سێ گەمژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێ گەمژە
Idiots 3
دەرھێنەرڕاجکومار ھیرانی
بەرھەمھێنەرڤیدھو ڤینۆد چۆپرا
نووسینڕاجکومار ھیرانی - ئەبھیجەت جۆشی
کاستعامر خان - کارینا کاپوور
مۆسیقاShantanu Moitra
دەستکاریڕاجکومار ھیرانی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩
ماوەی فیلم١٧١ خولەک
وڵات ھیندستان
زمانزمانی ھیندی
داھات٦٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی

سێ گەمژە (بە ھیندی:३ इडियट्स) (بە ئینگلیزی: Idiots 3) فیلمێکی ھیندی کۆمێدیی - ڕۆمانسییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە، لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، ھەریەکە لە ئەکتەران عامر خان و کارینا کاپوور ڕۆڵی تیا دەبینن، دەقی فیلمەکە ھەر لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی نووسراوە بەڵام بەیاوەری ئەبھیجەت جۆشی،[١][٢] فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخشکرا، فیلمەکە لە بنەڕەت بە زمانی ھیندی یە و لە ١٧١ خولەک پێکدێت واتە فیلمێکی درێژە، وە فیلمەکە بەیەکێ لە فیلمە ھەرە سەرکەوتووەکانی ھیندستان دادەنرێت لەبەر ئەوەی یەکەم فیلم بوو بگاتە ئاستی INR392 کۆڕ واتە ٦٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی تەنیا لە ھیندستان فیلمەکە توانی ٢٠٢ کۆڕ بەدەستبھێنێت و تائێستاش لەڕیزبەندی پڕداھاتریین فیلمەکانی ھیندستانە گەرچی فیلمەکە لە ساڵی ٢٠٠٩ پەخش کراوە بەر لەو فیلمە ھیچ فیلمێکی دی نەیتوانیوە بگاتە ١٠٠ کۆڕیش بەلام ئەم فیلمە ئەو ڕیکۆردەشی شکاند کە ٢٠٢ کۆڕی لە ھیند بەدەست ھێنا، فیلمەکە ناوی چۆتە ڕیکۆردەکانی گینس لەم ڕووەوە[٣]

چیڕۆکی فیلم[٤][دەستکاری]

دەستپێکی فیلم[دەستکاری]

فیلمەکە بەدرێژایی لەسەر زمانی فەرحان قورەیشی دەگێردرێتەوە، لەسەرەتای فیلمەکە فەرحان گەشتێکی ھەیە بەڵام لەلایەن کەسێکەوە (چەتوور ڕانیگھام) ھەواڵی دۆزینەوەی ھاوڕێی زانکۆی پێدەدرێت، ئەویش لەناوەڕاستی گەشتی فڕۆکەدایە بۆیە بەناچاری خۆی بە نەخۆش نیشان دەدات بۆ ئەوەی فڕۆکەکە بنیشێتەوە، لەئەنجامدا لەکارەکەی سەرەکەوتوو دەبێت، دوایی فەرحان تێل بۆ ھاوڕێیەکی دی دەکات بەناوی ڕاجۆ ڕاستۆگی دوایی بەیەکەوە دەچن بۆ لای چەتوور ڕانیگھام کە ئەو ھەواڵەکەی پێیان گەیاند کە شوێنێ ڕانچۆی دۆزیوەتەوە بەڵام ئەو بە دوو ھاوڕێکەی ڕانچۆی وت کە ئەو لەزانکۆ چاوەڕێتان دەکات، کە ئەوان دەچنە زانکۆ لەوێ چەتوور ڕۆژی ٥ی ئەیلوولیان لەیاد دێنێتەوە کە گرەوی کردووە لەگەڵ ڕانچۆ، لەو ساتەدا چەتوور خۆی بە براوە دەزانێت و سەرنجام لە تەلاری زانکۆی دێنە دەرەوە و دەچن بۆ لای ڕانچؤ…

چیڕۆکەکانی ناو زانکۆ[دەستکاری]

