حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حزب کمونیست ایران | |
---|---|
سکرتارییەت | دەستەی بەڕیوەبەرایەتی |
دامەزراندن | ١٩٨٣ |
شوێنگەی سەرەکی | ئێران |
ڕۆژنامە | جھان امروز (جیھانی ئیمڕۆژ) |
ڕێکخراوی کوردستان | کۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ئینتیمای نیشتمانی | ئەنجومەنی ھاریکاری حیزبە چەپ و کۆمۆنیستەکان |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران |
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ) (بە فارسی: حزب کمونیست ایران (حکا)، بە ئینگلیزی: Communist Party of Iran (CPI)) حیزبێکی سیاسیی کۆمۆنیستە کە لە ساڵی ١٩٨٣ دامەزراوەتەوە. ئەم حیزبە و دەسپێشخەریی ڕێبەرانی کۆمۆنیستی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە بیری گشتی کردنی سیاسەتەکانی کۆمۆنیستیی کۆمەڵە لە سەرانسەری ئێرانیان لە سەردا بوو دامەزراو. لە پێکھینانی ئەم حیزبە جگە لە کۆمەڵە، تۆزێک لە لایەنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمۆنیستی دیکەی ئێرانیش وەکوو ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار و یەکێتیی تێکۆشەرانی کۆمۆنیست و ھەندێک لە ھێزە چەپەکانی دیکەی ئێرانیش ڕۆڵیان ھەبوو کە لە ئاکامدا لەناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تیکەڵ کراون.[١] شیای ئاماژەیە ڕێکخراوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەدوای دامەزرانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ھەتا ئێستاکە بەشێکی کەم لەژێر ناوی کۆمەڵە ڕێکخراوی کۆمۆنیستی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چالاکیی خۆی بەردەوام کردووە. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ساڵی ٢٠٠٠ لە حزبی کۆمۆنیستی ئێران ھاتە دەرێ و بە درووشمی فدڕالیسم و سیاسەتی سۆسیال دێموکڕاسی خەباتی خۆی درێژە پێدا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (حەکەئێ): سەبارەت بە ئێمە (بە فارسی)؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێدایە. |