ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ویکیپیدیا:دخجەوە)
Jump to navigation Jump to search
 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
ناوبڕەکان:
وپ:دخج
وپ:دخ/ج
بەشی جۆراوجۆری دیوەخان بۆ ناردنی ئەو پەیامانەن کە لە ھیچ بەشێکی تردا ناگونجن. بۆ بەشەکانی تر بڕوانن سیاسەت، تەکنیکی، یان پێشنیارەکان، یان - بۆ یارمەتی - لە پرسگا کەڵک وەربگرن. بۆ پرسیارە گشتییە زانستییەکان تکایە مێزی زانیاری بەکاربھێنن.
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣

داڕێژە:Cent

سکاڵا[دەستکاری]

ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

بەھۆی ئەوەی کە ئەوە چوارەم جارە (بروسک، ھیوا، من و Gyan333) سکاڵا لە ئێپین @Épine: دەکرێت، پێم باشە لیژنەی ناوبژی پێک بێت، من داوا لە کاک @Calak:، @Serchia: و @Kushared: ئەمە بگرنە ئەستۆ. وەک دەزانن کاک برووسکیش نەھاتەوە. مەبەستم گەورەکردنی ئەم ھەڵڵایە نییە ئەسڵەن، بەڵام بەڕاست بەم شێوە ڕەفتارکردنە مرۆڤ تاقەتی بەسەر دەچیت. ھیوادارم جارێک بێن و قسەی حەق بکەن. ئێپین ڕێزم بۆت ھەیە و ھاوڕێمی و دەزانم بەکارھێنەرێکی چالاکی ویکیپیدیای، ئەمانە لەجێی خۆی بەڵام یەک زەڕڕە ڕەوشتت و ڕەفتارتم بە دڵ نییە، ئەمە نموونەیەک!!

تاکوو من لەم ویکیپیدیایە ھەبم ناھێڵم ویکیپیدیا ببێ بەو شێتخانە و دەمارگیرییەی ھەندێک کەس تێیدا گەشە دەکەن
— بەکارھێنەر:Épine

ئینجا وەرە ھەندێ کەسی لایەنگر و نەخوێنەرواریش
— بەکارھێنەر:Épine

ئێستا دەڵێی هەر کاتێکیش بزانم بە چاکەی ویکیپیدیایە ئەتوانم هەر سیاسەتێک بێت پێشێلی بکەم. ئەم وتارانەی ھەستای بە سڕینەوەیان و من ھەر بەو ھۆیەوە لەگەڵت تووشی کێشە بووم، مانەوەیان بە چاکەی ویکیپیدیا نەبوو؟؟؟ بۆ ئەودەم بۆ چاکەی ویکیپیدیا سیاسەتت پێشێل نەدەکرد؟!!!!! بە ئاماژەکردن بەم سیاسەت و بەو سیاسەت بەخوا وات لێ کردبووم بێزم لە سیاسەتەکان ببێتەوە، کە دەگاتە خۆشت ھەر کات پێت خۆش بێت سیاسەت پێشێل دەکەیت، ئەوە کوا ڕەوایە، بە بڕوای من ھیچ سیاسەتێک کێشەی نییە و ئەو لیستەی دروستیشت کرد پێویست نەبوو، ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/گۆڕانکاری تەنیا شتێک کە پێویستە بگۆڕێت، ڕەفتاری تۆیە لەگەڵ بەکارھێنەران و جۆری خوێندنەوەت [١] بۆ سیاسەتەکان Şûşe وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

@Amine yousefi: من لە ویکیپیدیا نیم تاکوو دڵی کەس بەدەست بێنم ئەمینە گیان، چۆنێتی خوێندنەوەی تۆش بۆ ڕەوشت و ڕەفتاری من تۆزقاڵ گرنگ نییە بەلامەوە. من لێرە نیم تا ڕێزی کەس بەدەست بھێنم، لێرەم خزمەت بە ویکی و ئەو بوارە بکەم کە تێیدا شارەزام. من کە ئەمە ئەڵێم ھەوڵ نایەم ناشارستانی بم و قسەی ڕاست دەکەم. سکاڵاکانی ئێوە کە کردتان بێئەنجام بوو لەبەر ئەوەی کە من ھیچ شتێکم بە ھەڵە نەکردووە. سکاڵاکەی برووسک چەند ڕۆژ لەسەر مێتا کردی کەس بەلایدا نەھات چوونکە کە دەقەکانیان خوێندەوە زانیان من ڕاست ئەکەم. دواتر وتم با بە شوێنێک بگا و من خۆم کشاندەوە تاکوو باروودۆخەکە ھێمن بێتەوە. سکاڵاکەی ھیواش کە لەسەر ئەوە بوو مافی پاسدەری خۆگەڕم لەسەر ھەژمارەکەی لادا (کە چەن جار ڕوونم کردەوە لەبەر ئەوە بوو تا وتارەکانی دروستی دەکردن خۆگەڕانە پاس نەدرێن بەو پێیەی بێسەرچاوە بوون و پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە بوو). سکاڵاکەی تۆم بە بیر بێت لەسەر کێشەی سڕینەوە و سیاسەت بوو، وەک بینیت کە فۆرمم بۆ دروست کرد و بەشداریتان کرد و شتەکان گۆڕاون؛ بەڵام ھەڵچوونەکانی تۆ چەند بارە بوونەوە و ڕوونە کە شتێکی ئاوا دەبێ ھەلەکە دەقۆزرێتەوە. بە دڵنیاییەوە منیش لەگەڵ قسەکەتم و ئەبێت لیژنەی ناوبژی پێک بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە حاڵەتانە. من ئازا و پیرەھەڵۆکان بە دوو ئەندامی باش دەزانم بۆ ئەوە. لە کۆتاییشدا، من ھیچ سیاسەتێکی کلیلم پێشێل نەکردووە کە بووبێت بە ھۆی تێکدانی ویکیپیدیا، لەسەر قسەی خۆشم سوورم کە تا من لێرە بم نایەڵم ویکیپیدیا بڕووخێندرێت و ھەر کاتێکیش بزانم سیاسەتێک ڕێگرە لە چاکسازیکردن لە ویکی، پێشێلی دەکەم. ئەمە ھەر بۆ من نییە و بۆ تۆش ھەیە وا بکەیت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
منیش لێرە نیم دڵی کەس بەدەست بێنم! لەو بابەتە دڵنیا بە، ھەر کەسێکیش لێرە کار دەکات ڕوونە کە لە خزمەت بەدەر مەبەستێکی نییە. ڕەفتاری تۆ لەگەڵ بەکارھێنەران گرینگە، ئەگەر بۆخۆتیش گرینگ نەبێت، لەبەر ئەوەی بەڕێوبەری و دەبێتە ھۆی تۆرانی بەکارھێنەران و چۆلبوونی ویکیپیدیا، دەتوانی خزمەت بکەی بە ویکیپیدیا و دڵی کەسیش نەڕەنجێنیت. (دڵ نەڕەنجاندن بەو واتایە کە یەکێک وەک برووسک نەڕوات بۆ ھەتا ھەتا.) Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئەمینە گیان خۆت باش ئەزانی بەڕێوەبەری تۆزقاڵ بەلامەوە گرنگ نییە! من خۆم ماوەیەک لەمەو پێش ویستم ئەو مافەم ھەر نەمێنێ. خۆت بیرت دێ. بەڕێوەبەری ھیچ نییە نییە بە نیزمەت منەوە، تەنیا ئەوەیە کە دەسەڵاتی دەستکاریکردنی ھەنێ پەڕەی ترم ھەیە کە گرنگە بۆ بەشداربوونم لێرە و بەشێکە لەوە. ھەرچۆنێ بێت، من حەزم نەکردووە برووسک بۆ ھەتا ھەتایە بڕوات و لە مێتاش پێم وت و بە ھیواشم وت قسەی لەگەڵ بکات بێتەوە. ڕۆیشتنی کەسمان ئیستیفادەی نییە و ھەر کەسێک بڕوات بە شێوەیەک زەرە دەکەین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٩، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
من ئیتر تاقەتم نەماوە یەک بەکارھێنەری تر لە ویکیپیدیا بڕوات. ناڵێم نازی بەکارھێنەران بکێشین یان ئیجازە بدەین ھەر چی ویستیان بیکەین بەڵام تاراندنی بەکارھێنەرانیش ناتوانم قەبووڵ بکەم. --چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
وەک کاک چالاک وتی بەڕاستی منیش تاقەتی ئەم باسانەم نەماوە و ساردم ئەکەنەوە لە بەشداریکردن. ئەمەی خوارەوە لێدوانی کەسێکە لە فەیسبووک:

