کامران بەدرخان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کامەران بەدرخان
لەدایکبوون٢١ی ئابی ١٨٩٥
مەرگ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨
نەتەوەکورد
پیشەڕۆژنامەوان، مامۆستا، پارێزەر
باوان
خزمەکانبراکان سورەیا بەدرخان، جەلادەت عالی بەدرخان


کامەران بەدرخان (بە بەدرخانی: Kamiran Bedirxan) (لەدایکبووی ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لە ئەستەمبوڵ، تورکیا - مردووی ٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە پاریس) سیاسەتوان و نووسەر و پارێزەرێکی کورد بوو؛ لە سەردەمی چالاکییەکانی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون لە سووریا و بەردەوام ھاوکاریی براکەی جەلادەت عالی بەدرخان کردووە لەسەر ڕۆژنامەی ڕۆناھی و ھاوار. ھەر لە شامیش گۆڤاری «ڕۆژا نووی» بڵاو کردووەتەوە لە دواییشدا گۆڤاری ستێریشی دەرکردووە. بنەماڵەی بەدرخان بە ناچاری تورکیایان بەجێ ھێشتووە و بۆ خوێندن ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لەوێ دوکتۆرای حقووقی وەرگرتووە و ماوەیەکیش لە زانکۆی پاریس لە فەڕەنسا مامۆستا بووە.[ژێدەر پێویستە] ئەو لە ئەنستیتۆی زمان و شارستانییەتی ڕۆژھەڵات (بە فەڕەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی بووە لە دوای ڕۆژە لسکۆ.[١] کامەران بەدرخان دوای ژیانێکی پڕ خزمەت و سەروەری لە ساڵی ١٩٧٨ کۆچی دوایی کردووە.

لە چەپەوە بۆ ڕاست: کامەران و سورەیا و جەلادەت بەدرخان.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Blau, Joyce (2006-12-31). "Une perspective historique sur les études kurdes. Entretien avec Joyce Blau". European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە فەڕەنسی) (5). doi:10.4000/ejts.797. ISSN 1773-0546.