سەھۆڵبەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەهۆڵبەند
لقیice cover، perennial ice or snow‐covered land
بەشێکە لەچیا
ماددەی بەکارھاتووسەھۆڵ
لێکۆڵینەوە لەلایەنglaciology
نموونەHelags glacier، Jostedal Glacier، Perito Moreno Glacier


سەھۆڵبەند یان ڕووباری سەھۆڵین (بە ئینگلیزی: Glacier) جەستەیەکی سەھۆڵی چڕە لەشێوەی ڕووبار یان شەپۆڵی ئاو کە بەردەوام لەژێر کێشی خۆیدا دەجوڵێت. شێوەیەکی سروشتییە کە کەڵەکەبوونی بەفرە کە بۆ چەندین ساڵ لەسەر یەک کەڵەکە بووە، زۆرجار سەدەیەک یان زیاتر. بەزۆری لە بناری چیا بەرزەکان بەدی دەکرێن کاتێک بەفرێکی زۆر دەڕمێت لەسەر یەک کۆ دەبنەوە یان وەک ڕووبارێک بۆ خوارەوە لێژ دەبنەوە بەھۆی نزمی پلەی گەرما دووبارە دەبەسترێنەوە پاشان بەھۆی قورسی و زیادی کێشیان پاڵ بە یەکتری دەنێن بۆ خوارەوە بەمە تووشی ترازان و شکان دەبن لە یەکتری دواتر بەھۆی سەرماوە دیسان دەیبەستێتەوە بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت بە ھێواشی.[١]

لەسەر زەوی ٩٩٪ ی سەھۆڵبەند لە ناو شیتی سەھۆڵی فراواندا (ھەروەھا بە "زەرفەی کیشوەری") لە ناوچە جەمسەرییەکان ناسراوە، ھەروەھا لە بناری چیاکانی ھێمالایە و ئەندێز و چەند چیایەکی بەرز لە خۆرھەڵاتی ئەفریقا بەدی دەکرێن.[٢] پاکستان لە ھەموو وڵاتێکی دەرەوەی ناوچە جەمسەرییەکان سەھۆڵبەندی زیاتری ھەیە. سەھۆڵبەندەکان نزیکەی ١٠٪ لە زەوی داپۆشیوە. سەھۆڵبەندە کیشوەرییەکان نزیکەی ١٣ ملیۆن کیلۆمەتری دووجا یان نزیکەی ٩٨٪ ی ئەنتەرکتیکا داپۆشیوە، بە تێکڕای ئەستووری ٢٬١٠٠ مەتر. گرینلاند و پاتاگۆنیا ھەروەھا فراوانییەکی گەورەیان ھەیە لە سەھۆڵبەندی کیشوەرەکان. قەبارەی سەھۆڵبەندانەکان، بە شیتی سەھۆڵی ئەنتەرکتیکا و گرینلاندەوە، ١٧٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر مەزەندە کراوە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Craig, Tim (2016-08-12). "Pakistan has more glaciers than almost anywhere on Earth. But they are at risk". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2021-10-03.
  2. ^ "Millions at risk as melting Pakistan glaciers raise flood fears" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-10-03.
  3. ^ ntrs.nasa.gov https://ntrs.nasa.gov/404?original=/citations/20110015312. Retrieved 2021-10-03. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]