... یانیش ھەرکاتێ نووسەرێکی خۆبەخشی نوێ پەیدادەبێ، بەشێک لە ئەدمینەکانی ویکی کوردی ھەوڵی شکاندنەوەی دەدەن لەبڕی ستایشکردنی، لەبەر ئەم ھۆکارەش دوای نووسینی نزیکەی ٣٠٠ بابەت، وازم لە نووسینی بابەت ھێنا، ... .

لێرەدا مەبەستم لە ھێورکردنەوەیە نەک خۆشترکردنی ئاگرەکە؛ لە فەیسبووک وەڵامێکم دایەوە کە بە قازانجی ویکیپیدیا بێت. لیژنەی ناوبژی تەنیا منی لێم (تکایە لێدوانەکەم لەوێ بخوێنەوە) و ماشەڵڵا ئێمەش ئەوەنە زۆر و چالاکین، ھەر لیژنەی ناوبژی ماوە داینێین! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

کاک @Calak: ئێمە کەسمان لە ویکیپیدیا دەر نەکردووە. ھەر بەکارھێنەرێک ڕۆیشتووە لەسەر ویستی خۆی ڕۆیشتووە یان لەبەر خراپکاری بەربەست کراوە... .--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

ئەم باسەم گواستەوە بۆ ئێرە ھەتا ئەم کێشەیە یەکلا بێتەوە (@Amine yousefi: بۆ ئاگاداری). کاک Épine بۆ من بەڕێزی بەڵام بە بڕوای من باشترە چاوپێداخشانەوەیەکت ھەبێ لەسەر کردەوەکانت. من نەم وتووە کەست دەرکردووە وتم تاراندووتن. لە مەسەڵەی کاک ھیوا و برووسک من خۆیشم لە ڕابووردوودا لەگەڵ ئەوان بیروڕام زۆر جیاواز بوو بگرە ١٨٠ دەرەجە بەڵام قەت وا نەجووڵامەوە کە دڵیان بێشێنم یا وایان لێ بکەم بچن مێتا سکاڵا بکەن و ئابڕوومان بچێ یان واز لە دەستکاری بھێنن و بتۆرێن. منیش پێم وایە ناکرێ دڵی ھەموو کەس رابگێڕێ و دەزانم ئەدمینبوون چاری ناچار ڕووبەڕووی ھەندێک کردەوەت دەکاتەوە کە لەوانەیە کابرا دڵی بێشێ بەڵام گرنگنر لەمانە شێوازی جووڵانەوەیە.
بێگومان ھەر چەند وەک بەکارھێنەرێکی چالاک بۆ من خۆشەویست بی کە بەڕاستی زۆر زەحمەتت کێشاوە و جێپەنجەت لە ھەموو شوێنێک دیارە بەڵام دەبێ بڵێم من ویکپیدیام لە جنابت خۆشتر دەوێ و ئەگەر بڕیار بێ ھەر ئاوا بڕواتە پێش و دانەدانە بەکارھێنەرەکانمان لە دەست بدەین ئیتر ئەم زەحمەتانەش خۆڕاییە.
ئێستا ئەوە دووان ڕۆیشتن و من پەیامیشم بۆ ناردن ھەر نەھاتنەوە. ئیتر ناتوانم قەبووڵ کەم کەسی تر بڕوا. بە تایبەت شووشەخان کە لێرەدا ١٢ ھەزار دەستکاری بەسوودی ھەبووە. پێم باشە کاک Épine ئاوڕێک بدەیەوە لە دەستکارییەکانت. خۆ ناکرێ ھەموو خراپ بن ھەر جنابت باش بی. من ئەوەی بە پێویستم زانی وتم. ناتوانم دەست لەسەر دەست دانێم ویکیپیدیا چۆل بکرێ و کەسی تێدا نەمێنێ. ھیوادارم جنابت زیاتر فکری لێ بکەیەوە و لە واز بێری لە projection. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

@Calak: بۆ برووسک نازانم، بەڵام لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی نووسیوێتی کە «بەرەوپێش بڕۆین» و وتیشی کە شتەکانی لە دڵ نەگرتووە و من برای ئەوم (ئەتوانی بڕۆی بیخوێنیتەوە) بۆ ھیواش کە ویکیپیدیای بەجێ نەھێشتووە و لەسەر وپ:توینکڵ/ڕاگرتن بەشداربووە لەگەڵمان. لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆی نووسیوێتی کە پێی وایە ھەوڵی تاکەکەسی ئیستیفادەیەکی وای نییە بۆ ویکی و ئێمە پێویستیمان بە کاری بە کۆمەڵ ھەیە (ڕێک وەک خۆی ئەمەم نەنووسیوە بۆیە باشترە سەیری پەڕەی وتووێژی ھەردوو لا بکەیت)، لەڕاستیدا پێم وانییە ھیچ کامیان بەھۆی منەوە ویکیپیدیایان بەجێ ھێشتبێت. بۆ بە سکاڵا لە مێتا حەیامان ئەچێت؟ لە نزیکەی ھەموو ویکییەکان شتی وا بووە. کاک چالاک منیش ویکیم خۆش ئەوێ، ھەمووجارێکیش شتێکم کردبێ دڵی بەکارھێنەرانم ئێشاندبێ چووم داوای لێبوردن لێ کردوون. با مەسەلەی ئەم سکاڵایانە ڕوون بکەمەوە کە ڕەنگە خۆشت لێیان ئاگادار بیت:
  1. ئەوەی بەکارھێنەر ھیوا لەسەر ئەوە بوو کە مافی پاسدەری خۆگەڕم لێ سەندبۆوە. واتە لەسەر ھەژمارەکە لادرا بوو. ھۆکاری ئەمە ئەوە بوو کە خۆشت چەند جار بانگ کرایت تا ئاگادار بیت، سەرچاوەی بۆ وتارەکانی دانەدەنا. دوایی کە سەرچاوەی بۆ وتارەکەی دانا، من مافەکەیم دایەوە و کەیسی سکاڵاکەی خۆی داخست.
  2. ئەوەی برووسک: لەسەر سیاسەتەکان بوو. گوایە کە من ئەم سیاسەتانەم لە خۆمەوە ھێناوە و چەسپاندوومە بەبێ ڕای بەکارھێنەران. ئێمە سیاسەتمان ھەر لە ویکی ئینگلیزییەوە ھێناوە بەو پێیەی نزیکەی ھەموو ویکییەکان سیاسەتەکانیان لەوانەوە وەرگرتووە. لە وپ:دیوەخان:سیاسەتەکان/گۆڕانکاری کەیسم کردەوە بۆ وەرگرتنی بیر و بۆچوونی بەکارھێنەران، بەس @Amine yousefi: و @Serchia: بەشدارییان کرد، کە سەرچیا وتی کێشەیەک نابینێت لە سیاسەتەکان.
  3. سکاڵای شووشە (کە نازانم ئەگەر سکڵا بوو یان گلەیی) دوابەدوای ئەوەی ھیوا و برووسک ھات. لەسەر مەسەلەی سڕینەوەی وتارەکان بوو. ھەمدیس چووەوە سەر سیاسەتی سڕینەوە. ئێستا سڕینەوە کەمتر ئەنجام دەدەین و ھەر کات بتوانین لەجیاتی وتارەکە باشتر دەکەین.
  4. ئەوەی Gyan333 کە بەکارھێنەرێکی نوێیە و شارەزا نییە لە سیاسەتەکانی ویکی، لە وتووێژ:مێژووی کورد/ئەرشیڤی ١ دیارە. من ڕازی نیم یاری بە مێژووم بکرێ و ئێستاش لەسەر قسەکانی خۆم سوورم.
ئەم مەسەلەی «سکاڵا»یە دووبارە و سێبارە بۆوە بە بێ ئەنجام. وەک یارییەکی لێ ھاتووە ئێستا. ئینجا بۆیە من بانگم کردی و پێم باشە لیژنەی ناوبژی دامەزرێ. ئەگەر کێشەکە بە ڕۆیشتنی من چارەسەر دەبێ، وەک خۆت ئەزانی من پێشتر ھەر لە دیوەخان ڕام وەرگرتن وتم کە من بەشداریم کەم ئەبێتەوە و ئەمەوێت لە ویکی بڕۆم، وتتان جارێ. ئەگەر ئەوەیە، تاکوو «ویکیپیدیا چۆڵ نەبێ»، کاکە من واز لە بەڕێوەبەرایەتی ئەھێنم و من ئەڕۆم. ئەگەر ئەوەش نییە، بۆم ڕوون بکەنەوە. قسە ڕەقم! بە توندی پابەندی سیاسەتەکانم؟! چییە؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
من حەزم نەکرد چاوەڕێی وەڵام بکەم و خۆم داواکاریم پێشکەش کرد. بەڕاستی منیش حەز ناکەم «ویکیپیدیا چۆڵ بێ»، و حەزیش ناکەم ببمە ھۆکاری ئەوە. تکایە کاک @Calak: یان @ئارام بکر: بەپێی ئەم سیاسەتە ھەژمارەکەم بەبێ کۆتا بەربەست بکە و بەپێی وپ:پسخ#ب١ ھەردوو پەڕەی بەکارھێنەر و وتووێژەکەشم بسڕەوە. ئەزانم لە سیاسەتە نووسراوە جگە لە پەڕەی لێدوان بەڵام من حەز ئەکەم ھیچ ئاسەوارێکی من و ھەژمارەکەم لە ویکی نەمێنێت. سپاس.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٣٤، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئەمە چ کارێکە کاکە. لەسەرەوەش وتم «تاقەتم نەماوە یەک بەکارھێنەری تر لە ویکیپیدیا بڕوات» کە جنابیشت دەگرێتەوە. ئەم پەڕەیەم نەکردەوە کە ئەوجار جنابت بتۆرێی. پێم باش بوو وتووێژێکی برایانامەمان بکردبایە و ئەم کێشەیە و نێوان ناخۆشییەمان بە یەکجاری تەواو بکردبایە و بنەبڕمان بکردبایە. ھیوادارم داواکەت پووچەڵ کەیەوە و چاوەڕێ بی لێرە شووشەخانیش قسەی خۆی بکا و بە ئاکامێک بگەین چون ئەمە چارەسەری ئەم کێشەیە نییە. من ناتوانم لێرەدا وەک کەسێکی ناچالاک بێم ئێوە تاوانبار کەم چون ڕەنگە ئەگەر منیش چالاک بوایەم وەک ئێوە تووشی ئەم گێچەڵە بووبایەم.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Calak: بەڕاستی من خەریکە باری دەروونیم تێک بچێت لە ویکیپیدیا کوردیی ناوەندی. من نەتۆراوم بەڵام ئیتر منیش حەز ناکەم بەردەوام بم چوونکە من دیفەیم کراوم و یەکجاری ناوم لە کۆمەڵگەکە شێوێندراوە. ئەمەنەیان بە پاشا و ڕۆیاڵتی و خاوەنی ویکیپیدیا ناویان ھێنام گوایە من ویکیپیدیا بە ھی خۆم دەزانم، سەیر بکە چی ڕوویدا ئەو جارە. من بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە ھەراسان کرام کەس فززەی نەکرد. ھەر بۆ زانیاریشت، ئەم بەکارھێنەرە ب:Kurdish developer نییە (ئەوەی پێش ئەو وتووێژەکانی نووسی بوو، سەیری تەواوی پەڕەکە بکە، نیوەی جنێوی ئەوە). لە مێتا پێشتر ئەویان ڕانج بلۆک کردبوو. ئەمە بەکارھێنەرێکی ترە ھەر لە ویکی خۆمان (کە من خۆم دەزانم کێیە بەڵام داوام بۆ پشکنەری بەکارھێنەر پێشکەش نەکرد) کە تەقلیدی ئەوی دەکردەوە و ئەوەی بە فورسەت زانی و قسەی خۆی کرد. بەڵام من بێدەنگ بووم و قسەم نەکرد ھەر ئەمانەم قبووڵ کرد لەبەر خاتری ویکی و کۆمەڵگەکە (ئەگەر حەزت کرد خۆت داوای پشکنین بکە نەوەکا بڵێی تۆمەت ئەبەخشێتەوە و پرەجێکشن ئەکات) کە لەو ماوەیە خۆی بەشی خۆی و بگرە زیاتریش گرژی دروست ببوو لەسەر مەسەلەی سکاڵاکان. من کەسێک نیم کە دڵم بتۆرێ لەسەر دوو قسەی ڕەق، بەڵام ئەم شتە زۆر دووبارە بۆوە و خەریکە کار لە باری دەروونیم بکات. من کەسم خەتابار نەکردووە وەک ئەوەی تۆ پێت وایە، پێشم ناخۆشە وات بیر کردەوە. بڕۆ تەواوی وتووێژەکە بخوێنەوە کە بووە سەرھەڵدانی ئەم کێشەیە ھەر لەو ئەرشیڤەی ئەم وتووێژەت لێ گواستۆتەوە بۆیی کۆنتێکستەکەی بە باشی بزانی. من لەسەر بڕیاری خۆم سوورم، تکایە ھەژمارەکەم بەپێی سیاسەتە ناوبراوەکان بەربەست بکە و پەڕەکانم بسڕەوە (بە ژێرپەڕەکانیشەوە). داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام من چی تر ناتوانم بەردەوام بم، ھیوادارم ئەگەر بەھۆی منەوە ڕۆشیبوون، ھەردوو بەکارھێنەر ھیوا و برووسکیش بگەڕێنەوە و ھەمووشتێ باش بێت. ھاوڕێم ھەیە لە ویکیپیدیا، لەمەودوا ھەرچییەکم ویست بۆ ویکیپیدیا زیادی بکەم، دەقەکە بۆ ئەو دەنێرم تا دایبنێ. بۆیی بزانی کە نەتۆراوم، من بە ناڕاستەوخۆ لە بەشدارییەکانم بەردەوام ئەبم، بەڵام ئیتر ناتوانم لەگەڵ کۆمەڵگەکە مامەڵە بکەم و وتووێژ بکەم و کاری بەڕێوەبەرایەتی بکەم.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
من باش دەزانم جنابیشت فشارت لەسەرە. خۆیشم ئاماژەم کرد وەک کەسێکی ناچالاک ناتوانم جنابت تاوانبار کەم و بڵێم ھەموو شتێک خەتای تۆیە. نا وا نییە و وا نەبووە مەسەڵە تەنیا حەڵکردنی ئەم کێشەیە و ھیچی تر. ئەگەر فشارت لەسەرە کە زۆر ئاساییە ماوەیەک دوور بەوە لە ویکیپیدیا. بەشداری مەکە قەی ناکا. یان دوور بەوە لە کێشەی ناوەرۆکی و زیاتر وتار جا ھەر چی بێ بنووسە و کاری تەکنیکی بکە. من ھەر وەک وتم دووپاتی دەکەمەوە ڕازی نیم کەس لە ویکیپدیا بڕوات. ئەم داوایەت پووچەڵ کەوە و فکر لە قسەکانم بکەوە. پشوویەک بدە بە خۆت. ئێمە لێرەدا یەک دانە دەستکاریشمان بۆ گرینگە. ھیوادارم قسەکەم لە ئەرز نەدەی و ئەمەیش بۆ ماوەیەک تاقی بکەیەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠١، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
قسەی تۆ لە سەر سەر و چاوم دادەنێم کاک @Calak: بەڵام تەنیا بەو مەرجەی لیژنەی ناوبژی پێک بێت. چەند جار ئاماژەم دا کە خۆت و @Pirehelokan: و کەسێکی تریش ھەڵبژێردرێت (بەڕاستی کاک ئازاش پێشنیار دەکەم بەڵام وتی حەزی پێ ناکات) ئەگەر ئەو بەشدار نەبێت پێم باشترە بەکارھێنەرێکی تر کە تەواو لەسەرخۆیە ھاوشێوەی ئێوە دابنرێت. من ئەگەر لێرەش بمێنم و ھەر دەستکاری تەکنیکی بکەم یان وتار زیاد بکەم، ئەبێت کەسانێک ھەر ھەبن کە کێشەکانی بەرچاوم ئەکەون ببەمە بەردەمیان. ئەمە داواکاری ھەر من نییە و ھەموومانە. تەنانەت ئەمینەش لەسەرەوە داوای ئەمەی کردووە. ڕآی بەکارھێنەرانی تریش بگرە ھەر لەسەر ئەمە ڕازین. لەسەر ئەمە جوابم بەرەوە، منیش داواکارییەکە ھەڵدەوەشێنمەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٦، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئەوەش زیاد کەم کە ھەر ئەوەنەی پێکھێنانی ڕابگەێنرێت، من خۆم ئەرکی ھەموو وەرگێڕان و ھێنانی سیاسەتەکان و دروستکردنی داڕێژە پێویستەکانیش لە ئەستۆ دەگرم.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ھاوڕێیان، ئەمە خودی قسەی ئێپینە لە پەڕەی وتووێژی مێژووی کورد:

