سووتەمەنیی فۆسیلی
سووتەمەنیی فۆسیلی (بە ئینگلیزی: Fossil fuel) بریتییە لە جۆرێک سووتەمەنیی سروشتی کە لە مانەوەی جەستەی گیانلەبەران لە ژێر خۆڵ و بەرددا بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ دروست دەبێت. چەند نموونە لە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان بریتین لە نەوت، گازی سروشتی و خەڵووزی بەردین. سووتەمەنییە فۆسیلییەکان یەکێ لە گرنگترین سەرچاوەکانی وزە بوون لە مێژووی مرۆڤدا، بە تایبەت لە سەدەکانی نۆزدە و بیستدا، بەڵام دواتر لە سەدەی بیست و یەکدا بە شوێن تەشەنای قەیرانی گۆڕانی ئاووھەوادا مرۆڤ وردەوردە کەوتە بیری بەکارھێنانی سەرچاوەی وزەی تر و لابردنی بەرەبەرەی سووتەمەنییە فۆسیلییەکان. ئەم بیرۆکەیە لە دوای ڕێککەوتننامەی پاریس جیددی تر بووەوە[١] لەبەر ئەوەی ئەم ڕێککەوتننامەیە جەختی لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەردانەوەی گازە گوڵخانەییەکان دەکردەوە.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ڕووداو: سەردەمی ڕاگوزەری وزە بەڕێوەیە". Archived from the original on 26ی Septemberی 2019.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ "UN Climate Change: The Paris Agreement".
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |