لێدوانی بەکارھێنەر:Eroe

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Eroe!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٧ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

تاگی ڕاوەستان[دەستکاری]

تکایە بەڕێز، ناتوانیت بەبێ وتووێژ تاگی سڕینەوە لابەریت، گەر دژ وەستانەوەت هەیە، تاگی راوەستان بەکاربەرە. --برووسک

وتارە نەبووەکان[دەستکاری]

سڵاو، بەخێربێیت و دەستخۆش بۆ وتارەکانت و دەستکارییەکانت. بەهیوای بەردەوام بوون.
تەشەکوور .

تکام وایە کاتێک کە دەزانیت وتارێکمان نییە لە ویکیپیدیای سۆرانیدا، کە ئاماژە بەبەستەرەکەی دەکەیت لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە نەیهێنیت، لێی گەڕێ با بەستەرەکە سوور بێت. بۆ نموونە دەمەوێت لەنێو وتارێکمدا بنووسم (کوڕی باش لێگەڕێ با بەستەرە سوورەکان دەرکەون)، ئەوا دەیخەمە نێو تاگی بەستەرەوە بەم جۆرە: [[کوڕی باش لێگەڕێ با بەستەرە سوورەکان دەرکەون]]، ئەوا بەم جۆرە دەردەچێت: کوڕی باش لێگەڕێ با بەستەرە سوورەکان دەرکەون. هەر بمێنی. --برووسک ٢١:٣٦, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC) بە بان چاو بەس من هیچی ئینگلیزیم نەهێناوە بزانە ئەوەی پێش من بووە . ئاکار نەزیری ١٥:٠٨, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

خاڵبەندی[دەستکاری]

مامە دەستخۆش بۆ وتارەکان دووبارە، لە خاڵبەندی کوردیدا بەگشتی، لەنووسینی ناو کەوانەکاندا نابێت بۆشایی هەبێت، ئەگەرچی بۆ جوانکاریش بێت بۆ نموونە ( بە ئینگلیزی ) هەڵەیە، (بەئینگلیزی) درووستە. هیوادارم رەچاوی بکەیت، هەر بمێنی---برووسک ٢٢:٣٤, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

بە بان چاو . ئاکار نەزیری ١٥:٠٨, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

وتارەکانی مەسیحییەت[دەستکاری]

سڵاو، تاقەتت هەیە وتارەکانی مەسیحییەت و پەیوەندیدار پێوەی بۆ برای خۆت بەجێ بێڵیت؟ تەنها هۆکاریش ئەوەیە بەرنامەم هەیە بۆیان. هاوکاریم بکەیت مەمنوون ئەبم --برووسک ١٠:١٧, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

کاکە بە بان چاو مەسەلەکە بۆ مەسحیەت ئەوەیە کە وتارێک ئەنووسم و شتێکی وای یەتە ڕێ و نییە لە ویکی ئەینووسم ، ئینا مەسەلەکە هیچی تر نییە . ئەگەر شتێکیش هەبوو نەنووسرابوو سەبارەت بە مەسیحیەت سەرەتایەکی بۆ ئەنووسم تا ئەگەر تۆش بیرت نەمابوو درێژەی پێ بەی . ئاکار نەزیری ١٤:١٢, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

لەو جۆرە شتانە یەنە ڕێی ئەزیش. بەڵام بەرنامەم هەیە کە هەموو پەڕە نەبووەکان بنووسم بە تەفسیل. هەر بژیت --برووسک ١٤:٤٢, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

ئەوە لە لایەن منەوە وتاری مەسیحیەت مارەکرا لە تۆ . ئاکار نەزیری ١٥:٠٨, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

وتارەکان بەگشتی[دەستکاری]

دووبارە سڵاو. پێت وا نییە ئێستا ئـــەم وتارە ئێستا باشترە؟

تکایە تا دەتوانیت بەو جۆرە ستانداردە بنووسە کە بۆ هەموو وتارەکان بەکارهاتووە.

نووسینی وتارێک زۆر گرنگە بەڵام، وتاری هەتیو گەر درووست ببێت، باش نییە.

  • زۆرکردنی پۆل.
  • زۆرکردنی هەندێک زمانی سەرەکی.
  • بەستەرکردن بۆ وتاری دی.
  • دانانی داڕێژە/قاڵب ـێک گوونجاو (ئەگەر پێویست کرد)
  • تۆخکردنی ناوی وتارەکە لەسەرەتاوە.
  • ئاماژەکردن بەناوی وتارەکە بە زمانێکی گرنگی وەک ئینگلیزی یان گرنگ بۆ ئێمە وەک کوورد (عەرەبی)، یان بنەڕەتی وشەکە/ناوی وتارەکە بەو زمانەی کەی کە پێی نووسراوە یان لێوەی داتاشراوە.


هەموو ئەوانە گرنگن کە بیانکەین.

دەستەکانت خۆش بێت، تائێستا کارێکی زۆر چاکت کردووە. --برووسک ١٥:٠١, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

سڵاو ، ئەوەیە مرۆڤ کاتێ نووسیم ویستم کامپیوتەرەکە جێبێڵم بۆیە ناردم و وتم بیرم نەچێ ، دەست خۆش . ئەوانەی ئاماژەت پێ یاون زۆر کات فکرم ئەچێ ئەوە بە قەڵەوی با کامپیوترەکەمەوە نا کە کاتێ وتارێکم نووسی فکرم نەچێ . بژیت . ئاکار نەزیری ١٥:٠٨, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

هەر بمێنی --برووسک ١٥:٤٠, ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

بارکردنی وێنە[دەستکاری]

سلاو کاک ئاکار. بەرێز وِِێڕای سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت، تکایە کاتێک وێنەیەک بار دەکەی زانیاریی پێویستی حەتمەن بۆ دابنێ. لە پەڕگەی تایبەت:بارکردندا بەوردی ئاماژە بەمە کراوە؛ دەنا وێنەکە تووشی سڕینەوە دەبێ. سپاس.--چالاکوتووێژ ١٧:٤٣, ٢١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو کاک چالاک، سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت، بەڵام، لە کاتی بارکردنی وێنە، ناوی کەسایەتی و ساڵێم نووسیوە، وێنەش هیچ مافێکی لە سەر نەبووە، ئایا چی تر پێویستە بینووسم؟ ئاکار نەزیری (وتووێژ) ٢١:٢٢, ٢١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
کاک ئاکری پێیوستە زانیاریەکان زۆرتر بنووسیت نموونە: ئەم داڕێژەیە بەکاربە لە دانانی مۆڵەت نامە

{{زانیاریی پەڕگە

|تێبینی= لۆگۆی ڕیال مەدرید ((وێنەکە هی چیە))
|ژێدەر= http://www.realmadrid.com/cs/Satellite/es/Home.htm ((وێنەکەت لەکوێوە وەرگرتووە بەبەستەر))
|ڕێکەوت= ٣ی ئایاری ٢٠١٢ ((ڕێکەوتی بارکردن))
|مۆڵەتنامە= {{Non-free logo} ((مۆڵەتنامەکە لێر بنووسە)) 
|بەدیھێنەر= ((ئەوەی خاوەنی وێنەکەیە یان چێکی کردووە))
|وەشانەکانیتر = 

}}

وە لەکۆتایی سەیرێکی ئەم پەڕە یە بکە بۆ دیتنی زۆرێ لە مۆڵەتنامەکان ویکیپیدیا:بەڵگەنامەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە وە بۆ بەکارهێنانیشیان تەنیا پێویست دەکات مۆڵەت نامەکە تەنیا کۆدەکەی سەرەوەی مۆڵەتنامەکە کۆپی دەکەیت > kushared (وتووێژ) ٠٦:٢٣, ٢٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

تاگێک داندراوە لەسەر ڕاو کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێسەرچاوە. بەپێی وپ:وفن

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]