وا دیارە ھاوڕێکانی ترم لێرە نەرم و نیانن (کە ئەمە شتێکی خراپ نییە) و نایانەوێ خۆیان لە بابەتەکە بدەن تاکوو دڵی کەسانێک بریندار نەکەن. بەڵام من وا نیم. دەستی ئەوە ئەبڕم بێت بە ھەڵە لەسەر مێژووی من بنووسێتەوە و من تەعریب بکات. پێویستە ئیتر لەم نەرمییەتان بووەستن و قسەی ھەق بکەن ھاوڕێیانم.
— بەکارھێنەر:Épine

--خۆی وتی لەم نەرمییەتان بوەستن و قسەی حەق بکەن. پەڕەی وتووێژەکە بخوێننەوە، ھەر چەند ئەو لەگەڵ ئێپین @Épine: مودارا دەکا و بە سەبرە، ئێپین بە توندی و بە ڕەقی وڵام دەداتەوە، منیش ئەوەم دیت و نەمتوانی بێدەنگ بم. شتێکی تریش بڵێم ئێپین، من قەت مرۆڤێکی کینەیی نیم شت لە دڵ بگرم و ھەل بقۆزمەوە! ھیوادارم ئەم ھەڵیت و پەڵیتەی لەسەر پەڕەی وتووێژەکەتیان داناوە بە من نیسبەت نەدەی کە بەڕاستی لە خۆم و لە دونیا ناھومێد دەبم ئەگەر یەک زەڕڕە بیرت بۆ ئەوە چووبێت کە ڕەنگە من بم!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! پێم خۆشە پشکنینی بۆ بکەی و نەڵێی نەمھەویست لێی بکۆڵمەوە چوونکە من ئەوە بە بوختان دەزانم کە ھاتووی لێرە داتناوە. Şûşe وتووێژ ‏١٩:٠٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک ئێپین جارێ بەر لە ھەموو شتێک ئەو داواکارییەت پووچەڵ کەوە. دوایی کات زۆرە ئەگەر ویستت دیسان دەتوانی داواکەت تۆمار بکەیەوە.
ئێستا کاک ئێپین ئایا مەبەستی ئێوە ئەمەیە ئەو بەکارھێنەرە شووشەخانمە؟ ئەگەر بەڵی یا گومانێکی واتان ھەیە ھیچ جێگای شەرم نییە بفەرموون داوا دەکەین بیپشکنن. با شتەکە یەکلا بکرێتەوە و تەواوی بێ. ئەگەریش مەبەستتان ئەو نییە ئەوە لێرە پێمان بڵێ. با ئەو کات و وزەیە لەخۆوە بەفیڕۆ نەچێ و تەرخان بکرێتە خزمەت بە ویکی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئاخر کاک چالاک، لە من و کاک ھیوا و کاک برووسک بەدەر کەس لەگەڵی تووشی کێشە نەبووە لێرە، من ئەوە چەندە لەخۆم بە دوور دەزانم، لەوانیش بە دوور دەزانم و بەڕاستی بۆ ئەوانیشم پێ بوختانە، لەو شێوە قسەکردنەی ناچێت کە بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا بێت، چوونکە نووسیویەتی چەند کەس لێرە پۆست دەکات؟ کەس بە وتارنووسین لێرە ناڵێ پۆست کردن! پێم سەیرە ئەوەی ھاتووە لێرە باس کردووە.Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
@Calak: بەڵێ من شکم بۆ @Amine yousefi: چوو کە ئەم کارەی کردبێ، لەبەر چەند ھۆکارێک:
  1. ئەم ھەرا و فەرتەنەیە و جنێو دانە پێم لە گەرمەی ئەو کاتەدا بوو کە سێ بەکارھێنەری ناوبراو سکاڵایان تۆمار دەکرد. ئەمە بە نزبەت منەوە لە سوتفە نەدەچوو، پێشم وایە یەکێک لەو سیانەیان ئەم کارەیان کردبێ تاکوو خۆیان بەتاڵ بکەنەوە و قسەی دڵی خۆیان بکەن.
  2. ئەم پەیامە ڕێک لەکاتی تووڕەبوونی «شووشە» بۆ من ھات، کە ئەوکات بەجێھێشتنی ویکیپیدیای ڕاگەیاند. ڕێک دوای ٥ ڕۆژ ئەم پەیامە بۆ من ھات.
  3. بەکارھێنەر:شنەی ئازادی (لە پاڵ بەکارھێنەر:گرووپی قوتابخانە، کە لێرەدا ئەمە مەبەست نییە) دووانن لەو ھەژمارانەی کە لەلایەن «شووشە»ەوە بەکارھێنراون. ھەڵبەت بۆ مەبەستی خراپ نەبوون، بەڵام ھێشتا بووکەڵە بوون. ئەمەش وا لە ھەموو کەسێک دەکات کە بیر بکاتەوە لەبارەی ئەم شتەوە. لەسەر پەڕەی وتووێژی «شنەی ئازادی» کاتێک پێم زانی ئاماژەم بەوەدا، ھەروەھا ئاماژەشم بەوەدا کە چۆن شێوازی قسەکردنی «شووشە» لەسەر ئەو ھەژمارە جیاوازە (ئەمە دەتوانرێت ببینرێت).
  4. بەکارھێنەر ب:Kurdish developer، کە ٩ ھەژماری لە ویکیپیدیا دروست کردبوو لەبەر ئەم ھۆکارە، لە کۆتاییدا پشکنەری بەکارھێنەر گرتی و کەشفی کرد، ھەر لەبەر ئەمەش بەربەستنی فراوانی range block لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ئەنجام درا. پێم ناڵێن چۆن دوای بەربەستی فراوان بەکارھێنەر چۆن توانی بێتەوە بۆ ویکیپیدیا و ئەم دەقانە بۆ من بنووسێت؟
زیاتر ھۆکاری ئەوەی کە شکم بۆ ئەم چوو خاڵی دووەمە.

[...] لەو شێوە قسەکردنەی ناچێت کە بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا بێت، چوونکە نووسیویەتی چەند کەس لێرە پۆست دەکات؟ کەس بە وتارنووسین لێرە ناڵێ پۆست کردن!
— بەکارھێنەر:Amine yousefi

