ئەم وتارە ھەتیوە. بە زیادکردنی بەستەرێک لە وتارێکی پەیوەندیدارەوە یارمەتی بدە

بەکارھێنانی زەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Indiana Dunes Habitat Fragmentation.jpg

بابەتی بەکارهێنانەکانی زەوی(Land use) لەو بابەتانە هەژمار دەکرێت کە بۆتە جێگای گرنگی پێدانی زۆرێک لە جوگرافیزانان بە هۆی ئەو ڕۆڵەی هەیەتی لە دیاریکردنی پەیوەندی مرۆڤ بە زەوی و ئەو چالاکییانەی کە پێی هەڵدەستێت. مەبەست لە بەکارهێنانی زەوی، چالاکیی مرۆڤ و کردارەکانییەتی لە سەر ڕووی زەوی لە یەکە ڕووبەرێکی دیاریکراودا، جا ئەم ڕووبەرە شارستانی بێت یا خود لادێیی، و بە گوێرەی داواکاری و پێداویستییەکانی لە پێناو مانەوە لە ژیاندا. بەکارهێنانەکانی زەوی بە شیوەیەکی جوگرافی بەوە پێناسە دەکرێت کە بریتییە لە وەسفکردنی چۆنیەتی بەکارهێنانی زەوی کە شوێنی نیشتەجێبوونە یان پیشەسازییە یا خۆ کشتوکاڵییە و ... .

پێناسە[دەستکاری]

سەبارەت بە شاریش جوگرافیزانان و پسپۆڕانی بواری پلاندانان ئەم زاراوەیە بە کار دەهێنن بۆ دەربڕینی ئەو چالاکییانەی کە زەوی شارستانی بەکاردێنن یاخۆ لە سەری دامەزراون لە شاردا، هەروەکوو ئەوەی دەگوترێت بەکارهێنانی نیشتەجێبوون، بەکارهێنانی بازرگانی، پەروەردیی، تەندرووستی و چەندانی تر لە بەکارهێنانەکانی زەوی کە بۆشاییەک لە ڕووبەری شار بەکار دێنێ. هەروەها بەوەش پێناسە دەکرێت کە بریتییە لە دابەشبوونی شوێنیی ئەرکەکانی شار، نیشتەجێبوون، ئایینی، بازرگانی، خزمەتگوزاری و فەزا بەتاڵەکان تێیدا. بەکارهێنانەکانی زەوی لە ناوچە شارستانییەکاندا دیاردەیەکی دینامیکە، دەگۆڕێت بە گۆڕانی کات و شوێن؛ ئەمەش لە دەرئەنجامی جوڵە و جێگۆڕکێ و فراوانبوونی جێگا و ئەرکەکانی بەکارهێنانی زەوی لە ماوەی قۆناغە جیاوازەکاندا، کە دەکرێت کورت بێت یاخود درێژە بکێشێت بە گوێرەی ئەو بارودۆخانەی دێنە پێش یان بەدەردەکەون لە ماوەی هەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی گەشە و پێشکەوتنی شاردا و بەگوێرەی داواکارییەکانی دانیشتووان و پلەی بەرەو پێشچوونی شارستانی و ئاستی گوزەرانی دانیشتووانی و دانیشتووانی هەرێمەکەی، ئەوا دەتوانین بڵێین بەکارهێنانەکانی زەوی لە شاردا بریتییە لە کارلێکی نێوان ئەرک و خزمەتگوزارییەکان لەگەڵ زەوی شار، کە دەبێتە مایەی پێدانی تایبەتمەندی جیاواز بۆ هەر جۆرە بەکارهێنانێک.

سەرچاوە[دەستکاری]

قادر عەزیز، ئەمیر(٢٧١٣ک)؛ هەڵسەنگاندنێکی جوگرافی بەکارهێنانەکانی زەوی ئاینی لە شاری هەولێر بەبەکارهێنانی GIS، نامەی ماستەڕ، زانکۆی سەڵاحەددین.