بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی لوبنان (٢٠٠٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەڕی ٢٠٠٦ی نێوان ئیسرائیل و لوبنان (بە عیبری: מלחמת לבנון השנייה، بە عەرەبی: حرب تموز) جەنگێک بوو کە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ڕوویدا و باکووری ئیسرائیل و ھەموو لوبنانی گرتەوە.[١][٢]

ئەو جەنگە ماوەی ٣٣ یان ٣٤ ڕۆژی خایاند و لە ڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٦ بە بڕیاری ژمارە ١٧٠١ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێ ھات. براوەی ئەم جەنگە ڕوون نییە و ھەریەک لە ھەردوو لایەن خۆیان بە براوە دەزانن.[٣] ھەروەھا ڕوون نییە کە دەستپێکەری ئەم جەنگە چ لایەنێک بووە.[٤]

شەڕی لوبنان ٢٠٠٦
ناکۆکینێوان حیزبوڵڵای لوبنان وئیسرائیل
ڕێکەوت١٤ی ئابی ٢٠٠٦ - ٣١ی ئابی ٢٠٠٦
شوێنباشووری لوبنان
ئەنجامە سەرەکییەکان
  • بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ١٧٠١
  • بڵاوبوونەوەی ھێزی نێودەوڵەتی لەباشووری لوبنان
  • شەڕکەرەکان
    حیزبوڵڵای لوبنان
    (باشووری لوبنان)

    ئیسرائیل
    (باکووری ئیسرائیل)

    زیانە گیانییەکان
    ژمارەی کوژراوەکان: ...
    ژمارەی بریندارەکان: ...
    ژمارەی کوژراوەکان: ...
    ژمارەی بریندارەکان: ...
    کۆی گشتی قوربانییەکان: ...

    زیانەکان

    [دەستکاری]

    ئاوارەبوونی لوبنانییەکان

    [دەستکاری]
    مزگەوتی سەیدا لە ناوەڕاستی وێرانکارییەکان لە دوای بۆردوومانێکی ئاسمانی لە کاتی ململانێی ئیسرائیل و لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦.

    لە کاتی شەڕەکەدا ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە لوبنانییەکان ڕووی دا کە ژمارەیان بە نیو ملیۆن ئاوارەی لوبنانی لە ناوچەکانی شەڕ مەزەندە دەکرا، شاری سەیدا پێشوازی لە زیاتر لە سەد ھەزار ئاوارەی لوبنانی کرد و بەشێکی زۆریان ڕوویان لە سووریا و وڵاتانی دیکە کرد، و نزیکەی ٢٠٠٠ لە ھاووڵاتییانی بیانی بۆ سووریا و قوبرس ڕاگوێزران[٥] و لە کاتی ئاوارەبوونەکەدا ١٨ کەسی سڤیلی لوبنانی لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانەکەیان کوژران.[٦]

    ھێرشی ئیسرائیل پاڵپشتییەکی تەواوی لەلایەن حکوومەتی ئەمریکی و ھاوپەیمانەکانییەوە بەخۆیەوە بینی، ڕۆژنامەی «نیویۆرک تایمز»ی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کرد کە واشینگتن ھەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ناردنی بۆمبی ئاراستەکراوی زۆر ورد بۆ ئیسرائیل کە داوای خێراکردنی ڕێککەوتنەکەی کردبوو دوای دەستپێکردنی ھێرشەکەی بۆ سەر لوبنان، و کۆندۆلیزا ڕایس وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواکارییە نێونەتەوەیییەکانی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقە لە لوبنان ڕەت کردەوە، ئەمەش وای کرد بوترێت کە ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل پلان بۆ داڕێژراو و پێشوەختە بووە و چاوەڕێی لەدایکبوون بووە، و کۆندۆلیزا ڕایس خێرا وتی کە کوشتار لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بریتییە لە «ژانی لەدایکبوونی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ».[٧]

    ھاووڵاتییانی بیانی

    [دەستکاری]

    نزیکەی ٢٠٠٠ لە ھاووڵاتییانی بیانی ڕاگوێزران و بەپێی بەرپرسانی گومرگ زیاتر لە ١٢ ھەزار گەشتیاری عەرەب لە لوبنانەوە بەرەو سووریا ڕۆیشتن، بەریتانیا ٤٠ کەس لە ھاووڵاتییانی خۆی لە بەیرووت ڕاگواست و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ گواستنەوەی ھەندێک لەو ٢٥ ھەزار ئەمریکییەی لە لوبناندان بۆ قوبرس و وریایی دا لە چوون لە ڕێگەی سووریاوە، و فەڕەنسا نزیکەی ٢٠ ھەزاری ھەیە، و ئوسترالیا نزیکەی ٢٥ ھەزاری لێیە، و کەنەدا زیاتر لە ٤٠ ھەزار ھاووڵاتیی کەنەدی و ھاووڵاتییانی وڵاتانی ئەورووپیی لێیە.[٨]

    کەشتییەکی یۆنانی لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ بەندەری بەیرووتی بەجێھێشت کە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ سەرنشینی لە یۆنان و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا و فەڕەنسا و بەریتانیا لەسەر بوو، و لای خۆیەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێنج کەشتیی جەنگی نارد کە زیاتر لە ٢٢٠٠ سەرباز لە ھێزی دەریایی لەسەر بوو بۆ لوبنان بۆ یارمەتیدان لە پرۆسەکانی ڕاگواستن. ئامارە ئەمریکییەکان جەختیان لە بوونی نزیکەی ٢٥ ھەزار ھاووڵاتیی ئەمریکی لە لوبنان دەکردەوە، لەکاتێکدا ژمارەی ھاووڵاتییانی فەڕەنسی بە ٢٠ ھەزار و بەریتانییەکان بە ٢٢ ھەزار مەزەندە دەکرا، لە لایەکی دیکەوە ھیندستان ٤ لە کەشتییە جەنگییەکانی نارد بۆ بەیرووت بۆ ڕاگواستنی ھاووڵاتییە ھیندییەکان لەوێ و فلیپین نزیکەی ٣٠ ھەزار کەسی لە لوبنان ڕاگواست.[٩]

    پێشانگا

    [دەستکاری]

    ئەمانەش ببینە

    [دەستکاری]

    سەرچاوەکان

    [دەستکاری]
    1. ↑ «SECURITY COUNCIL CALLS FOR END TO HOSTILITIES BETWEEN HIZBOLLAH, ISRAEL, UNANIMOUSLY ADOPTING RESOLUTION 1701 (2006) | UN Press». press.un.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
    2. ↑ «Timeline: Lebanon conflict». www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
    3. ↑ «شەڕی لوبنان و ئیسرائیل». www.mfa.gov.il. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
    4. ↑ «شەڕی لوبنان و ئیسرائیل». www.idf.il. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
    5. ↑ BBCArabic.com | أخبار العالم | معاناة نصف مليون نازح لبناني 16 July 2015[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
    6. ↑ . 28 July 2011[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
    7. ↑ . 8 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
    8. ↑ BBCArabic.com | أخبار العالم | إجلاء مئات من الرعايا الأجانب من لبنان 20 July 2006[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
    9. ↑ BBCArabic.com | الشرق الأوسط | سباق مع الزمن لإجلاء الرعايا الأجانب 7 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.

    بەستەرە دەرەکییەکان

    [دەستکاری]