ھەر کەسێک بیەوێت کارێکی لەم جۆرە بکات خۆی وا نیشان نادات کە بەکارھێنەرێکی چەند ساڵەی ویکیپیدیایە و لە ویکیپیدیادا شارەزایە و زاراوەی ویکیپیدیا لەکاتی قسەکردندا بەکار ببات.
وەک دەبینن من کەیسەکەم لەبەر باوەڕکردنم بۆ ئەمە بەھێزە و لە خۆمەوە قسە ناکەم. ئەگەریش ھەیە کە شووشە ئەم کارەی نەکردبێ، بەڵام ھێشتا شکم بۆ ئەوە ئەچێ کە برووسک لەو کاتە ئەمەی کردبێ، ئەگەر ئەمیش نەبووبێ، بەھۆی وتووێژەکانمان لە مێتا. بەڵام بەڵێ، زۆرترین شکم بۆ تۆ چوو، Amine yousefi.
بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەمە تۆ بووبیت گەردنت ئازاد بێت خۆ چی بکەم، تۆش نەبوویت وەک دەبینی لەبەر ئەم ھۆکارانە بەو دەرەنجامە گەیشتووم کە باسم لێوە کردن. ئەوە نییە دەست بۆ کەس ڕابکێشم، ھیواداریشم دڵت لەسەر ئەمە نەڕەنجێ، چوونکە دوای ئەم ھەموو کاتەی من پێم وایە ئەمە تۆ بووبێتی پشتگوێم خستووە و ھەر وەک جاران مامەڵەم لەگەڵ کردوویت و خۆشت ئەمە دەزانی. با نەبێتە ڕاکردن لە بابەتەکە، بابەتی ئێمە تەواو لەمە جیاوازە، بەڵام لەبەر ئەوەی کاک چالاک داوای ڕوونکردنەوەی کرد، منیش ڕوونکردنەوەی خۆمم دا. ئیتر سپاس.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئەمەوێ جارێکی تریش دووبارەی بکەمەوە کە، @Amine yousefi: من بە ھیچ شێوەیەک بە مەبەستی بوختان ئەم قسەیەم نەکردووە. ئەگەر تۆش نەبووبێتی، ئەشێ تەنیا کاتێکی خراپ بووبێ کەم ئەم دوو شتەی تێدا ڕووی دابێ، بەس وەک ئەبینی کە ھۆکارەکانم بۆ باوەڕکردن بەمە بەھێز بوون و ھیوادارم لەبەر ئەمەش زیاتر دڵت نەڕەنجێ. ڕەنگە ئەم وتووژە شتێکی باش بێ و شتەکان زیاتر ڕوون بنەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
بەداخەوەم بۆت ئێپین کە منت ئەوا ناسیوە، من قەت لەو بوختانە خۆش نابم بەخوا، قەت.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٠٤، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک چالاک چۆن ڕوون دەبێتەوە کە ئەوە کێ بووە، تکایە با ڕوون ببێتەوە، من چۆن دڵم نایێشێ ئاخر؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بەخوا لەو بوختانە خۆش نابم، پەڕەی وتووێژی بۆق بهێنەوە، من هیچ باکێکم نییە لەو قسانەی کە کردوومە. ئێستەش حازرم بیهێنیەوە.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٠٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئەمەش بوختانێکی تر، من گرووپی قوتابخانەم دروست کرد و پیرەهەڵۆش بەشدار بوو لە گرووپە تێلێگرامیییەکە، گرووپی شنەی ئازادیش هەر ئێستە هەیە و کاک سەرچیا و کاک ئەیوبیش تێیدا بەشدارن، منیش خۆم لە پەڕەی وتووێژی شنەی ئازادی وتم من دروستم کردوون، ئیتر بووکەڵەکاری چییە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ کاتێک دەڵێم ئەوە ئێکانتی منن!!!!!Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٥، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
من داوا دەکەم پەڕەی وتووێژی بۆق کە کێشەی من و ئێپین لەوێوە دەستی پێکرد بهێننەوە، ئەو دەمیش ئەوەندە قسەکانی بە لارێدا بردن و تووڕەی کردم کە خۆشم نەمزانی چیم وت، بەڵام باکم نییە، بە تەواوی پەڕەکە بهێنەوە با بزانن کێشەی من و تۆ چی بوو. Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
وەڵڵا قەت باوەڕ ناکەم ئەم قسانە ھی شووشە خانم بێ. ھەر ئەو کات لینکت دا و خوێندمەوە زانیم ھەر یەکێکی خەڵکی باشوور ئەمەی نووسیوە زۆر جوااااان دیارە. شێوەی نووسینەکە زۆر جوان دیارە. کەسایەتیی شووشە خانمیش ئەم شتانە ھەڵ ناگرێ.
باسی بڵاککردنی rangeت کرد. کاکە مەڕوانە ویکیی بچووکی خۆمان. من دە ساڵ لە ویکیی فارسیدا بەشداریم کردووە ھەزار کێشەی ئاوامان بووە. rangeی ئایپیمان دەبەست کابرا دەھاتەوە دەیوت ئێوە ھیچتان پێ ناکرێ! :)) ھەر دەمان بەست و یەکی تری دروست دەکرد. رێگای دەورلێدانی ئەم شتانە زۆر ئاسانە... .
نازانم چەندە لەم جەریانە گوزەراوە ئەگەر زۆری بەسەر چووبوو ئیتر پشکنین وەڵام ناداتەوە. بەڵام تۆ دەبا ھەر ئەو دەم شوێنی کەوتبای و ئەگەریش بە ھەر ھۆکارێک شوێنی نەکەوتووی ئێستاکە باسکردنەوەکەی ھەر بوختانێکە بە بەکارھێنەری چالاکی ویکی... .
لە باسەکەی خۆیشمان دوور کەوتینەوە و کێشەیەکی تریش زیاد بوو... .--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک چالاک گیان پەڕەی وتووێژی بۆق بهێنەوە، ئەگەر دەتوانن، چوونکە سکاڵای من لەو پەڕەدا بوو، بە هەموو جنێوەکانیشەوە، من باکم نییە لەو قسانەی کە کردوومە. Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
سەبارەت بە پەڕەی وتووێژی بۆق بەڕێوەبەران خۆیان دەتوانن بیبینن، و کە لێرەدا Calak لە مەوزوعە، دەتوانێ بەسەرداچوونەوەی بۆ بکات. @Amine yousefi: شتێک لە ویکیپیدیا نییە بە ناوی بوختان. بە تایبەت کە من ھەموو ھۆکارەکانم داناوە بۆچی کە باوەڕم بەوە کردبێ. ئەوەشت لەبیر بێ کە ئێمە نامانەوێ وەزعەکە لەوە ئاڵۆزتر بکەین و ئەمانەوێ شتەکان ڕوون ببنەوە. من بۆیە لە سەرەتاوە ئاماژەم پێ نەدا زانیم کە بابەتەکە بە تەواوی ئەگۆڕێت، بەڵام کە چالاک ئاماژەی پێ دا منیش چی بکەم باسم کرد. (گرنگە کە ئاماژەش بەوە بدەین کە وتووێژی بۆق بۆیە سڕدرابۆوە چوونکە لە کۆتاییدا پەڕەی وتووێژەکە واڵا کرابۆوە). سەبارەت بە دوو ھەژمارەکەی تر:
