
Category for honorary citizens of entityCategory:Honorary citizens of New York
Map


نیویۆرک سیتی (بە ئینگلیزی: New York) گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ڕووی دانیشتووانەوە، و گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتووانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت ملیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن و بەپێێ سەرژمێرییەوە ساڵانە ٥٠ ملیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، ئەم شارە لە مێژووشدا لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠ پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.

نیویۆرک، بەپایتەختی ئابووریی ئەمریکا دادەنرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەشی لەھەموو شارەکانی تری ئەمریکا زیاترە و چەندین ناوەند و تاوەری بازرگانی و دارایی گەورەی لێیە کە جێگای سەرنجی ھەموو دونیایە و تەنانەت بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش (UN)و بازاڕی دراوی جیھانیش لەوێیە، ھەروەک گەورەترین دامودەزگای دەوڵەت و پیشەسازیی لەئەمریکا لەوێیە بەشێوەیەک کە ٧ ملیۆن کەس کاردەکەن لەو شارە کە تەنیا ١٧ ھەزار کارگەی بەرھەمھێنانی جلوبەرگی ھەیە، ھەروەک زیاتر لە ٦٠ کەناڵی ئاسمانی و تەلەڤیزیۆنی لێیە لەگەڵ چەندین ھەلی کار لەکەناری ڕووبارەکانی و کارگە جیاجیاکانی بواری پیشەسازیی خۆراک و چاپ و مۆبیلیات و بازاڕی درا و.. ھتد. ئەوە جگە لەو مۆزەخانە و ھۆڵانەی بۆ چالاکی ھونەریی و ڕووناکبیریی بەکاردێن بەتایبەت کە زۆرینەیان دەکەونە سەر شەقامێکی ناسراوی شارەکە بەناوی (برۆدوای).

سەوزایی زۆر و بینای بەرز

[دەستکاری]

لە نیویۆرک، زیاتر لە ١١٠کم باخچە ھەیە، بەڵام لەھەموویان ناودارتر و گەورەتر (سەنترەل پارکە)، کە دەکەوێتە سەروو تایم سکوێر و ھەموو ئەمانەش لەناوچەیەکن پێی دەوترێت (مانھاتن). لەڕووی سەردانکردنی گەشتیاران بەپلەی یەکەم دێت لەھەموو ئەمریکا کە زۆرترین گەشتیار سەردانی دەکەن، ئەم پارکە ئەوەندە گەورەیە کە تێیدا ئەسپ و عەرەبانە ھەیە بەکرێ دەتوانیت سەربکەویت و تێیدا ھاتوچۆ بکەیت، بەشێکی ئاوو نافورەیە، بەشێکی تری بۆ یاری گۆڵف و بێسبۆڵ و تێنس و یاری تر تەرخانکراوە، بەشێکی تری بۆ یاری و پشووی منداڵانە، لەگەڵ چەندین بەشی تر کە ھەموویان یەک کوتلە سەوزایی پێکدێنن. دیارە ئەمە تەنیا باخچە یان پارک نییە، بەڵکو چەندینی تریش ھەیە وەکو: بروسبکێت پارک و فلچنگ مادۆز و کۆرۆنا پارک و فورست پارک… ھتد. ئەم نیویۆرکە خۆشە، کە خەونێکی گەورەی ھەموو ھاووڵاتییەکی ئەم سەر زەوییەیە بیبینێت، چەندین کێشەشی تێدایە بەتایبەت لەڕووی دانیشتووان و کێشەی مادەی بێھۆشکەر و تاوانی کوشتن و جیاوازی ڕەگەزیی، چونکە لەئێستادا زیاتر لە ٦٥٪ی دانیشتووانەکەی لە شوقە و ئوتێلەکان بەکرێ دەژین، کە ئەمەش لەھیچ ویلایەتێکی تری ئەمریکا ئەمە ڕووی نەداوە و بوونی نییە، ھەروەک لەڕووی کێشەی مادەی بێھۆشکەرەوە، بەشێوەیەک کە تەنیا لەنیویۆرک ٥٠٪ی ئالوودەبووانی مادەی بێشھۆشکەر ھەیە و ٥٠٪ی تریش دابەشبوون بەسەر ھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا، واتە نیوەی ئالوودەبووانی ئەمریکا لەنیویۆرک دەژین، ئەمەش بێگومان کێشەیەکی گەورەیە بۆ حکوومەتی ئەم ویلایەتە گەورەیە.

ئەمپایەر ستێت و ٤٥٠ مەترەکە

[دەستکاری]

لەڕووی بینا و دیزاینەوە سەرنجڕاکێشترین شارە، چونکە دیزاینی کۆنترین و تازەترین بینای تێدایە لەھەموو دونیا، زۆربەی بیناکانی دروستکردنیان بۆ پێش ساڵی ١٩٤٠ دەگەڕێتەوە، ھەروەک بەرزترین بینا لەئەمریکا لەو شارەیە، کە پێشتر بینای ژووری بازرگانی جیھانی بوو کە لە ١١ی ئەیلوول تەقێنرایەوە، بەڵام لەئێستادا بینای (ئەمپایەر ستێت)ە کە بەرزییەکەی (٤٥٠ مەترە) بەیەکەم دێت لەنیویۆرک کە بینایەکی کۆنە و لە ساڵی ١٩٣١ەوە کراوەتەوە، بەھۆی بەرزییەکەیەوە پەخشی چەندین کەناڵی تەلەڤیزیۆنی لەسەرە، (ئەمپایەر ستێت) لەھەموو لایەکی نیویۆرکەوە دیارە و لە ١٠٢ نھۆم پێکھاتووە و تائێستا لەچەندین فیلمی سینەمایی دەرکەوتووە و بەپێی قسەی وتەبێژی تاوەرەکە تائێستا ٣١ کەس لەبەرزی بیناکەوە خۆیان ھەڵداوەتە خوارەوە (خۆیان کوشتووە)، ھەرچەندە بینای ژووری بارزگانی جیھانی لەو بەرزتربوو، بەڵام بەھۆی تەقینەوەی، ئەم پلەی یەکەمی وەرگرتەوە. ھەرچەندە دروستکردنەوەی (تاوەری ژووری بارزگانی جیھانی یەک) بەشێواز و دیزاینێکی نوێوە زۆری نەماوە کە بەدڵنیایی لەو بەرزترە، کە ناوی نراوە تاوەری ئازادی.

پەیکەری ئازادی (خاتوونی سەربەخۆیی)

[دەستکاری]

پەیکەری ئازادی کە بە (ئینگلیزی: Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لەنیویۆرک، چونکە ئەم پەیکەرە ڕەمزی سەرەکییە و ڕۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەیەکی لەنیویۆرک بە ناوی (نیمچە دوورگەی ئازادی)، کە پەیکەرەکە وێنەی خاتوونێکە مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوە و بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی یولیو ١٧٧٦) کە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایە و بەگشتیی پەیکەرەکە تەعبیرە بۆ ڕزگاربوونی ژن لەدەست داگیرکەر و چەوساندنەوە. سەردانی ئەم پەیکەرە بەنرخە و بینینی نیمچە دوورگەکە ئەوەندە ئاسان نییە، بەتایبەت کە گەشتیارێکی زۆر نۆرەیان گرتووە بۆ ئەوەی بەو بەلەمانە بپەڕنەوە بۆ نیمچە دوورگەکە بۆیە دەبێت نۆرەیەکی زیاتر لە ٣ سەعاتی بگریت تا بەرت دەکەوێت، ڕۆژیش ھەیە بە ٦ سەعات بەرت ناکەوێت، بەرلەوەی سەریش بکەویت دەبێت بلیتێک ببڕیت بە ١٨ دۆلار، بەمەش بۆت ھەیە بچیتە ناو بەلەماەکەوە ئاشنابیت بەم پەیکەرە مەزنەی دونیا کە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٧ مەترە و لە ساڵی ١٨٨٦ لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دروستکراوە و بەدیاری دراوە بەئەمریکا. ئەگەرچی من لە ساڵی ٢٠١٠ش سەردانی ئەمریکام کردووە، بەتایبەت بۆ نیویۆرک، بەڵام ئەوەی ئەمجارە بینیم لەکاتی سەردانکردنم بۆ دوو تەلارە ڕووخاوەکەی ١١ی ئەیلوول، دروستکردنی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ١١ی ئەیلوولبوو لەشوێنی دوو تەلارە ڕووخاوەکە، ئەگەرچی زۆر سادەبوون، بەڵام تا بڵێی جوان و سەرنجڕاکێشن، چونکە ئەو دوو مۆنۆمێنتە، لەشێوەی تەلارێکە کە ڕۆچووەتە زەوییەوە و لەھەر چوار لاکەشییەوە ئاو دەچێتە خوارەوە بەخوڕەیییەکی بەھێز و زۆرەوە کە دەنگێکی خۆشی ھەیە لەناویشیدا لەشێوەی نافورەیەکی جوانە کە لەچوارچێوەی دیوارەکانیشی ناوی شەھیدانی دوو تاوەرەکە ھەڵکەندراوە و بەڕەش نووسراون، بۆیە ھەر کە دەگەیتە ئەوێ پێکەنینت دەوەستێت و جۆرێک لەماتەم دات دەگرێت. لەتەنیشت ئەم دوو بینایەشەوە دیسانەوە دوو بینای نوێ دروستدەکرێت لەجیاتی دوو تاوەرە ڕووخاوەکە بۆ ئەوەی ببنە تاوەری بازرگانی جیھانی کە یەکێکیان دەبێتە بەرزترین تاوەر لەھەموو نیویۆرک تەنانەت لەتاوەری (ئەمپایەر ستێت)یش بەرزتر دەبێت و ھەمووی لە شووشە و بەشێوەیەکی ئەندازیاری تازە دروست کراوە، کە پێدەچێت ٩٠٪ی کارەکانی تەواوبووبێت، بەڵام ھێشتا کاری تێدا دەکرێت.

پەیوەندی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

دەستە خوشک

[دەستکاری]

نیویۆرک لەگەڵ دە شاران دەستە خوشکە کە لە خوارەوە نوسراوەن:


سەرچاوەکان

[دەستکاری]