فیلمەکە بە قووڵی باس لە سێ ھاوڕێ دەکات بەناوەکانی فەرحان قورەیشی و ڕاجۆ ڕاستۆگی و ڕانچۆدداس کاتێ دەچنە زانکۆیەکی ئەندازیاری میکانیک لە وڵاتی ھیندستان بەناوی زانکۆی شاھانە، سەرەنجام دوو ھاوڕێکە سەرسام دەبن بە کارەکانی ڕانچۆدداس چارمان لە بەر ئەوەی ئەو ھاوڕێیەیان گرنگی بەیەکەم بوونی لەزانکۆ نادات و تەنیا گرنگی بە زانست ئەدات و سەرەنجامیش ھەموو ساڵ یەکەمی بەشەکەیەتی، لەگەڵ ئەوەی فەرحان و ڕاجۆ لەسەر ڕانچۆدداس تووشی زۆر کێشە دەبن لەزانکۆ بەڵام ھەر ھاوڕێیەتییان لەگەڵ ڕانچۆدداس بەردەوام دەبێت، ڕانچۆدداسیش لە بەشێکی فیلمەکە ھاوکاری ھاوڕێکانیی دەکا لەوەی بەشوێن ئارەزووییەکانی خۆیان بگەڕێن و کێشەکان بەلاوە نێن وە لە ترس بەدووریان بخات لە تاقیکردنەوەکانی زانکۆ چونکە ھاوڕێکەی فەرحان ئارەزووی لە ئەندازیاری نییە و بەڵکوو ئارەزووی لە ھوونەری فۆتۆگرافییە وە ھاوڕێکەی دیکەیان کە ناوی ڕاجۆیە ترسی لە دەرنەچوون ھەیە لەزانکۆ لەبەر ئەوەی ژیان و ئایندەی خێزانەکەی ئەو بەو ئەوەوە بەندە. لە فیلمەکەدا سێ ھاوڕێکە بەدرێژایی خوێندنی زانکۆ کێشەیان دەبێت لەگەڵ ڕاگری زانکۆکە و تەنانەت جارێک بەھەڵە دەچن بۆ ئاھەنگی خوازبێنی کچی ڕاگرەکەیان لەبەر ئەوەی تووشی برسیێتی بوونە ھەر لە ئاھەنگەکە بۆیەکەمینجار ڕانچۆدداس کچێکی دیکەی ڕاگرەکەیان دەبینێت بەناوی پیا کە دوایی دەبن بە خۆشەویستی یەکتری، لە ئاھەنگەکە ڕاچۆدداس داوا لە پیا دەکات واز لە دەستگیرانەکەی بێنێت لەبەر ئەوەی ئەو بە بلیتی نرخەکان دادەنێت، دوایی لە ئاھەنگە ئاشکرا دەبێت کە سێ ھاوڕێکە بەھەڵە ھاتوون و مەبەستییان خواردنی ئاھەنگە بوو وە بانگێشتیش نەکرابوون دوای ئاھەنگەکە ڤایرۆس، فەرحان و راجۆ بانگ دەکا و پێیان دەڵێ ژوورەکەیان لەگەڵ ڕانچۆ بگۆڕن لەمەوە ڕاجۆ دەچێتە ژووری چەتوور بەڵام فەرحان لای ڕانچۆ دەمێنێتەوە. ڕۆژێکیان سێ ھاوڕێی گەمژەکە باسی کێشەکانی یەکتری دەکەن کە فەرحان ئارەزووی لە فۆتۆیە بەڵام ناتوانێت بە باوکی بڵێ و ڕاجۆش ترسی لە ئایندەی خوشکەکەیە کە تاکوو ئێستا شووی نەکردووە، بەڵام فەرحان لەوساتەدا بە ڕانچۆ دەڵێ تۆ پیات خۆش دەوێت و دەشترسی بە ئەم بڵێیت، ئەگە رتۆ وات بەو وت کە خۆشت دەوێت ئەوا منیش دەچم بۆ فۆتۆگرافەری و واز لە ئەندازیار دەھێنم وە ڕاجۆش پشتگیری فەرحان دەکات و بە ڕانچۆ دەڵێ ڕاستە تۆ دەتوانیت ئامۆژگاری خەڵکی بکەیت بەڵام خۆشت ناتوانیت جێبەجێیان بکەیت لێرەوە گرەو دەکەن کە ئەگەر ڕانچۆ چوو بە پیا بڵێت خۆشم ئەوێیت ئەوا ڕاجۆ و فەرحان واز لە ترس دەھێنن و بەدوای ئارەزوو و کار دادەگەڕێن، لەدواییدا ڕانچۆ کارەکە ئەنجام دەدا و لەگەڵ ھاوڕێکانی شەوەکە دەچن بۆ ماڵی ڤایرۆس و لەوێ بە پیا دەڵێت کە خۆشی ئەوێت بەڵام لەکاتی ڕۆیشتیان بۆ دەرەوەی ماڵی ڤایرۆس، ڤایرۆس لە خەو ھەڵدەستێ و ڕاجۆ دەبینێت کە میزی بە بەردەرگای ماڵەکەی دا کردووە بۆیە بۆ ڕۆژی دوایی ڕاجۆ بانگ دەکات بۆ نووسینگەکەی کە خۆی پەڕەی دەرکردنی خۆی بنووسێت و واژووی بکات وە ڤایرۆس چانسێکی قوورستری دەداتێ کە گەر بڵێت ڕانچۆشی لەگەڵ دابووە ئەوا لە ڕاجۆ خۆش دەبێت و تەنیا ڕانچۆ دەردەکرێ، بەڵام ڕانجۆ ھیچییان قبووڵ ناکات و لەپەنجەرەی نووسینگەکەی ڤایرۆس خۆی فێ دەداتە خوارێ لە ئەنجامدا تووشی شۆکبوون دەبێت و دوایی بە ھۆی ڕانچۆ و ھاوڕێکانییەوە تەندرووستی بەباشی دەچێت و چاکک دەبێتەوە و دوایی فەرحان و ڕاجۆ ناچار دەبن بەڵێنەکانیان بێننە دی کە بە ڕانچۆیان دابوو شەوەکە لە ئەنجامدا فەرحان و ڕاجۆ گەیشتن بەوەی دەیان ویست واتە فەرحان بوو بە فۆتۆگرافەر ئەمەش دوای وتووێژ لەگەڵ باوکی وە ڕاجۆش کاری دۆزییەوە لە ئەندازەی میکانیک.

