بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یوو ئێس بی فلاش درایڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فلاش یو ئێس بی درایڤێک.

یو ئێس بی فلاش درایڤ (بە ئینگلیزی: USB Flash Drive) زیاتر بە فلاش و فلاش درایو ناسراوە و ناوی تری ھەیە وەک پێن درایڤ یان یو ئێس بی ستیک یان تەمب درایڤ،[١] ئامێرێکی ھەڵگرتنی زانیارییە و پێکدێت لە بیرگە و لەگەڵ دەرچە و ڕوو کارێکی یو ئێس بی، فلاش درایڤەکان بە ئاسانی دەنوسرێن و و دەسڕدرێنەوە واتا دەتوانرێ بنوسرێ/دەتوانرێ لاببرێ و بێجگەلەوەش دەتوانرێ دووبارە بنوسرێتەوە، فلاش درایڤەکان بە بچووکی قەبارە و کەمی کێش ناسراون کە کێشەکانیان لە ٣٠گم کەمترە و توانای ھەڵگرتنی یو ئێس بی فلاش درایڤەکان لە ٢گێگابایتەوە دەست پێ دەکات بۆ ٥١٢گێگابایت و لە ئێستا و بەو دواییانە فلاش درایڤەکان لە ١تێرابایت بۆ ٢تێرابایت ھەڵدەگرن، بۆ یەکەم جار لەدوای ساڵانی ٢٠٠٠ پێشکەش کران و فلاش درایڤەکان ڕێگە بە ١٠٠٬٠٠٠ خولی نووسین و سڕینەوە دەدەن و توانای مانەوەیان ١٠ ساڵ بۆ ١٠٠ ساڵە بەپێی جۆری فلاش.[٢][٣][٤]

فلاش یوو ئێس بیێکی پەیوەستکراو بە کۆمپیوتەر.
یو ئێس بی فلاش درایڤێک بە بەراورد لەگەڵ SSDیێکی دەرەکی و دی ڤی دیێک

یو ئێس بی فلاش درایڤ بۆ ھەڵگرتنی داتا و زانیاری و گواستنەوەی فایلە لە کۆمپیوتەر، بەراوردکردن لە نێوان فلاش درایڤ و فلۆپی دیسک یان سی دی و دی ڤی دی، فلاش درایڤ خێراتر و توانای زیاتریان ھەیە لە ھەڵگرتن و کەمی کێش و قەبارە و کەمی بەشە جووڵاوەکانی، و فلاش درایڤ زیاتر بەرکارتر و کرداریی ترە، و بێجگەلەوە بەھۆی پیس بوون و خراپبوونی ڕووکارەکانیان لەکارناکەون بە پێچەوانەی سی دی و دی ڤی دی، بەڵام فلاشەکان بەھۆی نەبوونی وزەی کارەبا یان دزەپێکردن و ڤایرۆس دەبێتە ھۆی ئەوەی کە نەگونجێت بۆ ھەڵگرتن و داکردنی زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی زۆرتر.[٤][٥]

تا ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپیوتەرەکانی سەرمێز (دێسکتۆپ) و لاپتۆپ جگەلەوەی دەرچەی یو ئێس بی دادەنرا دەرچەی فلۆپی دیسک و سی دی درایڤ دادەنرا، بەڵام بەھۆی بەربڵاوی فلاش درایڤەکان دەرچەکانی فلۆپی دیسک کەمتر دابین کران و لەدوای ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٥ دی ڤی دی درایڤ و سی دی درایڤ کەمتر بەرھەمھێنران و لە کۆمپیوتەرەکان نەھێڵدران، واتا بەگشتی یو ئێس بی فلاش درایڤ جێگەی سی دی و دی ڤی دی و فلۆپی دیسک و فۆنۆگراف و تەنانەت کاسێتەکانیش دەگرێتەوە، فلاش درایڤەکان پشتگیری دەکرێن لەلایەن سیستەمە بەکارخستنەکانی وەک ویندۆز، لینوکس، ماک و فلاش درایڤەکان قەبارەی زۆرتر دەگرن و لەلایەن چەندین سیستەم و ئامێری تر دەخوێنرێتەوە وەک دی ڤی دی خوێنەر و تۆمارکەری ڤیدیۆ کاسێت و ھەموو جۆرەکانی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس[٦] و سیستەمەکانی ئۆتۆمبێل و تەنانەت تەلەڤیزیۆنەکانیش و کامێرا و بڵندگۆکان و ئامێرەکانی بلوتوز.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Definition of THUMB DRIVE». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «The largest flash drives currently available». Digital Trends (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. updated، Desire AthowContributions from Steve Clark last (٨ی شوباتی ٢٠٢٢). «Best USB flash drive of 2024». TechRadar (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. 1 2 «What is USB flash drive? | Definition from TechTarget». Search Storage (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. «Understanding Life Expectancy of Flash Storage for LabVIEW Real-Time Systems». www.ni.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. «Xbox Support». support.xbox.com. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. https://pcbuilds.quora.com/Are-there-any-devices-that-can-read-files-on-USB-drives-micro-SD-etc-One-that-is-not-a-laptop-or-a-PC-A-device-that. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  8. «USB flash drives: sales volume in Germany 2023». Statista (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.