لێدوانی بەکارھێنەر:Arasqader

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Arasqader!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬٥٩٥ وتار و ١٢٨ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٢، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری کەرکوک تيڤى پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە. تاگی پێشنیاری سڕینەوە کە لەسەر وتارەکە داندراوە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٦:٥٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو كاك ئارام
هيوادارم باش بيت
ئه‌مانه‌وێت بزانين هۆكارى دانانى پێشنيارى سرينه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌مان له‌ ويكيپيديا چيه‌؟
ئه‌گه‌ر بكرێت بۆمان روونبكه‌يته‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌ن
له‌گه‌ل رێزدا .... Arasqader (لێدوان) ‏١٧:٠٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، وەک لە تاگی پێشنیاری سڕینەوەکە دیارە، وتارەکە بێسەرچاوەیە و بێلایەنانە نەنووسراوە و پیاھەڵدانێکی زۆریشی تێدایە. ئەمە ئەگەر دەقەکانیش لەبەرگیراوە بن، لە ویکیپیدیا جێی نابێتەوە. تکایە چاوێک لە وپ:سوڕ بکە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٢٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام
سوپاس بۆ بەرچاو روونی و چاودێری کردنتان بۆ بابەتەکانی ویکیپیدیا ، دەست خۆشیتان لێ دەکەم و هیوادارم بەردەوام و سەرکەوتوبن .
برا گیان ئەم کەناڵە وەکو هەر کەناڵێکی تری میدیایی کوردی بە گرینگی دەزانین لە ویکیپیدیا زانیاری لەسەر ی بەردەست بێت بۆیە ئێمە هەوڵمان داوە کۆمەڵێک زانیاری گرینگ لەسەر ئەم کەناڵە دابنێین بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت سوودمەندبن .
بەهیوام ئێوەش هاوکاربن
سوپاس
لەگەڵ رێزدا ... Arasqader (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ستایشەکەتان، بەڵام ھێشتا وتارەکە نەسڕدراوەتەوە. دەتوانن لەماوەی ھەفتەیەک چاکسازیی تێدا بکەن و کێشەکانی چارەسەر بکەن و ڕەنگە بەکارھێنەرانی تریش یارمەتیت بدەن. ھەر پرسیارێکت ھەبوو، لە پەڕەی وتووێژەکەم پەیامم بۆ بنێرە و بەپێی توانام ھاوکار دەبم. بەڵام بەم شێوەیەی ئێستای بمێنێتەوە، دەسڕدرێتەوە چونکە سەرەڕای بێسەرچاوەیی، وپ:شڕوڕن زۆر بە ڕوونی تێیدا دەبینرێت. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:٥٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەکانی چارەسەر کران، چیتر پێموانییە بسڕێتەوە؛ تەنیا ئەو دەقانەی کە بە تەواوی ھەڵگیراوی بەشی «دەربارەی ئێمە» لە وێبگەی KRT بوون لابردران و بۆ دانانەوەیان و پەرەپێدانی وتارەکە پێویستە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا لەبەر چاو بگیرێت و پشت بە سەرچاوەی بێلایەن ببەسترێت. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj سپاس و تاگی پێشنیاری سڕینەوە لابرا. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٣١، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]