بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سپای پاسدارانەوە ڕەوانە کراوە)
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سپاه پاسداران انقلاب اسلامی
نیشان
ئاڵاکان
دامەزراندن٢٨ی شوباتی ١٩٧٩ (1979-02-28) (سازبوون)[١]
٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ (دامەزران)
لقەکانی خزمەت
بارەگاتاران، ئێران
سەرکردایەتی
فەرماندەی باڵاحوسێن سەلامی
فەرماندەکانی لەقەکانی تر
هێز
زۆرەملێی≈٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)، زیاتر لە ھێزە چالاکەکانی بەسیج وەردەگیرێن[٢]
ئەندامی چالاک≈١٩٠٫٠٠٠ (٢٠٢٠)[٣]
≈٤٠٫٠٠٠ ھێزە نیمچەسەربازییەکان (٢٠٢٠)[٣]
خەرجی
بووودجە٦.٩٦$ بلیۆن (٢٠٢٠)[٤]
وتاری هاوپەیوەند
مێژووشەڕی ئێران و عێراق
سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان
شەڕی ناوخۆییی لوبنان[٥]
شۆڕشی ٢٠٠١ی ھەرات
یاخیبوونی بەلۆچستان
شەڕی ٢٠٠٦ی لوبنان
تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک
شەڕی ناوخۆییی سووریا
شەڕی ناوخۆییی عێراق
شەڕی دژی داعش

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی) کورت دەکرێتەوە بۆ سوپای پاسداران یان سپا، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕشدایە. ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شۆڕشی ئیسلامی، لە دووی ٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەیە دانا.[٦] سپای پاسداران بە ھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕازیان و دەست تێدا ھەبوون لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە پێڕستی تیرۆرەوە.

یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سپا ئەڵێ: سوپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتایییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێکھاتووە، بۆ درێژە دان بە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ئەم سوپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لە نێوانیاندا، لە لایەن یاساوە دیاری دەکرێ.ئەم گروپە منداڵکوژێکی لێهاتوون

لقەکان و سەرکردایەتی

[دەستکاری]

دوا بە دوای ھاتنە سەرکاری محەممەد عەلی جەعفەری وەکۆ فەرماندەری ئەو دامەزراوەیە لە ساڵی ١٣٨٦ی ھەتاوی دا، ھەندێک نۆێکاری لە سوپادا ھاتە گٶڕێ. بەشێکی ئەو نۆێکارییانە بریتی بوون لە پێکھێنانی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفین و ڕێکخراوەی ھەواڵگری سوپای پاسداران و پێکھاتنی ٣١ سوپای پارێزگایی بوو.

لقەکان و سەرکردایەتی
ھێزی قودس (سوپای قودس)
نەزانراوە
بەسیج
١١٬٠٠٠٬٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥)
ھێزی دەریایی سوپای پاسداران
٢٠٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥)
ھێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران
نەزانراوە
فەرماندەری گشتی
کۆنۆنێل محەممەد عەلی جەعفەری

چالاکیی ئابووری

[دەستکاری]

بە ھێندێک لێکۆڵینەوە، سوپای پاسداران لە دوای شەڕی ئێران و عێراقەوە تا ئێستا بە بەستنی زیاتر لە ٧٦٥٠ ڕێککەوتنامە لە ڕێگای دامەزراوەکانی سەر بە خۆیەوە چالاکی بەرفراوانی لە بۆاری ئابووری دا ھەبووە. بە ھۆی سنووربەندگەرایی کۆمپانیاکانی سەر بە سوپا وەکۆ قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا لە جێ بە جێ کردنی پرۆژە نەوتییەکاندا، کۆمپانیا گەورەکانی وەکۆ سازە و ناموەران مەیدانیان بە جێ ھێشتوھ.

ئەم دامەزراوەیە لە بۆاری نەوت، گاز، ڕێگا و بان، بەربەست دروستکردن، توونێل درۆستکردن، جووتیاری، گەیاندن (وەکۆ خاوەنبەشی سەرەکی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران)، بینا دروستکردن و تەنانەت لە بواری نەشتەرگەری پزیشکیدا بەشدارییەکی بەر چاوی ھەیە. ھەر وەھا ٤٥٪ بەشەکانی کۆمپانیای بەھمەنی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلی مەزدای لە دەست دایە. ھەر وەھا دەگوترێ کە بە قاچاخ بردنی بەنزینی بەشبەشێن کراو لە ڕێگای پارێزگای ھۆرمۆزگان و لە ژێر چاودێری ژمارەیەک لە فەرماندەرانی سوپا دا ئەنجام ئەبێت.

نموونەی چالاکییەکان

[دەستکاری]
  • لە مانگی مارسی ٢٠١٠ دا تۆڕێکی سپیکەری پارە لە وڵاتانی عەرەبی دا کە بۆ سوپا کاریان دەکرد لە لایەن بەرپرسانی بەحرەین و کووەیتەوە ئاشکرا کران. ئەو پارەیە لە ڕێگای بە قاچاخ بردنی مادە ھۆشبەرەکانەوە بە دەست دەھات.
  • ڕێکەوتننامەی ١٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گازی نێوان ئێران و پاکستاندا.
  • ڕێکەوتنی ٢٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ پەرەدانی مەیدانێکی گازی لە کەنداوی فارسدا.
  • ڕێکەوتنی ١٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گاز لە ناوچەی عەسلەوییەوە بۆ ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستاندا.
  • وەرگرتنی وامی گەورە بە بەرھەمێکی کەم لە لایەن سوپاوە لە بانکی میللیدا.

گرووپی تیرۆریستی

[دەستکاری]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەتا ئێستا لەلایەن ھەندێک وڵاتەوە لە پێڕستی چەکدارە تیرۆریستییەکان جێی گرتووە. یەکەم وڵاتانێک کە سوپای پاسدارانیان لە پێڕستە تیرۆریستییەکانی خۆیان ھاویشت بەحرەین و عەرەبستانی سعوودی بوون.[٧] ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩ سوپای پاسدارانی لە پێڕستی تیرۆریستییەکانی خۆی ھاویشت.[٨][٩] دواتر کەنەدا لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ سوپای پاسدارانی لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان بردە ناو پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە.[١٠]

ھەتا ئێستا ئەم وڵاتانە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسن.[١١]

وڵات کات
 بەحرەین ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨[٧]
 عەرەبستانی سعوودی
 ویلایەتە یەکگرتووەکان ١٥ی نیسانی ٢٠١٩[٨]
 کەنەدا ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «سپاه ۳۶ ساله شد» (بە فارسی). Iranian Students News Agency. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥.
  2. ^ Golkar، Saeid (February 2019)، «The Supreme Leader and the Guard: Civil-Military Relations and Regime Survival in Iran» (PDF)، The Washington Institute for Near East Policy (Policy Watch)، No. 58، p. 3، لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە {{citation}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا The International Institute of Strategic Studies (IISS) (2020). «Middle East and North Africa». The Military Balance 2020. Vol. 120. Routledge. pp. 348–352. doi:10.1080/04597222.2020.1707968. ISBN 9780367466398. S2CID 219624897.
  4. ^ Rome، Henry (17 June 2020)، «Iran's Defense Spending»، The Iran Primer، The United States Institute for Peace {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ Ostovar، Afshon P. (2009). «Guardians of the Islamic/muslim Revolution Ideology, Politics, and the Development of Military Power in Iran (1979–2009)» (PhD Thesis). University of Michigan. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  6. ^ شەرەفی، سمایل. «وێستگەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست». کوردستان و کورد. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ ئ ا «Saudi, Bahrain add Iran's Revolutionary Guards to terrorism lists». Reuters (بە ئینگلیزی). 23 October 2018. لە 8 April 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 April 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ ئ ا Brice، Makini (2019-04-15). «U.S. officially designates Iran's Revolutionary Guards a terrorist group». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 16 April 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-04-16 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ https://kurdistanukurd.com/?p=42188 کوردستان و کورد: ململانێی ئێران و ئەمریکا و سوپای پاسداران لە لیستی ڕەشی تیرۆردا
  10. ^ ئ ا «پارلمان کانادا سپاه پاسداران ایران را در لیست گروه‌های «تروریستی» قرار داد» (بە فارسی). العربیة نت. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  11. ^ Eqbali، Aresu (٨ی نیسانی ٢٠١٩). «Iran Labels U.S. Central Command a Terrorist Organization». The Wall Street Journal. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]