ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتارنووسین بۆ ڕۆژژمێری کوردی

ڕۆژژمێری جەلالی لە ئێراندا تەنیا لە ساڵی ١٩٢٥ەوە بە فەرمی بەکاردێت. بە بیروڕای زۆربەی شارەزایان باشترین و دەقیقترین ڕۆژژمێرە. بەڵام ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی رۆژژمێری زایینی بەکارئەبات و بە بیڕوڕای من ڕۆژژمێری جەلالی زۆر زیانی داوە لە تێڕوانینی ئێرانییەکان بۆ مێژوو و ھەڵسەنگاندنی ڕووداوە مێژووییەکان.

بۆ بەکوردی‌کردنی، ناوی مانگەکان گۆڕدراون و سەرەتاکەی کراوە بە ئەو ساڵەی مادەکان دەسەڵاتیان بە فەرمی ڕاگەیاند. ھەرچەند ھیچ پەیوەنییەکی سەلمێندراو لە نێوان کورد و ماد لەبەردەستدا نییە، بەڵام دەبینین بڕێ جار بەتایبەت لە کاتی نەورۆزاندا ئەم ڕۆژژمێرە کوردیکراوە بەکاردێت. لە ویکیپیدیای فارسیدا بۆ ھەموو ساڵەکان و ڕۆژەکانی ھەردوو ڕۆژژمێری زایینی و جەلالی وتار ھەیە بەڵام بە بیڕوڕای من بۆ ویکیپیدیای کوردی پێویست نییە و پێم وایە لە ھیچ کتێبێکی گرینگی مێژووی کورددا ڕووداوەکان بە ڕۆژژمێری کوردی نەنووسراون. پەرەدان بە ڕۆژژمێری کوردی بە بیروڕای من تەنیا دەبێتە ھۆی سەرلێشێوان و زەحمەتی زۆرتر و لە خەبات و بزووتنەوەی ئێمەی کورددا ڕۆڵێکی پێشخەرانەی نابێت. بیروڕای ئێوە چییە؟ سوپاس --ئاسۆ ١١:١٦, ٢٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

سەرلێشێوان؟ ئێمە لێرە تەنها ئەمانەوێت ڕووداوەکان بنووسینەوە نەک هانی بەکارهێنانی ڕۆژژمێری کوردی و دەستبەرداربوونی جیهانییەکە بدەین دڵنیام لە داهاتوودا بوونی نووسراوێک لەسەر ڕووداوە پەیوەندیدارەکان بە کوردەوە لە ڕۆژژمێرێکی کوردیدا سوودی خۆی دەبێت. وە لە هەمان کاتدا هەست ناکەم زیانی هەبێت. نازانم برادەرانی تر ڕایان چییە؟ --Ara Qadir ١٦:٣٥, ٢٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
من جارێ لەم بارەوە قسەیەکم بۆ وتن نییە، تەنیا شۆنی باسەکەتان ئەگرم بزانم بە کوێ ئەگات.--Aza ١٦:٤٧, ٢٤ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

مامۆستا مەسعوود محەمەمەد جەلی زادە

ئازیزان لە دیوەخانی ویکیپیدیا ئام کاتەتان باش من پێم وایە جوانترین کاری تۆڕی ئینتەرنێتتان بۆ كوردستان ئەنجام داوە، بۆ ئەوەش تەنها ماندو نەبوونیتان پێدەڵێم و پێتام دەڵێم نەوەی ئازای وەکو ئێوەمان هەبێ پێشەڕۆژی کوردستانی گەورە زۆری نەماوە... سەرفەراز بن هاوڕێیان بیریاری هێژای کورد مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د ساڵی 1919 له‌ باشووری کوردستان، له شاری کۆیێ، له دایک بووه‌ و ڕۆژی 1-4-2002 له‌ شاری هه‌ولێر، کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مرۆڤێکی حه‌قپه‌رستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپه‌روه‌ر، له‌ بواری فیکر، مێژوو، زمان، ئه‌ده‌ب و جڤاتناسیدا به کوردی و عاره‌بی به‌رهه‌می شاکاری هه‌یه‌. به‌رهه‌مه‌کانی مه‌سعوود محه‌مه‌د هه‌م له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆک و هه‌م له‌ ڕووی ڕووخساره‌وه‌ سه‌نگ و پله‌یان تایبه‌ته‌. سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگ و زانیارن. مامۆستا له‌ به‌رهه‌مه‌کانیدا داکۆکی له‌ ئازادیی بیر ده‌کات. فیکر و بۆچوونی باو ده‌کاته‌ بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ و باس. ڕه‌خنه‌‌ له‌ دیدی ماددی ده‌گرێ و داکۆکی له‌ مرۆڤ ده‌کات. به‌ بۆچوونی مه‌سعوود محه‌مه‌د مرۆڤ تاکه‌ خالیقه‌. دین و ئایدیۆلۆژی دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین. بۆیە بە پێویستم زانی ناوی ئەویش لەو مینبەرە جوانەی ئێوەدا هەبێت و بۆ هەموان گرنگ و بەسودە

«دەتوانن بۆ زانیاری و بینینی تەواوی بابەت و نوسین و گوتارەکانی سەرەدانی www.mamosta.net بکەن»

ڕێزێکی زۆر و دوبارە ماندو نەبونی بۆ ئێوە

«کارزان مەلا» 2011.aprl.01

سڵاو بە ڕێزان من پرسیارێکم هەیە لە بارەی ئەو وتارانەى کە دروستیاندەکەم چۆن بتوانم وا لەو وتارانە بکەم کە هیچ کەسئ جگە لە بەرێوبەرانی ویکیپیدیای کوردی سۆرانی هیچ کەسی تر نە توانئ بە بئ گەڕانەوە بۆ من دەستکاری وتارەکەم بکات یان وتارەکەم لابەرێت twana.ismail

کۆبوونەوەی خەباتکارانی کوردی ویکی

سڵاو ھەڤالینە، من زۆر لەمێژە لەسەر کۆبوونەوەیەکی خەباتکارانی کورد بیر دەکەمەوە. وەکی ئێوەش دەزانن پەیوەندیی ئێمە تەنیا لەسەر وتووێژکردنی وتارەکانە (وشە، وێنە و ھتد). لەمە بەو لاوە ئێمە لەگەڵ یەکتر زۆر دانوستان ناکەین و یەکتر باش ناناسین. ئەگەر ئەم کۆبوونەوەیە پێک بێت، دەتوانین لەسەر ڕەوشی ویکیپیدیا، ویکفەرھەنگ، کۆمنز و ھتد بە ھەموو زمان و شێوەزارەکانی کوردی وتووێژ بکەین.

بۆ پێویستە کۆبینەوە؟

بۆ ناساندن پێوستە، دەبێ خەباتەکانمان تەنیا لەسەر ئینتەرنێت نەمێنن. ئاوا دۆستایەتیشمان بەھێزتر دەبێ. دەبێ ئێمە لەگەڵ یەکتر لەسەر دواڕۆژی ویکییە کوردییەکان وتووێژ بکەین. بەیەکەوە کەموکووڕی ھەموو ویکییە کوردییەکان چارەسەر بکەین. ئەمە بۆ نزیککردنەوەی شێوەزارەکانیش شتێکی گرنگە.

لە کۆبۆنەوەدا، ھەموو ھەڤالێک دەتوانن بە ڕوانگەی خۆیان بەشداری بکەن. بەم جۆرە داخوازی خەباتکارن بۆ خەباتی ویکییەکان بەھێزتر دەبێ.

زۆربەی خەباتکارنی ویکییەکانی تر کۆبوونەوە پێک دێنن. ڕاستە خەباتکارانی ئێمە زۆر نین، بەڵام دیسانیش ئەمە بەم واتایە نییە کە نائومێد بین.

گرفتی کوردی تەنیا بە نووسینی چەند وتاران چاک نابێ. بۆ ئەوەی کە خەباتی ئێمە ناتەواو نەمێنێ، دەبێ زۆرتر خەبات بکەین و خەباتەکەمان ئاوێتەی ژیان بکەین.

بە کورتی، به گوێرەی من: بۆ پێشخستنی خەباتەکەمان، کۆبوونەوە گرنگە و بۆ ئێمەی کورد پێویستە.

لەوانەیە بڵێن ئێمە لە کوێ کۆبینەوە؟ وەکی من تێگەییشتووم، خەباتکارانی ئێمە بە گشتی لە ئەورووپان. ئاڵمانیا، سویسرا، فەڕەنسا و ھتد. زۆربەشان لە ئاڵمانیا. لە بەر ئەوە دەتوانین لە ئاڵمانیا کۆبوونەوەیەک پێک بێنین. بەڵام دیسانیش ئێوە بە ڕوانگەی خۆتان بەشداری بکەن ئێمە کەیفخۆش دەبین.

ڕای ئێوە چییە؟ ڕاێ خۆتان لێرە بنووسن. سپاس.


Youth Peace Camp in Georgia

Rojbaş! We need Kurdish Wikipedians!

Great opportunity for Kurdish Youth from Iraq and Turkey take part in Youth Peace Camp "Together towards Peace", which will be held by UKYG in Georgia. The project “Together towards Peace” is aimed at creation of open space for cooperation and confidence building between Turkish, Armenian and Kurdish youth from Turkey, Iraq, Georgia and Armenia.

Developed methodology of the camp is aimed to make youth friendlier towards each other, overcome conflicts and deal with the past together in order to build new healthy society in the region. The beneficiaries of the project are young people from Armenia, Turkey, Georgia and Kurdistan Region (Iraq).

During the camp participant will learn, communicate and work out the conception of the joint web resource. After the peace camp participants will blog, disseminate photos and mini-documentaries they prepared on the topic of Armenian-Turkish and Kurdish-Turkish relations.

  • Date: September 5-10, 2012
  • Place: Akhaltsikhe, Georgia

DOWNLOAD APPLICATION FORM HERE (Deadline is on August 1, 2012)--თეკა (gotûbêj) 06:36, 16 tîrmeh 2012 (UTC)

نێوانویکی

تکایە بەکارھێنەرانی ھێژا ئەگەر وتارێک دەنووسن، نێوانویکییەکەشی بۆ دابنێن. ئەگەر ئەو کاتەی وتارەکە دەنووسن نێوانویکییەکەی نەنووسن، دواتر ئەگەر نێوانویکیشی پێ زیاد بکەن تازە بۆت نایناسێ و ناتوانێ لە ویکیەکانی تردا وتارە کوردییەکە بخاتە سەر زمانەکانی ترەوە. ئێستا ئەم ھەموو وتارە دەنووسرێ کەچی کەس گوێ ناداتە بە نێوانویکی. ھەر بۆ نموونە وتارەکانی ئەسحابەی (هاوەڵانی) پێغەمبەر: چوومە ویکی عەربییەوە وتاری ئەبووعوبەیدە کوڕی جەڕاحم دەخوێندەوە پێم سەیر بوو وتاری کوردی تێدا نەبوو. ویستم کوردییەکەی بنووسم دیم ھەمانە، بەڵام چونکوو نێوانویکی نەبوو زیاد نەکرابوو سەر ویکییەکانی ترەوە! بە کوردتی و بە کوردی: «وتارێک کە نێوانویکی نەبێت، ھەر وەکوو ئەوەیە نەبێت» یان بڵێین «نەبوونی باشترە لە ھەبوونی». تکایە لەبەرچاوی بگرن. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٠:٤٢, ٢٩ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ڕاستە کاک چالاک من ڕۆژ و نیوێکە خەریکە دانانی نێوانویکی یم ووتاری هەڤاڵان چاک دەکەم ، هیوام وایە ئەو بەڕێزانەی ووتار دەنووسن دای بنێن بەتایبەتی لە ووتارەکانی زانکۆکان و کۆمپانیای ئوتومبێل و ناوچەکانی ویلایەتەکانی ئەمریکا kushared (وتووێژ) ١٠:٤٨, ٢٩ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)


زۆر سوپاس کاک چالاک بۆ ئاگارکردنەوەکەت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١١:٠٤, ٢٩ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
ھیوام وایە لەبەرچاو بگیرێ، ڕێزم ھەیە بۆ ھەمووتان.--چالاکوتووێژ ١١:٥٧, ٣٠ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

گەییشتن بە ١٠،٠٠٠ وتار

سڵاو بەڕێزان. ماوەیەکە خەریکی کارکردن لەسەر بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانم. زیاتر لە ٢٠٠٠ وتارە و بڕیارە ئیشاڵڵا ھەتا کۆتاییی حەوتە دروست بکرێ. ئەگەر ھەتا ئەو دەم ھەوڵ بدەین و نزیکەی ٢٠٠ وتار بنوویسن، ئەوە دەگەینە ئاستی ١٠،٠٠٠ وتارەوە! بەم جۆرە دەتوانین ١٣ پلە خۆمان ھەڵکێشینە سەرێ و بچینە ڕیزی ١١٣ھەمەوە. وەکی لەبیرم بێ ئەگەر دەستمان پێکرد ١٧٠ھەم بووین و بەم جۆرە توانیومانە ٥٧ پلە خۆمان ھەڵکێشین بۆ سەرێ! ھەر لەشتان ساغ بێ و بەردەوام بن. بەو ھیوایەی ڕۆژبەڕۆژ بچین بەرەو سەرترەوە و ڕۆژیک بگا بگەینە ئاستی ١٠٠،٠٠٠ وتارەوە.

بەرەو بەرزایی دەڕۆم ئەگەر چی وردم خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم

ڕێزم ھەیە بۆ ھەموو لایەک!--چالاکوتووێژ ١١:٥٧, ٣٠ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

ئیشاڵڵا دەگەین بە سەرووی ١٠ هەزاریش.. بەپێی ئەو ماوەیەی لەبەردەستمدایە هەوڵی تەواو دەدەم بۆ تەواوکردنی هەندێک وتار و دەرهێڵیش بەردەوامم دەبم لەسەر وتارەکانی جۆرەکانی فەرموودە و دواتر دایاندەنێم و دوای گەڕانەوەشم پشتیوان بەخوا بەردەوامم دەبم لەتەواوکردنی وتارە پەیوەندیدارەکانی سعودیە.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٢:٠٧, ٣٠ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش بێت ، بەوهیوای بگەین بە ١٠ هەزار ووتار ، منیش بۆ ٢٠٠ وتارەکە هەوڵێک دەدەم بەوتاری وەرزشی و تەکنۆلۆژی و کەسایەتیەکان بەتایبەتی سیاسیەکان kushared (وتووێژ) ١٢:٣٨, ٣٠ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)
شوکری خوا کاری وەرگێڕانی ٢٠٠٠ وتاری بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتای پێ‌ھات. نموونەکانیشی لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا دەبینن. ئیشاڵڵا لەم یەک دوو ڕۆژەدا بۆتەکە کە ئاڵامان پێدا ھەموویان دروست دەکات و لە ١٠،٠٠٠ وتار نزیک دەبینەوە. لەگەڵ ڕێزەوە.--چالاکوتووێژ ١٩:٠٢, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەستان خۆش برا ، بەڕاستی هەنگاوێکی زۆر گەورەیە بەم شێوەیە ١٢ پلە لە ریزبەندی ئەچینە پێشەوە ئەبینە ١١٤ەمین زمان لە ریزبەندیەکەدا. دەستان خۆش دوبارە هەر بمێنن بۆ ویکی ، لەگەڵ رێزمدا . توانا (وتووێژ) ١٩:٣١, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

زۆر شتێکی باشە بە ڕاستی بە هیوای سەرکەوتن ، دەستان خۆش بێت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ٢٠:٥١, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

لێدوان سەبارەت بە بەرێوەبەرایەتیی ویکیپیدیا

سڵاو بەرێزان. چند ڕۆژ بوو دەمەویست سەبارەت بەم باسە وتووێژ بکەین ھەتا کاک ئازا پەیامێکی ئاوای بۆ دانام و ئیتر منی دڵنیا کرد کە دەبێ وتووێژ بکەین. بەڕێزان وەکی دەزانن ئێستا ویکیپیدیاکەمان بەڕێوەبەری نییە. من ھەمیشە بەرنامەم بۆ ویکیپیدیا زۆر بووە بەڵام لەبەر نەبوونی بەڕێوەبەری چالاک نەمتوانیوە ھیچیان بەرەو پێش بەرم.

