زەینەب جەلالیان
زەینەب جەلالیان زێنەب جەلالیان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٢ی زایینی |
نەتەوە | کورد |
تۆمەتی تاوانباری | ئەندامییەتی پژاک |
سزای تاوانباری | زیندانی ھەتاھەتایی |
زەینەب جەلالیان (لەدایکبووی ١٩٨٢ لە ماکۆ) زیندانییەکی سیاسیی کوردە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە بە کۆنترین زیندانی سیاسیی ژن لە ئێران پێناسە دەکرێت؛ ھەروەھا قورسترین سزاشی لەنێویاندا ھەیە. تۆمەتی ئەندامییەتی پژاک و بەزاندنی نایاسایی سنوور خراوەتە پاڵ زەینەب و سەرەتا بە ساڵێک زیندان و سێدارە مەحکووم بوو کە دواتر بۆ زیندانی ھەتاھەتایی کەم بۆوە. زەینەب تاوەکوو ئێستا مافی مەرەخەسی پێ نەدراوە.[١][٢]
ژیاننامە[دەستکاری]
زەینەب جەلالیان کچی عەلی ساڵی ١٣٦١ی کۆچی ھەتاوی لە دێھاتێکی شاری ماکۆ لە دایک بووە و لە تەمەنێکی کەمدا پەیوەستی ڕیزی گەریلاکانی پەکەکە بووە.[٣]
دەستبەسەر بوون[دەستکاری]
زەینەب ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٨٦ – ١٠ی ئازاری ٢٠٠٨ لە ڕێگای کرماشان - سنە نزیک کامیاران، لە خاڵی پشکنینی قازانچی کرماشان لەلایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە کە چەکدار بوون و جلی مەدەنییان لەبەردا بووە قۆڵبەست کراوە و دەوری ئۆتۆمبێلەکەیان داوە و بە زەبری لێدان ھێناویانەتە خوار و لە سندووقی ماشێنێکی تریان ھاویشتووە و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی کرماشان کە بە زیندانی مەیدان نەفت ناوبانگی ھەیە؛ گوازراوەتەوە.[٤] دوای سێ ھەفتان بنەماڵەی زێنەبیان ئاگادار کردەووە و خۆیشی ھەفتەیەک دواتر لە پەیوەندییەکدا ھەواڵی گیرانەکەی پشتڕاست کردەوە.
حوکم[دەستکاری]
زەینەب جەلالیان سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٧ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی چوونەدەری نایاسایی لە سنوور بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی ھاوکاری و ئەندامییەتی پژاک و چالاکی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە واتایەکی تر محاربە و دژایەتی لەگەڵ خودا بە سێدارە مەحکووم بووە؛ ئەو دادگایە بە بێ حازر بوونی پارێزەر و لە چەند خولەکدا بەڕێوە چووە؛ زێنەب ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە و وتوویەتی تەنیا بە شێوەی مەدەنی و بێ چەک ھاوکاریی پەکەکەی کردووە. ئەم حوکمە بانەمەڕی ١٣٨٨ لەلایەن ئەنجومەنی باڵا پشتڕاست و پەسەند کراوە. بەھۆی ناڕەزایەتی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوی ئێران، خەزەڵوەری ١٣٩٠ زێنەب وەبەر لێبووردنی خامەنەیی کەوتووە و حوکمەکەی لێ بووەتە زیندانی ھەتاھەتایی.[٥] زێبەب لە نامەیەکی ھاوبەشدا لەگەڵ کچەکوردی زیندانی، سۆھەیلا حیجاب ئاشکرا وتوویەتی داوای ئازادی و لێبوردن و مەرەخەسی ناکەم چون ھیچ ھەڵەیەکم نەکردووە.[٦]
گرتووخانەکان[دەستکاری]
- زەینەب ھەر لە کاتی دەستبسەر بوونییەوە ھەتاکوو سەرماوەزی ١٣٩٣ لە زیندانی دێزالاوای کرماشان بوو.[٧]
- بۆ ماوەی پێنج مانگ ساڵی ١٣٨٨ بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و دوایە دیسان بردراوە کرماشان.
- ساڵی ١٣٩٣ دوای بەدواداچوونێکی زۆر ھێشتیان بچێتە گرتووخانەی شاری خۆی.
- ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٩ – ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، زەینەب بە ھۆکارگەلێکی نادیار ڕاگوێزرا و دوایە ڕوون بۆوە لە گرتووخانەی کرماشانە.[٨]
- چوار ڕۆژ دواتر زەینەبیان بردە بەندی دابڕگەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کە خرابترین زیندانە بۆ ژنان لە ئێران.[٩][١٠]
- ٥ی پووشپەڕ لە قەرچەکەوە بۆ نەندی تاکەکەسی گرتووخانەی ژنانی کرمان ڕاگوێزراوە. ٩ی گەلاوێژی ھەمان ساڵ لەوێڕا پەیوەندی بە ماڵەکەیانەوە گرت و بە فارسی قسەی کرد و وتی ئیزنی ئەوەم پێ نادەن بە کوردی بتاندۆنم.[١١][١٢]
- ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ – ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ زەینەب بۆ گەڕاندنەوەی بۆ زیندانی خۆی و نەچوونەوە بۆ ئێڤین مانی لە خواردن گرت.[١٣]
- ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٩ – ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لەسەرڕاوە لە کرمانەوە بۆ دێزیلاوای کرماشان نێردراوە، حاڵی زێنەب وەندە خراپ بووە کە لەوێ بە زۆری بەرپرسیارەتییان قەبوول کردووە.[١٤]
- ٢٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٩–١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ زەینەبیان ناردە گرتووخانەی یەزد،[١٥] ڕۆژێک پێشتر پێیان ڕاگەیاندنوو دەینێرنەوە پارێزگای خۆی بەڵام ڕاست نەبوو و تا گەیشتبوو ئەوێش لە ڕێگا زۆریان لێ دابوو. بۆ ئازاری ڕەوانی زیاتر ئاواھی لە شاری خۆی دوور دەخرێتەوە.[١٦]
نەخۆشییەکان[دەستکاری]
- زەینەب لە ماوەی ئەو چەند ساڵ زیندانییە بەھۆی ئەشکەنجە بۆ دانپێدانانی زۆرەملی تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بووە: دڵ و ڕیخۆلە و گورچیلەکانی کێشەیان پەیدا کردووە، لای ڕاستی جەستەی بێھەستە بەڵام پشکنینی بۆ نەکراوە و ھۆکارەکەی ڕوون نییە، لەبەر سترێس و ئەو فشارانە کە بۆی دێنن تووشی تەوژمی خوێنی بەرز و نزمیش بووە، زمانی کێشەی بۆ ساز بووە و قووتدان بۆی ئەستەمە، ددانەکانی ساغ نەماون و ئەگەری لەدەستدانی سۆمای چاوەکانیشی ھەیە.[١٧] ئیزنی پشکنین یان نەشتەرگەری و چارەسەریی پزشکی لە دەرەوەی زیندان بە زەینەب نادرێت مەگەر بەو مەرجەی بە درۆ دان بەو شتە دابنێت کە ئەوان دەیانھەوێت کە زەێنەب نایکات و تەنانەت بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی، لە داودەرمانی ناو زیندانیش خۆی پاڕاستووە.[١٨][١٩][٢٠]
- حوزەیرانی ٢٠٢٠ زێنەب لە زیندانی وەرامین ڤایرۆسی کۆرۆنا گرت و ھەناسەی تووند بوو کە دواتر تووشی ئاسمی کرد. زەیبەب بە ماڵێیانی ڕاگەیاند بۆ چارەسەری نەیانبردووەتە دەرەوەی گرتووخانە و لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەی تووشبوو پێکەوە لە کەرەنتینە دان.[٢١][٢٢][٢٣]
ئەشکەنجە[دەستکاری]
زێنەب تا ھەشت مانگ مافی گرتنی پارێزەری نەبووە. لە ژوورەکانی تاکەکەسیدا ڕاگیراوە. بە شێوەی جۆراوجۆر وەکوو: سەر لە دیواردان، ھەڕەشەی دەستدرێژی، شەق و مست لە زگ و شەلاخکاری لاقەکانی، قەدەغە کردنی ئاودەست و پشوو، حیجابی زۆرەملی تەنانەت لە بەندی ژنانەش، پشکنین و لەناو بردنی کەلوپەلەکانی و لەژێر چاوەدێر خستنی ھەموو ھەڵسوکەوت و وتوێژەکانی ئەشکەنجە دراوە تاوەکوو لە پێش کامێرا و بۆ بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی دان بە کاری نەکردوو دابنێت.[٢٤][٢٥][٢٦]
کاردانەوەکان[دەستکاری]
- ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی خەرمانانی ١٣٩٩ لە ڕاگەیەندراوەیەکدا ڕایگەیاند کەمتەرخەمی لە ھەمبەر نەخوشیی زێنەب ئەشکەنجەیە و ھەموو بۆ ئەوەیە ناچار بە دان پێدانانی بکەن.[٢٧]
- نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ٢٠١٦ داوای لە ئێران کرد بە زووترین کات زەینەب جەلالیان ئازاد بکرێت و قەرەبووی ئەو چەند ساڵ زیندان و ئەشکەنجانەی بۆ بکرێتەوە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "زێنەب جەلالیان، کۆنترین زیندانی سیاسیی ژن لە گرتووخانەکانی ئێراندا". ڕۆژپڕێس | Rojpress (بە کوردی). 2020-10-10. Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ concerning Zeinab Jalalian
- ^ "ژیاننامەی زێنەب جەلالیان، گیراوی سیاسی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانی ژن: چاوی گەل". Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help)CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "زەینەب جەلالیان؛ ڕزگاربووی بەردەم پەتی سێدارە، لەزینداندا ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا دەکات". hawlati.co (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "زەینەب جەلالیان بۆ بەندیخانەی کرماشان گوازرایەوە – Renas News".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ١٢ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "زێنەب جەلالیان و سوھەیلا حیجاب نامەیەکییان بڵاو کردەوە – خۆڕاگری".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ KHRN (2020-11-12). "Four Times Transfer and Exile in Six Months; Zeynab Jalalian Transferred to Yazd Prison". KHRN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.
- ^ "ڕاگواستنی زەینەب جەلالیان بۆ شوێنێکی نادیار". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "زەینەب جەلالیان گوازراوەتەوە بۆ زیندانی وەرامین". Aryen News. ٢ی ئایاری ٢٠٢٠.
{{cite web}}
: Check date values in:|date=
(help)CS1 maint: url-status (link) ١١ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ KHRN (2020-06-03). "Concerns Over the Fate of Zeynab Jalalian in the Quarantine of Qarchak Prison". KHRN (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ IranWire https://iranwire.com/fa/special-features/39895.
{{cite web}}
:|url=
missing title (help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "Exclusive: Zeinab Jalalian in bad condition in prison". Iran International (بە ئینگلیزی). 2020-08-01. Retrieved 12ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "زەینەب جەلالیان لە زندانی قرچەکی وەرامین مانی لە خواردن گرت". komarixwaz.com. Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ ""زەینەب جەلالیان" بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا". Kurdpa (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ KHRN (١٤ی ئایاری ٢٠٢١). "Political prisoner Zeynab Jalalian in critical condition in Yazd". KHRN (بە ئینگلیزی). Retrieved 18ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ KHRN (2020-11-12). "Four Times Transfer and Exile in Six Months; Zeynab Jalalian Transferred to Yazd Prison". KHRN (بە ئینگلیزی). Retrieved 12ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "ئەگەری لەدەستدانی چاوی زەینەب جەلالیان". زاگرۆس پۆست. Retrieved 10ی Mayی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Association, Kurdistan Human Rights (2018-02-15). "زیندانی خۆی / مەترسی ھەیە زەینەب جەلالیان بینایی چاوەکانی لە دەست دابێت". کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان. Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "ڕەوشی تەندروستی زێنەب جەلالیان نالەبارە". مەسعوود مەناف|Masoud Manaf (بە کوردی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ IRANIAN KURDISH WOMAN DENIED MEDICAL CARE ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Corporation, Nalia. "ئێران.. زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد تووشی کۆرۆنا بوو". www.nrttv.com. Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "فاتمە کەریمی: زەینەب جەلالیان لە ڕێگای باوکییەوە پشت ڕاستکراوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە". VOA (بە کوردی). Retrieved 10ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "Kurdish Political Prisoner Contracts Coronavirus in Iran's Qarchak Prison". Iran HRM (بە ئینگلیزی). 2020-06-07. Retrieved 12ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "Document". www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-10.
- ^ "Report On Torture And Illegal Imprisonment Of Kurdish Political Prisoner Zeinab Jalalian". The Rojava Report (بە ئینگلیزی). 2015-08-31. Retrieved 12ی Mayی 2021.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ "Iranian Judicial Officials Suggest Kurdish Prisoner Will Get Temporary Leave if She Agrees to Televised "Confession"". Center for Human Rights in Iran. 2016-02-09.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "تداوم حبس زینب جلالیان، زندانی سیاسی در سلول انفرادی زندان کرمان". حقوق بشر در ایران (بە فارسی). 2020-07-30.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)