فرەگۆشە
ڕواڵەت
(لە چەندلاەوە ڕەوانە کراوە)
لە ئەندازەدا، فرەگۆشە (ھەروەھا: چەندلا، چەندگۆشە، چەندپاڵوو؛ بە کورمانجی: پڕگۆشە، Pirgoşe ؛ بە ئینگلیزی: Polygon؛ بە عەرەبی: مضلع) وێنەیەکی ھەندەسی تەختە کە لە لایەن بوار[١] یان خولگە[٢] یەکی داخراوی پێکھاتوو لە ڕیزێکی بەبڕانەوە لە لەتە ھێڵەکان سنووری دیاری کرابێت. بەم لەتە ھێڵانە دەوترێت پاڵ یان لێوارەکانی و بەو خاڵانە کە دوو لێوار پێکدەگەن دەوترێت نووک یان گۆشەکانی.
وشەکە
[دەستکاری]وشەی "polygon" لە یۆنانییەوە گیراوە: πολύς (فرە) و γωνία (ئەژنۆ یان گۆشە).[٣] کوردییەکەشی ڕێک ھەر ئەوەیە و دەکرێت چەندپاڵووشی پێ بوترێ.[٤]
فرەگۆشەی قۆقز و قوپاو
[دەستکاری]فرەگۆشەیەک قوپاوە ئەگەر یەکێک لە تیرەکانی چەندخاڵێکی دەرەوەی فرەگۆشەکەی تێدا بێت و قۆقزە ئەگەر خاڵەکانی سەر هەموو تیرەکانی لە ناو فرەگۆشەیەک بێت. فرەگۆشەی ڕێک فرەگۆشەیەکی قۆقزە.
ھەندفێک فرەگۆشەی تایبەت
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ Path
- ^ Circuit
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیسی، سەردانی ١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٠٩
- ^ لە عەرەبی و فارسیدا وشەیەک بەو مانایە دەڵێن: مضلع و چندضلعی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرەگۆشە تێدایە. |
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |