فەرموودەی مەوقووف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرموودەی مەوقوف بریتییە لەو فەرموودەیەی کە وتەیەک یان کارێک یان بەخشنامەیەک دەداتە پاڵ هاوەڵێک. [١][٢][٣][٤][٥]

جۆرەکان[دەستکاری]

  1. فەرموودەی مەوقوفی وتەیی(قەولی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان هاوەڵ وایگوت. بۆ نموونە ئەو فەرمودەیەی دەڵێ عەلی کوڕی ئەبو تالیب گوتویەتی (بە ئەندازەی مێشکیان قسە لەگەڵ خەڵک بکەن، دەتانەوێ خوا و پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم بە درۆ بخرێنەوە ) بە عەرەبی (حدثوا الناس بما يعرفون، أتريدون أن يكذب الله ورسوله ).[٦][٧]
  2. فەرموودەی مەوقوفی کردەیی (فعلی) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ فڵان هاوەڵ وایکرد. بۆ نموونە ئیمامی بوخاری دەڵێ (ئیبن عەباس پێشنوێژی کرد بە تەیەمومەوە) بە عەرەبی (وأم ابن عباس وهو متيمم).[٨]
  3. فەرموودەی بەخشنامەیی (تەقریری) وەک ئەوەی فەرموودەکە بڵێ وامکرد و فڵان هاوەڵ ڕێگری لێنەکردم.[٩][١٠]

فەرموودەی مەوقوف لە حوکمی فەرموودەی مەڕفوعدا[دەستکاری]

هەندێک فەرموودەی مەوقوف هەن لە وشە و شێوەکەیدا مەوقوفن بەڵام حوکمی فەرموودەی مەڕفوعیان هەیە ئەگەر:

١_ هاوەڵێک کە هیچی لە ئەهلی کتاب وەرنەگرتووە شتێک بڵێ کە مەجالی ئیجتیهادی تێدانیە و پەیوەست نییە بەزمانەوانی یان ڕونکردنەوە وشە، وەک:

ا_هەواڵدان دەربارەی شتە ڕابردوەکان، وەک سەرەتای دروستبوون، وباسەکانی پێغەمبەران و گەلانی پێشوو.

ب_هەواڵدان دەربارەی ئەو شتانەی کە دێن لە داهاتوودا، وەک فیتنەکانی کۆتایی دونیا و هەواڵەکانی ڕۆژی دوایی.

ت_هەواڵدان بەوەی شتێک ئەوەندەی پاداشت هەیە یان ئەو سزایەی هەیە.

٢_هاوەڵێک کارێک بکات کە مەجالی ئیجتیهاد کردنی تێدا نەبێ. بۆ نموونە عەلی کوڕی ئەبو تالیب ڕەزای خوای لێبێت زیاتر لە دوو ڕکوعی بردووە لە هەر ڕکاتێکی نوێژی خۆرگیران.[١١]

٣_هاوەڵێک بڵێ ئەو کارەمان دەکرد لە سەردەمی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم و ڕێگریمان لێنەدەکرا. بۆ نموونە جابر ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت (ئێمە ئاوی خۆمان دوردەخستەوە لە ژنەکانمان لە کاتی جووتبوون لە سەردەمی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم ) بە عەرەبی (كنا نعزل على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم) [١٢][١٣]

٤_هاوەڵێک بڵێ فەرمانمان بەوە پێکرا یان ڕێگریمان لەوە لێکرا یان سونەت وایە. بۆ نموونە هەندێک هاوەڵ دەڵێن(فەرمان بە بیلالی حەبەشی کرا بانگ دوو دوو بڵێ، و قامەت یەک یەک) بە عەرەبی (أمر بلال أن يشفع بالأذان، و يوتر بالإقامة).[١٤][١٥]یان وتەی ئوم عەتییە کە دەڵێ (ڕێگریمان لێکرا شوێن جەنازە بکەوین، بەڵام سور نەبوون لەسەری واتا حەرام نەکرا لەسەرمان) بە عەرەبی (نهينا عن اتباع الجنائز، ولم يعزم علينا).[١٦] [١٧]یان ئەنەس دەڵێ (سونەت وایە ئەگەر پیاوێک کچێکی بەسەر ژنێکدا هێنا حەوت شەو لەلای بمێنێتەوە). بە عەرەبی (من السنة إذا تزوج البكر على الثيب أقام عندها سبعا). [١٨]