  • گرووپی قوتابخانە، جگە لەو گرووپەی ئەم ھەژمارەی بەکار دەھێنا (کە قەدەغەیە شتی وا بەڵام ئێمە ھەر چاوپۆشیمان لەوە کرد و بە تایبەت من، کە دەتوت بۆچی کاتەکانی تر سیاسەتت پێشێل نەدەکرد لە چاکەی ویکیپیدیا) کەس ئەمەی نەدەزانی. دواتر ئەمە ڕوونبۆوە بۆمان لەگەڵ مەسەلەکەی شنەی ئازادی.
  • شنەی ئازادی، کە تەنیا دوای ئەوە ڕوونکردنەوە درا کە من پێم زانی ئەم ھەژمارە لەلایەن خۆتەوە کاری پێ دەکرێ.
من دەستت بۆ ڕاناکێشم و ناڵێم بۆ خراپکاری بەکارت ھێناون، بەڵام ئەمە ھەر لە ویکی بە بووکەڵەکاری ناو دەبرێن و ئەو ھەژمارانەش بووکەڵەن. من بۆیە بە تایبەت باسی ئەوەم کرد، بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە کە بۆچی شکم بۆ ئەوە چووە کە لەکاتێکدا پێشتر ھەژماری ترت ھەبووە بەدەر نییە لەوەی کە ئەوەش ھی تۆ بێ. زیاتر ئەم شتانە بەو دەرەنجامەی گەیاندم کە باسم کرد. وەک وتیشم، پێویست ناکات دڵی خۆت لەسەر ئەمە بڕەنجێنیت. ویکیپیدیا کۆمەڵگەیەکی فراوانە و لەوانەیە ئێستا زۆر کەسی تر ھەبن پێیان ھەر یەکە لە ئێمە شتێکی خراپی لەو جۆرەیان کردبێ ڕۆژێ لە ڕۆژان. بۆ کەشفکردنی ئەمە ئەبێ پشکنەری بەکارھێنەر بەکاربێ، کە ڕەنگە ئێستا نەیکەین چوونکە تازە بە تازە نییە و دەڵێن بۆشایی کاتی دەستکاریکردن لە نێوانیان ھەیە. سپاس...--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣١، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
و کاک @Calak: ئەوەت لەبیر بێت کە بۆچی ئەم وتووێژەت دەست پێ کردووە. من ھیچ ھۆکارێک نییە کە وام لێ بکات بوختان بۆ ھیچ کەسێک بکەم. لەبیرتان بێ کە من ئەمەوێ ھەر بڕۆم ئەسڵەن. کەواتە چی ھۆکارێک ھەیە وا لە من بکات درۆ و بوختان بکەم؟ جگە لەمەش من بوختانم بۆ کەس نەکردووە تا ئێستا چ مەجبورم ئێستا بیکەم؟ ئەوەش بزانە کە من باسم نەکرد ڕاستەوخۆ و خۆت داوای باسکردنی ئەمەت کرد و وتیشت عەیب نییە. دەی وا بووبە عەیبە و بوختان و درۆ... و جارێکی تر سپاس.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٦، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
من لەو بوختان و بێڕێزییە خۆش نابم بەخوا ئێپین، تا ئێستە لە بەرانبەر ئەو دیکتاتۆریەی لێرە دروستت کردووه زۆر موراعاتم کردووە کە دڵت نەیێشیت، بەڵام مادام کە بریاره شتەکان ڕوون ببنەوە، با ئەمەش بڵێم لە بەر چاوی من بەڕێوبەڕی ناکەی لێرە و دیکتاتۆری تەواوت بۆخۆت دروست کردووه چاوەڕوانی ئەوەی چوونکە چالاکی کەس لە بەرانبەرتدا هیچ نەڵێت. من ناتوانم دیکتاتۆری تۆ ببینم و بێدەنگ بم!!!Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
وا بزانم ئیتر ناکرێ ئەم بەکارھێنەرە بپشکنین. ئیتر واز لەم باسە بھێنن. شووشەخانم زۆر نەجیبتر ئە لەم قسانەدا دەزانم. کەسێک دێ ژینی خۆی لە پێناو خزمەت بە کورد و زمانەکەی بەخت دەکا قەت قسەی وا بەسەر زاریدا نایە.
ئێستا شووشەخانم فەرموون بزانین کێشەی سەرەکی چییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاک ئێپین؟ پەڕەی بۆقیشم خوێندەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
جا چ کێشەیەکی نییە کاک چالاک، ئێره ویکیپیدیای کوردی نییە و ویکیپیدیای ئێپینە، دەستی من شکێت بۆ هەموو کارەکانی لێرە کردوومن. هەزار جار دەستم شکێت. من لەگەڵ هەر کەس کێشەم هەبێت ڕوو لە ڕووی پێی دەڵێم. پێویست ناکات بچم ئێکانت دروست بکەم و هەڵیت و پەڵیت بڵێم، جارێکی تر دەڵێم لەو بوختانە خۆش نابم، ئێرەش وەکوو برووسک و کاک هیوا بەجێ دێڵم. ئێوە خۆش بن و دیکتاتۆر ئێپین. Şûşe وتووێژ ‏٢٢:١٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
وابزانم بەپێی پێویست وەستام تا تەواوی قسەی خۆتان کرد؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:١٥، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
من پێشتریش وتوومە ئیپین کاری گەورەی بۆ ویکیپیدیای کوردی کردووە بەلام لەپال ئەمانەش زۆر توندڕەوە و زۆر ڕەقە لەگەل بەکارھێنەران جا لەسەر حەق یش بوایە باشتر بوو بەلکو ھەڕەشەیان لێدەکات و قسەی ناڕەوا و تۆمەتیان دەداتە پاڵ ئەوەشی ئەیلێم ئەگەر نەمسەلماند بەندم بکەن؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
بۆ کەیسە پێشووەکان ھێندە بەربڵاو بوونەتەوە و قسەیان لەسەر کراوە بوون بە کێشەی کەسی زیاتر لەوەی تەکنیکی بن. بۆ کەیسەکەی Gyan333 کە تازەترە، پێشتریش وتم نابێ وتارەکەی لێ دابخرێت. ئەویش مافی ئەوەی ھەیە دەستکاری بکات، بەڵام پێویستە سەرچاوەی بڕواپێکراو بەکاربھێنێت. ئێپینیش پێشتریش پێم وتووە، پێویستە لێبوردەیی ھەبێت و ھەر دەمەبۆلەیەک نەکا بە شەڕ. ئیستە وەک ڕێگەیەک بۆ داھاتوو بۆ ناکۆکی دەتوانین ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژیمان ھەبێت و بۆ شەڕەدەستکاری و باسی تەکنیکی (وەک ئەوەی Épine و Gyan333) ڕای سێھەممان third opinion(Wikipedia:Third opinion) ببێت. ھیچکام لەم دووانە موعجیزە ناکەن و ھەردووکیان لەسەر ڕای کۆمەڵگەن، بۆیە ئەوەی کێشەکان حەل دەکات سەبر و لێبوردەییە نەک شتی تر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

