ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار سازمان پیکار در راه آزادی طبقۀ کارگر | |
|---|---|
| سکرتارییەت | تەقی شەهرام، عەلیرزا سوپاسی ئاشتیانی و حوسەین ڕۆحانی |
| دامەزراندن | ١٩٧٦ |
| پاشینە | ١٩٨١ |
| شوێنگەی سەرەکی | ئێران |
| ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم ماوئیزم |
| شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
| ڕەنگەکان | سوور |
| ماڵپەر | |
| ئەندێشە و پەیکار | |
ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار ناسراو بە پەیکار (بە فارسی: سازمان پیکار در راە آزادی طبقۀ کارگر، بە ئینگلیزی: Organization of Struggle for the Emancipation of the Working Class) یان خۆ مۆجاھیدینی مارکسیست ڕێکخراوەیەکی سیاسیی کۆمۆنیست لە وڵاتی ئێران بوو کە دژ بە حکوومەتی پاشایەتیی ئێران و کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکیی چەکدارانەی دەکرد. ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٧٦ وەکوو لق خواردنەوەیەک لە ڕێکخراوەی مۆجاھیدینی گەلی ئێران ھاتە ئاراوە و تا ساڵی ١٩٨١ چالاک بوو. ڕێبەری ڕێکخراوەی پەیکار لە سەرەتای دامەزرانی بە ئەستۆی تەقی شەھرام بووکە لە ھاوینی ١٩٧٠ دەستبەسەر و لە ھاوینی ١٩٨٠ گولەباران کرا. بەدوای کوژرانی شەھرام ڕێکخراوەی پەیکار لاواز بوو و نەیتوانی لە ژێری گۆشاری حکۆمەتی ئیسلامیی ئێران چالاک بمینێتەوە. پەیکار ھەڵوەشیندراو، بەڵام ھەندیک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە چالاکیان لە ژێر ناوی ڕێکخراوەی پەیکاری کۆمۆنیست بەردەوام کردن و لە ساڵی ١٩٨٣ تێکەڵی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوون.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ماڵپەڕی ئەندێشە و پەیکار: کۆرتەیەک بۆ ناساندنی ڕێکخراوەی پەیکار لە پێناوی ئازادیی چینی کرێکار (بە فارسی)؛ ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٠.