سۆڵجەربۆی

سۆڵدەربۆی (خوێندنەوە: سۆڵجەربۆی) (بە ئینگلیزی: Solider Boy) ناوی کەسایەتییەکی سووپەرھیرۆیە لە زنجیرە کتێبی کۆمیک ھێرۆگازم و دەستەی ھاوڕێکان کە لەلایەن گارس ئێنیس و دێریک ڕۆبێرتسن دروست کراوە. لە کۆمیکەکاندا، سۆڵجەربۆی ئەندامی تیمێک بوو بە ناوی پەیباک شانبەشانی ستۆرمفڕۆنت. ھەرچەندە ستۆرمفڕۆنت بەھێزترین ئەندامی تیمەکە بوو، بەڵام سۆڵجەر بۆی بە سووپەرھیرۆی ڕەسەن دادەنرا و وەک سەرکردەی ھەڵبژێردراویان کاری دەکرد. ھەرگیز پەنای بۆ جنێودان نەبرد و تا ڕادەیەکی زۆر خۆی لە بەشداریکردن لە یارییە سێکسییە خراپەکانی ھاوڕێکانی بەدوور دەگرت.[١] ھەروەھا سۆڵجەربۆی وەک ترسنۆک و ئیرادەیەکی زۆر لاواز پۆلێن کرا لە یەکێک لە کتێبە کۆمیکییەکانی دەستەی ھاوڕێکان. سۆڵجەربۆی لەلایەن کۆمپانیای ڤاوتەوە فێڵی لێ دەکرێت و سێکس لەگەڵ یەکێک لە کەسایەتییەکانی کۆمپانیای ڤاوت دەکات بە بەھانەی ئەوەی پێیان وتووە کە لە ڤاوت وەردەگیرێیت و بۆ وەرگرتن پێویستە ئەم یاسایە جێبەجێ بکەیت. سۆڵجەربۆی کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بووە لە جەنگی جیھانی دووەمدا ھەمیشە دەیوست ناوی وڵاتی ئەمریکا لەسەر دەمی بێت و پاشان بجەنگێت، ئەم کەسایەتییە بە نھێنی لەلایەن کۆمپانیای ڤاوتەوە دەکرێتە نێو ئامێرێکی گەورەی بێ ھۆشکەر لە ڕووسیادا پارێزگاری دەکرێت لێی، دوای چەندین ساڵ، لەلایەن دەستەی ھاوڕێکان کە بێڵی بەچەر سەرکردایەتی تیمەکە دەکات، ڕزگار دەکرێت و دژی ڤاوت دەوەستێتەوە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کەسایەتییەکانی کۆمیکە ئەمریکییەکان
- کەسایەتییە کۆمیکەکانی بەڕیتانیا
- کەسایەتییەکان کە لەلایەن گارس ئینیسەوە دروستکراون
- کەسایەتییەکانی داینامیت ئینتەرتەیمێنت
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە دەتوانن دەستکاری ڕووناکی بکەن
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای دەستکاریکردنی وزەیان ھەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ئاگر یان گەرمییان ھەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ناوەکی یان تیشکدانەوەیان هەیە
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە تووشی نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات بوون
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان بە ھەستە سەرووسروشتییەکان
- کەسایەتییەکانی زنجیرەی دەستەی ھاوڕێکان
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ناوەکی یان تیشکدانەوەیان ھەیە