کۆتاییەکانی فیلم[دەستکاری]

لەدوای ئاھەنگی دەرچوون ڕانچۆ لەگەڵ ھاوڕێکانی دووردەکەونەوە ئەمەش بەھۆی ئەو چیڕۆکەی ڕانچۆ کە ڕۆڵی کەسێکی دی بینوە ئەو وەک قوتابی لەجێگای کوڕێکی دەوڵەمەند دەیخوێند کە کاتی خۆی بەر لە کۆلێژیش لەجێگای کوڕە دەوڵەمەندەکە دەچووە قوتابخانە، باوکە دەوڵەمەندەکە کە زانی لەجێگای کوڕەکەی دەچیت بڕیاری دا ئەم کارە تاکوو زانکۆ بەردەوام بێت و ئەو لەجێگای کوڕەکەی خۆی بڕواننامەی زانکۆی بۆبێنەوە، دوای ئاشکرابوونی ئەم چیڕۆکە کە ڕانچۆ خۆی ناوی کوونسوو کوانگرووە، لەلایەن فەرحان و ڕاجۆ ھێشتا ھاوڕێیەتییان لا دەمێنێت و بەدوای دەگەڕێن و دووبارە پیا لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری دەڕفێنن و بۆلای کوونسوو کوانگروو دەچن بۆ قوتابخانە زانستییەکە کە لەلایەن کونسوو کوانگروو بەڕێوەدەبردێت، لەکۆتایی فیلمەکەش ھاوڕێکان یەکتری دەبیننەوە و خۆشەویستیی نێوانیشیان کەم نابێتەوە و پیاش بە کوونسوو دەگات و چەتووریش دان بە دۆڕانی گرەەوەکەی دادەنێت.