بەڕێوەبەر شتێکی زۆر پێویستە. بەڕاستی ئەگەر ئێستا یەکێک خراپکاری لە سەتان لاپەڕەی ویکیپیدیادا بکە، ئێمە چیمان لە دەست دێ. کەسانێک ھەن سووکایەتی بە ویکیپیدیا دەکەن بۆ نموونە [١] و [٢] و ئەمانە دەبێ ڕەش بکرێنە و بەکارھێنەرەکە ئاستەنگ بکرێ. یاخۆ ویستم لە لاپەڕەی دەستپێکدا لە بەشی بەخێربێی بۆ ویکیپیدیادا لۆگۆی ویکیپیدیا دابنێم چوونکو زۆر ساکار و کەچەڵە و ئەویش بەڕێوەبەرایەتی دەویست. ھەر چاو لە لاپەڕەی دەستپێک بکەن، لەسەرەوە نووسراو وتار! کە چی دەبا نووسرابا دەستپێک!

ھەر بۆیە من کە لە کۆنەوە لە ویکیپیدیادا بووم دەمەوێ ببم کاندیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی. ھەمیشە بەرنامەم ھەبووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەڵام ھەتا ٢ بەڕێوەبەرمان بوو بە پێویستم نەدەزانی ببم بە بەڕێوەبەر بەڵام ئێستا خۆتان باشتر دەزانن بەڕێوەبەرامان نەماوە بەداخەوە. بۆ بەرێوەبەرایەتیش بەرنامەم زۆرە.

  • زۆر داڕێژەی سەرەکی ھەن کە دەبێ بپارێزرێن و لە ھەموو ویکییەکدا پارێزراون بەڵام لێرەدا ئاوەڵەن و ئەگەر کەسێک بیھەوێ کارێکی کرێتیان لەسەر بکا ئەوە زۆر ئاکامێکی خراپی دەبێ.
  • ئێستا زۆر لاپەڕەمان ھەیە کە پێویستی بە سڕینەوە ھەیە و زیادین بەڵام کەس لێیان ناپرسێ. دەمھەوێ ھەموو ئەوانە بدۆزمەوە و بیان سڕمەوە چونکوو ویکیپیدیایان ئاڵۆز کردووە.
  • لە ویکیپیدیادا زۆر وشە و ڕستە ھەن کە زۆر ڕەسەن نین و بۆ ئەوانە وشە و ڕستەی زۆر ڕەسەنتر ھەیە لە ناوی زمانی کوردیدا. دەمھەوێ ئەمانە بگۆڕم نمونە یەکێک لە ئاڵوگۆڕەکان.
  • بەداخەوە بارکردنی وێنە لەسەر ویکیپیدیادا بەم ھەموو سیاسەتە توندوتیژەی کە بۆ مافی بڵاوکردنەوە ھەیە، زۆر ھاسانە و ‌زۆربەی بەکارھێنەران نازانن چۆن ژێدەر و مۆڵەتنامەی بۆ وێنەکەیان بنووسن. دەمھەوێ ھەموو وێنە بێژێدەرەکان بسڕمەوە و یەکسەر لینکەکە ببەستمەووە بە commonsەوە. ھەر کەس پەڕگەی ئازادی ھەیە تەنیا لە commonsدا باری بکات و لێرەدا تەنیا ئەو پەڕگانە باربکرێن کە ئازاد نین بەڵام بە Fair use دەتوانین کەڵکیان لێ‌وەربگرین. ئەم کارە لە ویکی کوردی کرمانجیش کراوە.
  • لاپەڕە تایبەتەکان زۆر ساکار و کەچەڵن (بۆ نموونە چاو لە خشتەی تایبەت:دوایین_گۆڕانکارییەکان و خشتەی ویکییەکان تر بکەن بۆتان دەردەکەوێ). دەمھەوێ پەرە بەمانە بدەم.
  • و ھەروەھا زۆر شتی تر.

بەڵام شتێک کە دەبێ بیڵێم ئەوەیە تاقە یەک بەڕێوەبەر بەس نییە و بەبڕوای من ئێستا کە من خەڵکی ڕۆژھەڵاتم یەکێک لە برایانی باشووریش خۆی ناوزەت بکا. وا بوو ئەگەر بەڕێوەبەرێک ڕۆژێک نەیتوانی سەرھێڵ بێ ویکیپیدیا بێ ساحیب نەمێنێ. ھەبوونی چەند بەڕێوبەر بە ڕوانگەکانی جیاوازەوە زۆر پێویستە بۆ پێشکەوتنی ویکیپیدیا. ھەر کامێەک لە برایان کاک دیار و دوو کاک محەمەدەکان ئەگەر دەزانن دەتوانن ھەمیشە سەرھێڵ بن (وا نەبێ بۆ چەند مانگان ویکیپیدیا بە جێ بھێڵن) و ھەروەھا دەزانن لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیادا باشتر شارەزان، خۆیان کاندیدا بکەن بەڵکوو ئیشاڵڵا بە دو بەڕێوەبەرەوە باشتر بتوانن خرمەتی ویکیپیدیا بکەین.

تکایە لێدوانی خۆتان بنووسن. لەگەڵ ڕێزم. سپاس--چالاکوتووێژ ٠٧:٤٨, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەست خۆش کاک چالاک ، هیوام وایە هەر زوو بە ڕێوبەرانی نوێ دەست بە کارەکانیان بکەن چوونکە من لەوەتەی هاتوومە ویکیپیدیا لە ئاستی بەڕێوبەران ڕازی نەبووم گەرچی لە بەشداریەکانیان دیارە کە ماوەیەکی درێژ خزمەتیان کرد لێرەوە دەست خۆشیان لێدەکەم ، لە ئێستادا زۆرێ لە پەڕەکان چاککردنیان پێویستە بەتایبەتی ئەوانەی مۆرکی سڕینەوەیان لێدراوە و نەسڕاونەتەوە وە شتێکی تریش هەیە گەر گەیشتین بە ١٠ هەزار ووتار وا باشە پێداچوونەوەیەکی تەواو بۆ ١٠ هەزار ووتارەکە بکەین بەتایبەتی ئەوانی سەرچاوەیان نەنوسراوە یان نێوانیکی و ئەم بابەتانە وەلەگەڵ ئەمانەش پێویستە ووتارە کۆڵکەکان چاک بکەین زۆرێ لەووتارەکان کۆڵکە نین یان زۆرکراون کەچی هەر لەلیستی کۆڵکە ووتارەکانن وە پێویستە ئەوانەی کۆڵکەشن زۆرکرێن نەوەک ئەوەی ویکیپیدیای سۆرانی ببێتە کۆڵکە ویکی ، وە من لێرەوە تەنیا وەک دەنگدەر یان بەشداربوویەکی سادە بەشدارم بەهۆکاری ئەوەی من ١٠٠% ئامادە نیم بۆ ئەو پۆستە وێڕای ئەوەی من کێشەی زۆرم لەگەڵ زمانەکان هەیە چونکی زمانەکان ئاڵۆز بوونە لام بەتایبەتی لەناوی زۆرێ لەووتارەکان وە هیوام وایە ئەوەی دەبێتە بەڕێوبەر بەلایەنی کەمەوە ساڵێ یان دوو ساڵ بەردەوام بێت (گەرچی بەشداری کردن بەزۆری نابێ!) وەک کاک چالاک ووتی منیش هاوڕام کەسێکی باشور لەگەڵ ڕۆژهەڵاتیەک بێت باشە لەگەڵ ئەوەش من لەگەڵ ئەوە نیم کە ڕێژەی بەڕێوبەران سنووردار کرێن لە دوو یا سێ بەڕێوبەر زۆرترمان نەبێت گەر سەیری ڕیزبەندی ویکیەکانی تر بکەیت هەندێکیان لە ویکی سۆرانی کەمتر چالاکن ١٣ بەڕێوبەریان هەیە! ئێمەش گەرچی ٧هەزار بەکارهێنەری خاوەن هەژمارمان هەیە و مانگانەش لە ٧ هەزارە حەفتایان چالاکن ئەوا دەتوانین سێ چوار بەڕێوبەرمان هەبێت! سپاس kushared (وتووێژ) ٠٨:١٤, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


سڵاوتان لێبێت بەڕێزان ، بە ڕای منیش بە زووترین کات بەڕێوەبەڕێکمان هەبێت باشە ، چونکە بە ڕاستی کاری زۆر هەن کە تەنها بە بەڕێوەبەر دەکرێن ، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت یەک بەڕێوەبەریش ئەم کارەی پێ هەڵناسوڕێت. بە ڕای من دوو یان سێ بەڕێوەبەرمان هەبێت باشە ، بەڵام کێشەیەکمان هەیە ئەویش ئەوەیە کە بەڕێوەبەرەکان بەردەوام نابن ، بە ڕای من کاک چالاک زۆر گونجاوە بۆ ئەو کارە ، چونکە دەمێکە لە ویکیپیدیا بەشداری کردووە و زۆربەی کارەکان شارەزایە ، بەڵام بۆ بەڕێوەبەری دووەم بە ڕاستی کەسێکی هەمیشەییمان نییە ، ئەوانەی هەن ماوەیەک لێرەن و پاشان دەڕۆن ، منیش یەکێکم لەو کەسانەی کە هەمیشەیی نیم ، چونکە پاش ماوەیەکی کەم دەست دەکەم بە خوێندن و پێم ناکرێت بێمە ویکیپیدیا ، بە ڕای من ئەو کەسەی لە خۆی ڕادەبینیت با داوا بکات بکرێتە بەڕێوەبەر. من ئامادەم وەکو کەسێکی ئاسایی بەشداربم تا دەستپێکردنەوەی خوێندن. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٤١, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


سڵاو.. منیش هاوشێوەی مامە دیار سەرقاڵی خوێندنم و تا دەستپێکردنی خوێندن بەردەوام دەبم.. هیوادارم بەڕێوەبەرێکی شایستە دیاری بکرێت و کاک چالاک بە بەڕێوەبەرێکی شایستە دەزانم چونکە چالاکی باش و چاودێرییەکی باشی لەسەر وتارە تازەکان هەیە.. من پێسنیاز دەکەم کە چەند پەڕەیەکی فێرکاری و تایبەت بە ماڵپەڕەکە هەوڵبدرێت بکرێت بە کوردی و کەمتر پشت بە ویکی ئینگلیزی ببەستین.. هەروەها بوونی بوریوکراتەکان پێویستە و لەوانەیە هەندێک بەکارهێنەر بیانەوێت ناوی بەکارهێنەر خۆیان بگۆڕن.. بەهیوای سەرکەوت بۆ هەموو بەکارهێنەران و بەڕێوەبەرانی نوێ.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١١:٠٠, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان منیش وەکوو ئێوە وانە دەخوێنم و دەچمەوە بۆ زانکۆ. تەنانەت ئێستا کە ھاوینە و وانەش نەماوە، من ھەر بەردەوامم و ئێستا لە زانکۆوە دێمەوە. بەڵام ڕەنگە ھەموو کەس پێی نەکرێ ھەم بخوێنە و ھەم لێرەدا چالاک بێ. ئەوی من پێم خۆش بوو ئەوەیە ھەتا ئێستا ھەموو بەڕێوەبەرەکان لە ڕۆژھەڵاتەوە بوون (ئەگەرچی باشوور و ڕۆژھەڵات فەرقیان نییە) بەڵام دروست وایە کەسێکیش لە باشوورەوە ببێتە بەڕێوەبەر ھەتا بتوانین لە ڕوانگەی ئەوانیش کەڵک وەربگرین. سپاس کە من شیاوی بەڕێوەبەرایەتی دەزانن و من خۆم کاندیدا دەکەم بەڵام پێم خۆشە بە زووترین کات برایانی باشوور یەکێک لە ناو خۆیان ھەڵبژێرن چونکوو پێویستمان بە بەڕێوەبەری باشوور ھەیە ھەر چی بێ ئێستا برایانی باشوور زۆرتر چالاکن.--چالاکوتووێژ ١٢:٠٧, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


دەست خۆش کاک چالاک بۆ داواکاریەکەت ، منیش پێم وایە هەبوونی بەرێوبەر زۆر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەم ویکیە بەرەو پێش بروا و نە هێڵێ خراپەکاری لە وتارەکاندا بکرێت بەڵام من پێم وایە هەبونی یەک بەرێوبەری چالک بەس نیە ٤ یان ٥ بن باشترە بۆ ئەوەی هەمیشە یەکیک لە بەێوبەران ئەگای لە گۆرانکاریەکان بێت، ئەگەرچی ئێمە ٧،٥٠٠ ئەنداممان هەیە بەڵام تەنها ٧٠ - ٨٠ یان چالاکن بۆیە ٤ - ٥ ئەدمین زۆر باشە ،توانا (وتووێژ) ١٣:٠٤, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
منیش ھەر ئەمەی دەڵیم کاک توانا گیان چۆن بەڕێوەبردنی ماڵپەڕێکی ئاوا کارێکی زۆر ئەستەمە و کاری تاقە کەسێکی نییە ھەر بۆیە دەڵێم ھەر لە کەس لە خۆی ڕادەبینێ خۆی کاندیدا بکات ھەتا باشتر بتوانین خزمەتی ویکیپیدیا بکەین. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٣:١٦, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دروستکردنی وتار لە ڕێگەی بۆتەوە

