مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتوەکانەوە ڕەوانە کراوە)

مێژووی ویلایەتە یەکگرتوەکان بە شێوەکی فەرمی ساڵی ١٤٩٢ و کۆلۆمبوس دەست پێدەکات ئەمە لەگەڵ بوونی زانیاری پێشمێژووی خەڵکە رەسەنەکەی. بە شێوەیەکی رەسمی ویلایەتە یەکگرتوەکان سەربەخۆی راگەیاند لە ٤ی تەممووز ی ١٧٧٦. ئەوروپیەکۆلۆنیستەکانگەیشتنە کەنداو و کەنارەکانی ئەتلەنتی بەڵام زۆرینەی نیشتەجێ بونەکان لە لایەن ئینگلیزەکانەوە بوو لە ساڵی ١٦٠٧، لە سەرەتای ١٧٧٠کان ھەر ١٣ کۆلۆنی ەکە دەگەیشتنە ٢ میلیۆن و نیو کەس. ئەو کۆلۆنیانە دەستیان کرد بە گەشەی خۆیان لە رووی سیستەمی یاسای و ڕامیاریەوە، ھەڕەشەکانیحکومەتی بەریتانی بۆ خۆبەڕێوەبردنی کۆلۆنیەکان بوە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگ لە ١٧٧٥ و ڕاگەیاندنی سەربەخۆی لە ١٧٧٦. لەگەڵ یارمەتیەکی زۆریمادی و سەربازی فەڕەنسیاکان نیشتیمانپەرواران شۆڕشی ئەمریکا یان بردەوە. لە ساڵی ١٧٨٩ دەستور بوە بنچینەی دامەزرانی حکومەتی فیدڕاڵی ویلایەتە یەکگرتوەکان لەگەڵ پاڵەوانی شۆڕش جۆرج واشێنگتن وەک یەکەم سەرۆک.

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریکا و ھاتنی ئەورووپییەکان[دەستکاری]

وێنەیەک لە پێکدادانی کلتوورەکان، لە نێوان ئەورووپییەکان و دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکا

دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریکا پێیان وایە کە ١٢٠٠ تا ١٤٠٠ ساڵ پێش ئەمە لە کیشوەری ئاسیاوە ھاتوونەتە ئەم وڵاتە نوێیەوە. لە ڕاستیشدا نیشانەی شارستانیەتیێکی کۆن لە قەراخ ڕووباری میسیسیپی دۆزراوەتەوە کە پیشەیان کشتوکاڵ بووە. ئەگەرچی پاش ھاتنی ئەورووپییەکان بۆ ئەم وڵاتە، بە ھۆی ھاتنی نەخۆشییە نوێیەکانەوە، ژمارەیەکی یەکجار زۆریان تێدا چوون. لە ساڵی ١٤٩٢دا کریستۆف کۆلۆمب، گەشتیاری ناودار، کاتێ لە ژێر فەرمانی پاشای ئیسپانیادا بوو، گەیشتە دوورگەکانی کارائیب و لەوێدا بۆ یەکەم جار ئەورووپییەکان چاویان کەوت بە دانیشتووانی ڕەسەنی ئەو وڵاتە. بە ھۆی ئەوەی کە مەبەست لەو گەشتە، گەیشتن بە وڵاتی ھیند بوو، کاتێ گەیشتنە ئەو وڵاتە بە ھیندیان دەزانی و دانیشتوەکانی بە ھیندی ناسران. پاش ئەوە ھەر یەک لە وڵاتانی دیکە بە سوپایەکەوە لە گۆشەیەکی ئەو وڵاتە دادەبەزین و پارچەیەکیان دەکرد بە بەشی وڵاتی خۆیان؛ وەک ئیسپانیا، ھۆڵەندا و فەڕەنسا. لە ساڵی ١٧٣٢ ئەم وڵاتە بریتی بوو لە سێزدە ویلایەت کە موستەعمەرەی بەریتانیای گەورە بوون. ھەریەک یاسا و ھەڵبژاردنیان ھەبوو بەڵام لە کۆتاییدا ھەموو یاساکان لەژێر حوکمی بەریتانیادا بوون.

