مادا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی بڵاوبوونەوەی نەوەکانی نووح
شوێنی جوگرافی کووڕەکانی نووح کە تێیدا نەسڵی سام بە ڕەنگی سەوز و نەسڵی حام بە ڕەنگی شین و نەسڵی یافێس بە ڕەنگی سوور نیشان دراوە.

مادا[١] (بەئینگلیزی: Madai، بەعەرەبی: مدای، بەعیبری: מָדַי، بەگریکی: Μηδος). کوڕی یافێسە یەکێکە لە ١٦ نەوەکەی نووح لە کتێبی سەرەتای ژیانی کتێبی پیرۆزی عیبریدا باس کراوە.

مادا کوڕی یافێس کوڕی نووح کوری لامەک کوری متلۆشەخ کوری پێغەمبەر ئیدریس کوری یارید کوری میھلاییل کوری قەینان کوری ئانۆش کوری پێغەمبەر شەیس کوری پێغەمبەر ئادەمە.

بەپێی تەورات، دوای لافاوەکەی نووح، ھەموو مرۆڤەکان جگە لەوانەی لەسەر کەشتی نووح لەسەر گوناھەکانیان مردن و نووح و کەشتیەکەی ڕزگاریان بوو، وە تۆوی مرۆڤ دیسان پەرش و بڵاو بووەوە؛ نووح سێ کوڕی ھەبوو بە ناوەکانی سام و حام و یافێس کە ھەموو ڕەگەزەکانی مرۆڤیان لێ ھاتوون.

لە نەوەکانی سام عەرەبەکانن(بێگومان عەرەبەکان لە یەکێک لە دوانزە ھۆزی ئیسماعیلیەوە ھاتبوون، کە ئیسماعیل، ئیبراھیمی باوکی، نەوەی سام بوو، دایکی کە میسری بوو، نەوەی حام بوو، لە ڕاستیدا عەرەبەکان سامیین) و ئینجا بەنی ئیسرائیلو ئیلامییەکان و بولگارییەکان و لیدییەکان ھاتوون، لە نەوەکانی حامەوە ھیندی و ئیندوس و ئەفریقییەکان ھاتوون، ھەروەھا تورکەکان و ئەوروپیەکان نەوەی یافێسن. (ئەم گێڕانەوەیە باسی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ڕەسەنی ئەمریکی و ئوسترالیەکان ناکات).

یافێس حەوت کوڕی ھەبوو بە ناوەکانی یاوان، ماجوج، مادا، توبال، تیراس، گومێر و مێشێ، ئێرانییەکان لە نەوەی مادا بوون، ئاریەکان، چینییەکان، ڕووسەکان، سلاڤەکان منداڵی ئەون.

بە وتەی یومیلات، مادا ھاوسەرگیری لەگەڵ کچی سام(ئامۆزاکەی) کردووە و دواتر پێی باشتر بووە لەگەڵ خێزانی سام بژی نەک لەگەڵ خێزانەکەی خۆی لە دەریای ڕەشدا. لە کۆتاییدا زەوییەکیان پێدا بە ناوی خۆیەوە بە ناوی مادا یان (ماد). زانایانی تەورات ڕەچەڵەکی مادەکان دەگەڕێننەوە بۆ مادا.

گەلانی پەیوەندیدار[دەستکاری]

ماد و گەلانی پێوەندیدار بە ئێران[دەستکاری]

زانایانی کتێبی پیرۆز بەگشتی مادایان لەگەڵ مادەکانی ئێران لە تۆمارەکانی زۆر دواتردا ناساندووە. مادەکان کە لەلایەن یۆسێفۆس و زۆربەی نووسەرانی دواترەوە بە نەوەی ئەو دادەنرێت، ھەروەھا بە مادا ناسران، لەنێوان ھەردوو سەرچاوەی ئاشووری و عیبریدا.

ھەروەھا پەیوەندی بە مادای شاری ھەمەدانی ئێرانە.

کورد تا ئێستاش نەریتی ڕەچەڵەکی چوونەوە سەر مادای دەپارێزێت. [٢]

ئەوانی تر[دەستکاری]

ھەروەھا ھەندێک لە زانایان لە سەردەمی مۆدێرنتردا پەیوەندییان لەگەڵ گەلانی جۆراوجۆری پێشووتردا پێشنیار کردووە، وەک میتانی، ماتیانی، و مانناکان. [٣]

لە کتێبی یۆبیلەکاندا[دەستکاری]

بەپێی کتێبی یۆبیلەکان (١٠:٣٥-٣٦)، مادا لەگەڵ کچێکی سام ھاوسەرگیری کردبوو، و پێی باش بوو لە نێوان نەوەکانی سامدا بژی، لەبری ئەوەی لە میراتی تەرخانکراوی یافێس لە دەرەوەی دەریای ڕەش نیشتەجێ بن؛ بۆیە پاڕایەوە لە زاواکانی، ئیلام و ئاشوور و ئەرکفەخشاد، تا دواجار ئەو خاکەی کە بە ناوی ئەوەوە ناونرا، میدیا، بیدەنێ.

دێڕێکی تر لە یۆبیلیەکان (٨:٥) باس لەوە دەکات کە کچێکی مادا بە ناوی میلکا (بە ئارامی: مێلکا) ھاوسەرگیری لەگەڵ قەینان کردووە، کە باپیرەی ئیبراھیمە ھەروەھا لە وەشانی سێپتۆجینتی سەرەتای ژیان و لە ئینجیلی لوقادا باسی لێوە کراوە (٣:٣٦). باپیرەی ئیبراھیمە ھەروەھا لە وەشانی حەوتینە سەرەتای ژیان و لە ئینجیلی لۆقادا باسی لێوە کراوە(٣:٣٦).

پەیوەندییەکی گوماناوی لەگەڵ مێدۆس و مێدیا[دەستکاری]

مێدۆس (Μηδος)(شازادەیەکی ئەسینا بوو وەک کوڕی پاشا ئیجیۆس) و مێدیای(کچی پاشا ئایتێسی کۆلکیسە، خوشکەزای سێرکە و نەوەکەی خوداوەندی خۆرە ھێلیۆس) دایکی، ھەروەھا لە مێژووی ئەفسانەیی کلاسیکی یۆنانیدا بە باوباپیرانی مادەکان ھەژمار دەکران. زانایانی مەسیحی پێشنیاری بەستنەوەی مادای عیبری و میدۆسی یۆنانییان کردووە لانیکەم لە سەردەمی ئیسیدۆری سێڤییا لە ساڵی ٦٠٠ی زایینیەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شێخ محەمەدی خاڵ. فەرھەنگی خاڵ(کوردی).
  2. ^ Mahir A. Aziz, 2011, The Kurds of Iraq: Ethnonationalism and National Identity in Iraqi Kurdistan, p. 47.
  3. ^ Emmet John Sweeny, Empire of Thebes, Or Ages in Chaos Revisited, 2006, p. 11.