سڵاو بەڕێزان. پاش ئەوەی کە کاری وەرگیڕانی بڕیارنامەکانم تەواوکرد شوکری خودا ئەمڕۆ بۆتەکە (DarafshBot) ھەموو وتارەکانی دانا و ئێستا نزیک دەھەزار وتارمان ھەیە. خودا لە بەکارھێنەر:درفش کاویانی ڕازی بێت بەڕاستی بەبێ بۆتەکەی دانانی دەستیی دوھەزار وتار کارێکی زۆر گران بوو. ئێستا لەگەڵ کاک درەفش قسەم کردووە بزانم ئەگەر بکرێ وتارێ شارەکانی وڵاتەکانیش بە بۆت بنووسین. ھەر بۆیە لە برایان داوا دەکەم جارێ دەست ڕابگرن و وتارەکانی شارەکانی وڵاتەکان نەنووسن ھەتا بزانم چی لێ‌دێتەوە و شێوازی کارەکەمان بێتە دەستی و دووبارەکاری نەکرێ. پاشان دەتوانین بە یارمەتی یەکترەوە ھەر بەم جۆرە سەدان وتاری تر بخەینە سەر ویکی کوردییەوە. زۆر زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٤:٠٩, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەستان خۆش کاک چالاک لەگەڵ کاک درەفش کارێکی ناوازەتان کرد بۆ ویکی ، سەبارەت بە ووتاری شارەکانیش شتێکی زۆر زۆر چاکە چوونکە ماندووبوونێکی زۆری دەوێ گەر هەموو شارەکانی جیهانی دابنێیت نموونە لە ئاڵمانیام سەیری کرد بە سەدان شاری تیابوو گەر سەیری ڕووسیا و کەنداش بکەیت ئەوا سەرت دەسوڕمێ لە زۆری شارەکان گەر ئەویش بەبۆت بکرێ بەڕاستی شتێکی زۆر چاکە kushared (وتووێژ) ١٤:٢٠, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش، زۆر سوپاس بۆ تۆی بەڕێز و کاک درەفش ، بە ڕاستی کارێکی زۆر چاک بوو--توانا (وتووێژ) ١٤:٢٤, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ئیشاڵڵا بزانین شارەکانیش چی لێ‌دێتەوە. ئەگەر فایلەکانمان دەست کەوێ ئەو دەم تەنیا ناوی شارەکان دەکەینە کوردی و تەواو. بۆتەکە بۆ ھەموویان وتار دەنووسێ. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٤:٣٦, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس :) درفش کاویانی (وتووێژ) ٠٩:٣٢, ٦ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان پاش تەواو بوونم لە وەرگێڕانی وتارەکانی شارەکانی ماڵتا و قرغیزستان ئەمڕۆ بۆتەکەی کاک درەفش (DarafshBot) ھەموویانی دانا. زیاتر لە ٦٠ وتار بوو ([٣] و [٤]). ئەگەر برایان پێیان خۆش بێ دەتوانن یارمەتیم بدن. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٣:٣٦, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاکە تکاتان لێ ئەکەم بۆ ناوی شارەکان و گوندەکانی کوردستان ئەم کارانە بکەن. سایتەکانی حکومەتی ھەرێم بە تایبەت دەستەی ئاماری ھەرێم زانیاریی باشی تێدایە. منیش بۆتم ھەیە و لێ ئەزانم. تکایە ئەگەر زانیاریی باشتان ھەیە لە فایلێکی ئێکسێڵدا بۆمی بنێرن.--ئاسۆ (وتووێژ) ١٥:٥٧, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاسۆ گیان وتاری کورت ھەر کورتە جا چ ھی کوردستان بێ چ ھی وڵاتی تر. جنابت کەی دەرفەتت دەبێ ھەندێک وتاری گوندەکانی موکریان دروست بکەی؟--چالاکوتووێژ ١٦:٠٢, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامە من ئامادەم. بەس نەختێک ئینتەرنێتەکەم خاوە. پەلەم لێ مەکە. ئاسۆ (وتووێژ) ١٧:٣٧, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
وەڵڵا من لە ڕێگای مۆبایلەوە بەشداری ویکیپیدیا دەکەم، لێقەوماو بە من دەڵێن. نزیکەی ١٠٠ وتارێک لە داڕێژە:شارستانی مەھاباددا ھەیە بۆ دروستکردن، بزانین دوایە خەریکی بۆکان نابین.--چالاکوتووێژ ١٨:٠٩, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش من پێم باشە ئەم پڕۆژەیە هەموو شارەکانی جیهان بگرێتەوە بەڵام ئەو پێرستەی کاک دیار دروستی کردووە کێشەیەکی تیایە شار و شارۆچکەی بەیەکەوە تیایە و تێکەڵی کراوە نموونە زاخۆ لە عێراق بەشار هەژمار کراوە ئەمەش بەوەی لەو یکی ئینگلیزیمان وەرگرتووە بۆیە بەبڕوای من بۆ ئەوەی سەرمان نەیەشێ لە گووگڵ تەنیا شارەکانی جیهان بگەڕێێن نەوەک شارۆچکە چوونکە نووسینی ووتارێکی شارۆچکە لە بەنگلادیش یان جەزائیر هیچ سوودێکی بۆ ویکی کوردی نابێت ، مەگەر تەنیا گووندەکانی کوردستان و شارۆچکەکانی کوردستان یان تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا ئەمەش بەوەی کەکورد تازە بڵێین و نەڵێین تێکەڵ بووە بەمانەوە وواتە بێنە باسکردن گەر کۆڵکەش بن باشترە لەنەبوونیان لەداهاتوو با ٢٠ ساڵی تر بێت یەکێک دەبێت پەرەی پێ بدات > kushared (وتووێژ) ١٦:٤٩, ١٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

گۆڕینی ناوی هەژمارەکەم

تکایە چۆن بتوانم ناوی هەژمارەکەم بگۆرم twana.ismail..>> Twana زۆر سپاس --توانا (وتووێژ) ١٤:٤٦, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ئەم کارە لە توانایی بوریوکراتەکاندایە بەڵام ئێستا ویکی کوردی بەڕێوەبەری نییە چ بگا بە بوریوکرات. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ١٤:٥٥, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش بۆ وەڵامەکەت کاکە چاڵاک.--توانا (وتووێژ) ١٥:٠٨, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڵام ویکیپیدیا:گۆڕینی ناوی بەکارھێنەر بوونی هەیە بۆیە دەتوانیت داواکارییەکەت دابنێ یان لەداهاتوودا.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٦:٤٥, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سوپاس کاکە محەمەد--توانا (وتووێژ) ١٦:٥٠, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


لە بارەی ویکیەوە

سلاو هاورێیان

هاورێیان بۆ زیاتر پەرەپێدان و ناساندنی ویکی بە هاورێیانتان لە فەسبووک یان تویتەر یان هەر سایتیکی تر بێت ، بە یارمەتیتان باسی ویکی سۆرانی بۆ هاورێ و هاوکارەکانتان بکەن ، هەر بۆی گەر دەتوانن وتارێکی ناساندنم بۆ بنێرن ، لەگەڵ رێزم بۆتان --توانا (وتووێژ) ١٦:٥١, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
ھەر ئەمە: ویکیپیدیا!--چالاکوتووێژ ١٦:٥٤, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو لەتۆی بەڕیز.. دەتوانیت سوود لەدەستپێک بەربگریت و بەشی ناساندنی ویکیپیدیا بەکاربهێنە یان ویکیپیدیا.. --Muhammed taha (وتووێژ) ١٦:٥٥, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئێوە،سودی زۆرم لێ وەرگرت--توانا (وتووێژ) ١٧:٠٣, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
Smiley شایەنی نییە!--چالاکوتووێژ ١٧:٠٨, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


بەڕێزان سڵاو ، من وەختی خۆی لەسەر ئیزنی کاک ئازا پەیجێکم لە فەیسبووک بۆ ویکیپیدیای کوردی دانا ، تا ئێستاش جەندین بابەتی هەمەڕەنگم تێدا بڵاوکردووەتەوە ، ئێوەش دەتوانن بابەتەکانی ئەو پەیجە بڵاوبکەنەوە شتی زۆر باش دەبێت یان دەتوانن پەیجەکە لای خۆتان و هاوڕێکانتان بڵاوبکەنەوە ، ئەمەش لینکی پەیجەکەیە : ویکیپیدیای کوردی لە فەیسبووک. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٥٩, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

١٠،٠٠٠ وتار

ژمارەی وتارەکانمان ١٠،٠٠٠ وتاری تێپەڕاند ، پیرۆزبای لە هاورێیان دەکەم--توانا (وتووێژ) ٢٢:١٨, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پیرۆز بێت لەهەموو نووسەرانی ویکیپیدیا.. بەڵام ئەرکێکی تر زیاد دەبێت کە کەمکردنەوەی وتارە کورتەکان دەبێتە ئەرک.. بەهیوای بەرەو پێشەوەچوونی ویکی کوردی و کەمبوونەوەی وتارە کورتەکان لە ٤.٥٠٠ بۆ ٢.٠٠٠ وتار.. --Muhammed taha (وتووێژ) ٢٢:٣٦, ٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەستان خۆش بەهیوای زۆرترکردنی ووتارەکان و کەم کردنەوەی ووتارە کۆڵەکەکان ، وەک یادگاریەکیش پێم چاکە گەیشتن بە ١٠ هەزار ووتار لە ویکیپیدیا:ھەواڵەکان دابنرێت ، لەبەر ئەوەی من کاتەکەی بەتەواوی نازانم ئێوە دایبنێن سوپاس ، kushared (وتووێژ) ٠٧:٥٤, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بۆ خاوێنکردنەوە و کەمکردنەوەی کۆلکەوتارەکانیش بەرنامەم ھەیە. ھەموو لایەک ماندوو نەبن.--چالاکوتووێژ ٠٨:٢٢, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بنده نیز به عنوان نماینده‌ای از ویکی مجاور (مازرونی)، صمیمانه به دوستان عزیز کرد تبریک عرض می‌کنم. بهترین آرزوها را برای ویکی‌های زبان‌های ایرانیج شمال‌غرب پابه‌پای داریم.--محک (وتووێژ) ١٣:٠٦, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس تو جناب محک. به امید هر چه بزرگ‌تر شدن ویکی‌پدیاهای زبان‌های ایرانی به خصوص ویکی‌های زبان‌های ایرانیک شمال‌غرب.--چالاکوتووێژ ١٣:٥٩, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


پیرۆزبایی لە سەرجەم بەکارهێنەرانی دڵسۆز و ماندوو نەناسی ویکیپیدیا دەکەم ئەو کەسانەشی کە بە وشەیەکیش بێت بەشدارییان کردووە ، دەستخۆشی گەورەش لەو بەکارهێنەرانە دەکەم کە لە ویکیپیدیا بەشدارییان کردووە و ئێستا سەرقاڵی کاری ترن ، بە ڕاستی ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ زمانەکەمان کە پێشتر شتی وای بەخۆوە نەبینیوە ، هیوای بەردەوامی لە خزمەتکردن و بەرەو پێش بردنی دەکەم و هیوادارم کە ئەو پەڕانەی کورتن یان خاوێنکردنیان پێویستە باشتر بکرێن ، دووبارە زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٥:٠٦, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێوەبەرایەتی

بەڕێزان بە دەنگی ئێوە ئێستا من بوومە بەڕێوەبەری ویکیپیدیای کوردی. سپاس کە منتان شیاوی بەڕێوەبەرایەتی زانی. ئێستا منیش لە بەرامبەر ئەم دەنگەی ئێوە بەرپرسم. یەکەم با پێتان بڵێم ھەر چی وتوومە دەیکەم. جارێ ئەمڕۆ بۆ دەستگەرمی ھەندێک لەو شتانەی کە بەڵێنم دابوو کردم (١-پەرەپێدانی لاپەڕە تایبەتەکان [٥] (کە خۆتان لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا دەیبینن.) ٢-کوردیترکردنی پەیامەکانی ویکیپیدیا [٦] ٣-چاکسازیکردنی پەیامەکانی ویکیپیدیا [٧] (پێشتر لە لاپەڕەی دەستپێکدا لە لای سەرەوە نووسرابوو وتار، ئێستا دەبینن نووسراوە دەستپێک و دروستم کرد.) ٤-پاراستنی ویکیپیدیا لە سووکایەتی کردن [٨] ٥-سڕێنەوەی لاپەڕەی ناپێویست [٩] ٦-سڕینەوەی وێنە نائازادەکان [١٠] ٧-دانانی لۆگۆی ویکیپیدیا لە لاپەڕەی دەستپێکدا لە بەشی بەخێربێی بۆ ویکیپیدیادا [١١]).

من ھەر ئاوا بەردوام دەبم و ھەموو بەڵێنەکانم دەبمە سەر. بەڵام ئەم شتەی بەڕاستی پێویستە، یارمەتیی ئێوەیە. بەبێ یارمەتیی ئێوەی خۆشەویست باوەڕ ناکەم زۆر باش بتوانم خزمەتی ویکیپیدیا بکەم. لەوانەیە بۆ زۆر شتان ڕای ئێوە بپرسم و داوام لە ئێوەش ئەمەیە وەڵامم دەنەوە و یارمەتیم بدەن ھەتا بتوانین بەیەکەوە پەرە بە ویکیپیدیا بدەین. سپاسی ھەمووتان دەکەم.--چالاکوتووێژ ٢١:٤٤, ٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پیرۆزە..
  1. هیوادارم هاوشێوەیەی ویکیپیدیای عەرەبی کۆمەڵێک پوختەی دەستکاریکردن دابنرێت لەبەشی پوختەی وتار...
  2. هەوڵبدرێت بەڕە یارمەتی و ڕێنووییەکانی ویکیپیدیا کەپشتیان بەویکیپیدیای ئینگلیزی بەستووە لای خۆمان زیاد بکرێت.

سەرکەوتووبیت... --Muhammed taha (وتووێژ) ٠٠:٣٧, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەست خۆش کاک چالاک بۆ ئەو کارانەی کردووتە نایابە! ، وە هیوادارم چارەسەرێکیش بۆ ووتارەکانی کە بەستەری زمانەکانیان دانەناوە بکەین ، جا گەر بیانسڕینەوە دوای لەگەڵ بەستەری زمانەکان دایان بنێینەوە کێشەی بوتەکە چارەدەبێت چوونکە تۆ ئاماژەت بەوەکرد بووتەکان لەدوای دروستکردنی ووتارەکان گەر لیستی زمان زۆر نەکرابن ئەوا لە ویکییەکانی تر بووت نایناسێتەوە > kushared (وتووێژ) ٠٦:٥٩, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەد ئەمە پێرستی ھەموو ئەو وتارانەن کە نێوانویکییان نییە. بەڵام سڕینەوە کارێکی باش نییە چونکوو مێژووی پەڕەکە نامێنی. بزانین چمان لە دەست دێ.--چالاکوتووێژ ٠٧:١٢, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک محەمەدەکەی تر! کورتەی دەستکارییەکانم دانا. دەتوانن بچن تایبەت:ھەڵبژاردەکان بەشی ئامرازەکان و لەسەر «پێشنیاری کورتەی دەستکارییەکان» کرتە بکەن. جا ئەو جار کە لاپەڕەکان دەستکاری بکەن، کۆمەڵێک کورتەی دەستکاریکردن دەبینن! ڕیزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٠٧:٥٤, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
پیرۆزباییت لێ دەکەم ، ئەوەی زۆر بەلامەوە گرنگە ، ڕێنوێنی کردنی بەکارهێنەرە نوێکانە چونکە زۆرێک لەوان دەیانەوێت بەشداری بکەن بەڵام شارەزاییان نییە و واز دەهێنن تکام وایە کە کارێک ئەنجام بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ، بۆ نموونە چەند بەستەرێکی فێرکاری دیاری بکرێت کە بۆ هەموو بەکارهێنەرێکی نوێی دابنێین ، دووبارە سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:١٩, ١٠ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

بەڕێزان ئامرازێکی ترم بە ویکی کوردی زیادکرد. دەتوانن لە تایبەت:ھەڵبژاردەکان بەشی ئامرازەکان بیبینن، نووسراوە «دانانی پەیام لە لاپەڕەی وتووێژی بەکارھێنەراندا». لە ڕێگەی ئەم ئامرازەوە دەتوانن پەیامێک لە لاپەڕەی وتووێژێ بەکارھێنەران دابنێن. بۆ نموونە بچنە سەر لاپەڕەی وتووێژی بەکارھێنەرێکی نوێ و لەسەر دوگمەی ▼ (لە لای «بیخوێنەوە») و پاشان «بەخێرھاتن» کرتە بکەن خۆی ھەموو کارەکان دەکا. جارێ ھەر بەخێرھاتنی بۆ دانراوە بەڵام دەتوانین لە داھاتوودا پەرەی پێ‌بدەین. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٨:١٨, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ماندوو نەبیت... دەستت خۆش بێت.. ئامرازێکی پێویستت زیاد کردووە، کارەکانی ئەوەندە خێراکردووە وەکو بڵێت بووتێک بەخێرهاتنی دەکات...--Muhammed taha (وتووێژ) ١١:٠٩, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک محەمەد گیان. لانی کەم ئەگەر بۆتمان نییە و خۆمان بڕیارە بەکارھێنەرە نوێکان بەخێرھاتن بکەین با کارەکە ئاسان بکرێتەوە. بەخێرھاتن کردنی بەکارھێنەرە نوێکان شتێکی زۆر پیویستە و بەم جۆرە ھەموو کەس دەتوانێ لە زووترین کاتدا ئەم کارە بکا. بزانم کەمێم ناوەرۆکی داڕێژەی بەخێرھاتن باشتر ناکەم ھەتا کەسێک ھاتە ئێرە شتە پێویستەکان بزانێ و فێر بێ و بەشداری بکا. لەگەڵ ڕێزم--چالاکوتووێژ ١١:٢٠, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک بە ڕاستی زۆر بەسوودە و کارەکان ئاسان دەکات ، هیوادارم پەرەی پێ بدرێ. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١١:٣٦, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
برایان کۆدی ئامرازی HotCatیشم باشتر کرد، دەتوانن تاقی بکەنەوە.--چالاکوتووێژ ٠٧:٣٨, ١٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

