نیگا تیڤی
نیگا تیڤی کەناڵێکی ناوخۆییە لەھەولێر، کەناڵی نیگا تیڤی سەر بە کۆمپانیای ڕەنگارە. و ھەروەھا نیگا تیڤی گرنگی بە دراما و و بابەتە دیکۆمێنتاری و زانستییەکان دەدات. نیگا تیڤی یەکەمین کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سەربەخۆ بوو لە باشووری کوردستان. لە ئێستادا لەسەر سیستەمی ناوخۆ و سیستەمی دیجیتاڵی ئێچ دی پەخشەکانی دەکا لە ھەموو کوردستان.
کەناڵەکانی نیگا
[دەستکاری]- نیگا تیڤی، بابەتی ھەمەڕەنگ و دراماکان.
- نیگا موڤیس، تایبەت بە فیلمەکانی ھۆلیوود بە ژێرنووسی کوردی.
- نیگا ٢ یان نیگای منداڵان، تایبەت بە منداڵان.
- نیگا فامیلی، ھەر نیگا تیڤییە دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ نیگا فامیلی و ئێستاش ھەر بەو ناوەیە کە تایبەتە بە دراما.
زنجیرە بابەتەکانی نیگا
[دەستکاری]کەناڵەکانی نیگا بەردەوام کار و بابەتی نوێ بەرھەمدەھێنن و پەخشی دەکەن.
- نیگا موڤیس: فیلمەکانی وۆندەر وومان، ٢٠١٢، سێ گەمژە، کاپتن ئەمریکا: سەربازی زستان و فۆرێست گەمپـی پەخشکردووە و بەردەوام فیلمی نوێ و کۆنیش پەخش دەکات.
- نیگا فامیلی: دراماکانی دەرگای گەڕەک و ڕایەڵەی ژیان و ھتد... ی پەخشکردووە و بەردەوام درامای نوێ و کۆنیش پەخش دەکات. و بابەتە دۆکیۆمێنتارییەکان، بابەتە زانستیەکان و بەشێکی دراما تورکی و ئێرانی و کۆرییەکان پەخش دەکات.
- نیگای منداڵان: فیلمە ئەنیمەیشنەکانی ئاسمان گۆشتی لێ ئەبارێ، وۆڵ-ئی، ڕیۆ ٢ و دەرکەوتنی پاسەوانانی پەخشکردووە.
![ئاهەنگێكی خێرخوازی بۆ دەزگای مرۆیی هەڤیار بە هاوكاری (تیپی هونەری "تەبایی" بەریوەبەرایەتی ماجیدی مۆڵ "ستی سەنتەر") بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشی دریژخایەنیان هەيە](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/be/%D8%A6%D8%A7%D9%87%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C_%D8%AE%DB%8E%D8%B1%D8%AE%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C.jpg/300px-%D8%A6%D8%A7%D9%87%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%8C_%D8%AE%DB%8E%D8%B1%D8%AE%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C.jpg)
ھەروەھا ئەنیمییەکانی ڕاوچی × ڕاوچی (کە بە ناوی ڕاو و ڕاوچی بوو)، دوورگەی گەنجینە، شێرە سپی، کیسەڵەکانی نینجا، بێن ١٠، سەرکێشییەکانی تەن تەن و ساسوکی پەخشکردووە و بەردەوام زنجیرە و ئەنیمییە نوێیە کورتەکان پەخش دەکات و بەردەوامیش ئاھەنگ و بۆنە تایبەتەکانی تایبەت بە منداڵان لە شاری ھەولێر ڕێکدەخات و لە ڕێکخستنی ئاھەنگی خۆبەخشی بۆ منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی درێژخایەن دەستی ھەبووە و بەردەوامە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |