ئاو
ئاو ئاوێتەیەکی نائەندامییە بە ھاوکێشەی کیمیاییی H2O. بێڕەنگ و بێتام و بێبۆنە. ماددەیەکی کیمیاییی تا ڕادەیەک بێڕەنگە و پێکھێنەرە سەرەکییەکەی ئاوەگۆی زەوی و شلەکانی ھەموو بوونەوەرە زیندووە ناسراوەکانە (کە تێیاندا وەک توێنەر ھەڵسوکەوت دەکات[١]). ئاو سەرەڕای ئەوەی وزەی خۆراکی یان وردەخۆراکە ئەندامییەکان دابین ناکات، بەڵام بۆ ھەموو شێوازە ناسراوەکانی ژین زۆر گرنگە. H2O کە ھاوکێشە کیمیایییەکەیەتی، دەرخەری ئەوەیە کە ھەر گەردێکی ئاو، یەک گەردیلە ئۆکسجین و دوو گەردیلەی ھایدرۆجینی تێدایە کە بە بەندە ھاوھێزەکان پێکەوە گرێ دراون. گەردیلەکانی ھایدرۆجین بە گۆشەی ١٠٤٫٤٥° بە گەردیلەکەی ئۆکسجینەوە لکاون.[٢] ھەروەھا «ئاو» ناوی دۆخی شلیی H2Oیە لە پەستان و پلەی گەرمیی پێوانەدا.
زۆر خواردنەوەی ئاو
[دەستکاری]خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی زۆر لەسەریەک، دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون بە ئاو (بە ئینگلیزی:Water Intoxication)، بە تایبەتی لە منداڵی ساوادا کە ڕێژەیەکی زۆر ئاو لەگەڵ شیر وەردەگرێت (کاتێک کە شیری زۆر ڕوونی پێدەدرێت) یا لەکاتی کەشوھەوای گەرم خواردنەوەی لەسەریەکی ئاو، ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵاوسانی خانەکانی لەش و کەمبوونەوەی خەستی خوێن و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بەھۆی زیادبوونی قەبارەی خوێنەوە.[ژێدەر پێویستە]
سوودەکانی خواردنەوەی ئاو
- کاری ریخۆڵە و هەرس ئاسان دەکات
- ڕوون بوونی پێست
- یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات
- خواردنەوەی بە بڕێکی گونجاو ڕێگرە لە وشک بوونی گورچیلەکان
دۆخەکانی ئاو
[دەستکاری]ئاو لەسێ دۆخی جیادا ھەیە:
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Water Q&A: Why is water the "universal solvent"?». Water Science School. United States Geological Survey, وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان. ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «10.2: Hybrid Orbitals in Water». Chemistry LibreTexts (بە English). ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]بڕوانە ئاو لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاو تێدایە. |