برایان سڵاو. پێشتر کاتی دەستکاری کردنی لاپەڕەکان لە خوارەوە شتێکی ئاوا دەردەکەوت:

نووسە ستانداردەکانی کوردی:   بۆ پیتی y یان î : ی   بۆ پیتی k : ک   بۆ پیتی e : ە   بۆ پیتی h : ھ   پیتەکانی تر: پ چ ڕ ژ ڤ گ ڵ ۆ ێ  
خاڵبەندی:   « » ، ؛ ؟   ژمارەکان: ٠ ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ بیرکاری: × ÷ + ٪ - ± + < >

ھەڵبەت ئەمە بۆ کاتی خۆی زۆر باش بوو بەڵام ئێستا ئێمە پێویستمان بە شتێکی پێشکەوتووتر لەمەیە. ھەر بۆیە گۆڕێم. دەوتوانن لاپەڕەیەک دەستکاری بکەن و ئاکامەکەی ببینن. تکایە چاوێکی پێدا بخشێننەوە بزانن گرفتی نەبێ. ئەگەریش پێشنیارێکتان ھەبوو ئاگادارم بکەنەوە. ھیوادارم بەکەڵک بێت. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکوتووێژ ١٩:٤٤, ١٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ھەروەھا لە لاپەڕەی تایبەت:بارکردندا ھەندێک تێبینی و ڕوونکردنەوەم دانا. تکایە سەیرێکی بکەن بزان پێتان چۆنە و ئەگەریش ھەڵەیەکی تێدایە یان پێشنیارێکتان ھەیە بۆ باشترکردنی، ئاگادارم بکەنەوە. ھیوادارم بەکەڵک بێ. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٩:٣٩, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک بەڕاستی نایابە ، بەتایبەتی هی باکردنی پەڕگەکان > kushared (وتووێژ) ١١:٠٠, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس خۆشەویست. تکایە ھەر چەشنە پێشنیارێکتان ھەیە بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیا دەنگ بکەن. من لە خزمتدام.--چالاکوتووێژ ١١:٠٣, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
زۆر سوپاس کاک چالاک، بۆ چاکساییە نوێکان، بەڕاستی بەرێوەبەرێکی بەسوودی هیوای سەرکەوتنت بۆ داخوازم، ئەو چاکسازییانەی تۆ کردووتە بووەتە مایەی ئاسانکاری و بەرچاو ڕۆشنی هەروەها کارەکان خێراتر بوون، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:١٤, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
سپاس کاک دیار گیان. پێم خۆش نییە کەسێک کە سەردان یا بەشداریی ویکی کوردی دەکات ھەست بکا ئێرە ویکییەکی ھەژارە و ئێرەیی بەرێ بە ویکییەکانی ترەوە. بە بڕوای من ئێرە ھیچی لە ویکییەکانی ترەوە کەم نییە و منیش ھەموو ھەوڵی حۆم دەدەم ھەتا کەموکووڕی تێدا نەمێنە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکوتووێژ ١٤:٢٧, ١٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

ئامرازێکی تر

بەڕێزان دەمەوێ باسی ئامرازێکی تر بکەم کە ئەمڕو بە ویکیپیدیای کوردیم زیاد کرد. ھەر لە سەرەتای بەشدارییەکانم لە شتێکی ئاوا دەگەڕام. HotCat زۆر باش بوو بەڵام ئەو شتەی من دەمەویست نەبوو. با بە کورتی ئەم ئامرازە شی بکەمەوە: بۆ نموونە ئێمە ھەم پۆلی فیزیامان ھەبوو ھەم فیزیک. دەی ئەگەر ویستبامان فیزیا لەگەڵ فیزیک تێکەڵ بکەینەوە دەبا دانە دانە وتارەکانی فیزیامان کردبایەوە و لە جیات فیزیا فیزیکمان دانابا. دەی ئەگەر وتارەکانی فیزیا بۆ نموونە سەد دانە با ئەوە کاتێکی یەکجار زۆری دەویست و لە حەوسەڵەی کەسدا نەبوو. ئەم ئامرازە کاری ئەوەیە: دەچییە سەر ئەو پۆلەی دەتھەوێ بیگۆڕی و ئەو وتارانەی دەتھەوێ بیگوێزییەوە ھەڵی‌دەبژێری و پۆلی مەبەستت دەنووسی، تاقە بە یەک کرتە ھەموویان دەگوێزێتەوە. ھەیوادارم بەکەڵک بێ بۆ ھەموو لایەکی. ئەگەر پرسیارێکتان ھەبوو لەمەڕ ئەم ئامرازە نوێیە لە خزمتدام. دەتوانن لە ھەڵبژاردەکانتاندا بیبینن. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٠:٢٣, ٢٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

زۆر سوپاس کاک چالاک، بە ڕاستی منیش زۆر دەمێکە ئەو کێشەیەم هەبوو بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەوا ئەو کێشەیەشمان نەما، ئەم ئامرازە بۆ پۆلێنکردنی وتارەکان شتێکی زۆر بەسوودە، دووبارە دەست خۆش. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٤٩, ٢٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
خواییش دەکەم کاک دیار. ھیوادارم بتوانم ھەموو ڕۆژێ شتێکی بەسوود بە ویکپیدیا زیاد بکەم و بەم کارە بتوانم بەشداری لە ویکیپیدیادا ڕاحەتتر بکەم و ماندووبوونی دۆستان کەمتر بکەم. تکایە ھەر چەشنە گرفتێکتان ھەیە باسی بکەن یان بە یارمەتییی خوا دەتوانم جێبەجێی کەم یان نا. لە خزمتدام. زۆر سپاس.--چالاکوتووێژ ١٠:٥٨, ٢٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

مۆڵەتنامەکان

بۆ ئاسانکردنەوەی دانانی مۆڵەتنامەکان لە کاتی بارکردنی وێنەدا، زۆربەی مۆڵەتنامە بەکەڵکەکانم لە تایبەت:بارکردندا (لە ئاست «مۆڵەتنامە:») زیادکرد.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٩:٠٧, ١٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش کاک چالاک kushared (لێدوان) ١٤:٢٨, ١١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
دەسە خۆش بێ ئاغە چالاک. مادیوتووێژ (٢١ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٨:٠٢, ١١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
سپاس. ھیوادارم بەکەڵک بێت.--چالاکWьтуwеж (٢١ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٨:١٥, ١١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

لۆگۆی نوێ

لۆگۆی ویکیپیدیام گۆڕی. ئەم لۆگۆیە بە یارمەتیی بەڕێز Ghybu دروست کراوە و فۆرمەتەکەی svgیە. ئەوی پێشوو png بوو. بۆ دیتنی ئەم لۆگۆیە ڕەنگە پێویست بێ کەشەکەتان واڵا بکەنەوە بەم جۆرە:

  • Firefox / Safari: دوگمەی Shift بگرە کاتێک لەسەر Reloadدا کرتە دەکەی، یان ھەرکام لە Ctrl-F5 یان Ctrl-R لێبدە (⌘-R لەسەر Mac دا)
  • Google Chrome: دوگمەکانی Ctrl-Shift-R لێبدە (⌘-Shift-R لەسەر Mac دا)
  • Internet Explorer: دوگمەی Ctrl بگرە کاتێک لەسەر Refreshدا کرتە دەکەی، یان Ctrl-F5 لێبدە
  • Opera: لە ڕێگەی Tools → Preferences ەوە cacheەکە بسڕەوە.

زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٠٤, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

موارەکە و دەستان خۆشبێت. فەقەت شتێک: ئەو لۆگۆ کەمێک بە لای چەپا ھاتە، ئەگەر بیوەنە ناوەڕاس باشترە. مادیوتووێژ (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١٣:٢٠, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

ڕەنگە چون گۆڕاوە ئێستا وا بیر دەکەی دەنا دوای گوڕین خۆم بۆتاقیکردنەوە لەگەڵ ئەوەی پێشوو بەراوردم دەکرد یەک میلیشی فەرق نەبوو.--چالاکWьтуwеж (٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٥:٤٩, ٢٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Trademark discussion

Hi, apologies for posting this in English, but I wanted to alert your community to a discussion on Meta about potential changes to the Wikimedia Trademark Policy. Please translate this statement if you can. We hope that you will all participate in the discussion; we also welcome translations of the legal team’s statement into as many languages as possible and encourage you to voice your thoughts there. Please see the Trademark practices discussion (on Meta-Wiki) for more information. Thank you! --Mdennis (WMF) (talk)

Universal Language Selector will be enabled on 2013-07-09

ھەر وەک دەبینن ULS لە ویکی ئێمەشدا چالاک بووە. نیشانەکەی ددانەیەکە لە لای ڕاست بەشی ژێرەوەی (تەنیشت شوێنی نێوانویکی). ھەموو بەشەکانیم وەرگێڕاوە. بەم ئامرازە بەکارھێنەر دەتوانێ فۆنتی ویکی بگۆرێ یان بەبێ دابەزاندنی تەختەکلیل، کوردی بنووسێ. جارێ بۆ زمانی کوردی ھیچ تەختەکلیلێک یا فۆنتیک دابین نەکراوە. من ماوەیەک خەریکی ئەم ئامرازە و دانانی تەختەکلیل بووم و ئیشاڵڵا بەم زووانە تەختەکلیلەکان زیاد دەکرێن. سێ دانە تەختەکلیلە بەپێی تەختەکلیلی عەرەبی و فارسی و لاتینی. ئەگەر پێی زیاد کرا ئیشاڵڵا زیاتر باسی شێوازی کارکردنەکەی دەکەم. بۆ فۆنتی تریش شوێنی کەوتووم بەڵام ماوەیەکی زیاتر دەخایێنێ.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٤:١٥, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

دەستتان خۆش بێت کاک چالاک بە ڕاستی کارێکی گەورەتان کردووە، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٤:٣٢, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش ماندوو نەبیت! > ١٥:١٩, ١١ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

پەرەپێدانی ویکیپیدیا

سڵاو لە بەکارھێنەرانی ھێژا. ھەر وەک دەزانن وەک بەکارھێنەرێک وێڕای ھەموو دۆستان بە پێی توانام ھەوڵم داوە کەلێنەکان و کێشەکانی ویکی چارەسەر بکەم، زۆربەی ئەو شتانەی لە ویکییەکانی تردا ھەبووە لەسەر ویکی خۆشمان دام‌ناوە ھەتا کەس ھەست بەوە نەکا ویکی ئێمە ھەژارە یان لە ویکییە پێشکەوتووەکانی تر لە دواین. ئەو ماوەیەی دۆستان و برایان لەسەر ویکی نەبوون و خەریکی دەرس و خوێندن بوون، من سەیری زۆربەی ھەرە زۆری ویکییەکانی ترم دەکرد و زۆر شتی باش و بەکەڵکم دەدیت و لەسەر ویکی خۆمان دام‌دەنا. لەو ماوەیە لە ویکی دراوسەکانی خۆمان وەک ویکی فارسی یان عەرەبی زۆر شت باس دەکرا، زۆر کار دەکرا و زۆر ڕاپرسی دەھاتە ئاراوە و من شوێنی ئەم باسانە دەکەوتم و ھەوڵم دەدا ئەوی بەقازانجە لەسەر ویکی خۆمان جێبەجێی بکەم. ئەوی لە دەستی من دەھات و لە تواناییی مندا بوو ئەوە دەم‌کرد؛ بەڵام زۆر شتیش ھەبوو و ھەیە کە جێبەجێکردنی ھەر کاری من بەتەنیا نییە بۆیە ناچار ئەوانم بۆ کاتی گەڕانەوەی دۆستان بۆ ویکیپیدیا دانا. ھەڵبەت مەبەستی من ئەوە نییە زەحمەتێک بخەمە سەر ئەستۆی بەکارھێنەران بەڵکوو مەبەستم ئەوەیە بۆ جێبەجێکردنی ھەندێک لەو کارانە کە لە زۆربەی ھەرە زۆری ویکییەکانی تردا لەمێژە جێبەجێ کراوە، ڕای دۆستان پێویستە. ئەگەر چی ئەمە زەحمەتێکی زۆری ناوێ بەڵام من ڕازی نیم ئەوەندەش دۆستان زەحمەت بدەم بەڵام عیلاج نییە و بەبێ دەنگدان ئەم کارانە ناچێتە پێش. ئێمە لە ٢٠٠٩وە بەڕێوەبەرمان ھەیە و لەو دەمێوە ئەم کارانە دەبوا وردەوردە کرابا بەڵام بەداخەوە بەھۆی کەمتەرخەمیی بەڕێوەبەران ئێستا ئەم کارانە لەسەر یەک کۆ کراونەتەوە. زۆربەی دۆستانیش ھەر کاتی ھاوین لە ویکیپیدیان. بۆیە ئێمە دەبێ لەم دەرفەتە کەمە ھەتا دەتوانین بۆ بەرەو پێشبردنی ویکیپیدیا کەڵک وەربگرین. ھەر بۆیە داوام لە ھەموو دۆستان ئەوەیە لە ڕاپرسییەکان و وتووێژەکان بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیا چالاک بن و بەشداری بکەن؛ کارمان زۆرە بەڵام بە ھیوای خوا و بەشداریی دۆستان دەتوانین تا کۆتاییی ھاوین ھەموویان جێبەجێ بکەین. ڕێز و سپاس بۆ ھەموو ھەڤالان.--چالاکWьтуwеж (٢٥ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٠٧:٣٦, ١٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش کاک چالاک بەپشتیوانی خودا و دۆستان ویکی بەرەوپێشەوه دەبەین ، بس پرسیارێک ئێستا له ویکی ئینگلیزی edit لەگەڵ سەرچاوەی وتارەکە جیاکراوەتەوه ئایا تۆ هیچ هەوڵێکی هاوشێوەی وات داوه!؟؟ ، دەست خۆشیش بۆتۆ بۆهێنانی کۆمەڵە مافە بۆ بەکارهێنەرە ئەزمووندار و چالاکەکان > kushared (لێدوان) ٠٧:٤٤, ١٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم ئیشاڵڵا ماوەیەکی تر ئە مافانە چالاک دەبێ و دەدرێتە دۆستان. بۆ ئەم ئامرازە لە ھەڵبژاردەکانتدا بەشی دەستکاریکردن (تایبەت:ھەڵبژاردەکان#mw-prefsection-editing) «ڕێگە بدە بە دەستکاریکەری دیداری (تەنیا لە بۆشاییی ناوەکانی سەرەکی و بەکارھێنەردا)» چالاک بکە تەواوە. ئەوە من خەریکی وەرگێڕانی بەشەکانیم. سپاس.--Calak (لێدوان) ٠٨:٠٦, ١٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کردم kushared (لێدوان) ٠٨:٥٤, ١٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