@Amine yousefi: ئەوان کەسیان نەڕۆیشتوون. بڕۆ سەیری پەڕەی لێدوانی ھەردوو لا بکە. ویکیپیدیاش ھی من نییە و منیش دەوڵەت بەڕێوە نابەم تاکوو دیکتاتۆر بم. کاک @Calak: لەبەر ئەوە ئەم وتووێژەی دەست پێ کردووە کە کەس نەڕوا لەوە زیاتر، باشترە ڕێزی قسەکان و ھەوڵەکان و بڕیارەکەی ئەو بگری و بزانی چ ڕێگە چارە دادەنێ. سوپاس بۆ بۆچوونەکەت کاک @Pirehelokan: بەڵێ منیش لەسەرەوە ئاماژەم بەمە دا. ئیتر ئەبێ لیژنەی نابژی ١٠٠٪‏ پێک بێت. ڕای سێیەمیش ھەر لیژنەی ناوبژی دەبێ. ھەرچەند من تازە پێم وایە ئەو سێ بەکارھێنەرە ناویان زڕاندوم لە ویکی و وەک دەبینی کە بەکارھێنەرە تازەکانیش قسەکانی ئەوان دەکەنەوە. وا دیسان لەسەرەوە دووبارەی کردنەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

من پەیامم بۆ کاک برووسک ناردووە وەڵامیشی نەبووە. بۆ کاک ھیوایش جوابێکی داومەتەوە وا بزانم ھەر بۆ ئەوەی قسەی من بۆ جواب نەمێنێ و دوای ئەو جوابە بەشداری نەبووە. ئەوەش شووشە خانم. ئەمانە ھیچ. کاک ئاسۆیش دەمێکە ھیچ چالاکییەکی نییە و ئەگەرچی دەزانم خەریکی کاری خۆبەخشی ترە بەڵام لێرەدا بەشداری ناکا. وا بزانم ویکیپدیا ئیتر بە بنبەست گەیشتووە. پێم ناخۆشە وا دەڵێم بەڵام ئیتر ئەمە واقعیەتە. پێم وایە خۆیشم ئەم کات و وزەیەی بۆ لێدوانی ئاوا دادەنێم لە پرۆژەیەکی خۆبەخشی تر دایبنێم فرە خاسترە... .--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