سەربەخۆیی[دەستکاری]

کیشراوەیەک لە کۆبوونەوە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ٤ی ٧ی ١٧٧٦

ئەو خاکەی ئەمرۆ ناوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدایە لە ڕابردوودا خاکی نەتەوەیەک بووە کە ناویان ھیندیی سوور (sioux indian) بوو. ئەمریکا پێشتر ١٣ ھەرێم بووە کە لە نێوان ئەم ھێزانەدا دابەش کرابوو (ئیمپراتۆریەتی ڕووسی، بەریتانیا، ئیمپراتۆریەتی فەڕەنسی، ھۆلەندا، دانیمارک، ئیتاڵیا، ساکۆنی، پۆلەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا، پرتوگال و …) وە بەشێکی کەم ھی ڕەشپێستەکان و ھیندییە سوورەکان بوو. ئەم جەنگە لە ١٧٥٦ لە لایەن ١٣ کۆلۆنیەکەی بەریتانیا دژی سیاسەتی کۆنگرێس و پەرلەمانی بەریتانیا ھەڵگیرسا. سەرەتا پێشبینیی ئەوەیان نەدەکرد کە شۆڕشەکەیان جەنگی لێ بکەوێتەوە و لە وشکانی و دەریاوە ھێرش کرێتە سەر ئینگلیز. لە ساڵی ١٧٦٨ بەرەی شۆڕش پێک ھێنرا و چەکیان ھەڵگرت و چەند شارێکیان گرت، بەتایبەت بۆستن و نیویۆرک بەرەی شۆڕش لە ١٨ یەکەی سەربازی پێک ھاتبوو:

یەکەی بۆستن ھۆرم

بەدەست ئەلیکرۆس گریکۆی ئیسپانی بوو کە توانیی لە پەنەما دژی ئینگلیز لە دەریاوە شەڕ بکات و پاکی کاتەوە.

یەکەی دووەم

بەدەست ژەنڕاڵی فەرەنسی گرات فۆنس بوو کە تۆپخانە و ھێزی پیادەی لەبەردەست بوو، توانیی دەوروبەری بۆستن داگیر بکات.

یەکەی سێیەم

بە دەست بنیامین ئەمریکانۆ بوو کە ھێزی تۆپخانە و ئەسپسواری پێ بوو لە دەوروبەری نیوجێرسی شەڕی کرد و داگیری کردن.

یەکەی چوارەم

بە دەست پۆرتگس ھارۆل بوو کە ژەنڕاڵێکی پرتوگالی بوو، و لە دەریاوە ھێزی وشکانیی ئینگلیزی لاواز کرد.

یەکەی پێنجەم

بە دەست مانسۆن گریکۆی ئیسپانی بوو کە ھێزی شۆڕشی گەل بوو و پاڵپشتیان بوو.

یەکەی شەشەمی بۆستن

. بە دەست ژنڕاڵ ماجۆر بنیامین بوو کە جولەکە بوو و بنکە سەربازییەکانی ئینگلیزی داگیر کرد لە دەرەوەی نیویۆرک.

شۆڕش فراوان بوو تا لە ١٧٧٤ توانییان گشت بەرپرسانی ئینگلیز لە کۆنگرێس دەرکەن. بەریتانیا لە ١٧٧٥ جەنگی ڕاگەیاند کە پۆلندا و ھیندییە سوورەکان ھاوپەیمانی بوون. بەڵام لە ڕووی ھێزەوە بەریتانیا زۆر ناوچەی ستراتیژیی لەدەست دابوو؛ توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نەمابوو. ھەروەھا بەریتانیا دەیزانی کە کۆتاییی دێ بەڵام دەیویست ھیندییە سوورەکان بە کوشت بدات. لە ١٧٧٨ بەریتانیا ھێزی «دۆزەخی دەریا» یانژی (مارشاڵ)ی داوا کرد کە نیویۆرک بگرێتەوە، بەلام مارشاڵ تەنھا توانیی لە دووریی چەند میلێکەوە تۆپبارانی نیویۆرک بکات. ھەر لەم جەنگانەدا بەریتانیا ٢ میلیۆن ھیندیی سووری کۆمەڵکوژ کرد ھەر لەو ساڵەدا فەڕەنساش جەنگی ڕاگەیاند دژی بەریتانیا. لە ١٧٨١ بەریتانیا ٤٥ ھەزار سەربازی ھێزی تایبەت لەلایەن ژەنڕاڵ جۆرج واشنتۆنەوە بە دیل گیران. لە ١٧٨٣ بەریتانیا پەیمانی ئاشتیی مۆر کرد. ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرەتا کە دامەزرا ١٣ ویلایەت بوو، ئێستا ٥٠ ویلایەتە. لەم جەنگەدا نابێ ڕۆڵی بنیامین فرانکلین لەیاد بکرێت کە ڕێکخراوی ماسۆنیی بەکارھێنا بۆ لاوازکردنی ئینگلیز.

