ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٩)
ڕواڵەت
(لە ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢٠٠٩ەوە ڕەوانە کراوە)
ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ٢٥/٧/٢٠٠٩ لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت. ٢.٥ ھاووڵاتی لە سێ پارێزگای ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مافی دەنگ دانیان ھەیە. ئەمە بۆ یەکەم جارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە دەنگی خەڵکی ھەڵدەبژێردرێت. سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢دا ھەڵبژاردنی بۆ کرا، بەڵام ھیچ کام لە پاڵێوراوەکان دەنگی پێویستیان نەھێنا.
پاڵێوراوەکان
[دەستکاری]- (١١) ئەحمەد محەممەد ڕەسووڵ نەبی ناسراو بە (سەفین حاجی شێخ محەممەد)
- (١٢) مەسعود بارزانی
- (١٣) حسێن گەرمیانی
- (١٤) ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد
- (١٥) کەمال میراودەلی
ئەنجامەکان
[دەستکاری]پاڵێوراو | ژمارەی دەنگ | ڕێژەی سەدی |
---|---|---|
مەسعود بارزانی | ١.٢٦٦.٣٩٧ | ٦٩.٦ |
کەمال میراودەلی | ٤٦٠.٣٢٣ | ٢٥.٣ |
هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد | ٦٣.٣٧٧ | ٣.٥ |
ئەحمەد محەممەد ڕەسول | ١٨٠٠٠ | ١.٤ |
حسێن گەرمیانی | ١٠٠٠٠ | ٠.٦ |
سەرجەم | ١٨١٨٠٩٧ | ١٠٠% |