بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:پارێزگای سلێمانی/شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ١

دەروازە:پارێزگای سلێمانی/شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی/١ پێنجوێن شارێکی باشووری کوردستانە کە خاوەنی مێژوویەکی کۆن و سرووشتێک دەوڵەمەندە. زۆر نزیکی سنووری ئێران و عێراقە و پەیوەندیە نزیکی ھەیە بە خاڵی سنووریی باشماخ و خەڵکی مەریوانەوە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ٢

شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ٣

دەروازە:پارێزگای سلێمانی/شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی/٣ سەیدسادق یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. ناوەندی قەزای سەید سادقە، ساڵی ١٩٥٦ بڕیاری بەشارەدێ بوونی دراوە، بەشێوەیەکی بەرچاو ساڵانە بەپێی ئامار لە ١٧٪ ڕێژەی دانیشتووان ڕوو لە زۆر بوون دەکات، لە ساڵی ٢٠١٠ دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ١٠٧٠٠٠ کەس بووە. بە ھۆی زۆری ڕیژەی دانیشتووانەکەی ئەم شارە لە ١٢-٠٢-٢٠٠٧ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کرایە شارۆچکە. قەزاکە لە دوو ناحیە پێکھاتووە: (تەواوی وتار...)

زیاتر...

شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ٤

دەروازە:پارێزگای سلێمانی/شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی/٤ کەلار شارێکە لە ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، ھەرێمی کوردستان، پێنجەم گەورەترین شاری ھەرێمە لەدوای زاخۆ و گەورەترین قەزای پارێزگای سلێمانییە و ٨.٨٩٪ی دانیشتووانی پارێزگاکە پێکدێنێت و شارەکە نزیکەی ٧٣٪ی دانیشتووانی ئیدارەی گەرمیانە، شارەکە لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ٢١٣،٤٥٢ ھەزار کەسە بەپێی ئەنجامی دووایین سەرژمێریی گشتی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥. تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی ناوەندی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری کەلار، کە ناوەندی قەزای کەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (پارێزگای نافەرمی گەرمیان) دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٧٧ ھەتا ١٩٨٧ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...

شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ٥

دەروازە:پارێزگای سلێمانی/شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی/٥ کفری شارێکی دێرینە لە باشووری کوردستان دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێدا دەژین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن بە ڕێژەی سەروو ٦٠٪ پاشان عەرەب پاشان تورکمان، لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا زیاتر گەرمە. (تەواوی وتار...)

زیاتر...