کاک @Calak: پێن ناخۆشە وا دەڵێی. ئێمە ٢٣,٠٠٠ وتارمان نەنووسیوەتەوە تاکوو لە کۆتاییدا دەستبەرداری برۆژەکە بین. من کە وتیشم ئەڕۆم وتم ھێشتا بەشداری بە ناڕاستەوخۆ دەکەم. جگە لەمەش، گریمان کە برووسک و ھیوا ڕۆیشتوون، سەیری ئەو بەکارھێنەرانە بکە کە جێیانیان گرتۆتەوە. ئارام بکر بە نموونە یەکێکە لە بەکارھێنەرە ھەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا. ئەگەر پێویست بکات خۆم لە دەرەوەی ویکی قسە لەگەڵ ھەردوو بەکارھێنەرەکەی تریش ئەکەم و ڕازیان ئەکەم بێنەوە، ھەرچەن من پێم وانییە بەکاربەر ھیوا ڕۆیشتبێ و کاتێ من قسەم کرد وتی کە ئەو سەرقاڵە و کاتی زۆر نییە. سەیری بەشدارییەکانیشیان بکەیت ھەندێ جار بۆشاییەکی زۆر ھەبووە لە نێوانیاندا. برووسکیش کە خۆم قسەی لەگەڵ ئەکەم بێتەوە و ناکۆکییەکانی نێوانمان بە یەکجار کۆتایی بێت. بۆ مەسەلەی @Amine yousefi:ش دڵنیام کە ئێستا قسەی سەر تووڕەیی کردووە و خۆشی ڕێگە بە خۆی نادات کاری وا بکات و بڕوات. ڕۆیشتن بۆ ھەر یەکێک لە ئێمە ئەستەم و ناخۆشە، بۆیە تا زۆر مەجبوور نەبن بڕیاری ڕۆیشتن مەدەن و بە تایبەت لەسەر تووڕەیی. ویکیپیدیا ھەردەم دەمێنێ و قەت کۆتایی نایەت. پێشم خۆش نییە کە کاک چالاک وابڵێیت. من وتم ھەرچییەکم پێ بکرێت بۆ ھێمنکردنەوەی بار و دۆخەکە دەیکەم.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٠٥، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
تەنیا مەبەستم ئەمە بوو ھەموو بێن بەشداری بکەن. رازی بە ڕۆیشتنی کەس نیم. ئیشاڵڵا شووشەخانمیش دوای ھەندێک پشوو دێتەوە بەڵام نایشارمەوە ناڕەحەتم لە ڕۆیشتنی. خۆیشم ھەندێک وتاری گوند و شارەدێ بوو دەینووسم لەمە زیاتر لە خۆم ڕانابینم. سپاس بۆ ئێوە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٥، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
چەند ڕۆژێک بوو لە ویکیپیدیا دووربووم، کە ھاتمەوە، بەداخەوە یەکەم شت کە بینیم ئەمە بوو. لەبەر ناو ھێنانم بەشداردەبم، گەرنا قەت حەز ناکەم درێژە بەو جۆرە وتووێژانە بدەم. سپاسی کاک چالاک دەکەم کە لەم وتووێژە ھەوڵی چارەسەرکردن و ھێورکردنەوەی بارودۆخەکەی داوە. بەڕاستی گەلێک لەدڵم گران دەبێت و خەفەت دەخۆم کە دەبینم بەکارھێنەرێک دڵی ئێشاوە یان دەیەوێت وازبێنێت. جگە لەو دوو بەکارھێنەرەی ناوتان ھێنان، بەداخەوە بەکارھێنەری دیکەش ھەبوون کە لە ویکیپیدیا تۆراون. ناکرێ چیتر شتی لەو جۆرە ڕووبدات. من جیاوازی لەنێوان بەکارھێنەران ناکەم، ھەریەکەیان لە لایەک خەریکی خزمەتکردنی ویکیپیدیایە، بەڵام دانیش بەوە دەنێم، کە ھەندێکیان زۆر ماندووتر و کارجوانترن لەوانی تر. یەکێک لەوانە خاتوو شووشەیە، وەک دەزانن زۆربەی بەشدارییەکانی شووشە، لە بواری ماتماتیک بووە، کە بوارێکە کەم کەس ھەیە کاری لەسەر بکات. لەو ماوەیەش خەریکی دروستکردنی دەروازەکان بووە. زۆر بە ڕێکی و جوانی لە ویکیپیدیا بەشداری کردووە. بەڕاستی چیتر بەرگەی تۆران و لەدەستدانی بەکارھێنەرە چالاکەکان ناگرم. ھەروەھا کاک ژیاریش (ئێپین) لەوەتەی بەشداربووە کاری زۆری کردووە، ئەمەش لە خەمخۆری بووە، بەڵام لە مەسەلەی تونددەستگرتن بە ڕێنمایییەکان و بەتایبەتیش سڕینەوە لەگەڵی نیم، وەک پێشتریش گوتوومە، ناکرێ وەک ویکیی ئینگلیزی بیربکەینەوە و ھەموو قانوونەکانیان وەک خۆی لێرە پەیڕەو بکەین. بۆ مەسەلەی سڕینەوەی وتارەکان، پێم باشە لەمەودوا پێش سڕینەوەی ھەر وتارێک لانی کەم ڕای سێ بەڕێوەبەر وەربگیرێت. بۆ ئەم وتووێژەش، ھیوادارم کەس بڕیاری وازھێنان نەدات. باشترە چیتر وتووێژی لەم جۆرە نەکەینەوە. سەرچیا — ‏١٧:٠١، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
ئەوە چی بووە؟! بەداخەوە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
لە ویکیدراوە داوای دروستکردنی وتارم لێ ئەکەن و لێرەش ھەرایە! هیوادارم تەواو کار لە کار نەترازابێت بۆیە، تکایە ھاوڕێیان کای کۆن بە با مەکەن، و ئەوەی ڕۆی ڕۆی و دڵنیاش بن ئەم دەمەقاڵێیەتان ھیچی لێ سەوز نابێت. من ھەمیشە وتوومە کە لەگەڵ ڕۆیشتنی بەکارھێنەردا نیم و ئێستا Épine داوای کوشتنیم لێ ئەکات؟! خاتوو ئامینەش کەسێکی وا نییە کە قسەی نەشیاو بکات و ئەسڵەن ویکیپیدیا شوێنی کەسانێکە کە بزانن چۆن قسە و ڕەفتار بکەن. سا چی بڵێم؟ بەڵکوو خوا بکا دوای ماوەیەک هەردووکتان (کاک @Épine: و خاتوو @Amine yousefi:) بە دەستکارییەوە ببینینەوە. ئەوە بزانن کە ئەم دەمەقاڵێیە تاڵانەتان خەریکن منیش سارد ئەکەنەوە لە ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Calak: بە باشی دەزانم ئەگەر بە ئەنجام گەیشتوون لەسەر ئەم بابەتە بیبەستن ئیتر.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٠٩، ٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)
بیبەستە ئێپین،@Épine: ئیدی تەواو بوو، بەشدارینەکردنی من لە ئێستەدا هیچ پەیوەندی بەو سکاڵایەی نییە، ماوەیەکە زۆر سەرقاڵم. هەر چەند زۆریش ناراحەت بووم لەو بوختانەی کردت، بەڵام ئیدی بێ خیاڵ...کاتم هەبێت دێمەوە، تۆش وەرەوە ئەگەر کاتت هەیە و ئێرە بەجێ مەهێڵە. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)

Read-only mode for up to 30 minutes on 11 April[دەستکاری]

‏١٠:٥٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

Wikimedia Foundation Medium-Term Plan feedback request[دەستکاری]

Please help translate to your language

The Wikimedia Foundation has published a Medium-Term Plan proposal covering the next 3–5 years. We want your feedback! Please leave all comments and questions, in any language, on the talk page, by April 20. سوپاس! Quiddity (WMF) (talk) ‏١٧:٣٥، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)


چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

Editing News #1—July 2019[دەستکاری]

‏١٨:٣٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

Emblem-WikiVote.svg

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

پێڕستی وێنە نەگونجاوەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، دوێنێ پەڕەی میدیاویکی:Bad image listم دروستکرد کە پێڕستێکە لە وێنە خراپەکان. بەھۆی ئەمەوە وێنە نەگونجاوەکان لە پەڕە بەکارگیراوەکان (ناوەڕۆک)دا پیشان نادرێن (تەنیا بەستەریان پێ دەدات). پەڕگەکانی نێو ئەم پێڕستە بەشێوەی ئینلاین بەکاردەبرێت، و گەر ویستتان پەڕگەیەک یان زیاتری ناو پێڕستەکە بەکاربەرن، ئەوا لە وتووێژی میدیاویکی:Bad image list داوا بکەن؛ جا پەسەند دەکرێت یان ناکرێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٩، ٩ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

New tools and IP masking[دەستکاری]

‏١٤:١٨، ٢١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)