سپاس لە ھەموو دۆستان دەکەم بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکان؛ ھەر وەک دەبینن وردەوردە ڕاپرسییەکان جێبەجێ دەبن و بە ئاکام دەگەن و لەگەڵ ئەوەش ویکیپیدیا بەڕەو پێش دەڕوا. لە داھاتوودا لەوانەیە ڕاپرسییەکی ترمان ھەبێت بۆ دانانی مافێکی بچووکی تر (کە جاروبارە پێویستە) و ھەروەھا ئەگەر بکرێ ڕاپرسییەکی تر بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕاپرسییە کە زۆر لەمێژە بە نیوەچڵی بە جێیان ھێشتووە. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (٢٨ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢٢:١٩, ١٩ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ڕاپرسیە ھەنوکەییەکانم بە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان (لە ناو خشتەکەدا) زیاد کرد. بەم جۆرە ھەر کەس تەنانەت ئەگەر بەینێکیش لەسەر ویکیپیدیا نەبووبێ دەتوانێ خێرا ئاگاداری دوایین لێدوان و ڕاپرسییەکان ویکیپیدیا بێ و بە نووسینی ڕای خۆی یارمەتی ویکیپیدیای کوردی بکات. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (٣١ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٩:٣٧, ٢٢ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش ئەمەیان شنێکی رۆر چاکە >kushared (لێدوان) ٠٧:٢٦, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

وتارە داواکراوەکان

پێم وایە ئێمەیش وەکوو ویکی فارسی بەشێک بە ناوی "وتارە داواکراوەکان" لە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکاندا دانین کارێکی خاسە. ڕای ئێوە چییە؟ مادیوتووێژ (١ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١١:٤١, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

چون ویکی فارسی زۆر لە ویکی ئێمە گەورەترە دەقاودەق شتێکی ئاوا بۆ ئێمە کە بەکارھێنەرمان زۆر لەوان کەمترە ڕەنگە زۆر بەکەڵک نەبێ. ھەر بۆیە لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا لە بەشی بەکەڵکدا شتێکی ساکارتر بە ناوی پەڕە داواکراوەکانم داناوە. --چالاکWьтуwеж (١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٢١, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
من پێش نیازی کاک مادی م پێ چاکە بەوەی زۆرێک خوێندکارانی باشوور کەڵک لە ویکیپیدیای ئێمە وەردەگرن بۆ ڕاپۆرتی خوێندنگا بۆیە گەرشتی وامان ھەبێت چاکە بۆ ئەوان مەرج نییە لە دوایین گۆڕانکارییەکان بێت با بێتە دەسپێکیش!! چوونکە ھۆیەک دەبێت بۆ ھێنانی خەڵک بۆ ویکی، پێشتر حەوتەی ویکیمان دانا بەس سەری نەگرت گەر بیکەین بە بە مانگی ویکی بۆ ئێمە باش دەبێت تاکوو وتارەکان پەرەپێبدەین:) > kushared (لێدوان) ١٣:٥٠, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دیوەخان ھەر بۆ ئەمە دانراوە ئیتر! لێدوانی لەسەر دەکەین. لەمێژ نییە لەسەر ئەو شتەی کاک محەممەد باسی کرد لە ویکی فارسی لێدوان کرا. ئەوانەی فارسی دەزانن دەتوانن لێرەدا بیخوێننەوە. تێیدا بە جوانی باسی کێشەکانی کراوە. ھەمووشی ڕاستە چون تەواوی ئەو شتانەی لەوێ باس کراوە ھەر لە ویکی ئێمەشدا پێش ھاتووە. بۆ نموونە ئێمەش لەمێژە بەشێکمان داناوە بە ناوی ویکیپیدیا:داوای وتارێکی نوێ؛ لەسەری کرتە بکەن بزانن چ دەبینن. بەکارھێنەر لە جیات ئەوەی کە بنووسە چم دەوێ، کۆڵێک شتی بێمانا دەنووسێ (ئەوەش فارسییەکەی). ھەڵبەت من بو چاکسازی ئەمە ھەندێک پێشنیارم ھەیە بەڵام ھەوەڵ دەمەوێ بزانم پێشنیار تۆ چییە کاک محەممەد یا ھی کاک مادی چۆنە؟--چالاکWьтуwеж (١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٤:١٩, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
زۆرن ئەوانەی لەبەر نەزانینی بەکارھێنانی ویکی ئێرەیان جێھێشتووە! ئەوەش سووچی ھەموومانە!، منیش کەھاتمە ئێرە واتە ساڵ و نیوێک زۆرتر پێش ئێستا لەسەر پەڕەی وتووێژێک وتارم ساز کرد:) بەرحاڵ بۆشتی وا لە ویکی ئێرە شتەکان زۆر ئاڵۆز باس دەکرێن من زۆرجار خۆشـم بەزەحمەت لێی حاڵی دەبم جا چی بەکارھێنەرێک تازە ckb.wikipedia.org بکاتەوە و نەزانێت ئێرە کوێیە؟ یان کەدێتە ئێرە نازانێ چۆن وتار ساز بکات دەبێت شتەکان زۆر زۆر ساکار بن ھەتا خەڵکی لێرە تێدەگات! ئەوەی دێتە ئێرە نەدەزانێ پۆل چییە نەدەزانێ داڕێژە چییە؟ ئەو داڕێژەی بەخێرھاتنیش باوەڕ ناکەم کەم کەسی بەخێرھاتن کردبێت! بەوەی کەسی فێرە ویکی نەکردووە لەماوەی ساڵێک لە ١٠٠٠ کەس دوو کەسی بۆچالاک نەکردووین بۆیە پێویستە ئەو داڕێژەیە دەستکاری بکرێت بۆ فێرکردنی سازکردنی وتار و دانانی وێنە و شتە بنچینییەکان! لەلایەکی دیکەشەوە خەڵک بۆیە نازانێت لەپەڕەی داوای وتارێکی نوێ ساز بکات ئەوا ئەو پەڕەیە پێشتر ساز نەکراوە دوایی بەکورتی ئەرکی ئەو پەڕەی دانەنراوە وە نموونەی لەگەل دانەنراوە بۆیە من ئەم نموونەیە دەخەمە پێش چاو بۆ پەڕەی داوای وتارێکی نوێ (ئەم پەڕەیە بۆ داواکردنی وتارە لەلایەن بەشداربووان و سەردانیکەرانی ویکیپیدیا! گەرتۆش وتارێکت دەوێت لێرە نییە لەخوارەوە کرتە لەدەستکاری بکە و ناوەکەی بنووسە ئینجا لەلایەن بەڕێوبەران و چالاکوانانی ویکی وەڵامت دەدرێتەوە) بەم سی ڕستەیە خەڵکی تێدەگات ئەم پەڕەیە بۆ چێ بەکاردێت نەک من ١٠٠ ڕستە بنووسم کەس تاقەتی نەبێت بیانخوێنێتەوە دوایش خەڵکی ڕۆمان و وتاری بێبنەمامان بۆ کۆپی بکات!

شتێکی تریش ئێمە لێرە ھەمیشە چاومان لەویکییەکانی دیکە کردۆتەوە تاکوو ئێستا نەمدیوە ئێمە ببینە داھێنانی شتێکی نوێ بۆ کۆمەڵگای ویکیمیدیا!!:(بەرحاڵ، پێشنیازی من ئەوەیە ھەموو پەڕگە فێرکارییەکان و ڕێنموویی و پەڕەکانی (ویکیپیدیا:----) بەزمانی سادە و بێ گرێ بنووسرێن واتە با ١٢ ساڵێک تاکوو ٤٠ ساڵێک لێی بگات وە شتەکان لەیەکدی بکرێنەوە ھەر لەگەڕان خەڵکی نەیدۆزێتەوە واتە سادەتر لەئێستا بکرێن! زۆر کەس ھەن وتاریان ساز کردووە دوایی نەیاندۆزیتەوە بەوەی نەیانزانیوە لەسەرەوە گەڕان ھەیە! ئەمەش بەوەی ئەو بەخێرھاتنەی ئێمە دەیکەین بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان ھەڵەیە!! > kushared (لێدوان) ١٥:٠٨, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

قسەکانت زۆر جوانە کاک محەممەد، دەکرێ زیاتری لەسەر وتووێژ بکەین. بە ھەر حاڵ ئەمە خەتای ھەموو لایەکە. بە خوا من بێوچان خەریکم و ھەر جارێ خەریکی دانانی شتێکم بۆ ویکیپیدیا بەڵام بە تەنیا پیاو چەندە دەتوانێ؟ ھەر کەسێک ھەر فکر و پێشنیارێکی ھەبێ بێ لێرەدا باسی بکا دەزانی چەندە بەقازانجە. بەڵام کەس ھیچ ناکا و ھیچ ناڵێ و ڕاوەستاوە موعجیزەیەک بکرێ! کاک محەممەد ئەوە خەرێکی جێبەجێکردنی پێشنیارەکەت دەبم و کاری لەسەر دەکەم، دواتر بزانە چۆنە. سپاس. --چالاکWьтуwеж (١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٥:٢٣, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەستت خۆش بێت کارەکانی تۆ بێوچانن، بەوھیوایەی ئەو کەلێن وکێشانە نەمێنن > kushared (لێدوان) ١٥:٣٢, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
بە پێی تەجرەبەی ویکییەکانی تر (وەک ویکی ئینگیلزی) و تەجرەبەی خۆم و نیازی ویکی خۆمان شتێکی ئاوام دروست کرد بزانن چۆنە:
بەکارھێنەرێک کە خۆی تۆمار نەکردووە و لە ویکیدا بۆ وتارێک دەگەڕێ ئەمە دەبینێ.
بەکارھێنەرێک کە خۆی تۆمار کردووە و لە ویکیدا بۆ وتارێک دەگەڕێ ئەمە دەبینێ.
ھەر دووک لەم گرووپانە پاش کرتەکردن لەسەر «داوای دروستکردنی ئەم پەڕەیە بکەی» دەچنە سەر پەڕەی ویکیپیدیا:داخوازی وتارێکی نوێ (لە حالەتی دەستکاریدا بۆ ھاسانی کارەکە) و ھەروەھا لە بەشی «بابەت/سەردێڕ»دا بەشێوەی خۆگەڕ ناوی بابەتەکەیان دەنووسرێ و لە سەڕەوەی پەڕەکە بۆ ڕێنوێنی زیاتر ئەمە دەبینن. ھەروەھا پاڵوێنەیەکم دروست کردووە کە ئەگەر بەکارھێنەر بە دەردی کاک محەممەد وتی ویستی ڕۆمان و وتاری بێبنەمامان بۆ کۆپی بکا پێشی دەگرێ و پێی دەڵێ تەنیا دێرک یان دوو دێر بەسە؛ ھۆشدارەکە ئەمەیە.
تکایە خۆتان لە بۆکسی گەڕاندا بە جوانی تاقی بکەنەوە بزانن چۆنە و گرفتی نەبێ و ڕای گشتی خۆتان بنووسن ھەتا شتەکە باشتر بکرێ. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٠:٣١, ٢٣ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەستەکانت خۆش نایابە > kushared (لێدوان) ٠٦:٥٤, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد وەکی بزانم لە کاتی دروستکردنەکەیدا تووشتی ھەڵەیەک بووبێی چۆن خۆم کە تاقیم کردەوە دیتم ھەڵە دروست بووە. ئەویشم چاک کرد بزانە ھەڵەکە ڕاست بۆتەوە؟--چالاکWьтуwеж (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٤٠, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
منیش دەس خۆشانە ئەکەم، زۆر جوانە، فەقەت شتێک، وەختێ بۆ وتارەکە ئەگەڕیت و ئەم پەڕە دێت: ئەمە، باش وایە کەمێک ڕەنگین و جوانتر بێت، ئایسە زۆر چکۆلەیە و ڕەنگە ھەندێ کەس سەرنجی نات و ھەروا لە پاڵیۆ ڕەد بێت. مادیوتووێژ (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٣:٢٤, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
  • ئەگەریش لە دوای ئەوە کە بەکارھێنەرەکە پەیغامێکی دانا، ویکیپیدیا وەڵامێکی پێ باتۆ کە پەیغامەکەت سەبت بووە ئەوە دیسان زۆر خاسترە. مادیوتووێژ (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٣:٢٧, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەی ئەگەر پاشەکەوتی دەکا خۆی دەڵێ «✔ دەستکارییەکەت پاشەکەوت کرا.»--چالاکWьтуwеж (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:٣١, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاکە ئەم دنیا دنیای ڕەنگە و زەرق و بەرقە، ھەتا زلتر و خۆشڕەنگتر بێت مشتەری(!!!) زۆرتر جەزب ئەکات. مادیوتووێژ (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٣:٤٤, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

مادی گیان من سەری زۆربەی ویکییەکانی ترم دا، لە یەکانیان نەبێ دەنا لە ھەموویاندا ھەر ئاوا ساکار بوو. بە بڕوای من پێویست نییە ھیندە خشتە و شتی سوور و شین و … بکاربھێنین و ویکیپیدیا بکەینە باغی ساوایان. بەڵام ڕاست دەکەی ھەر ئێستا پەیامەکە ڕەنگە زۆر سەرنجڕاکێش نەبێت بۆیە دەقەکەم ڕاست کردەوە و ئەوی دەبێ بەرچاو بێت تۆخم کردووە و ئێستا زۆر جوان دیارە. بزانە چۆنە. --چالاکWьтуwеж (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٥:٢٠, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش بۆ چاککردنی شتێکی ترم بەخەیاڵ ھات، داواکردنی پەرەپێدانی وتارە وەک بەکارھێنەرێک داوای پەرەپێدانی وتار بکات و کەسانی دیکەش بۆی پەرەپێبدەن بەڵام ئەمەیان بۆ ئەوکاتە باش دەبێت کە چالاکوانانمان زۆر و سەردانیکەرانیش کەمێک ژیرتر بن لەوەی ئێستا! بن بۆیە بەبیرۆکەیەکی باشی دەزانم لەداھاتوودا ئینشاڵا دوایی تاوتوێ دەکرێت!:) > kushared (لێدوان) ١٦:٠٦, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
ئایسە خاسترە، دەسەکانە خۆش بێ. مادیوتووێژ (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٧:١٣, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
سپاس بۆ دۆستان بۆ پێشنیارە جوانەکانیان. زۆرم پێ خۆشە دۆستان لە وپ:دیوەخان (پێشنیارەکان)دا ھەر چەشنە پێشنیار و ھزرێکیان بۆ پەرەپێدانی ویکی ھەیە بینووسن یان ئەگەر شتێکیان لە ویکییەکانی تردا دیوە و پێیان باشە باسی بکەن؛ دەتوانین وەک ئەو وتارە داواکراوەکانە بە ھاوکاری و ھاوفکری یەکتر شتێکی باش دابنێین.
بەڵام کاک محەممەد بۆ ئەوەی کە جنابت فەرمووت بەکارھێنەر بێت و داوا یان ڕای خۆت لەسەر وتارەکان بنووسێ، ئەوە شتێکی وا زۆر لەمێژە لە ویکی ئینگلیزی دانراوە و بە کوردیش نازانم دەقاودەق دەبێتە چی بەڵام لە ئینگلیزیدا دەڵێن feedback. لە ھەموو بەشەکانی ژێرەوەی وتارەکان دانراوە و بەکارھێنەران دەتوانن بنووسن ئایا وتارەکەیان بەدڵ بووە یان نا؛ ھەروەھا دەتوانن ڕا و ویستی خۆشان بنووسن. ھەر ئێستا لەسەر ویکی فارسی لێدوانی لەسەر کراوە کە چالاکی بکەن.
بەڵام ئەم ئامرازە بۆ ویکییە ڕاست بۆ چەپەکان ھەندێک ھەڵەی ھەیە بۆیە جارێ لەسەر ویکی ئەزموونی ڕاست بۆ چەپ (Wikitest-RTL) تاقی دەکەینەوە بزانین چۆنە. ئێوەش دەتوانن لەوێ لە پەڕەی تاقیدا کە خۆم دروستم کردووە ئەم ئامرازە تاقی بکەنەوە، من لەوێ بەڕێوەبەرم.
جا بە بڕوای من باشترە دوای چارەسەر بوونی کێشەکانی ڕاوەستین ھەتا لەسەر ویکی فارسی دامەزرێ بزانین لەوێ چۆنە لێی ڕازی دەبن یان نا. ئەگەر ئەوان پێیان باش بوو ئەوە ئیمەش ڕاحەت دەتوانین لەسەر ویکی خۆمان دایبنێین.--چالاکWьтуwеж (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:٤٨, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
ئەوە یەکەم کەس داوایەکی کرد، وا دیاره بۆی گەڕاوە نەیدیتۆتەوە بەڵام ھێشتاش وا دیارە نازانن چۆن دەبێ داوا بکرێ. یەکی تریش پەیامی داناوە ئەوەتا، نازانم بۆ پاڵوێنەکە پێشی پێ گرتووە دەبێ چاکی بکەم.--چالاکWьтуwеж (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٣:٢٥, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
پاڵوێنەکەش ئێستا دەبێ دروست بووبێ.--چالاکWьтуwеж (٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٣:٥٦, ٢٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

┐────────────────└
ھەر وەک خۆتان دەبینن وا دیارە ئەو شتەی دامان‌ناوە پێشوازی لێ‌کراوە و ھەموو کەس دەتوانێ بە ھاسانی بە کاری بھێنی. ئەمرۆش دۆستان ھەندێک لە وتارە داواکراوەکانیان دروست کرد. سپاستان دەکەم. ھیوادارم ھەر ئاوا بەردەوام بن و ئەم پەڕەیە لەبەر چاو بگرن و ئەگەر ویستتان وتارێک دروست بکەن ھەوەڵ شت وتارەکانی ئەوێ دروست بکەن تا ئەم بەشە ناچالاک نەبێت. منیش ئەم پەڕەیەم بۆ ھاسانی دۆزینەوە بە خشتەی دوایین گۆڕانکارییەکان زیاد کرد.

ھەر وا وردەوردە دەچینە پێش و ویکیپیدیا باشتر دەکەین. زۆربەی ڕاپرسییەکانیش ئەوە جێبەجێ بوون یان دێن جێبەجێ دەبن. بۆ نموونە مافی زڕبۆت ھەر ئێستا دانراوە و دوێشەو تاقیم کردەوە و زیاتر لە چوارسەد پەڕەی بێکەڵکم سڕییەوە بەبێ ئەوەی کە دوایین گۆڕانکارییەکان بشێوێ.

ھیوادارم دۆستانیش ھەر وا لە پەرەپێدانی ویکیپیدیا چالاک بن و پێشنیاریان ئەگەر ھەیە حەتمەن باسی بکەن و لە ڕاپرسییەکان و وتووێژەکانی داھاتووشدا بەشداری بکەن. لەگەڵ رێز.--چالاکWьтуwеж (٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٠٣, ٢٦ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

پۆل

بەڕێزان ئەگەر تا ئێستا سەرنجی رێزکردنی بابەتەکانی ناو پۆلەکانتان دابێ ڕەنگە زانیبێتان ڕیزبەندی پیتەکانی نادروست و ئاڵۆزە. بۆ نموونە بڕواننە پۆل:ئەلفوبێی کوردی؛ تەواوی ئەو پیتانەی تایبەتی کوردین و لە عەرەبیدا نین یان یوونیکۆدەکەیان لەگەڵ ھی عەرەبی جیاوازە لە ئاخردا ڕیز بووە (وەک پ، چ، ڕ، ژ، ڤ، ک، گ، ڵ، ھ، ە، ی، ێ.) من ھەوڵم دا ھەتا چاکی بکەم بەڵام بەداەخەوە وتیان ئەمە بۆ زمانی ئێمە نابێ و پشتیوانی لە زمانی ئێمە ناکرێ. منیش زرینگم کرد و وتم ھی زمانی فارسیمان بۆ دابنێن و ئەوانیش قەبوولیان کرد. من ھی فارسیم کە بۆ کوردی تاقی کردەوە دیتم تەنیا لە ە لەگەڵ ێ دا گرفتی ھەیە و ئەوی تری ھەمووی دروستە. ھەر وەک دەزانن ئەم دوو پیتەش لە سەرەتای وشەدا نایەن بۆیە گرفت دروست ناکەن و دەتوانم بڵێم ٩٩٪ی گرفتەکە بەم جۆرە چارەسەر دەبێ. ئیشاڵڵا بەم زووانە جێبەجێ دەبێ. ئەگەریش بتوانم دەمەوێ ٩٩کە بکەم بە ١٠٠! :) زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٤:٢٣, ٢٧ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش بۆ کاری پۆلەکان وە بۆ ئەم ڕیزبەندەش مەبەستت لە ڕیزبەندی پۆلەکانی پەڕەی دەستپێکە؟ ،وەشتێکی تریش ئێستا زۆر پۆلەکان بوونیان نییە ئەمەش گرفتێکە بەو هیوایەی ئە گرفتەش ١٠٠% چارەبکەیت ، وە چاوێک لە وتارەکان بکە بزانە لای خۆمان کام جۆرە وتارە هەن نموونە بۆ یاریکەرانی فووتبال و نووسەران و کەسایەتی سیاسی و فەیلەسووف و هتد... پۆلمان بۆ ئەوانە زۆرگەرەکە :) بەرحاڵ شتێکی تر ئێستا لەباشووریش وەک کوردیگھ ی پێشوو هەیە ئەمەم لەکتێبی خوێندنگا بینی وەک ڕا‌هێنان (exercise) ی وانەی بیرکاری و فیزیک نووسرابوو ڕاهێنانی یەکی (ھـ) کەپێشتر وابزانم لێدوان لە کوردئایتیگرووپ کرا لەوێ بەتوێژوو لابرا کراوە بە ە بەرحاڵ باکێشەکان سەرهەڵنەدەنەوە :) > kushared (لێدوان) ١٥:١٨, ٢٧ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
بۆ پۆلەکان ئیشاڵڵا بەم زووانە چارەسەر دەبێ و بەرنامەم بۆ دانانی ژمارەیەکی زۆر پۆل بۆ سەرجەم وتارەکانمان ھەیە بەڵام جارێ خەریکی ھەندێک کاری تر وەک کاروباری ڕاپرسییەکانم. پێشتریش بە بۆتەکەم زیاتر لە ٢٠٠٠ پۆلم درست کردبوو.
کێشەکەی تریش جوانی لێ حاڵی نەبووم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:٠٩, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

ھەر ئێستا کێشەی ڕیزبەندی پیتەکان جێبەجێ بوو. جاران دوازدە پیتی نادروست نیشان دەدا، ئێستا تەنیا لە پیتی ڕێ دا گرفتی ھەیە (ھەر بڕواننە پۆل:ئەلفوبێی کوردی). ئیشاڵڵا ئەویش جێبەجێ دەکەین؛ کار نییە خوا دروستی نەکات!--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٧:٣٤, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

بەخێرھاتن

پێم وایە ھەروا کە کاکە محەممەد پێشتر وتبووی ئەم داڕێژەی بەخێرھاتنە کە ئیسە ھەمانە زۆر خاس نییە جا بێزەحمەت پێشنیارەکانتان بۆ خاس کردنەکەی بنووسن. مادیوتووێژ (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٧:٣٤, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

من شتەکەم زۆر لا جوان و باشە بەڵام بەکەڵک ئەو کوردە نایەت، دەبێت زمانەکەی زۆر سادە بکرێت و فێرکاری بنەڕەتی و یاساکانی ویکی و ڕێنمویی بۆ تەختەکلیلی کوردی و بەزمانی پاراو و سادە و سەرنج ڕاکێش بنووسرێت تاکوو بەکارھێنەرەکە کرتە لەسەریان بکات و لێوەی فێربێت! نەک کە دەبینێت پەیامی بۆ ھاتووە و ھیچی لێنەگات! > kushared (لێدوان) ١٧:٥٦, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
من پێشتر خەریکی باشترکردنی ئەم داڕێژەیە بووم و زۆر کارم لەسەر کرد و سەیری چەندین داڕێژەی بەخێرھاتنی تر لە ویکییەکانی ترم کرد ھەتا ئەمەم دانا. پێشتر ئاوا بوو من ئاوام لێ‌کرد. ھەر ئێستاش گرفتێک نییە ئامادەی گۆڕینی ئەم داڕێژەیە بە پێی پێشنیاری دۆستانم. سپاس. --چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٨:٣٨, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
با ئەمەش بڵێم ئەم داڕێژەیە لە ویکی فارسی دەنگی دابۆوە و وەک نموونەیەکی باش لەوێ ئاماژەیان پێ دەکرد و ڕایان وا بوو ھی خۆیان وەکوو ئێمە لێ بکەن.--چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٨:٤١, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
ئەوەی ئێستا زۆر جوانە و ناوەڕۆکەکەشیم بەدڵە بەس ناوەڕۆکەکەی ئاڵۆزە بۆ ئەو کەسەی تازە بێ لە ویکی کەلە لەزۆرێکییان تێناگات ئەوەش هۆکاری بێسوودبوونی ئەو داڕێژەیە ، من پێم وایە تەنیا ناوەڕۆکەکەی کەم بکرێتەوە و لەڕووی ڕووکار (Design) وەک خۆی بمێنێتەوە ، شتێکی دیکەش ئەو feedback ەکەشمان هەبووایە جوان دەبوو کە خەڵکی بۆچوونیان لەسەر وتارەکانی ویکی هەبێت! نموونە > kushared (لێدوان) ١٩:١٠, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
سەرەتا دەسخۆشی و مانوونەبوون ئەکەم لە کاکە چالاک کە من ئەزانم زەحمەتی زۆری کێشات. منیش لەگەڵ کاکە محەممەد ھاودەنگم، ئەو داڕێژەی ئیسە کەمێک (گۆنگە) جا کەسێک کە تازە بێت دژوارە بۆی کە حاڵی بێت جا با ئێمە کەمێک ئاسان کاری بکەین. من نەزەرم ئەوەیە جۆرێک بەکارھێنەرە تازەکە حاڵی بکەین کە کەسێک وەکوو ئێمە لێرە ھەیە کە ئەتوانێت جواوی پرسیارەکانی باتۆ، شتێک وەک ئەو کارە کە بۆ "داخوازی وتاری نوێ" کردمان، فەقەت بە جێی ئەوە کە بەکارھێنەر بچێتە پەڕەی داخوازی وتاری نوێ بچێتە پەڕێیکی تایبەت بۆ پرسینی پرسیار، یان بێتە سەر پەڕەیێک و پەیغامێک بۆ یەکێک لە بەکارھێنەرانی چالاک دابنێت. مادیوتووێژ (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٩:٥٣, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
@kushared: من بە جوانی لە مەبەستت نەگەییشتم چون جارێک وتت ناوەرۆکەکەم بەدڵە و جارێکش وتت نا ناوەرۆکەکە ئاڵۆزە. سەبارەت بە feedbackەکەش خۆ لەسەرەوە باسم کرد وا دیارە ھەر نەشتان‌خوێندۆتەوە! با ئەوەندەش زیاد بکەم بەڕاستی مەعلووم نییە شتێکی باش بێ یان خراپ چون لە زۆربەی ھەرە زۆری ویکییەکانی تردا دایان‌نەناوە و ئەمەش لەخۆوە نییە و حەتمەن ھۆکارێکی ھەبووە. کەس نازانێ شتەکە چۆن دەبێ لەوانەیە سەتان پەیامی بێناوەرۆک یان زۆر ناشیرین بنووسرێ و دەبێ بیر لەمانە بکرێتەوە.
@min.neel: ئەوەی کە بەکارھێنەر دوای دروستکردنی ھەژمار ھەمان کات بچێتە ناو پەڕەیەکەوە و رێنوێنی پێویست بکرێ دەتوانێ کارێکی باش بێ. ئەم پەڕەیە ببینێ و شتە سەرەکییەکان بزانێتەوە و دوایی لە ڕێگەی پەڕەی لێدوانەکەی بەخێرھاتن بکرێ. من نازانم بەکارھێنەر دوای دروستکردنی ھەژمار دەچێتە کوێ، دەبێ ھەژمارێک دروست بکەم بزانم چۆنە.
ھەروەھا دۆستان ئەگەر پێشنیارێکیان ھەیە سەبارەت بە باشترکردنی داڕێژەی بەخێرھاتن، تکایە پەڕەیەکی کاتی دروست بکەن و بڵێن چی باشە زیاد بکرێ و چی کەم بکرێ و … . سپاس.--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٨:٤٢, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
مامه چالاک من مەبەستم ئەوە بوو کە داڕێژەکە لەو کاته باش دەبوو گەر چالکوانی ترمان هه ـبووایه وەک چۆن وتت ویکی فارسی شەیدای بووه بەس ویکی فارسی بێمنەتن لەو داڕێژەیەش بەوەی سەدان چالاکوانی باشیان هەیه بەڵام ئێمه موحتاجی ئەو داڕێژەییەین بۆ هێنانی چالاکوانی نوێ ، هەر ئەوەش بەسه پاش ساڵێک هیچ چالاکوانی بۆ دروستنەکردووین ، پێشنیازی کاک مەهدیشم بەدڵه ، بەرحاڵ من ئەو دەقە پێشنیاز دەکەم

(بەخێربێییت بۆ ویکی سۆرانی ، گەر ئامادەییت هەیه یا ئارەزووی بەشدابوون دەکەی سەرەتا ڕێسا و بنەماکان چاو لێبکه (بەستەرکراو) ، و لێرەشەوه فێرکارییەکانی ویکیپیدیا بیینه (بەستەر کراو) و بۆ هەر پرسیارێکیش پەیوەندی بگره بە بەڕێوبەران یان چالاکوانانی ویکی) تەواو جا گەر کەسێ هات لەپەڕه ی من پرسی کرد و لێره نەبووم با چالاکوانی تر وەڵامی پرسی ئەو بەکارهێنەره نوێیه بدەنەوه ، پێویستیش ناکات پیێناسەی ویکیپیدیا و بەستەری ویکی کورمانجی و زازایی تێدابێ بەوەی لەپەڕەی دەسپێک هەن > kushared (لێدوان) ٠٩:٠٣, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

کاکە من ھەژمارەکەم دروست کرد بەڵان نەچوو بۆ ھیچ کوێ یانی دەچێ بەڵام لەو ئێرانە بەقوڕێگیراوە ھەموو شتێک فیلتەر کراوە نیشانی نەدا. ماوەیەکە لە کاتی چوونەژوورەوەشم ھەر گرفتم ھەیە و ئە بەو ئینتەرنێتەی ئێمە ھەمانە بە خوا دەبێ ھەزار مێداڵیای زێڕمان بدەنێ بەشداری دەکەین.

