دۆراغ (روەک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆراغ
شویت
ناوی زانستی، Anethum graveolens
پۆلینی زانستی
شانشین: روەکی گیا
دەستە: کەرەووزان
پۆل: چەترییەکان
رەگەز: Anethum
جۆر: A. graveolens
ناوی دەرمانسازی
Anethum graveolens

شویت یان شبیت (ناوی زانستی: Anethum graveolens dhi) ڕووەکێکی بۆنخۆشی یەک ساڵە یان دوو ساڵە و ھەندێک جار بەرزییەکەی دەگاتە مەترێک. ڕەگەکەی ڕێک و قوچەکی و سپییە. زێدی ئەم ڕوەکە باشووری ڕۆژاوا وناوەڕاستی ئاسیا یە و ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان دەچێنرێت، لە باشووری ئەورووپا و کوردستان و ئێران و میسر و ئەمریکا و چین.

بەری ھێلکەیی، تەختە و درێژی ٤ ملم و پانی ٣ ملم. ڕەنگەکەی قاوەیی کراوەیە و ڕووی زەرد باوە و لێوارەکانی زەردی گەشاوەیە، ھاوشێوەی باڵە.

مێژوو[دەستکاری]

دەوترێت کە دۆراخ لە بنەڕەتدا لە میسر و ھیندستانەوە ھاتووە، و لەوێوە بە ئەورووپا و ئەمریکا و بڵاوبووەتەوە. لە زۆربەی وڵاتانی لێواری دەریای ناوەڕاستدا چاندنی شبیت باو و بڵأو..

لە ئەورووپا تۆوی دۆراخ لە پاییزدا پێدەگات و باڵندە و کێژوولەکان حەزیان لە بۆنی نییە بۆیە تخونی ناکەون و نایخۆن؛ بەڵام بێگومان ژەھراوی نییە. گوڵ کردن بە درێژایی ھاوین بەردەوامە، گەرچی شیلەیان کەمە.

بەکارھێنانەکانی[دەستکاری]

لە خۆراکدا وەک بەھارات و ئاڵەت بۆ خۆشکردنی چەشی و تامی خواردەومەنییەکاندا بە کارھێنراوە. لە نووسراوە کۆنەکانی فیرعەون (ئەمنحوتب)ی میسردا دۆزراوەتەوە دۆراغ لەگەڵ خۆراکدا وەک سەوزە بەکارھێنراوە. لە تەورات دا ھاتووە کە ئیسرائیلییەکان ئەم ڕوەکەیان بە یەکێک لە گیا بەسوودەکان دەزانی و وەک زیرە بەکاریان دەھێنا. یۆنانییە کۆنەکانیش وەک گیادەرمانێک دەناسی کە تایبەتمەندی سەرسووڕھێنەری ھەیە. فیسا گۆرس و ھیپۆکرات پێیان وابوو ھەڵگرتنی چەند گەڵایەکی دۆراغ بە دەستی چەپ، مرۆڤ لە پەرکەم و سەرئێشە دەپارێزێت. لە ڕۆمای کۆندا، ئەم ڕوەکە ھێمایەک بوو بۆ نوژەنبوونەوە و چێژوەرگرتن بووە. ھەر بۆیە زۆرانبازەکانی (gladiator) وێڵی ڕۆنەکەی بوون بۆ خۆ بەھێز کردن!

لە کوردەواریدا، دۆراغ لەگەڵ دۆ و ماست تێکەڵ دەکرێت. ھەروەھا کەرەستەیەکی سەرەکیی گەڵامێو و دۆڵمەیە. برنج بە دۆراغ خۆراکێکی باوە، لەگەڵ ماست و ئارووش پێکەوە دەخورێت.

لە ڕووی دەرمانسازییەوە

تۆوی دۆراغ بۆ چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشییەکانە وەک: دژە گرژبوونی ماسوولکە، ئازارشکێن، سکچوون، میزگیران، و بۆ بەھێزکردنی گەدە و وەک دژە ھەوکردن بەکاردێت.

بۆ ئەوانەی ئارەزووی خواردنیان زۆر نییە و لاوازن، دۆراغ باشترین دەرمانە چونکە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و گەدە بەھێز دەکات و وزە بە جەستە دەبەخشێت. تۆوەکەی بۆ ژانە گەدە و خەوزڕان و غازاتی ڕیخۆڵەکان بەکاربھێنرێت. ئەو خانمانەی شیردەرن و شیریان کەمە دەبێت ڕۆژانە چەند جارێک تۆوی دۆراغ بە کوڵاوی بخۆن یان لەگەڵ خۆراکدا بیخۆن تا شیریان زیاد بکات. ھەروەھا دۆراغ بۆ ئاژەڵەکانیش بەسوودە و جاران شوان و مەڕدارەکان سوودیان لێ دەبینی. بۆ نموونە بۆ مەڕ و بزن بڕی ٦٠٠ گرام تۆوی دۆراغیان پێ بدرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاوسان و ئازاری دڵ.

باشترین چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشانەی ڕشانەوەیان زۆرە و ناتوانن ھیچ خواردنێک تەنانەت ئاویش لە گەدەیاندا بھێڵنەوە. ئەم جۆرە نەخۆشانە پێویستە ئاو کوڵاوی دۆراغ بە ژەمی کەم کەم بخۆنەوە.

لە چین تەنانەت بۆ ئازاری پشت بەکاردێت کە بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانەوە دروست دەبێت. ھەروەھا بۆ با و فتقیش تۆوی دۆراغ بەکاردەھێنرا. گەڵا و لقەکانی بەسوودن بۆ کەمکردنەوەی چەوری خوێن.

بەڵام دەگوترێ کە زۆر خواردنی دۆراغ بۆ پیاوان باش نییە چونکە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی ژمارە و قەبارەی تۆوی نێرینە. بۆ ژنانی دووگیانیش مەترسی لەبارچوونیان لەسەر ھەیە.

سوودەکانی[دەستکاری]

بێجگە لە تام و بەرامە ناوازەکەی، دۆراغ پڕە لە مادەی خۆراکیی بەسوود؛ بۆیە دەکرێتە ناو خۆراکە جۆراوجۆرەکاندا و بە کاڵیش لەگەڵ سەوزەواتی دیکە دەخورێت. دژە ئۆکسیدە و بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و ڕێگری لە شێرپەنجە. .

باشە بۆ نەھێڵانی خەمۆکی و بێخەویی و ئارامبەخشە بە جەستە. پێکھاتەی ڤیتامین B6ی تێدایە کە بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی دژخەویی. بۆ بەھێزکردنی ئێسک سەرچاوییەکی دەوڵەمەندە بۆ کالسیۆم و ئەم مادە گرنگەش ئێسک و ددان بەھێز دەکات.

گەڵای شویت بۆنی دەم خۆش دەکات. ڕۆنەکەی تایبەتمەندیی دژەمیکرۆبی ھەیە و ڕێگە نادات بەکتریا زیانبەخشەکان گەشە بکەن کە ھۆکاری بۆنی ناخۆشی ناو دەمن.

دەرمانە بۆ سکچوون چونکە یارمەتی کۆئەندامی ھەرس دەدات و میکرۆبەکانی ناو ڕیخەڵۆکەکان لەناو دەبات.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سوودەکانی شویت، پێگەی خاک [١]