شێرۆڵە
شێرۆڵە | |
|---|---|
دێ | |
| وڵات | ئێران |
| پارێزگا | کرماشان |
| شارستان | پاوە |
| ناوچە | باینگان |
| گوندەوار | ماکوان |
| ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
| • سەرجەم | - |
شێرۆڵە (Şêrolle، بە فارسی: شیروله) دێیەکە لە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە.
جوگرافیا
[دەستکاری]ئەم گوندە لەسەر سنووری ئێران و عێراقەوە ھەڵکەوتووە. لە ئێراندا دەکەوێتە سەر شارستانی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان و ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی تەوەنەوەل کە دەکەوێتە سەر پارێزگای ھەڵەبجە.
ھەندێک لە شوێنەکانی ئەم گوندە بریتین لە دۆڵەڕەش، چاڵەدارەوەن و چاڵەھەنجیر. ئەم گوندە چەند کەورگێکی تێدایە لەمانە کەورگی قاژان و کەورگی مەجە.
مێژوو
[دەستکاری]ئەم گوندە لە لایەن یەکەێک لە نەوەکانی ئیمام بە ناوی عەلی کوڕی ئاخا ئاوەدان کراوەتەوە کە خاوەنی سێ کوڕ بە ناوەکانی عەبدولقادر، محەممەد سەعید و مارف بووە کە ناسراون بە خێڵی عەلی ئاخا. لە دوای شەڕی ئێران و عێراق بە ھۆی ھەڵکەوتنی ئەم گوندە لەسەر کۆتا خاڵی سنوورەوە چۆڵ کراوە و زۆرینەی دانیشتووەکانی لە بانەوڕێ جێگیر بوون. ھەر چەند ئەم گوندە ئێستا چۆڵە بەڵام جارجار ھەر ئەم بنەماڵەیە بە مەبەستی ئاژەڵداری سەردانی بەشێک لەم گوندە بە ناوی چاڵەگلێر دەکەن.
گەلەری وێنە
[دەستکاری]- دێمەنێک لە ناو گوندەوە
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]| ئەم شارستانی پاوە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |

