سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سپاه پاسداران انقلاب اسلامی | |
---|---|
دامەزراندن | ٢٨ی شوباتی ١٩٧٩[١] ٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ (دامەزران) | (سازبوون)
لقەکانی خزمەت | |
بارەگا | تاران، ئێران |
سەرکردایەتی | |
فەرماندەی باڵا | حوسێن سەلامی |
فەرماندەکانی لەقەکانی تر | |
هێز | |
زۆرەملێی | ≈٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)، زیاتر لە ھێزە چالاکەکانی بەسیج وەردەگیرێن[٢] |
ئەندامی چالاک | ≈١٩٠٫٠٠٠ (٢٠٢٠)[٣] ≈٤٠٫٠٠٠ ھێزە نیمچەسەربازییەکان (٢٠٢٠)[٣] |
خەرجی | |
بووودجە | ٦.٩٦$ بلیۆن (٢٠٢٠)[٤] |
وتاری هاوپەیوەند | |
مێژوو | شەڕی ئێران و عێراق سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان شەڕی ناوخۆییی لوبنان[٥] شۆڕشی ٢٠٠١ی ھەرات یاخیبوونی بەلۆچستان شەڕی ٢٠٠٦ی لوبنان تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک شەڕی ناوخۆییی سووریا شەڕی ناوخۆییی عێراق شەڕی دژی داعش |
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی) کورت دەکرێتەوە بۆ سوپای پاسداران یان سپا، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕشدایە. ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شۆڕشی ئیسلامی، لە دووی ٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەیە دانا.[٦] سپای پاسداران بە ھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕازیان و دەست تێدا ھەبوون لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە پێڕستی تیرۆرەوە.
یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سپا ئەڵێ: سوپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتایییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێکھاتووە، بۆ درێژە دان بە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ئەم سوپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لە نێوانیاندا، لە لایەن یاساوە دیاری دەکرێ.ئەم گروپە منداڵکوژێکی لێهاتوون
لقەکان و سەرکردایەتی
[دەستکاری]دوا بە دوای ھاتنە سەرکاری محەممەد عەلی جەعفەری وەکۆ فەرماندەری ئەو دامەزراوەیە لە ساڵی ١٣٨٦ی ھەتاوی دا، ھەندێک نۆێکاری لە سوپادا ھاتە گٶڕێ. بەشێکی ئەو نۆێکارییانە بریتی بوون لە پێکھێنانی ڕێکخراوەی بەسیجی موستەزعەفین و ڕێکخراوەی ھەواڵگری سوپای پاسداران و پێکھاتنی ٣١ سوپای پارێزگایی بوو.
لقەکان و سەرکردایەتی |
---|
ھێزی قودس (سوپای قودس) |
نەزانراوە |
بەسیج |
١١٬٠٠٠٬٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥) |
ھێزی دەریایی سوپای پاسداران |
٢٠٠٠٠ ئەندام (ئەژماری ساڵی ٢٠٠٥) |
ھێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران |
نەزانراوە |
فەرماندەری گشتی |
کۆنۆنێل محەممەد عەلی جەعفەری |
چالاکیی ئابووری
[دەستکاری]بە ھێندێک لێکۆڵینەوە، سوپای پاسداران لە دوای شەڕی ئێران و عێراقەوە تا ئێستا بە بەستنی زیاتر لە ٧٦٥٠ ڕێککەوتنامە لە ڕێگای دامەزراوەکانی سەر بە خۆیەوە چالاکی بەرفراوانی لە بۆاری ئابووری دا ھەبووە. بە ھۆی سنووربەندگەرایی کۆمپانیاکانی سەر بە سوپا وەکۆ قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا لە جێ بە جێ کردنی پرۆژە نەوتییەکاندا، کۆمپانیا گەورەکانی وەکۆ سازە و ناموەران مەیدانیان بە جێ ھێشتوھ.
ئەم دامەزراوەیە لە بۆاری نەوت، گاز، ڕێگا و بان، بەربەست دروستکردن، توونێل درۆستکردن، جووتیاری، گەیاندن (وەکۆ خاوەنبەشی سەرەکی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران)، بینا دروستکردن و تەنانەت لە بواری نەشتەرگەری پزیشکیدا بەشدارییەکی بەر چاوی ھەیە. ھەر وەھا ٤٥٪ بەشەکانی کۆمپانیای بەھمەنی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلی مەزدای لە دەست دایە. ھەر وەھا دەگوترێ کە بە قاچاخ بردنی بەنزینی بەشبەشێن کراو لە ڕێگای پارێزگای ھۆرمۆزگان و لە ژێر چاودێری ژمارەیەک لە فەرماندەرانی سوپا دا ئەنجام ئەبێت.
نموونەی چالاکییەکان
[دەستکاری]- لە مانگی مارسی ٢٠١٠ دا تۆڕێکی سپیکەری پارە لە وڵاتانی عەرەبی دا کە بۆ سوپا کاریان دەکرد لە لایەن بەرپرسانی بەحرەین و کووەیتەوە ئاشکرا کران. ئەو پارەیە لە ڕێگای بە قاچاخ بردنی مادە ھۆشبەرەکانەوە بە دەست دەھات.
- ڕێکەوتننامەی ١٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گازی نێوان ئێران و پاکستاندا.
- ڕێکەوتنی ٢٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ پەرەدانی مەیدانێکی گازی لە کەنداوی فارسدا.
- ڕێکەوتنی ١٬٣ میلیارد دۆلاری بۆ درۆستکردنی ھێڵی گاز لە ناوچەی عەسلەوییەوە بۆ ئێرانشار لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستاندا.
- وەرگرتنی وامی گەورە بە بەرھەمێکی کەم لە لایەن سوپاوە لە بانکی میللیدا.
گرووپی تیرۆریستی
[دەستکاری]سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەتا ئێستا لەلایەن ھەندێک وڵاتەوە لە پێڕستی چەکدارە تیرۆریستییەکان جێی گرتووە. یەکەم وڵاتانێک کە سوپای پاسدارانیان لە پێڕستە تیرۆریستییەکانی خۆیان ھاویشت بەحرەین و عەرەبستانی سعوودی بوون.[٧] ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٩ سوپای پاسدارانی لە پێڕستی تیرۆریستییەکانی خۆی ھاویشت.[٨][٩] دواتر کەنەدا لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ سوپای پاسدارانی لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان بردە ناو پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە.[١٠]
ھەتا ئێستا ئەم وڵاتانە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە گرووپێکی تیرۆریستی دەناسن.[١١]
وڵات | کات |
---|---|
بەحرەین | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨[٧] |
عەرەبستانی سعوودی | |
ویلایەتە یەکگرتووەکان | ١٥ی نیسانی ٢٠١٩[٨] |
کەنەدا | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩[١٠] |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سپاه ۳۶ ساله شد» (بە فارسی). Iranian Students News Agency. ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥.
- ^ Golkar، Saeid (February 2019)، «The Supreme Leader and the Guard: Civil-Military Relations and Regime Survival in Iran» (PDF)، The Washington Institute for Near East Policy (Policy Watch)، لاپەڕە 3، لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە، لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە
- ^ ئ ا The International Institute of Strategic Studies (IISS) (٢٠٢٠). «Middle East and North Africa». The Military Balance 2020. Vol. ١٢٠. Routledge. لاپەڕە 348–352. doi:١٠.١٠٨٠/٠٤٥٩٧٢٢٢.٢٠٢٠.١٧٠٧٩٦٨. ژپنک ٩٧٨٠٣٦٧٤٦٦٣٩٨. S2CID ٢١٩٦٢٤٨٩٧.
{{cite book}}
: نرخی|doi=
بپشکنە (یارمەتی); نرخی|s2cid=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Rome، Henry (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠)، «Iran's Defense Spending»، The Iran Primer، The United States Institute for Peace
- ^ Ostovar، Afshon P. (2009). «Guardians of the Islamic/muslim Revolution Ideology, Politics, and the Development of Military Power in Iran (1979–2009)» (PhD Thesis). University of Michigan. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ شەرەفی، سمایل. «وێستگەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست». کوردستان و کورد. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئ ا «Saudi, Bahrain add Iran's Revolutionary Guards to terrorism lists». Reuters (بە ئینگلیزی). ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Brice، Makini (١٥ی نیسانی ٢٠١٩). «U.S. officially designates Iran's Revolutionary Guards a terrorist group». Reuters (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ https://kurdistanukurd.com/?p=42188 کوردستان و کورد: ململانێی ئێران و ئەمریکا و سوپای پاسداران لە لیستی ڕەشی تیرۆردا
- ^ ئ ا «پارلمان کانادا سپاه پاسداران ایران را در لیست گروههای «تروریستی» قرار داد» (بە فارسی). العربیة نت. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Eqbali، Aresu (٨ی نیسانی ٢٠١٩). «Iran Labels U.S. Central Command a Terrorist Organization». The Wall Street Journal. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: S2CID
- سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
- دامەزرانەکانی ١٩٧٩ لە ئێران
- شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
- ئەو ڕێکخراوانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بەتیرۆریست دەستنیشانکراون
- ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕوانەگەی دەوڵەتی کەنەدا
- ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕوانەگەی دەوڵەتی عەرەبستانی سعوودی
- ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ڕوانەگەی دەوڵەتی بەحرەین
- سەربازیی ئێران