لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەوەیە مرۆڤ (بە ئەڵمانی: Ecce homo) پەرتووکێکە کە بۆ فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە، چونکە لە ڕووی ناوەڕۆکەوە زیاتر لە ژیاننامەیەک دەچێت، لەم پەرتووکەدا نیچە باسی شێوازی ژیانی خۆی و سەلیقەی خواردنەکانی و کەشوھەوای دڵخوازی خۆی و ئەو شارە ئەورووپییانەی کە پێی باشە تێیدا بمێنێتەوە و ئەوانەی ڕقی لێیەتی، پاریس و ھەندێک شاری تری فەڕەنسی کردە سەرووی خشتەیەوە و وەک ھەمیشە وازی لە شکاندنەوە و سووککردنی ئەڵمانیا و شارەکانی و خەڵکەکەی و چاندەکەی نەدەھێنا.[١] [٢] [٣]
پەرتووکەکە بێبەش نەبووە لە بیرووبۆچوونەکانی نیچە و ڕەنگدانەوە فەلسەفییەکانی کە سرووشتێکی گاڵتەجاڕانە و تەوسی ھەبوو، بۆیە تێبینی دەکەین تیایدا ڕێژەیەکی زۆر شێتی و گاڵتەجاڕی و پەستی و توڕەیی ھەیە لەسەر ڕەوشتی درۆ و مەسیحییە ئاییندارەکان و ئەڵمانییەکان.
ھەروەھا پەرتووکەکە وەڵامی نیچەی لەخۆگرتووە بۆ ھەندێک لەو ڕەخنانەی کە بەسەریدا گیراون، بۆیە بەرھەمێکی خستووەڕوو لەبارەی ھەرکام لە بەرھەمەکانی و ئەو سەردەمەی کە تیایدا نووسیوویەتی و گرنگییەکەی لە پرۆژەی ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو بەھاکاندا.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
ئەوەیە مرۆڤ تێدایە.