بیرگە بە ڕێتێبەریی ھەڕەمەکییەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

بیرگە بە ڕێتێبەریی ھەڕەمەکییەوە (Random-Access Memory) چەشنێک کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەرە کە ئەیەڵێ دراوە لە کامە شوێنی ھەڕەمەکیدا کۆگە کرابێ، ڕاستەوخۆ ڕێ ببرێتە ئەوێ و دەست پێی بگا. پێچەوانەی ئەمە، چەشنەکانی تری کۆگەی دراوە وەکوو دیسکی سەخت، سی دی، دی ڤی دی و نەواری مەگنەتیک، لەبەر بێدەرەتانییەکانی داڕشتنی میکانیکی، تەنیا ئەوەیان بۆ ئەکرێ کە بە ڕیز و یەک لەدوای یەک درواەکان بخوێننەوە یان بیاننووسنەوە. ئەمەش ئەبێتە ھۆی ئەوە کە کاتی پێویست بۆ ڕێبردن بە شوێنی دراوەیەکی ڕەچاوکراو بەزۆری بەسترابێ بە شوێنە فیزیکییەکەیەوە.

ڕام (RAM) : بریتیه‌ له‌ پێکهاتوێکی وێنه‌ شانه‌یی که‌ له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌و له‌ وانه‌یه‌ له‌ بۆردێکدا زیاد له‌ دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره‌، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که‌ بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته‌ ده‌نوسرێت له‌ سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه‌ وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له‌ چوار ڕام له‌ یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که‌ له‌سه‌ ڕام ده‌مێنێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه‌ یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه‌ له‌ کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات.

ڕام قه‌باره‌که‌ی گۆڕاوه‌و جۆره‌کانیشی جیاوازه‌ له‌ لاپتۆپدا ڕوبه‌ری ڕام بچوکتره‌ وه‌ک له‌ له‌ دیسکتۆپدا ، به‌ڵام وه‌ک توانا هه‌مان توانایان هه‌یه‌ ، توانای ڕام به‌ ویستی به‌کارهێنه‌ر زیاد و که‌م ده‌کرێت، زیادکردنی توانای (ڕام) یش به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ که‌ به‌کارهێنه‌ر زۆرترین خێرایی ده‌ست بکه‌وێت له‌ کاتێکدا کار له‌سه‌ر سیسته‌م  یان به‌رنامه‌یه‌ک ده‌کات.

داهێنانی زمانی جاڤا[دەستکاری]

