چوارلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چوارلا (بە ئینگلیزی: Quadrilateral) لە ئەندازەدا، بە چەندگۆشەیێک دەوترێت بە چوار دانە لا (یان پەل) و چوار دانە سەر (یان گۆشە)وە.

وشەی چوارلا[دەستکاری]

لە زمانی کوردیدا بڕێجار چوارگۆشەشی پێ دەڵێن.[١] بەڵام لە کوردیدا وشەی 'چوارگۆشە' زۆرتر بۆ ئاماژەدان بە جۆڕێکی تایبەت لە چوارلاکان بەکاردەچێت: چوارلایەک کە گشت پاڵەکانی یەک ئەندازەیان ھەبێت (ببینە: چوارگۆشە). لە زمانە ئورووپایییەکاندا بە چوارلا دەڵێن Quadrilateral، کە لە دوو وشەی quadri بە مانای چوار و latus بە مانای لا پێکھاتووە. ھەندێجار لەبەر لێکچوویی لەگەڵ وشەی triangle (سێگۆشە) پێی دەگوترێت Quadrangle (واتە: چوارگۆشە). ھەندێجاریش لەبەر لێکچوویی لەگەڵ وشەکانی pentagon (پێنجگۆشە) و hexagon (شەشگۆشە) پێی دەڵێن: Tetragon.[٢][٣]

پەراوێزاەکان[دەستکاری]