وەندەر ومن (فیلم، ٢٠١٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە وۆندەر وومان (فیلم، ٢٠١٧)ەوە)
Jump to navigation Jump to search
ژنی سەرسووڕھێنەر
Wonder Woman
دەرھێنانپاتی جنکینز
بەرھەمھێنانچارلز روفن، زاک سنایدەر
دیبرا سنایدەر
ڕیچارد سوکل
نووسینئالان ھاینبێرگ
سەرچاوەی چیڕۆکژنی سەرسووڕھێنەر ھی ویلیام موڵتۆن مارستۆن
چەشنی فیلمفیلمی سووپەر پاڵەوان، و فیلمی جوڵە، و فیلمی سەرکێشی، و فیلمی دراما
مۆسیقاRupert Gregson-Williams
دی سی کۆمیکس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برەدرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٧
ماوەی فیلم١٤١ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیجیھانی سینەمای دی سی (ڕیزبەندی: ٤)
تێچوون١٤٩ میلیۆن دۆلار
داھات٦٥٢٬٩ میلیۆن دۆلار
بەشی پێشوودەستەی خۆکوژی
بەشی دواترتیمی دادپەروەری

ژنی سەرسووڕھێنەر یان پەرچوو یان وۆندەر وومان (بە ئینگلیزی: Wonder Woman) بریتییە لە فیلمێکی سوپەر پاڵەوانانی ئەمریکی دەرچووە ساڵی ٢٠١٧، دروست کراوە لەسەر کەسایەتی دی سی کۆمیکس بە ھەمان ناو. فیلمەکە چوارەم دەرچوونە لە بڵاو کراوەکانی جیھانی دی سی سینەمای و لە دەرھێنانی پاتی جنکیزە وە سیناریۆکە لە نووسینی ئالان ھاینبێرگە، لەسەر چیرۆکێک کە نووسراوە لەلایەن ھاینبێرگ و زاک سنایدەر و جاسون فوکس. گاڵ گەدۆت ھەڵ دەستێ بەڕۆڵ گێڕانی ژنی سەرسووڕھێنەر، وە لەگەڵیا ھەر یەکێک لە کریس پاین و رۆبین رایت و دانی ھوستن و کونی نێلسن ڕۆڵ دەگێڕن.

پێش خستنی فیلمەکە دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩٩٦، وە ڕێکەوتن لەگەڵ باتی جنکینز کرا لە ٢٠١٥. تۆمار کردنی سەرەکی دەستی پێکرد لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە شانشینی یەکگرتوو و فەڕەنسا و ئیتاڵیا لە پێش کۆتایی ھاتن لە ٩ ئایاری ٢٠١٦. وە تۆمار کردنێکی زیادە کراوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦.

فیلمەکە دەرچووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ٢ حوزەیرانی ٢٠١٧ بە IMAX. فیلمەکە چەندین ستایشی پۆزەتیڤانەی وەرگرتووە لە ڕەخنەگرانەوە کە ستایشی دەرھێنانی جنکینزیان کردووە لەگەڵ ڕۆڵ گێڕانەکەی ھەر یەکێک لە گادۆت و پاین وە مۆسیقا و سیناریۆ و دیمەنی جوڵەکان.

چیرۆک[دەستکاری]

ڕووداوەکان لە ساڵی ١٩١٨ ڕوو دەدات، وە چیرۆکی دیانا پرێنس کە لەسەر دوورگەی سمسکیرا دەژی دەگێڕێتەوە. دیانا چاوی بە فڕۆکەوانی ئەمریکی ستیڤ تریفۆر دەکەوێت کاتێک کە فڕۆکەکەی تێک دەشکێت لە نزیک لێوارەکانی دوورگەکە و باسی جەنگی جیھانی سوڕاوی بۆ دەکات. دواتر لەگەڵ ستیڤ نیشتیمانەکەی جێ دەھێڵێت ھیوای کۆتایی ھێنان بە جەنگ، وە دەبێت بە ژنی پەرچوو لە کاتی ئەنجامدانی ئەوەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]