بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
∠، نیشانەی گۆشە

لە ئەندازە و سێگۆشەزانیدا، گۆشە شکڵێکە پێکھاتوو لەلایەن دوو تیشکەوە کە لە خاڵێکی کۆتاییدا پێکگەیشتوون.[١] بەو خاڵی پێکگەیشتنە دوترێت سەری گۆشەکە.[٢][٣]

پەیوەندی نێوان گۆشەکان

[دەستکاری]

دوو گۆشەی سەر بەرامبەر

[دەستکاری]
A و B دوو گۆشەی سەر بەرامبەرن، C و Dیش بە ھەمان شێوە

دوو گۆشەی سەر بەرامبەر [٤]، دوو گۆشەن لە ئەنجامی یەکتربڕینی دوو ڕاستەھێڵ درووست دەبن.

دوو گۆشەی تەواوکەر

[دەستکاری]
دوو گۆشەی تەواوکەر.

دوو گۆشەی تەواوکەر کۆی پێوانەکانیان یەکسانە بە °۹۰.

دوو گۆشەی پڕکەر

[دەستکاری]
دوو گۆشەی پڕکەر

دوو گۆشەی پڕکەر، دوو گۆشەن کۆی پێوانەکانیان یەکسانە بە °۱٨۰.

دوو گۆشەی ھاوسێ

[دەستکاری]

دوو گۆشەی ھاوسێ دوو گۆشەن، سەرێکی ھاوبەش و لایەکی ھاوبەشیان ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Heath، Thomas Little؛ Heiberg، J. L. (Johan Ludvig) (١٩٠٨). The thirteen books of Euclid's Elements. Cambridge, The University Press. لاپەڕە ١٧٦. A plane angle is the inclination to one another of two lines in a plane which meet one another and do not lie in a straight line.
  2. Hilbert، David. The Foundations of Geometry (PDF). لاپەڕە ٩. لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. Sidorov 2001
  4. بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم
  • بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم