دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەوانەبڕ یان بڕگەی ھاوتا کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە ھەمان دووریان ھەیە لە خاڵێکی دیاریکراو (پێی دەوترێت تیشکۆ) و لە ڕاستەھێڵیک کە پێیدا ناڕوات (پێی دەوترێت دەلیل). خاڵی نێوەڕاستی تیشکۆ و دەلیل پێی دەوترێت سەری بڕگە، ئەو ڕاستەھێڵەی بە تیشکۆ و سەری بڕگەکەدا دەڕوات پێی دەوترێت تەوەری کەوانەبڕ. کەوانەبڕ لە ئەنجامی بڕینی قووچەک بە ڕووتەختێکدا دروست دەبێت.