لە مانگی چواری 1991 دا جەیمس و دوو کەسی تر دەستیان کرد بە بنیات نانی پرۆژەیەک بۆ بنیات ‏نانی زمانێکی نوێ ی پرۆگرام داڕێژی ئەم زمانەش لە هەناوی کۆدەکانی (سی)ەوە سەرچاوەی دەگرت و ‏سەرەتا بە ناوی (‏Green Talk‏) پرۆژەکە دەستی پێکرد و پاشگری فایل لەم زمانەدا (‏gt‏) بوو پاش ‏چوار مانگ لە کارکردن لەسەر پرۆژەکەو بەدەست هێنانی ئەنجامێکی سەرەتایی لە کارەکەیاندا توانیان ‏یەکەم بەرنامە کە بەم زمانە بەرهەم هێنرابوو بەگەربخەن ، بەڵام ساڵێ دواتر گۆڕانکاری لە ناوی زمانەکەدا ‏کراو بەناوی (‏Oak‏) بڵاوکرایەوە کە پاشگرەکەشی هەمان ناو بوو .‏ بەم شێوەیە (‏James Gosling‏) ڕۆژ بەڕۆژ لە کارکردن بەردەوام بوو لەسەر ئەم زمانە نوێیە کە ‏یاریدەدەرێکی زۆر باشی ئامێرە ئەلیکترۆنیە بچوکەکانیش بوو هەتا بتوانێت بەرنامەی بچوکی لەسەر ‏بەگەڕبخرێت کە بەم زمانە داڕێژرابوون هەر ئەمەش هۆکارێکی گەورەی سەرکەوتنی کارەکە بوو ‏سەرەڕای ئەوەی کە بۆ ڕەنبوونی کۆدەکانی ئەم زمانە نوێیە کە جەیمس و هاوڕێکانی بەرهەمیان ‏هێنابوو پرسێسەری ئامێرەکەی هیلاک نەدەکرد و بەتەواوی گونجاو بوو . جەیمس لە ساڵی 1994 دا وەك خۆی باسی دەکات دەستی کردوە بە دیزاین و داڕشتنی فیکرەی کاری کۆدەکان لە زمانی جاڤادا هەر بۆیە ئەم کارەی بە هێمنی و بە تەنیا ڕاپەڕاندوە بێگومان لەسەر هەمان ڕەوتی زمانی پرۆگرام سازی کە بەتەواوی نزیک ببێتەوە لە زمانی (++C) ، بۆ ڕونکردنەوەی کار و توانای ‏ئەم زمانە نوێیە جەیمس لە ساڵی 1995 دا لەکۆنفرانسێکدا بە وردی باسی ئەم زمانەی کرد و بۆ ‏خەڵکی ڕونکردەوە کە کارەکەیان بە چ ئەنجامێك گەیاندوە . ‏ هەر لە هەمان ساڵدا ناوی ئەم زمانە نوێیە لە (‏Oak‏) گۆڕا بۆ (‏Jave‏) و لە سەرەتادا بەبنچینەی کۆدەکانی (C++) فرمانەکانی داڕشتەوە بە زیاد کردنی دوو پلەسی تر بۆ ناوەکەی ویستی ناوێکی نوێ ی بۆ دابنێت بەڵام دواتر پاش دەرچوونی یەکەم ڤێرژن و مەشین و کۆمپایلەر و تایبەتمەندیەکانی تری بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردا هات و بوو بەم زمانەی ئێستا وە هەر لەم ساڵەدا یەکەم دەرچووی خرایە ‏بەردەست بەکارهێنەران ، هاو زەمان کۆمپیوتەری (‏NeXT‏) کە لەلایەن کۆمپانیاکەی (ستیڤ ‏جۆبز)ەوە بنیات نرابوو کارکردنی ئەم زمانەی لەسەر ئاسان کرابوو هەربۆیە یاریدەدەرێکی زۆر باشی ‏بەکارهێنانی زمانەکە بوو کەلەسەر هەمان کۆمپیوتەر زۆر بەباشی کاری لەسەر دەکرا .‏ پاش ئەوەی کۆمپانیای (‏Sun Microsystems‏) فرۆشرا بە کۆمپانیای ئۆراکڵ و خرایە ژێر دەستی ئەو ‏کۆمپانیاوە جەیمس ماوەیەکی کورت لەژێر چاودێری ئەواندا کاری کردو کارەکەی بەجێهێشت و ‏ماوەیەک بە بێ دەنگی مایەوە تا لەکۆتاییدا ڕوی کردە کۆمپانیای گۆگڵ و لەوێ وەک گەشەپێدەرێک ‏دەستی بەکارکرد ، بەڵام پاش بەسەربردنی نزیکەی پێنج مانگ گۆگلیشی بەجێ هێشت .‏ ‏ دواتر ڕوی کردە کۆمپانیای (‏Liquid Robotics‏) کە لەژێر ناو نیشانی بنیات نانی سۆفتوێری تایبەت ‏بەچاودێری کەش و هەواو و ئامرازەکانی ژینگەدا لە شوێنە دورەدەستەکاندا دەستی بەکار کرد و لە ‏دروستکردن و برەو پێدانی پرۆگرام ڕێژی ئەو ئامێرانەدا دەستێکی باڵای هەبوو . ‏ دواکاری جەیمس کە ئێستاش پێوەی سەرقاڵە کارکردنە لە کۆمپانیای (‏Lightbend Inc‏) ئەم ‏کۆمپانیایەش بنیات نەرو گەشەپێدەری زمانێکی تایبەتە بە پرۆگرام سازیە بەناوی (‏Scala‏) کەهەمان ‏تەکینی جاڤا بەکاردەهێنێت لە ئێستادا و پێشتر بە تەکنیکی (‏DotNet‏) کاری دەکرد ، ئەم زمانەش ‏زمانێکی نوێییە و ئێجگار بەتوانایە و تەواوی تایبەتمەندیەکانی زمانی جاڤاشی تێدایە .‏ وەك ئاشکرایە جەیمس گۆسلینگ بە باوکی زمانی پرۆگرام سازی جاڤا دەژمێررێت بەڵام لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا خاوەنی چەندین داهێنانی ناوازەیە کە ئێستا سوودی بۆ تەواوی مرۆڤایەتیە لێرەدا بەکورتی دەیانخەینە ڕوو :

  • جەیمس لەگەڵ هاوکارێکیدا بەناوی (David S. H. Rosenthal) لە ساڵی 1980 کاتێك لەکۆمپانیای (Sun Microsystems) دەستی بەکارکرد لەژێر چاودێری هەمان کۆمپانیادا بۆ یەکەم جار سیستەمێکیان دروست کرد بەناوی (Network extensible Window System) کە کورتکراوەکەی (NeWS) ە ، بەڵام نازناوی (SunDew) بۆدانا ، لەم سیستەمەدا کە ڕوکارێکی وێنەیی هەبەە دەتوانرا چەند ویندۆیەک یان چەند پرۆگرامێك لەیەك کاتتدا لەکاردابێت لەیەك ڕوکاردا و هەمووی بەکاربهێنرێت لەلایەن بەکارهێنەرەوە لە نایابترین سیفەتەکانی ئەم سیستەمەش ئەوە بوو دەکرا بەهۆی ماوسەوە فرمانی ئاراستە بکرایە بۆ کۆنترۆڵکردنی ویندۆزە بەگەڕخراووەکان .
  • بیرۆکە و بنیات نانی سیستەمێك بۆ (Satellite Data Acquisition) : خۆی ئەم پرۆژەیە لە پێناو دیاریکردنی ڕوبەرێکی دیاریکراوی زەوییە بەهۆی مانگە دەستکردەکانەوە کاتێك بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە و لە سنورێکی دیاریکراودا ،سیستەمەکەی جەیمس لە ئێستادا ئێجگار بەسوودە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی لە ڕوبەرێکی دیاریکراوی زەوی و ئاگاداربوون لە گۆڕانکاریەکانی سروشتی ئەو ناوچەیە بەهۆی ناردنی زانیاری بۆ مانگە دەستکردەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ کۆنترۆڵەری مانگە دەستکردەکە .
  • بیرۆکەی فرە جێبەجێکاری بۆ سیستەمی یونیکس (Multiprocessor UNIX) ئەم کارە چەندین جار ڕاپەڕاندنی فرمانەکان لە سیستەمەکەدا خێراتر دەکات و بیرۆکەکە لە ئێستادا لە تەواوی سیتەمەکاندا کارایەو هۆکاری ڕاپەڕاندنی کارەکەش هەر بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە کە لە یەک ساتتدا سیستەمەکە توانای جێ بەجێکردنی چەندین فرمانی هەیە بەڵام لە توانایەکی دیاریکراودا کە پەیوەستە بە پرۆسێسەرەکەوە .
  • دروستکردنی سیستەمی بەڕێوەبردن بۆ ئیمێڵ و بەڕێوەبردنی ویندۆکان .
  • دروستکردن و بنیات نانی دەستکاریکەر بۆ نووسین و دەست بەسەراگرتنی تێکست بۆ سیستەمە جیاوازەکان و لە ئێستاشدا هەر بیرۆکەی ئەوە کە ئیدیتەری جۆری (WYSIWYG) وا پێش خراوەو سوودی لێوەردەگیرێت لەسەر بنەمای کۆدەکانی سیستەمی یونیکس.