ھاوار (کۆوار)
| ھاوار | |
|---|---|
| دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢ |
| دانەر | جەلادەت عالی بەدرخان |
| شوێنی بڵاوکردنەوە | دیمەشق |
| زمان | زمانی کوردی |
| کۆتاییھاتن | ١٥ی ئابی ١٩٤٣ |
گۆڤاری ھاوار گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ تا ١٥ی ئابی ١٩٤٣ بەردەوام بووە لە چاپکردن، دواتر دوای دەرچوونی ٥٧ ژمارە وەستا. جەلادەت عەلی بەدرخان دامەزرێنەری بوو لە وڵاتی شام لە دیمەشق یەکەم ژمارەی دەرکرد. کەرەستەکانی گۆڤارەکە بە پیتی کوردی عەرەبی و لاتینی تا ژمارەی ٢٣ چاپ دەکران، پاشان لە ژمارەی ٢٤ەوە تەنیا بە پیتی لاتینی سنووردار کران. ئەو ئەلفوبێیە کوردییە لاتینییەی کە جەلادەت بەدرخان ناساندی و لە گۆڤارەکەیدا بەکاری ھێنا ناوی “ئەلفوبێی ھاوار” یان “ئەلفوبێی بەدەرخان” بوو.[١] گۆڤاری هاوار بایه‌خی زۆری داوه به ئه‌ده‌بی كه‌ردی و به‌تایبه‌تی چیرۆك له‌ساڵانی ١٩٤١- ١٩٤٣رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی چیرۆك و ئه‌ده‌بی كوردیدا و نوسه‌ره ناوداره‌كانی هاوار (جه‌لاده‌ت به‌درخان, كامه‌ران به‌درخان , قه‌دری جان , ئوسمان سه‌بری , نوره‌دین زازا) كه به‌زاری كرمانجی سه‌روو چیرۆكیان ده‌نووسی و له گۆڤاری هاواردا گرینگی دراوه به چیرۆك وه‌رگێران كه له‌زمانی(فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بیه‌وه) بۆ زمانی كوردی و هه‌ندێ جاریش هه‌بوو كه له هه‌مان ژماره‌دا چیرۆكه كوردیه‌كان وه‌رده‌گێردران بۆ زمانی فه‌ره‌نسی , نووسه‌رانی گۆڤاری هاوار زمانی (فه‌ره‌نسی و ئنگلیزی و ئه‌ڵمانی) یان ده‌زانی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی باسه له گۆڤاری هاواردا هه‌ندێ چیرۆك به زمانی گیانداران ده‌نووسران كه ئه‌مه شتێكی نوێ بوو له ئه‌ده‌بی چیرۆكی كوردیدا.