بە ھەر حال، کاکە من پەڕەیەکم بە شێوەی کاتی دروست کرد، ئەوەتا. بزانن چۆنە. دەمەوێ لە ناو خشتەکاندا جەند بەستەری بەسوود دانێم، چیتان پێ باشە؟ ئەسڵەن پێتان باشە دابنرێ یا ھەر ئەو دەقە بەسە؟ تکایە ڕای خۆتان بنووسن.--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:١٨, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

کاکە زەحمەتە کێشا. من ئێژم بەشێکی بۆشایی دابنین تا بەکارھێنەری تازە موستەقیمەن پرسیاری خۆی تێدا بنووسێت و ھەر لەوێدا جواوەکەی وەرگرێت. ئەم بۆشاییەیش نەچێتە سەر پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەر کە شتێکی ئەستەمە بۆی بەڵکوو بچێتە ئەو پەڕەی کە دوای دروس کردنی ھەژمار پێی پیشان ئەدرێت. جا پەیغامێکیش دابنین بێژن لە کوێ و کەی وەڵامەکەی بۆ ئەنێرین. مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١١:٣٠, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

مادی گیان ئەوەی جنابت دەڵێی بەو شێوەیە ناکرێ مەگەر ئێمە بەستەرێکی گەورە لە ژێرەوە دابنێین بینووسین «پرسیارەکەت ئاراستە بکە» و ئەم بەستەرەش دروست وەک «داخوازی وتارێکی نوێ» بچێتە ناو پەڕەی پرسگاەوە و تێیدا لە سەرەوە تێبینی پێویست بنووسرێ؛ دەڵێی چی؟--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:٤٦, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

ئەوەیش ھەر زۆر جوانە، فەقەت جۆرێک بێت کە بەکارھێنەری تازە بە بێ ئەوەی کە بچیتە نێو پەڕەی وتووێژەوە ئەم پەیغامە ببینێت، چونکو بە ڕاسی لەو ئەوڵۆ بنیام نازانێ وتووێژ چییە و بە کار چی دێت. مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١١:٥٠, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

کاکە ئەوەتا بەشێکی ئاوا بە قەولی تۆ زەق و بە ڕەنگێک جوان و زەرقوبەرقەوە زیاد کرد، بەکارھێنەر دوای خۆ تۆمارکردن ڕاستەوخۆ ئەم پەیامە دەبینێ ئیتر پرسیاری ھەبوو و نەیزانی بینووسیێ وەڵڵا خەتای کەس نییە! جارێ خێرا دام‌نا دوایی وەک وتارە نوێکە کاری لەسەر دەکەم. دەی ئێستا چۆنە؟ بۆ ناو خشتەکە چی بکەین پێتان باشە؟--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:٥٩, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

کاکە با نەچێتە ناو پرسگا، بەڵکو با وەکوو داخوازی وتارە نوێکە یەکسەر بچێتە شوێنێک کە بۆشایی بێت و بتوانێت تێدا بنووسێت. دووەمیش بۆ خشتەکە شتێک ناگەیێت بە عەقڵم دوایی زۆرتر بیر ئەکەمۆ خەبەر ئامۆ خممەتە. مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٢:٠٩, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

ھەر ئایسە شتێک گەیشت بەعەقڵم:!!!

  1. با بەستەرێکی تێدا بێت بۆ دابەزاندنی ئەو تەختە کلیلە ستانداردەی ویکی کوردی.
  1. بەستەرێک بۆ دابەزاندنی فەرھەنگی کوردی-فارسی، کوردی-عەرەبی، Dictio، عەرەبی-کوردی و فارسی- کوردی.

خاڵی تریش بوو دوایی عەرزی ئەکەم. مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٢:١٣, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

کاکە مەگەر نەمکوت دوایی وەکوو داخوازی وتارە نوێکە وای لێ دەکەم بچێتە ناو بۆشاییەوە؟ ڕاوەستە با چاکی بکەم ئاوا نابێ.--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:١٦, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

قسەکەت حەققە ببوورە. ئەوە چەند بەستەرم زیاد کرد، ئەو ئەوەڵیەیان ھەنبانە بۆرینەیە کە کریات بە نەرمەواڵە. ، زۆر جوان دەرھاتە. مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٢:١٨, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

نا مادی گیان. با ئەو شتە دروست بکەم. ئەم پێشنیارەی جنابت دات نابێ و ناگونجێ. یەکەم ویکیپیدیا شوێنی دابەزاندن و داگرتنی ئەم بابەتانە نییە. دووەم ئەگەر بڵێین ئەمەش ھیچ، بەکارھێنەرێک کە بیسمیللا ھەژمارێکی دروست کرد ئەمانەی بۆ چییە؟ ئێستا نازانێ ویکیپیدیا بەکاربھێنێ دەتەوێ ھەنبانەبۆرینە دابگرێ؟! دەبێ لە سەرەتادا فێری ویکیپیدیا بێ و بزانە چییە و چۆنی بەکاربھێنێ دەنا دوو ھەزار شتی ئاوا داگرێ نابێتە بەکارھێنەر! تکایە بیر لەو شتانە بکەوە کە دەتوانێ خێرا بەکارھێنەر بکاتە نووسەرێکی ویکیپیدیا بۆ نموونە شتێکی ئاوا (کورتە و بەسوودیشە): یارمەتی:ڕێنمای خێرا.--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٣٠, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

بان چاو قوربان!!! مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢)

چاوت خۆش بێ. بەستەرەکەم چاک کرد و پەیامێکم بۆ دانا بزانن چۆنە. ئێستا دەبێ بیر لەو خشتەیە بکەینە چی تێدا بنووسرێ باشە.--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٤٧, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

وەڵی من ئێژم بە لانی کەمۆ تەختەکلیلەکە هەر دانین چونکو زۆر کەس هێشتا ئەوەیان نییە. پەیغامەکەم تماشا کرد جوانە. فەقەت ئەشێ بە بەکارهێنەرەکە بێژین کەی و لە کوێ(کام ئادرێس) وەڵامیەکەی وەردەگرێت. ئەمە دڵنیایی پێ ئەدات کە ئێرە شوێنێکی ئەلەکی نییە. مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢)

ئێستا چاکی دەکەم. بۆ وەڵامەکەش ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە بڵێین فڵانی لەو شۆینە وەڵامت دراوەتەوە! دەنا خۆی لەوانەیە نەزانێ وەڵامیشی دراوەتەوە.--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:٢٥, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
کاکە ئاوام لێ‌کرد، بۆ ئەوەی کە بتوانن خێرا بەکارھێنەر فێری ویکیپیدیا بکەین. پێتان چۆنە؟--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:٥٤, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
چی بوو؟ بیروڕا نییە؟! پەسند کرا، نەکرا؟ چی زیادە، چی کەمە؟ بە دڵتانە یان نا؟--چالاکWьтуwеж (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٠:٤١, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)


ببەخشە کاکە من سەرم قاڵ بوو نەمدی، ئەوە ئایسە تمشام کرد. جوانە، فەقەت بەستەرێکی موستەقیم بۆ دابەزاندنی تەختەکلیلەکە دانین. من ئیتر بیردانم وشکە جارێ، بزانین کاکە محەممەد نەزەری چییە!!! مادیوتووێژ (٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢)
دەستت خۆش ئەو پەڕەیەی سازت کردووه ڕێک ئەوەیه که دەمانویست بەس بۆ تەختەکلیلەکەش نازانم دایبنێین یان نا >kushared (لێدوان) ١٨:٥٨, ٣١ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)
خواییش دەکەم. ئەوە من بەستەری نووسینی کوردیم زیاد کردووە. بۆ تەختەکلیەکە ڕادەوەستین ھەتا ئەو ULSە کە وتبووم زیاد بکرێ، ئیتر ئەو پێویستی بە دابەزاندنی تەختەکلیل نییە دەتوانی ڕاستەوخۆ کوردی بنووسی. ئەگەر جێبەجێ بوو پەڕەیەکی لەسەر دەنووسم و بەستەرەکەی بەم پەڕەیە زیاد دەکەین.
ئەمە لەوەی. بۆ داڕێژەی بەخێرھاتن پێتان باشە چی بکەین؟--چالاکWьтуwеж (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٠:١٦, ١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

VisualEditor and your Wikipedia

(Please translate this message)

Greetings,

The Wikimedia Foundation will soon turn on VisualEditor for all users, all the time on your Wikipedia. Right now your Wikipedia does not have any local documents on VisualEditor, and we hope that your community can change that. To find out about how you can help with translations visit the TranslationCentral for VisualEditor and read the easy instructions on bringing information to your Wikipedia. The User Guide and the FAQ are very important to have in your language.

We want to find out as much as we can from you about VisualEditor and how it helps your Wikipedia, and having local pages is a great way to start. We also encourage you to leave feedback on Mediawiki where the community can offer ideas, opinions, and point out bugs that may still exist in the software that need to be reported to Bugzilla. If you are able to speak for the concerns of others in English on MediaWiki or locally I encourage you to help your community to be represented in this process.

If you can help translate the user interface for VisualEditor to your language, you can help with that as well. Translatewiki has open tasks for translating VisualEditor. A direct link to translate the user interface is here. You can see how we are doing with those translations here. You need an account on Translatewiki to translate. This account is free and easy to create.

If we can help your community in any way with this process, please let me know and I will do my best to assist your Wikipedia with this |exciting development. You can contact me on my meta talk page or by email. You can also contact Patrick Earley for help with translations and documents on Mediawiki. We look forward to working with you to bring the VisualEditor experience to your Wikipedia! Keegan (WMF) (لێدوان) ٢٠:٥٣, ٣٠ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)

ڕەوانەکەر

دەمەوێ بە بۆتەکەم بۆ تەواوی وتارەکانی زمانی کوردی ڕەوانەکەر دروست بکەم. جیاوازی ئەم ڕەوانەکەرانە لە نووسەکەیاندایە یانی لە پیتی عەرەبی بۆ کوردی (وەک ي یان ك) یان نووسەی کوردی تر وەک ه لە بڕی ھ و …. ئیتر بەم جۆرە ئەگەر وتارێک ھەبێ ھەر کەس بە ھەر تەختەکلیلێک بینووسێ دەیدۆزێتەوە و بەم جۆرە ژمارەی سەردانی وتارەکانیش زیادتر دەبێ. چەند نموونەم دروست کردووە، ئەمانەن: بئاتریکس هۆڵەندا، بئاتریکس هۆڵه‌ندا، بئاتريكس هۆڵه‌ندا و بابا تاهیری هه‌مه‌دانی.--چالاکWьтуwеж (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٢٠:٢٦, ٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

دەست خۆش شتێکی زۆر زۆر چاکە ، باوەڕیش ناکەم کەس گلەیی یان دژ هەبێت لە ئەنجامدانی > kushared (لێدوان) ١٤:١٤, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
لەگەڵ، کارێکی زۆر خاسە. مادیوتووێژ (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٦:٣٢, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاسی دۆستان دەکەم بۆ پەیامە جوانەکانیان کە مرۆڤ ھان دەدەن بۆ بەشداری و خزمەتی زیاتر. ئەو دوو سێ ڕۆژە خەریکی ئەو بۆتە و دروستکردنی ڕەوانەکەرەکان بووم و ئێستا کارەکە تەواو بووە و بۆتەکەم زیاتر لە ٢٧٬٠٠٠ ڕەوانەکەری دروست کرد. دروستکردنی ئەو ڕەوانەکەرانە بێجگە لەوەی کە دەبێتە ھۆی بردنە سەری ژمارەی سەردانی وتارەکان، بوو بە ھۆی چوونە سەری قوڵایی (Depth) ویکییەکەمان. جوانم لە بیرە کە بوومە بەڕێوەبەر قووڵایی ویکییەکەمان ٨ بوو، ھەتا پێش دروستکردنی ئەم ڕەوانەکەرانە ٣٦ بوو و دوای ڕەوانەکەرەکان بۆتە ٩٤! (بڕواننە List of Wikipedias). قووڵای وەک شتێکی کەیفیەتی (Quality) ویکیپیدیا نیشان دەدا و ھەر ئێستا ویکی ئێمە جێگەیەکی زۆر باش و بەرزی لە بواری قوڵاییەوە ھەیە.
شتێکی تر کە لەم پێرستەدا (List of Wikipedias) دیتم و پێم سەیر بوو ئەوە بوو زۆر ویکی ھەبوو ژمارەی وتارەکانی لە ھی ئێمە کەمتر بوو یان ھەر نەگەییشتوون بە دەھەزار بەڵام بەڕیەوەبەران لە ئێمە زیاترە کە ھیچ، بیوروکراتی خۆشیان ھەیە! خۆشتان دەتوانن سەیری بکەن لەوانە ویکی تاجیکی، میسری یان ویکی سانسکریت و …. کە چی ئێمە ئەڵان سێ بەڕێوەبەرمان ھەیە کە دوویانی ناچالاکن یانی ھەر یەک دانەمان ھەیە! بیوروکراتیش ھیچ. ھەر ئێستا ئەگەر ئەو دوو بەڕێوەبەرەی ترمان ھەر بە قەرای ئێمە چالاکییان ھەبا، بزانە ویکی کوردی چەندە وە پێش دەکەوت و چەندەی ئەندامی چالاک دەبوو و چەندە وتاری زیاتر دەبوو. بەڵام چالاک نین ھیچ، ماوەیەکی زۆر ویکیپیدیایان بە ئەمانی خوا بە جێ ھێشتبوو و ھەر ئەمەش بوو بە ھۆی چۆل بوونی زیاتری ویکییەکەمان. ئێستا لەو لیستەدا ویکی وا ھەیە سەردەمێک چند پلە دوای ئێمە بوون بەڵام ئێستا پتر لە دە پلە لە سەرەوەی ئێمەن وەک ویکی سکۆتلەندی!
ھەر ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی کە بیوروکراتی خۆمان نییە و ئێستا من دەمەویست ھەندێک مافی تر وەک botadmin و editinterface دروست بکەم یان گرووپێک بۆ سڕینەوەی پەڕەکان و … زۆر شتی تر کە بەبێ بیوروکرات جێبەجێ نابێ. بەرنامەم ھەبوو زۆر کاران بە بۆتەکەم بکەم و پەرە بە ویکیپیدیا بدەم چون ئەورۆ من ھەم ڕەنگە سبەینێ نەبم بەڵام ماومەتەوە.
بە بڕوای من ئەمە بە بەرژەوەندی ویکی کوردی نییە و خیانەتە. ناڵێم بەشداری ئەرکە، نا بەڵام بەڕێوەبەرایەتی بۆ چی، چون ئەم مافە دراوە بە بەکارھێنەر ھەتا زیاتر خزمەت بکا کاتێک ناتوانێ و وەکوو ئایپیەکی پێ ناکرێ، ئیتر ئەم مافانەی بۆ چییە؟! خوا لە کاک ئازا ڕازی بێ وتی جارێ من ناتوانم بەشداری بکەم بەڕێوەبەرێک ھەڵبژێرین بەڵام کاک مارمزۆک بەڕێوەبەرە کە چی نزیکەی دوو ساڵ و نیوە ھیچ ھەست بە بەرپرسایەتی ناکا! ئەم مافە بۆ چییە؟ بۆ خزمەتکردنە؟ دەی ئەگەر ناتوانی بیدە بە یەکی تر کە دەتوانێ خزمەت بە ویکی بکا! با ویکی ئێمەش پێش کەوێ!
من خۆم ھەتا ھەم ھەموو ھەوڵی خۆم دەدەم و ئەگەر سبەینێ نەم‌توانی بەشداری بکەم مافی بەڕێوەبەری دەدەمەوە ھەتا دواتر یەکێکی تر ھاتە سەر ویکی بڵێ بەڕاستی چالاک زەحمەتی خۆی کێشاوە نەک بڵێ بەڕاستی خیانەتی کردووە! من لەم بارودۆخەی ئێستای ویکی ڕازی نیم و پێم وایە دەبێ ئاڵوگۆڕێکی تێدا بکرێ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٢٦, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک ئێستا من خۆم هەستی پێدەکەم زۆر مێدیای باشوور کەڵک لە ویکیپیدیای ئێمە وەردەگرن وە زۆرێک لە وێب سایتەکانیش گەرچی ناوی ئێمەش نایەنن بەس کێشە نییە و بردنی وتاری ئێمە بەهێزی ئێمە دەگەیەنێت لەنموونەشدا وتارەکەی فەلەکەدین کاکەیی لەسایتی سبەی وە ئەم سایتەش زۆرینەی بابەتە زانستییەکانیان هی ئێمەن کرتە بکە بەڵام هیچی نەبێت لەوێ شتێکیان لەسەر نووسیوین! کرتە بکەن ، وە تۆڕی میدیایی ڕووداو هەم لە کەناڵە ئاسمانییەکەیان وە هەم لە ڕادیۆ سوود لە ئێمە وەردەگرن بەرحاڵ ویکیپیدیاکەمان بەرەو باشتر دەڕوات ئەوانەی وتم بەشێکن لەو پێشکەوتنە سەبارەت بە ژمارەی بەڕێوبەران لای من کێشە نییە گەر لێرە ٣-٤ کەسی تریش بکەین بە بەڕێوبەر چوونکە بەڕێوبەر پلەیەکە دەدرێت بۆ چاکسازیکردن لە ویکی وە بوونی ١٠٠٠ بەڕێوبەر وەک ویکی ئینگلیزیش نابێت بۆ ئێمە کە سەر لەیەکتری بشێوێنین بەڵام لای من کێشە نییە گەر بەڕێوبەر زۆر بکەین ویکییەکانی دیکەش وەک سکۆتلاندی ئەوا ئەوان ئەندامی کارایان هەیە لەچاو ئێمە کە هەموو مێژووی ویکیپیدیای ئێرە کۆبکەیتەوە ١٥ کەس نابینیتەوە کە شوێنپەنجەی مابێت یان دیار بێت لێرە> kushared (لێدوان) ١٢:٤١, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ کاک محەممەد منیش ھەر ئەوە دەڵێم. دەڵێم ویکی کوردی دەبێ بەرەو پێشتر بڕوا و بۆ ئەمە دەبێ ھەموو لایەک بەشدار بن. کاکە جنابت بە باشی وتت ئێرە ویکی ئینگلیزی نییە ١٠٠٠ بەڕیوەبەری ھەبێ، لە ویکی ئینگلیزی ئەگەر ١٠٠ بەڕێوەبەریش ناچالاک بێ کەس ھەست ناکا چون ١٥٠٠ بەڕێوەبەریان ھەیە بەلام لێرەدا لە سێیان دوویانی ناچالاکن ئەوە یانی ھیچ! گرنگ نییە ئێمە چەند بەکارھێنەرمان ھەبێ، گرنگ ئەوەیە ئەوەندەی ھەمانە چالاک بن و ویکی جێگای خۆی لە ناو خەڵکدا بکاتەوە دەنا ویکی سکۆتلەندیش زۆری بەکارھێنەر نییە و ئەوی وتار دروست دەکا ئایپی کتێبخانەکانە (نموونە). ئەوە ئێمە تەجرەبەی بەڕێوەبەری ناچالاکمان ھەیە و ئەگەر بڕیار بێ بەکارھێنەر ببێتە بەڕێوەبەر و ویکی بە جێ بھێڵێ، ھەر باشترە بەڕێوەبەرمان نەبێ، چون ھەموو کەس سارد دەکاتەوە! بە ھەر حاڵ ئەلان ئێمە لە ئاستێکداین نە دەتوانین بەڕێوەبەر ھەڵبژێرین نە بیوروکرات. ئەگەر چی دەیتوانی وا نەبێ بەڵام ھەندێک وایان لێ کرد، بەڵام من پێش بەمە دەگرم چون سەبارەت بە ویکی کوردی ھەست بە بەرپرسایەتی دەکەم.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:١٧, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

