لاپتۆپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاپتۆپی جۆری ئەیسووس

لاپتۆپ (بە ئینگلیزی: Laptop) پێکھاتووە لە کۆمپیوتەرێکی تایبەت کە دەتواندرێت بە ئاسانی ببرێت و ھەڵبگیرێت. ئەم جۆرە کۆمپیوتەرانە زۆرجار شاشەیەکی تەنکی ئێڵ-سی-دی یان ئێڵ-ئی-دییان ھەیە. لاپتۆپەکان شاشەکەیان دەتوانرێت بە ڕووی پێشەوەدا بەسەر تەختەکلیلەکەدا بنوشتێندرێتەوە و دابخرێت کە یارمەتی ئاسانی گواستنەوەی دەدات. لاپتۆپەکان چەند شتێکیان پێکەوە ھەیە کە لە دێسکتاپدا دەبێت بە جیا بکڕدرێن یان ببەسترێن. بۆ نموونە لاپتۆپەکان خۆیان سپیکەر و ماوسی تایبەتیان ھەیە لەکاتێکدا دێسکتۆپەکان بە جیا لێیان دەبەسترێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]