ڕۆژە لسکۆ
ڕۆژە لسکۆ | |
---|---|
بە فەرەنسی: Roger Lescot | |
لەدایکبوون | ١٨ی ئازاری ١٩١٤ 7th arrondissement of Lyon، فەڕەنسا |
مردن | ٣ی شوباتی ١٩٧٥ 13th arrondissement of Paris، فەڕەنسا | (٦٠ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فەڕەنسی |
پیشە | orientalist، دیپلۆمات، وەرگێڕ |
پۆستەکان | ambassador of France to Jordan |
ڕۆژە لسکۆ (بە فەڕەنسی: Roger Lescot) (١٩١٤–١٩٧٥) نووسەر، زمانناس و ڕۆژھەڵاتناسی ئەورووپی بوو کە گەلێک کاری لەسەر زمانی کوردی کردووە. لسکۆ ماوەیەک لە ڕۆژاوای کوردستان ژیانی بەسەر بردووە و لەگەڵ برایانی بەدرخان ئاشنایەتیی ھەبووە. ئەو لە ئەنستیتۆی زمان و شارستانییەتی ڕۆژھەڵات (بە فەڕەنسی: Institut national des langues et civilisations orientales) بەشی زمانی کوردیی دامەزراند و تا ١٩٤٧ (بەر لە ئەمیر کامەران بەدرخان) سەرۆکی ئەو بەشە بوو.[١] لسکۆ لەو ماوەیەدا کە لە ڕۆژاوای کوردستان بوو لە چیای کرمانج لەگەڵ یەزیدییەکانی ئەو ناوچەیە ئاشنایی پەیدا کرد و لەسەری نووسین.[٢] ھەروەھا لە گۆڤاری ھاوار و ڕووناھیدا نووسراوەی بڵاو کردووەتەوە. لسکۆ جگە لە کوردی شارەزایی لە زمانی تورکی و فارسی ھەبووە و بڕێک کتێبی وەرگێڕاوە، لەمانە وەرگێڕانی کوندەپەپووی کوێرە بە فەڕەنسی.[٣]
کارەکان
[دەستکاری]- لێکۆڵینەوە لەسەر یەزیدییەکانی سووریا و چیای شنگال، ١٩٣٨، بەیرووت
- ڕێزمانی کوردی (لەگەڵ جەلادەت بەدرخان)، ١٩٧٠
- مەم و زین، ١٩٤٢، بەیرووت
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Blau، Joyce (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «Une perspective historique sur les études kurdes. Entretien avec Joyce Blau». European Journal of Turkish Studies. Social Sciences on Contemporary Turkey (بە فەرەنسی) (5). doi:١٠.٤٠٠٠/ejts.٧٩٧. ISSN ١٧٧٣-٠٥٤٦.
- ^ Dussaud، René (1939). «Roger Lescot. — Enquête sur les Yézidis de Syrie et du Djebel Sindjâr». Syria. Archéologie, Art et histoire. ٢٠ (1): ٨٣–٨٤.
- ^ مرضيه، بليغي؛ مينا، نوروزي (١ی کانوونی دووەمی ١٣٩٤). «رويکردي تطبيقي ميان بوف کور صادق هدايت و ترجمه فرانسوي آن» (بە فارسی). ٩ (20): ٤٩–٧٥.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی)