دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆ
گۆ

گۆ شێوەیەکی بازنەییی ئەندازەیییە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا، بریتییە لە سەرجەمی ڕووی تۆپێکی تەواو خڕ. ھەروەکوو بازنە کە ئەندازەیییانە تەنێکی دوو ڕەھەندییە، گۆش بیرکارییانە پێناسەکراوە وەکوو کۆمەڵە خاڵێک کە ھەموویان ھەمان دووریان () ھەیە لە خاڵێکی دیاری کراو، بەڵام لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا. ئەم دوورییە () بریتییە لە نیوەتیرەی گۆیەکە، و خاڵە دیاریکراوەکە بریتییە لە چەق (ناوەڕاست)ی گۆیە بیرکارییەکە. بە درێژترین ڕاستەھێڵی ناو گۆیەکە، کە دوو خاڵی بەرانبەر یەکی گۆیەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بە چەقی گۆیەکەش تێپەڕدەبێت و درێژییەکەشی دوو ئەوەندەی درێژیی نیوەتیرەی گۆیەکەیە، دەوترێت تیرەی گۆیەکە.