بێن موودی
بێن موودی | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | بێنجامین ڕۆبێرت موودی |
لەدایکبووی | ئارکنساس، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨١
چەشنەکان | ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، نیو مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، دەرهێنەر، ئەکتەر |
ئامێرەکان | گیتار، گۆرانیبێژی، دەهۆڵ، پیانۆ، گیتاری ڕیتم، تەپڵ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٥-ئێستا |
کۆمپانیاکان | FNR وایند-ئەپ، بیگویگ ئینتەرپرایسزس، یونیڤێرساڵ ڕیپەبلیک |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | ئێڤەنێسنس، ھانا پێستڵ، وی ئار زە فۆڵێن، زە ھەیڵۆ مێتد |
وێبگە | www.benmoody.com |
بێنجمن ڕۆبێرت «بێن» موودی (لەدایکبووی ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە، چەند ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنێت وەک: تەپڵ، گیتار، پیانۆ، هەروەها ئەکتەریشە. ناسراوە بە دۆزەرەوە و گیتارژەنی سەرەکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس. دوای وازهێنانی لە ئێڤەنێسنس، ئەو لەگەڵ چەند هونەرمەندی جیاجیا کاری کردووە و ئێستا ئەندامی گرووپی ڕۆکی وی ئار زە فۆڵێن و «زە ھەیڵۆ میتد»ە.
پیشە
[دەستکاری]ئێڤەنێسێنس
[دەستکاری]موودی لە لیتل ڕۆکی ئارکنساس لە دایک بووە، ئەیمی لی لە کەمپێکی گەنجان ناسی و دواتر بوون بە هاوڕێ. دواتر بەیەکەوە دەستیان کرد بە گۆرانی وتن لە بازار و قاوەخانە ناوخۆییەکان. کاتێک دەستیان کرد بە فرۆشتنی سیدی دێمۆکانیان، کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بووبە سپۆنسەریان و یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی بۆ بڵاو کردنەوە بە ناوی فۆڵێن کە سەرکەوتنێکی بێ وێنەی تۆمار کرد. دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ موودی گرووپەکەی بەجێھێشت و وتیان کە بەهۆی "جیاوازی هونەرییەوەیە." لە کاتی چاوپێکەوتنێکی ئەیمی لی لەگەڵ MTV وتی "من نازانم من پێشبینی ئەمەم ئەکرد، ئەو کەسێکە کە حەزی بە ناوبانگە و دەیویست کە کارەکانمان بە دڵی خەڵکی بێت، بەڵام من ئەوەم نە ئەویست، من ئەمویست شتێک بکەم کە بە دڵی خۆم بێت، ڕاستییەکەشی ئێستە زۆر خۆشترە کە ئەو ڕۆیشتووە لەبەر ئەو ناخۆشییەی کە لە گروپەکە دروستی کردبوو. بەڵام ئێستا زۆر خۆشترە کە ئەوی لێنییە، بە دڵی خۆمان کار دەکەین."
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Ben Moody»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێن موودی تێدایە. |
- زیندووان
- پیانۆژەنان
- ھونەرمەندانی کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ
- پیاوە گۆرانیبێژەکان
- ژەنیارانی ڕۆک
- گۆرانیبێژان بە زمانی ئینگلیزی
- گۆرانیبێژان
- ئەندامەکانی ئێڤەنێسنس
- لەدایکبووانی ١٩٨١
- گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- براوەکانی خەڵاتی گرامی
- گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرە کوڕە ئەمریکییەکان
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دوو جەمسەرییان ھەیە