لێدوانی بەکارھێنەر:Zhiyar Sp
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٣١٠ وتار و ١٨٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- چالاکWьтуwеж ١١:٣٢، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)
بەخێرهاتن
[دەستکاری]سڵاو کاک ژیار،
بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیای کوردی، هیوادارم کە بتوانیت خزمەتێکی باش بکەیت لە بواری فیلم و سینەمادا و پەرەی زیاتر بەو بوارە بدرێت بە زمانی شیرینی کوردی. بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە کە هەر شتێک لە ویکیپیدیا دابنرێت سەرچاوەی پێویستی هەبێت و زانیاری هەڵە بڵاو نەکرێتەوە هیوادارم ڕەچاوی ئەو خاڵە بکەیت و بتوانیت بە شێوەیەکی ستاندارد وتاری نوێ دروست بکەیت. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە بەشی فێرکاری. ئەگەر هەر شتێکت پێویست بوو دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانەکەم پرسیار بکەیت، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ١٠:٥٧، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
ئاماژەدان بە سەرچاوە
[دەستکاری]سڵاو کاک ژیار، دەست خۆش بۆ دانانی وتاری پابلۆ ئیسکۆبار بەڵام وەک پێشتر پێم وتی تکایە ئاماژە بەو سەرچاوەیە بدە کە زانیارییەکانت لێوە هێناون یان سوودت لێ وەرگرتوون بۆ ئەوەی هەمووان دڵنیابن لەو زانیارییەی کە دەیخوێننەوە، سوپاس. -- Diyar Muhammed لێدوان ١٨:٤٠، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
سڵاو،سەرچاوەكانم نووسی و بابەتەكەم دەستكاری كرد. سوپاس بۆ ئاگاداركردنەوەت
Zhiyar Sp (لێدوان) ١٨:٤٦، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)
پزیشکی
[دەستکاری]سڵاو ژیار، دەروازە:پزیشکی دەستپێکێکی باشە بۆ ئەوەی پەرە بە وتارە پزیشکییەکان بدەیت. بە نموونە دەروازە:مۆسیقا ببینە کە چەن پەرەی بە وتارە مۆسیقییەکان داوە. بەھیوای ئەوەی زوو بگەڕێیتەوە. :)--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠١:٥٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
سڵاو بەڕێز ئێپین! زۆر سوپاسی هاندانەکەت دەکەم. خۆشحاڵم کە پێت باشە لەو بارەیەوە بنووسم. دەستی تۆش خۆشبێ کە لە مۆسیقا کۆمەڵە وتارێکی زۆر باش و تۆکمەت نووسیوە. Zhiyar Sp (لێدوان) ٠٦:١٩، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
- ھەر یەکەمان و لای خۆمانەوە ئەتوانین دەست بوەشێنین. مادام پزیشکی ئەخوێنی خۆت ئەوە ھەر زۆر باشە. منیش ئەوەی پێم بکرێ لەو بوارەی خۆمدا پێشکەشی ویکیم کردووە :)--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٨:٢٦، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)