ئەسفەھان
ئەسفەهان
اصفهان ئەسپەدان- سپەهان - Sepahan | |
---|---|
Esfahan | |
وڵات | ئێران |
پارێزگا | ئەسفەهان |
شارستان | ئەسفەهان |
دەسەڵات | |
• شارەداری ئەسفەهان | قودرەتوڵڵا نەورۆزی |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ۲٬۹٦۱٬۲٦۰ کەس |
زمان و ئایین | |
• زمان | فارسی |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
وێبگە | isfahan.ir |
ئەسفەھان یان ئەسپەدان یان سپەھان (بە فارسی «اصفهان» یان «سپاهان») شارێکی گەورە و ناودار لە ناوەراستی ئێرانە کە لە دوای شارەکانی تاران و مەشھەد گەورەترین شاری ئەم وڵاتیه. لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ١،٥٨٣،٦٠٩ کەس دانیشتووی بووە. ئەم شارە ناوەندی پاردەواڵی ئەسپەھان و ناوەندی شارستانی ئەسفەھانە.[١]
وشەڕەتناسی (ئێتیمۆلۆژی)
[دەستکاری]بە بڕوای زۆربەی نووسەرانی مێژووی ئێران ناوی ئەسفەھان لە سەردەمی ساسانییەکان و بەھۆی شوێنێکی لەشکەری بۆ گرد ھاتنی سپا و سان بوون، دانراوە. ئەم ناوە لە وشەی “سێپاھ” بە واتەی سوپا و سان گیراوە.
دیمەنەکانی ئەسفەھان
[دەستکاری]- گۆڕەپانی نەقشی جیهان
- سی و سێ پرد
- پردی خواجە
- مینار جوومبان
- مزگەوتی ئیمام
- چوارباخی عەبباسی
- چلستوون
- ئاورگای ئەسفەھان
- مزگەوتی شێخ فەزڵووڵا
- عالی قاپوو
لە سەردەمی سەفەوییەکان دا
[دەستکاری]ھەوراز و ئاکۆی ھوونەر و گەشەسەندنەوەی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەوییەکان دا رووی دا. ئەم سەردەمە ھەر وەھا وەکوو لووتکەی ھوونەری بنارسازیی ئێران دەناسرێ.
لە کاتی پاشایەتیی شا عەبباسی یەکەمدا پایتەخت لە قەزوینەوە گۆزرایەوە بۆ ئەسفەھان. زۆربەی شوێنە دیرۆکیکانی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەویکان دا ساز کراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی ڕۆژھەڵاتی ناوین
- دەروازەی شارەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەسفەھان تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران
- ئەسفەھان
- شارستانی ئەسفەھان
- گەورەشارەکانی ئێران
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای ئەسفەھان
- پایتەختە پێشووەکان
- پێگەکانی کەلەپووری جیھانی لە ئێران