٥_ئەوەی فەرموودەکە دەگێڕێتەوە یەکێک لەم چوار وشیە بڵێ (يرفعه)، (ينميه)، (يبلغ به)، (رواية). بە واتای ئەوەی هاوەڵەکە ئەو فەرمودەیەیە دەگەڕێنێتەوە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. وەک ئەو فەرمودەیەی ئەعمەش لە ئەبو هورەیرە دەگێڕێتەوە کە دەیگەیەنێتەوە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەڵێ (قیامەت هەڵناستێ تاوەکو نەجەنگن لەگەڵ گەلێکی کەچاویان گچکەیە) بە عەرەبی عن الأعمش، عن أبي هريرة رواية (لا تقوم الساعة حتى تقاتلون قوما صغار الأعين) [١٩]

٦_ئەو فەرموودەیەی کە هاوەڵێک تەفسیرێک دەکا پەیوەندی بەهۆی دابەزینی ئایەتێکەوە هەیە. بۆ نموونە ئەبو ئەیوبی ئەنساری دەربارەی ئەو ئایەتە خوای گەورە دەفەرموێت {ولا تلقوا بأيديكم إلى التهلكة}[٢٠] دەڵێ ئەوە دەربارەی ئەنسار دابەزی کاتێک خوای گەورە پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم سەرخست. ئەنساریەکان گوتیان خەریکی ماڵەکانمان دەبین چونکە لەدەستمان چووە. بەڵام خوای گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە مەبەست پێی وازهێنانە لە جیهاد[٢١]

حوکمی فەرموودەی مەوقوف[دەستکاری]

فەرموودەی مەوقوف واجب نییە کاری پێبکرێ. بەڵام ئەو فەرموودە مەوقوفەی حوکمی فەرموودەی مەڕفوعی هەیە دەبێ بە بەڵگە و واجبە کاری پێبکرێ.[٢٢][٢٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "الحديث الموقوف والحديث المرسل". www.alukah.net (بە عەرەبی). 2017-09-27. Retrieved 2021-03-04.
  2. ^ "ما معنى الحديث: «الموقوف» و«المرفوع» و«المسند»؟ - عبد الرحمن بن عبد الخالق اليوسف". ar.islamway.net (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-04.
  3. ^ "الحديث المرفوع والموقوف والمقطوع...تعريفه... وأمثلته - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net. Retrieved 2021-03-04.
  4. ^ معرفة علوم الحديث. ابن صلاح. دار الغد الجديد. ٢٠١١ لاپەڕە ٤٦
  5. ^ الإسلام -, أرشيف. "أرشيف الإسلام - فتوى عن ( معنى الحديث الموقوف )". أرشيف الإسلام -. Retrieved 2021-03-04. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب العلم.
  7. ^ تسير مصطلح الحديث. الدكتور محمود طحان. مكتبة المعارف. ٢٠١١
  8. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب التيمم. باب الصعيد الطيب وضوء المسلم
  9. ^ "الموقع الرسمي لسماحة الشيخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين رحمه الله". www.ibn-jebreen.com. Retrieved 2021-03-04. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "موقع جامع شيخ الإسلام بن تيمية - الحديث الموقوف - شرح التذكرة في علوم الحديث". taimiah.net. Retrieved 2021-03-04. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية
  12. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب النكاح. فەرموودەی ٥٢٠٧
  13. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب النكاح. فەرموودەی ١٣٧
  14. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب الصلاة.
  15. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب الأذان. فەرموودەی ٦٠٧
  16. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب الجنائز. فەرموودەی ١٢٧٨
  17. ^ صحيح مسلم. مسلم ابن الحجاج. الطبعة السلطانية. كتاب الجنائز
  18. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. الطبعة السلطانية. كتاب النكاح. فەرموودەی ٥٢١٤
  19. ^ صحيح البخاري. محمد ابن إسماعيل. كتاب الجهاد. فەرموودەی ٢٩٢٩
  20. ^ قورئانی پیرۆز. سوڕەتی بەقەڕە. ئایەتی ١٩٥
  21. ^ سنن الترمذي. عيسى بن سورة الترمذي. تحقيق شعيب الأرناؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة.
  22. ^ "أقسام الحديث من حيث قائله - الإسلام سؤال وجواب". islamqa.info (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-04.
  23. ^ إرحيم, الكبيسي، محمد عبدالرحيم (2013). "الحديث الموقوف وحجيته عند الأصوليين". thesis.mandumah.com (بە عەرەبی). Retrieved 2021-03-04.