ڕەھەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەهەندەکان لە سفرەوە بۆ چوار

ڕەھەند یان دووری (بە ئینگلیزی: Dimension، بە عەرەبی: بُعد)، لە بیرکاری و فیزیکدا، ڕەھەندی بۆشایییەک یان شتێک وەکوو "کەمترین ژمارەی پۆتانەکان (coordinate)ی پێویست بۆ دیاریکردنی ھەر خاڵێکی دڵخواز لە ناو ئەو بۆشایی یان ئەو شتەدا" پێناسە دەکرێت. پێناسەکە بەو مانایە دێت کەوا ئەگەر لەسەر ھێڵێک خاڵێک دیاری بکەن کە تاک ڕەھەندیە، ئەوا یەک خاڵمان پێویستە. ئەگەر لەسەر ڕووتەختێک خاڵێک دیاری بکەن کە دوو ڕەھەندی ھەبێت ئەوا خاڵێک پێویستی بە دوو ڕەھەند ھەیە بۆ دیاری کردنی خاڵەکە. ھەروا لە بۆشاییەکی ئیقلیدسی سێ ڕەھەندیشدا سێ ڕەھەندمان پێویستە بۆ دیاری کردنی خاڵێک.

سەرچاوەکان[دەستکاری]