چاپکەر
ڕواڵەت

چاپکەر (بە ئینگلیزی: Printer) ئامێرێکە دەبەسترێت بە کارەباوە، کاردەکا بۆ لە چاپ دانی پەڕگەیەک یان شتێ، زۆرێ لە چاپکەران دەبەسترێنەوە بە کۆمپیوتەر بەھۆی وایەری تایبەتەیەوە، چاپکەر دەتوانرێ بەکاربھێنرێ بۆ چاپکردنی پەڕگەی وێنەیی و نوسراو و تی شێرت و ڕۆژنامە و گۆڤار ھتد.[١] ئامێری چاپکەر بە دوو جۆر یا شێوە دێتە کارکردن یەکەمیان بە حوبرە و دووەمیان بە لەیزەر کاردەکات، چاپکەریش دوو جۆری بنەڕەتی ھەیە ئەوانیش ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنگە، لەئێستادا ھەندێ کۆمپانیا کێبڕکێ لەسەر ئامێرە چاپکەرەکان دەکەن لەوانە ئێچ پی و ئیپسۆن و کانوون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Printer - Definition of printer by Merriam-Webster". merriam-webster.com. Archived from the original on 18 August 2017. Retrieved 6 August 2017.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە چاپکەر تێدایە.