فاکس

فاکس یان ئامێری فاکس (بە ئینگلیزی: Fax, Fax Machine) ھەندێکجار تەلەفاکس یان تەلەکۆپی پێ دەوترێت، جۆرێکە لە پەیوەندی کە وەک خزمەتگوزاریی ئیمەیڵ وایە کە بریتییە لە گواستنەوەی ماددە چاپکراوەکان وەک (دەق و وێنە) لە ڕێی تەلەفۆن و ھێڵی پەیوەندی لە ئامێرێکی فاکسەوە بۆ ئامێرێکی تری فاکس. ئامێری فاکس چاپکەرە و لەھەمان کاتدا سکان دەکات و دەنێرێت و ئامێری فاکس توانای گواستنەوەی نامە دەنگی و تەلەفۆنیشی ھەیە، و دەتواندرێت بە کۆمپیوتەر و ھەندێکیان دەتواندرێ بە مۆبایل پەیوەست بکرێت، ھەموو کارێکی فاکس بریتییە لە سکانکردنی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە و ناردنی و لەھەمان کاتدا وەرگرتنی، کاتێک ڕەزامەندیی دەدەیت کە دۆکیومێنتێک وەربگرێت کە لەلایەن کەسێکەوە نێردراوە چاپی دەکات و ئەو ناوەڕۆکەت پیشان دەدات لە ڕێگەی چاپکردنەوە[١]
کارکردن
[دەستکاری]
ئامێری فاکس بریتییە لە ناردنی نامە لە ڕێگای دیجیتاڵییەوە کە لە ڕێگەی ھێڵی تەلەفۆن کاردەکات واتا ھێڵی تەلەفۆنی وایەری ماڵان یان کۆمپانیا و دام و دەزگەکان، ئەم زانیارییانە دەگۆڕێن بۆ سیگناڵێک (ئەو ناوەڕۆکەی کە سکان کراوە) دواتر بە بەکارھێنانی مۆدێم یان ھێڵی تەلەفۆنی ماڵەوە (وایەری) دەگوازرێنەوە، و کاتێک کە گەیشتە شوێنی مەبەست واتا ھێڵی مۆدێمی ماڵێک یان فەرمانگەیەک (ئامێرێکی تری فاکس) زانیارییەکان دەگۆڕدرێنەوە بۆ فۆرمی دیجیتاڵی و وەک کۆپی چاپ دەکرێت بۆ خوێندنەوە. واتا فاکس بەکاردێت بۆ ناردنی (نامە، بەڵگەنامە و دۆکیومێنت، وێنە، نوسراو) لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر بە ئاسانی.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٤٣ ئەلێکساندەر بەین فاکسی داھێنا، بەڵام فاکسەکانی ئێستا وەک ھی ئەو کاتە نین بەڵکو لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکی بە ناوی کۆمپانیای ڕادیۆی ئەمریکاوە دیزاین کراوە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤.[٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Rouse، Margaret (June 2006). «What is fax?». SearchNetworking. لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Haigney، Sophie (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «The Fax Is Not Yet Obsolete». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ (Staff) (٢٠ی نیسانی ١٨٤٤). «Mr. Bain's electric printing telegraph». Mechanics' Magazine. ٤٠ (1080): ٢٦٨–٢٧٠.
- ^ Bain, Alexander "Improvement in copying surfaces by electricity" 2021-05-14 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. U.S. patent no. 5,957 (5 December 1848).
- ^ Ruddock، Ivan S. (Summer 2012). «Alexander Bain: The real father of television?» (PDF). Scottish Local History (83): ٣–١٣.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا