پەیکەری ئازادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
پەیکەری ئازادی لە نیویۆرک

پەیکەری ئازادی (بە ئینگلیزی:Statue of Liberty) بەبایەخترین شوێن دادەنرێت لە نیویۆرک پەیکەرەکە لەلایەن گوستاڤ ئیفێل ئەندازیاری بۆ کراووە، بەڵام پەیکەرە لەلایەن فرێدریک بارتۆلدی داتێشراوە ، ئەم پەیکەرە سیموبڵی ئازادییە و رۆژانە ھەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن کە دەکەوێتە نیمچە دوورگەیەک لە نیویۆرک‌ و دوورگەکەش ناوی نراوە دوورگەی ئازادی، کە پەیکەرەکە وێنەی ژنێکەو مەشخەڵێکی بەدەستەوەیەوەو بەدەستەکەی تریشی کتێبێکی پێیە کە لێی نووسراوە (٤ی تەمموزی ١٧٧٦) کە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکایەو پەیکەرەکە بەرزییەکەی زیاتر لە ٤٦ مەترە کەدەکاتە ١٥٦ پێ ، بەپێی ئامارەکان تەنیا لەساڵی ٢٠٠٩ نزیکەی ٢.٣ ملیۆن سەردانیکەری ھەبووە. پەیکارەکە وەکوو نزیکی نێوان هەردوولایەن، لەلایەن وڵاتی فەڕەنسا لەڕۆژی سەربەخۆی ئەمریکا بەخشرا بە وڵاتەکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]