ڕاپرسییەکان

سڵاو. ئەوە ڕاپرسییەکان وردەوردە جێبەجێ دەبن وەک زیادبوونی ئاستێک بە ئاستی پاراستن. بۆ نموونە پەڕەی ویکیپیدیا:ڕاپرسیە ھەنوکەییەکان ئێستا بە ئاستی پاسدەرانی خۆگەڕ پارێزراوە یانی بەکارھێنەرانی پەسندکراو ناتوانن دەستکاری بکەن بەڵام ئەو بەکارھێنەرانەی مافی پاسدەری خۆگەڕیان ھەیە دەتوانن دەستکاری بکەن. دەتوانن تاقی بکەنەوە.

ھەروەھا ھەندێک مافی تر ھەبوو دامنابوو ساڵانی تر داخوازی دانانیان بکەم؛ ھەبوونەکەیان بۆ ئێستا پێویست نییە یانی تا ئەو کاتەی کە بیوروکراتمان دەبێ بەڵام دەمەوێ لە کۆڵ خۆمانی بکەمەوە و ھەموویان تەواو بکەم با کاری ئەمڕۆ نەدەین بە سبەینێ. لەوانەیە یەک یا دوو دانە ڕاپرسی ترمان ببێ و ئیتر تەواو. سپاس لە ھەموو دۆستان بە بەشداریکردن لە ڕاپرسیەکان و خەمخواردنیان بۆ ویکیپیدیا و پەرەپێدانی.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٩:٢٠, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

دەسی جەنابت خۆش بێت بۆ ئەنجام دانی ئەم گشتە کارە. مادیوتووێژ (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ٠٩:٢٤, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

دەستەکانت خۆش کاکە چالاک ماندوو نەبیت > kushared (لێدوان) ١٦:٣٨, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سپاس. ڕاستیەکەی من زۆر پێم خۆش بوو گرووپی ترمان ھەبێ بۆ نموونە بۆ سڕینەوە (Eliminator)، دەستکاریکەری پەڕە پارێزراوەکان (Protected page editors)، بەکارھێنەرانی جێباوەڕ (Trusted users‎) بە مافی بەربەستن و پاراستن، دەستکاریکەرانی ڕووەکار (Interface editors‎) یان دەستکاریکەرانی پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو (Abuse filter editors) و ھەر یەک لەوانە بەپێی توانایی و چالاکی بەکارھێنەران درابا بە دۆستان بەڵام ئەمانە دەبێ مافی پێدان و ستاندنەوەیان بە بیوروکراتان بێ و مادامێک بیوروکرات بوونی نییە ئەم مافانەش دانانیان نە دروستە و نە قازانجی ھەیە.
ھەر ئێستا من کە دەمەوێ مافی «بۆتەکان بە مافەکانی بەڕێوەبەر» بدەم بە بۆتەکەم گیرم خواردووە و ئەگەر چی ئێوەش ئیزنم پێ بدەن مەعلووم نییە جێبەجێ ببێ یان نا.--چالاکWьтуwеж (١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٠٧, ١٠ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

داخوازی مافی «بۆتەکان بە مافەکانی بەڕێوەبەر» بۆ CalakBot

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا--چالاکWьтуwеж (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٤:١٣, ١٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو بەڕێزان. ھەر وەک دەزانن ماوەیەک لەمەی پێش ئێمە مافی «بۆتەکان بە مافەکانی بەڕێوەبەر»مان دانا. بۆ ئەوەی کە بتوانم بە بۆتەکەم زیاتر خزمەت بکەم دەمەوێ بۆتەکەم ئەم مافەی پێ‌بدرێ. سەرەتا پێرستێک لەو کارانە تا ئێستا بە بۆتەکەم ئەنجامم داوە ئاراستەی دۆستان دەکەم:

  1. دانان و زیادکردنی نێوانویکی بۆ پەڕەکان (بەر لە دانانی ویکیدراوە): نموونە ١، نموونەی ٢ و …
  2. زیادکردنی نێوانویکی بو ئەو وتارانەی لە کاتی دروستکردنیان نێوانویکیان بۆ دانەنرابوو (بەر لە دانانی ویکیدراوە): نموونە
  3. سڕینەوەی نێوانویکیی پەڕەکان و گواستنەوەیان بۆ ویکیدراوە (دوای دانانی ویکیدراوە): نموونەی ١ و نموونەی ٢ و …
  4. گواستنەوە یان چاکسازیی پەڕەکان: نموونە
  5. دانانی نزیکەی ١٥٠٠ وتار
  6. دانانی زیاتر لە ٨٥٠٠ داڕێژە: لەوانە بۆ نموونە ھەموو داڕێژەکانی پۆل:داڕێژەکانی ئایەتەکانی سوورەتەکانی قورئان یان پۆل:داڕێژەکانی زمانی بەکارھێنەران
  7. دانانی زیاتر لە ٢٠٠٠ پۆل
  8. زیادکردنی پۆل لە ڕووی ویکی ئینگلیزی بە وتارەکان: نموونە
  9. بەخێرھاتنکردنی زیاتر لە ١٠٠٠ بەکارھێنەری نوێ
  10. دروستکردنی زیاتر لە ٢٧٬٠٠٠ ڕەوانەکەر
  11. لە ویکییەکانی تریش ئاڵای بۆتی ھەیە لەوانە: ویکیدراوە، ruwiki, viwiki, fawiki, kuwiki, arwiki, rowiki, idwiki, eswiki, dawiki, ukwiki, srwiki, arzwiki, slwiki, euwiki, ocwiki, mtwiki, thwiki, bawiki, iswiki, mkwiki, udmwiki, chywiki, kshwiki, yiwiki,
  12. تا ئێستا پتر لە ١٠٠٬٠٠٠ دەستکاری ھەبووە و لە پرۆژەکانی تریش چالاکی ھەبووە لەوانە ویکی فارسی: ٥٢٫٠٠٠ - ویکی کوردیی کرمانجی ٥٠٠ - ویکی عەرەبی ٤٦٠ و …
  13. لەسەر توولسێرڤەری میدیاویکییەوە بەڕێوە دەچێ.
  14. بەم زووانە ئاڵای بۆتی جیھانی بۆ وەردەگردم (global bot flag).

بەڵام ئەو کارانەی دەمەوێ بەم مافە ئەنجامیان بدەم ئەمانەن:

  1. پاراستن: ھەر وەک دەزانن لە ویکی ئێمەدا ژمارەیەکی زۆر پەڕە و داڕێژەی سەرەکی ھەیە کە دەبێ بپارێزرێ. ژمارەی ئەو پەڕانە یەکجار زۆرە و بە بۆت نەبێ باوەڕ ناکەم کەس بتوانێ ھەموو ئەو پەڕانە بپارێزێ.
  2. سڕینەوە: بۆتەکان دەتوانن بۆ سڕینەوەی بەکۆمەڵی پەڕەکان زۆر بەقازانج بن. بۆ نموونە ماوەیەک لەمەی پێش کە وتارەکانی کۆچی ھەتاویم سڕییەوە ٣٦٥ دانە بوو کە زۆری ماندوو کردم کە چی بە بۆت زۆر خێرا و ھاسان جێبەجێ دەبوو.
  3. بەربەستن: لە ژمارەیەکی زۆر ویکی لە بۆت بۆ بەربەستنی پرۆکسیی ئاوەڵە (Open proxies) کەڵک وەردەگرن و ئەمە شتێکە لە داھاتوودا لە ویکی ئێمەش دەبێ بکرێ.

بێجگە لەمانە قازانجێکی تری ئەو مافە بۆ بۆتەکەم ئەوەیە کە ھەر وەک وتم بۆتی من لەسەر توولسێرڤەرەوە بەڕێوە دەچێ یانی من تەنانەت دەتوانم لەسەر ویکیپیدیاش نەبم بەڵام بۆتەکەم ھەر کار بکا و ئیتر بەم جۆرە ھەمیشە نیمچەبەڕێوەبەرێکی چالاکمان دەبێ و دەتوانێ ویکیپیدیا بەرەو پێش بەرێ.

بۆ ئەمە ئیزنی ئێوەم دەوێ. تکایە دۆستان ئەگەر ڕەوا دەزانن و پێیان باشە دەنگی خۆیان بنووسن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٣٤, ١٠ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

پشتیوانی

دژایەتی

بێلایەن

سڵاو. بەڕێزان لەم بەستەرەی سەروە گشت ئەو داڕێژانەی داوا کراون لە ناو پەڕەکاندا بەڵام دروست نەکراون ھاتووە. ٦٣٧ دانەیە. تکایە ئەگەر توانیتان سەردانێکی بکەن و دروستیان بکەن. ھەندێک لەوانە دەبێ ڕەوانە بکرێن و دروستکردنیشیان ناوێ. ھەندێکیش دەبێ دروست بکرێ و ئەوانە لە ویکی ئینگلیزیدا ھەیە.

من ماویەک خەریکی ئەم پەڕەیە و دروستکردنیان بووم بەڵام کاری کۆپیکردنی پەڕەکان ھین ناخۆشە پیاو ماندوو دەکا. ئەلحەملای مافی ھاوردنمان دانا و ئێستا کارەکەی ڕاحەتتر کردووە. مافەکە دەستی بیوروکراتانە دەنا دەمدا بۆ دۆستان بۆ یارمەتیی زیاتر.

لەو پەڕەیەدا ھەر داڕێژەیەک ھێڵی لەسەر کێشڕابێ ئەوە دروست کراوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:٠٣, ١١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

بەپێی کات بەشداردەبم ، بەس با لەوانە دەستپێکرێت کە بەستەریان زۆرە لەوەی داڕێژەیەکی پێویستە بۆ کەمتر لە ٥-٦ بەستەر! > kushared (لێدوان) ١١:٠٨, ١١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
سپاس. وەڵڵا کاک محەممەد بە مافی ھاوردن بەستەرە زۆرەکانم تەفروتونا کرد!--چالاکWьтуwеж (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:١٥, ١١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

بە بڕوای من ھەر ئەو جۆرەی ویکیپیدیا لە بواری ژمارەی وتارەکانەوە دەچێتە سەر، دەبی لە بواری کەیفیەتەوەش (quality) بچێتە سەر. ئەم دوانە دەبێ لەگەڵ یەک بڕۆنە پێش. بۆیە من پێم باشە دۆستان ھەر بەم جۆرەی گرنگی بە دروستکردنی وتار دەدەن، لە فکری ڕاستکردنەوەی ئەم شتانەشدا بن.

بۆ نموونە من سەیری تایبەت:داڕێژە پێویستەکانم لە ویکی فارسی کرد، ڕێک ٥٬٠٠٠ دانە بوو! جا بۆیە دەلێم ئەگەر لە ئێستاوە خەریکی ئەمانە نەبین دوایی بۆمان گران تەواو دەبێ. یان سەیری پۆل:ئەو پەڕانەی بەستەری پەڕگەکانیان شکاوە بکەن، ٢٦٠ دانەیە! بزانم بە بۆت دەتوانم چاکی بکەم. شتی وا زۆرە. ئیشاڵڵا وا بێ ویکی ئێمە لە کەیفیەت و پاکی و خاوێنیدا نموونە بێ. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٩:١٥, ١٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

تایبەت:داڕێژە پێویستەکان بوو بە ٣٩٤ دانە! لەسەر پۆل:ئەو پەڕانەی بەستەری پەڕگەکانیان شکاوە بە خۆم و بە بۆتەکەم کارم کرد و ھەر ئێستا ١٨ دانەیە.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٠:٢٢, ١٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)