شەرەفنامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەرەفنامەی بەدلیسی
نووسەرشەرەفخانی بەدلیسی
وەرگێڕبۆ سۆرانی لەلایەن ھەژاری موکریانی
وڵاتکوردستان
زمانفارسی
بابەتمێژووی کورد و کوردستان
چەشنمێژوویی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٥٩٧

شەرەفنامە لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە. شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.

داڕشتنی شەرەفنامە[دەستکاری]

شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە.

وەرگێڕان[دەستکاری]

شەرەفنامە، لەبەر ئەوەی بە فارسی نوسراوە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆر زمانی تر.

وەرگێڕانەکەی ھەژار[دەستکاری]

ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا[١] کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە کەمال مەزھەرە کە بە خەتی خۆی لە پەڕەی 'شێست"ی نوسراوی وەرگێڕانەکەی ھەژاردا ئەڵێ "لەسەر داوای ھەژار خۆی - گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە - کرددوویەتی بە کوردی - لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە ھیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت."[١]

وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی تر[دەستکاری]

تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، ئازەری و تورکی وەرگێڕاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٧٣ تا ١٨٧٥ فرانسوا شارمۆ (François Charmoy) کە خوێندەواری زمانی فارسی بووە، شەرەفنامەی وەرگێڕاوە سەر فەرەنسی و لە شاری سان پترسبۆرگ ی ڕووسیا لە چاپی داوە.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا شەرەفنامە، مێژووی ماڵەمیرانی کوردستان. میر شەرەفخانی بدلیسی. وەرگێڕانی ھەژار. چاپی ئاراس ساڵی ٢٠٠٦

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]