کەسایەتیی فیلم و بەشداربووان[٥][دەستکاری]

  • عامر خان کە دوو ڕۆڵی ڕانچۆدداس چارمان (ساختە) و کونسۆ پوانگۆو دەگێرێت، یەکێکە لە سێ ھاوڕێی گەمژەکە لە قۆناغی زانکۆ، ڕانچۆ لە ڕؤڵی ڕانچۆدداس وەک قوتابییەکی زیرەکە دەردەکەویت کە ھەمیشە مامۆستاکان لەدەستی وتە و پرسیارەکانی بێزاردەبن و خاوەنی بیرۆکەیەکی سەرکەوتووە، ئەو لە فیلمەکە وەک جەنگاوەرێکە دژی سیستەمی خوێندنی ھەڵە، ئەو ھەمیشە پێی وایە بڕواننامە و یەکەم بوون ھیچت فێرناکات تەنیا پێویستە ھەوڵ بۆ زانست و فێربوون بدەیت، ھەربۆیەش ئەو لەھەموو ساڵەکانی خوێندنی یەکەم دەبوو. بەڵام ئەو وەک قوتابی لەجێگای کوڕێکی دەوڵەمەند دەیخوێند کە کاتی خۆی بەر لە کۆلێژیش لەجێگای کوڕە دەوڵەمەندەکە دەچووە قوتابخانە، باوکە دەوڵەمەندەکە کە زانی لەجێگای کوڕەکەی دەچیت بڕیاری دا ئەم کارە تاکوو زانکۆ بەردەوام بێت و ئەو لەجێگای کوڕەکەی خۆی بڕواننامەی زانکۆی بۆبێنەوە، دوای تەواو بوونی زانکۆ عامر خان ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە فیلمەکە دەبینێت بە ڕؤڵی کونسۆ پوانگۆو کە لە دوورگەیەک قوتابخانەیەکی زانستی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی منداڵی ھەژار.
  • (R. Madhavan) لە ڕؤڵی فەرحان قوڕەیشی، یەکێکە لە سێ ھاوڕێی گەمژەکە لە قۆناغی زانکۆ، ئەو حەزی لە ئەندازیاری نییە بەڵکوو ئارەزووی لە ھونەری فۆتۆگرافەرییە بەڵام بۆ ئەوەی بژێوی ماڵەکەی بەدەست بخات و لەسەرداوای دایک و باوکی دەچێتە زانکۆی ئەندازیاری، لە زانکۆش ئاستی نزم دەبێتەوە و ھەمیشە ناوی لەکۆتاییەکان دەبینرێت، بەڵام دوایی لەسەر ئامۆژگارییەکانی ھاوڕێکەی ڕانچۆدداس چارمان دەچێتە ناو بواری فۆتۆگرافەری و واز لە ئەندازیاری دێنێت و بەدوای ئارەزووەکانی دەکەوێت.
  • (Sharman Joshi) لە ڕۆڵی ڕاجۆ ڕاستۆگی، یەکێکە لە سێ ھاوڕێی گەمژەکە لە قۆناغی زانکۆ، ئەو ئارەزووی لە ئەندازیارییە بەڵام کێشە و ترسی ھەیە لە سەرنەکەوتن لە قۆناغی زانکۆ لەبەر ئەوەی داھاتووی خێزانەکەی لەسەر ئەو بەندە، خوشکێکی ھەیە بەشوو نەدراوە لەبەر نەبوونی پارە، لەگەڵ باوکێکی نەخۆش وە دایکێکی داماو، خێزانەکی ڕاجۆ زۆر ھەژاربوون بۆیەش چوونی ڕاجۆ بۆ زانکۆ ھیوایەکی بە ماڵەکە بەخشیبوو ھاوکات ترسێکی زۆری بە ڕاجۆ بەخشیبوو لە سەرنەکەوتنی دا وە ئەمەش ھۆکار بوو بۆ نزمبوونەوەی ئاستی لە زانکۆدا و ناوی ئەمێش وەک فەرحانی ھاوڕێی لە کۆتا ناوەکان بوو، بەڵام دوایی بەھۆی ئامۆژگارییەکانی ھاوڕێیەکەی ڕانچۆ دەچێتە ژووری چاوپێکەوتن و سەرکەوتوو دەبێت لە دۆزینەوەی کار.
  • کارینا کاپوور لەڕۆڵی پیا وەک خوێندکارێکی بەشی پزیشکی ڕۆڵ دەبینێت ھاوکات کچی ڕاگری زانکۆی سێ کەسە گەمژەکەیە، ئەو دەستگیراندارە بەڵام بەھۆی ئامۆژگارییەکانی ڕانچۆ بۆ چەند جارێک ئەوی ناچارکرد کەواز لە دەستگیراندارەکەی بێنێت، لە دواییدا تووشی خۆشەویستی دەبێت لەگەڵ ڕانچۆ
  • (Boman Irani) لە ڕؤڵی دکتۆر و ڕاگری زانکۆکە (Dr. Viru Sahasrabuddhe) کە زۆرتر بە ڤایرۆس دەناسرێت لەلایەن خوێندکارانی زانکۆ، وە ئەو باوکی پیا یە، ئەو ھەمیشە بیرووباوەڕەکانی خۆی لاپەسەندە و دژی بیرووبۆچوونەکانی ڕانچۆیە و خۆی داھاتووی منداڵەکانی دیاریی دەکات کە کچەکەی ببێتە پزیشک و کوڕەکەشی ببێتە ئەندازیار بەڵام لەئەنجامی کارێکی ڕانچۆ ئەو بیرۆکەی دەگۆڕێ و داوا لە کوڕی کچەکەی کە کۆرپەلەیە ببێتە یاریزان چونکە زۆر لەقە داوێت لەکاتی لەدایکبوون.
  • (Omi Vaidya) لە ڕۆڵی چەتوور ڕانیگھام، خوێندکارێکی بەشی ئەندازیارییە لەگەڵ سێ ھاوڕێیەکە ھاوپۆلە، ئەو خوێدنکارە لەگەڵ بیرۆکەکانی ڤایرۆس دەگوونجێت و ھەمیشە شتەکان لەبەر دەکا بەبێ ئەوەی ماناشیان بزانێت وە ھەمیشە بۆ یەکەمبوون ھەوڵ دەدات لەکاتی تاقیکردنەوەکانیشدا خوێندکارەکانی دی سەرقاڵ دەکات بە ناردنی وێنەی گۆڤاری ڕووت تا نەخوێنن، ئەمەش لەگەڵ بیرۆکەکانی ڕانچؤ ناگوونجێت بۆیە ڕانچۆ وانەیەکی دەداتێ بەگۆڕینی ئەو تێکستەی کە چەتوور دەیخوێنێتەوە لە ڕۆژی مامۆستایان لە ئەنجامدا چەتوور بەھەڵە تێکستەکە دەخوێنێتەوە و ئابڕووی زانکۆکەش دەبات لەلای وەزیر، بۆیە دوایی چەتوور جارێک گرەو دەکات لەگەڵ ڕانچۆ بۆ ئەوەی لەدوای ٥ ساڵ لە ڕۆژی ٩ی ئەیلوول بزانن کامییان سەرکەوتوو دەبن لە دۆزینەوەی کار و پارە بەڵام لەکۆتاییدا ئەو کە دەزانێت ڕانچؤ بۆتە گەورە داھێنەر و ئەو دان بە ھەڵە و شکستەکەی دادەنێت.
  • Rahul Kumar لە ڕؤڵی ManMohan کە زیاتر لە فیلمەکە بە ملیمەتر ناوی دەبردێت، ڕێبەر و ھاوکاریەکەری خوێندکارانە لەزانکۆ بەتایەبت لە شووشتنی جلوبەرگییان، لە کۆتاییدا ڕانچۆ کارێکی دەداتێ لە قوتابخانە زانستییەکەی خۆی.
  • Mona Singh لە ڕۆڵی Mona Sahasrabuddhe کە خوشکی پیا و کچی ڤایرۆسە، ڕؤڵێکی ئەوتۆی نییە لە فیلمەکە.
  • Parikshit Sahni لە ڕۆڵی باوکی فەرحان واتە قوڕەیشی، ئەو لە سەرەتادا داھاتووی کوڕەکەی بە ئەندازیاری دەبینێت بەڵام بەھۆی ڕانچۆوە ئەویش فکرەکەی دەگۆڕیت و کامێرایەکیش بۆ فەرحانی کوڕی دەکڕێت کە ئارەزووی لە فۆتۆگرافەرییە.
  • Amardeep Jha دایکی ڕاجۆ یە کە ھاوکاری باوکی ڕاجۆ دەکات لە چاودێری تەندرووستی ئەو دەکا و لەبارێکی ھەژاریدایە و چاوەڕێی کوڕەکەی دەکا تا ببێتە ئەندازیار و ڕزگارییان بکات لەو دۆخە.
  • Javed Jaffrey لە ڕؤڵی ڕانچۆدداس چارمان ی ڕاستەقینە دەبینێت، بەڵام ئەو وەک قوتابی زیرەک نەبوو بۆیە لەجێگای خۆی کوڕە جوتیارەکەی ماڵیانی دەنارد بۆ ئەوەی لەجێگای ئەو بخوێنێت ئەویش دەچوو لە بازاڕ دەسوڕایەوە، دوایی باوکە دەوڵەمەندەکەی کە زانی لەجێگای کوڕەکەی ئەو کوڕە جوتیارەکە دەچێتە قوتابخانە بڕیاری دا کوڕە جوتیارەکە کارە تەواو بکا و تاکوو زانکۆ بەردەوام بێت و ئەو لەجێگای کوڕەکەی خۆی بڕواننامەی زانکۆی بۆبێنەوە.
  • عەلی فازڵ لە ڕۆڵی جۆی لۆبۆ ئەو لەو فیلمە ڕۆڵی خوێندکارێکی زیرەک دەبینێت و لە قۆناغی کۆتایی زانکۆیە، بەڵام بەھۆی نەخۆشکەوتنی باوکییەوە پڕۆژەی دەرچوونی دواکەوت بەڵام ڤایرۆس ئەوەی پێ قبووڵ نەکرا کە جۆی لۆبۆ داوای کردبوو کە کاتی زۆرتری باتێ بۆیەش جۆی لۆبۆ بڕیاردەدات خۆی بکووژێت و کارەکەش ئەنجام دەدات.
  • Olivier Sanjay Lafont لەڕۆڵی سوھاس کە دەستگیرانی پیایە واتە کچی ڤایرۆس بەڵام کەسێکی ڕەزیلە بۆیەش ڕانچۆ داوای لە پیا دەکات واز لە سوھاس بێنێت.

میوزیک[دەستکاری]

Untitled
ھەڵسەنگاندنی شارەزایان
ئەنجامی ھەڵسەنگاندنەکان
سەرچاوە خاڵ
بۆڵیوود ھەنگاما 3.5/5 ستاره[٦]
بیھایندوودس 3.5/5 ستاره[٧]
رێدف 3/5 ستاره[٨]
پلانێت بۆڵیوود 7/10 ستاره[٩]

The film's soundtrack is composed by Shantanu Moitra with lyrics penned by Swanand Kirkire.

Track listing
ژمارەناوگۆرانیبێژ(ان)ماوە
١.«Aal Izz Well (ئال ئیز وێل)»سۆنو نیگام، شان، سواواند کیرکیری٤:٣٤
٢.«Zoobi Doobi (زووبی دووبی)»سۆنو نیگام، شرێیا غۆشال٤:٠٦
٣.«Behti Hawa Sa Tha Woh (بێتی ھاوا سا تا وۆ)»شان، شەنتانو مۆیترا، بێنی دایال، نەرێش لیەر٤:٥٩
٤.«Give Me Some Sunshine (ھەندێک ھەتاوم بدێ)»سوراج جاگان، شەرمان جۆشی، راھات فاتح عەلی خان٤:٠٥
٥.«Jaane Nahin Denge Tujhe (جانێ نەھی دێنگێ توجێ)»سۆنو نیگام٣:٣٠
٦.«Zoobi Doobi (زووبی دووبی)» (ڕیمیکس)سۆنو نیگام، شرێیا غۆشال٣:٢٧
٧.«Aal Izz Well (ئال ئیز وێل)» (ڕیمیکس)سۆنو نیگام، شان، سواناند کیرکیری، جەیڤ سەمسون٤:٤١
ماوەی گشتی:٢٩:٢٢

داھات[دەستکاری]

فیلمەکە لە ١٨٠٠ ھۆڵی سینەمایی لە ھیندستان نمایشکرا، لەگەڵ ٢، ٢١٥ ھۆڵ لە تەواوی جیھان.

3 Idiots Pre-release business[١٠]
داھاتی نرخ
مافی کڕینەوەی لەلایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی ٣٫٦ میلیۆن دۆلار
مافی بڵاوکردنەوەی جیھانی ١١ میلیۆن دۆلار
مافی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکان ١٫٩ میلیۆن دۆلار
گشتی ١٦ میلیۆن دۆلار

بۆکس ئۆفیسی ھیندستان[دەستکاری]

ئەو فیلمە نێوی چووە نیو پێرستی ڕیکۆردەکانی ئینسایکڵۆپیدیای گینس بەھۆی زۆر بینەریی و داھاتیی لە مێژووی فیلمەکانی بوولیوود وە تاکوو ئێستاش لە لیستی باشترین و پڕ داھاتترین فیلمەکان ماوەتەوە، فیلمەکە لە تەواوی جیھان ٥٥ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە تەنیا بە پەخشکردن لە ھۆڵەکانی سینەما.

زمانی کوردی[دەستکاری]

تا ئێستا ھیچ کەناڵێکی سەتەلایت یان ئاسمانیی کوردی مافی ئەم بەرھەمەی نییە بۆ پەخشکردن، تاکە کەناڵ کە ئەم فیلمەی پەخشکردبێت و بەزمانی کوردی وەشانی کردبێت ئەوا کەناڵی نیوڵاین تیڤی بەڵام کەناڵەکە لۆکاڵییە لە سنووری ھەندێ ناوچەی باشووری کوردستانە وە مۆڵەت و مافی پەخشیشی نییە، تا ئێستا لەلایەن ھیچ دەزگایەک دژی ئە جۆرە پەخشانە لە کەناڵە لۆکاڵییەکانی باشووری کوردستان سکاڵای تۆمانەکراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://www.imdb.com/title/tt1187043/
  2. ^ http://www.youtube.com/watch?v=neHsWIaSVPw
  3. ^ http://www.guinnessworldrecords.com/records-1000/highest-box-office-film-gross-for-a-bollywood-film/
  4. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/3_Idiots#Plot
  5. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/3_Idiots#Cast
  6. ^ "3 Idiots: Music Review by Joginder Tuteja". Bollywood Hungama. Archived from the original on 19 May 2009.
  7. ^ "3 Idiots Music review". Behindwoods.
  8. ^ "3 Idiots: Short 'n' sweet soundtrack". Rediff.
  9. ^ "3 Idiots". Planet Bollywood. Archived from the original on 16ی Novemberی 2018. Retrieved 7ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ [https://web.archive.org/web/20141107095130/http://planetbollywood.com/displayArticle.php?id=n083109031345 "�3 Idiots�: Big Procures Worldwide Rights (Sans Sattelite & Home Video) for 65 Crore! - Planet Bollywood News"]. planetbollywood.com. Archived from the original on 7ی Novemberی 2014. Retrieved 8 August 2014. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); replacement character in |title= at position 1 (help)