شەڕی ناوخۆ[دەستکاری]

لە کلتوری بڕێک لە ویلایەتەکانی باشووردا ڕاگرتنی کۆیلە باو بوو؛ بەڵام لە ویلایەتەکانی باکووردا وا نەبوو. بۆیە کاتێک ئەبراھام لینکۆڵن، نوێنەری زۆربەی ویلایەتەکانی باکوور و نوێنەری کۆمارییەکان، لە ساڵی ١٨٦٠دا بووە سەرۆک کۆمار، بانگەوازی لابردنی ئەو یاسا و کلتوورەی دا و ھەموو بەندەکانی بە پێی یاسا ئازاد ژمارد. ئەوە بووە ھۆی ئاڵۆزیی نێوان ویلایەتەکانی باکوور و باشوور. لە ساڵی ١٨٦١ ئاگری شەڕی ناوخۆی ئەمریکا ساز بوو کە تا ١٨٨٦ درێژەی کێشا و تێیدا ٦٢٠ھەزار کەس کوژران، بۆیە بە خوێناویترین شەڕی مێژووی ئەم وڵاتە دەناسرێت. لە ئاکامدا باکوورییەکان سەرکەوتن و کۆیلەداری بەپێی یاسا نەما. ئەو ئەفریقی-ئەمریکییانەش کە بەپێی یاسا ئیتر کۆیلە نەبوون، بوونە خاوەن مافی شارومەندی و مافی دەنگدان.

جەنگی جیھانیی یەکەم، سستیی ئابووریی گەورە، جەنگی جیھانیی دووەم[دەستکاری]

لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا، لە ساڵی ١٩١٤ ئەمریکا بێلایەن مایەوە ئەگەرچی زۆربەی خەڵک پاڵپشتیی فەڕەنسا یا بەریتانیایان دەکرد. ئەمریکا لە ساڵی ١٩١٧ ھاوکاریی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی کرد بەڵام گرێبەستی کۆتایی جەنگ کە لە پاریس واژوو کرا پەسەند نەکرد.

لە ساڵانی ١٩٢٠دا چەرخی وڵاتەکە بە تایبەت دۆخی شارە گەورەکانی بە شێوەیەک پێش ئەڕۆیشت کە ئابووری وڵاتی ڕۆژلەدواڕۆژ بێ‌ھێز دەکرد. ساڵی ١٩٢٩ سستی ئابووری ڕوویدا و تێیدا یەک لە چواری خەڵک کار و پیشەی خۆیان لە دەست‌بووەوە، بۆیە ئەو ڕووداوە بە سستی ئابووری گەورە دەناسن.

لەشەڕی جیھانیی دووەم، ئەمریکا دیسان بێلایەن بوو بەڵام پاش داگیرکرانی پۆلەند لە لایەن نازییەکانەوە، ئەمریکا بە ناردنی پێداویستییەکانی شەڕ بو ھێزەکانی ھاوپەیمانی و دواتر، کە ژاپۆن ھێرشی کردە سەر شارێکی ئەمریکا، بە فەرمی بووە ئەندامی ھاوپەیمانان و تێکەڵ بە شەڕ بوو. ئەمریکا یەکەم وڵاتبوو کە دەستی گەیشتە چەکی ناوەکی و بۆ یەکەم جار لەسەر ھیرۆشیمای ژاپۆندا تاقی کردەوە. شەڕەکە بە کۆڵدانی ژاپۆن کۆتایی ھات.

ئاکامی شەر ئەگەرچی بردنەوە بوو لە ئەورووپادا، بەڵام ئەمریکا دوورترین وڵات لە گەرمەی شەڕ بوو بۆیە بێ ئەوەی تووشی خاپووری و تێکچوونی ئابووری بێت بە درێژەی شەڕ گەشەی ئابووری ھەبوو. بە شێوەیەک کە پاش شەڕی جیھانی دووھەم، ئەمریکا بووە زلھێزی ئابووری دونیا.

شەڕی سارد و ململانێی ناوخۆ[دەستکاری]

پاش جەنگی جیھانیی دووەم و لە درێژەی ئەوەی بە جەنگی ساردی دەناسن، ئەمریکا و سۆڤیەت کێبڕکێیان بوو بۆ گرتنی نازناوی زلھێزی جیھان. ھەڵبەت ئەم شەڕە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تێدا نەبوو. ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باکوور و چین لە ساڵی ١٩٥٠ تاکوو ١٩٥٣ بە شەڕ ھات کە بە شەڕی کۆریا دەناسرێت. لە ناوخۆشدا بەرنگاری بزووتنەوە کۆمۆنیستییەکان دەبوونەوە.

لە ساڵی ١٩٦١دا سۆڤیەت یەکەمین کەشتیی ئاسمانی بە بنیادەمەوە نارد بۆ بۆشاییی ئاسمان و ئەمە بە جۆرێک نیشانەیەکی پیشکەوتنی سۆڤیەت بوو و ھەروەھا جێگەی مەترسی بۆ ئەمریکا، لەبەر ئەوەی تەکنەلۆجیای ئەو کەشتییە بۆ بۆردومانی ئەمریکاش دەکرا کەڵکی لێ وەربگیرێت. کێبڕکێی ناوەکیی دوو زلھێزەکە لەم سەردەمەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. ئەمریکا لە ناوخۆ بەرنگاری بزووتنەوە نەتەوەپرستەکان و ھەروەھا بزووتنەوەی مافخواز بە سەرکردایەتیی مارتین لوسەر کینگ دەبووەوە.

جۆن ئێف کێنێدی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵی ١٩٦٣دا تیرۆر کرا. کاتێ ڕیچارد نیکسۆن بووە سەرۆک کۆمار، ئەمریکا دەستی بە شەڕێک کرد لە باشووری ئاسیادا (ڤیەتنام) کە سەرکەوتنێکی نەبوو. پاش ڕیسواییەکەی واتێرگەیت، نیکسۆن یەکەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بوو کە دەستی لە کار کێشاوە.

ھاتنەسەرکاری جیمی کارتێر لە ساڵانی ٧٠دا ھاوچەرخ بوو لەگەڵ بەدیلگیرانی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران لە لایەن چەکدارانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. بە لەیەکجیابوونەوەی کۆمارەکانی سۆڤیەت، شەڕی سارد کۆتاییی ھات.

سەردەمی ھاوچەرخ[دەستکاری]

لە کاتی دەسەڵاتداریی جۆرج بووش (باوک)، ئەمریکا لە شەڕی کەنداودا بەشداریی کرد. ساڵی ١٩٩٨ کلینتۆن، سەرۆک کۆمار، توشی ڕیسواییەکی سێکسی بوو بەڵام لە دەسەڵات مایەوە. ساڵی ٢٠٠٠ پاش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کە دادگای باڵای ئەمریکا ڕای کۆتاییی سەبارەت بە ئاکامەکەی دەڕبڕی، جۆرج بووش (کوڕ) بووە سەرۆک کۆمار. گرووپی ئەلقاعیدە لە ١١ی ٩ی ساڵی ٢٠٠١، زنجیرەیەک جووڵانەوەی تیرۆریستیی لە شارەکانی نیویۆرک و واشینگتن ئەنجام دا کە نزیک بە ٣٠٠٠ کەس کوژراوی لێ کەوتەوە. ئەمریکا بە ھاوکاریی ناتۆ ھێرشی کردە سەر ئەفغانستان و تاڵیبان، دەوڵەتی ئەو کاتی ئەفغانستان، و پاڵپشتی فەرمیی ئەلقاعیدەی سەرەوخوارکرد. لە ساڵی ٢٠٠٣دا و ھەر لە کاتی بووشی کوڕدا ئەمریکا لە درێژەی کێشەکانی لەگەڵ سەدام حوسەین سەرۆک کۆماری عێراق، بە ھاوکاریی زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیھان ھێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە و دەسەڵاتی سەدامی ڕووخاند.

سەرچاوەکان[دەستکاری]