بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە ئازار نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئازار (ڕوونکردنەوە).
تابلۆی سەر ئێشە لەلایەن جۆرج کرۆشانک

ئێش، ژان، ئازار یان دەرد دیاردەیەکی ئاڵۆزە کە چەند ھۆکارێک بەشدارن لە ورووژاندنی و ھەستپێکردنی و وەڵامدانەوەی، ئامانجی سروشتی ئەم دیاردەیەش کە ئاگادارکردنەوەیە بە بوونی مەترسیەکی ناوخۆیی یان دەرەکی کە ھەڕەشە لە جەستە دەکات بە نەگۆڕی. سەبارەت بە ئازاری جەستەیی چێوەپەیەکان ھەڵدەستن بە گواستنەوەی ھەستێکی کارتێکەر کە بە ئازارە بۆ مێشک، چێوە کۆئەندامی پەی لە ڕووکەشی جەستەدا بڵاوبۆتەوە و لەوێشەوە بۆ مێشک درێژ دەبێتەوە. ئەم ناوەشی لێنراوە بۆ جیاکردنەوە لە ناوەندە کۆئەندامی پەی کە ناگاتە ڕوکەشی لەش، ئەم چێوە دەمارە تەنھا ھەستکردن بە ئازار (یان بوونی سەرچاوەی ئازار) بۆ مێشک ناگوازێتەوە، بەڵکو ھەستە جۆراوجۆرەکان دەگوازێتەوە، کەیارمەتی مرۆڤ دەدات بە ھەست کردن بەوەی لە ژینگەی دەوروپشتیدایە تاوەکو وەڵامدانەوەی گونجاوی بۆی ھەبێت وەکو ھەستکردن بە سەرما و گەرما، بەرکەوتنی سوک و بەھێز، لێکخشان و ھەستەکانی تر، ئەو چێوە پەیانەی کە ھەستەکان بۆ مێشک دەگوازنەوە بە پەیەکانی ھەست ناسراون بۆ جیاکردنەوەیان لەو چێوەپەیانەی کە فەرمانەکانی مێشک بۆ ماسولکە و جومگەکانی جووڵە دەگوازنەوە و بە پەیەکانی جووڵە ناسراون. ھەریەکەلە دەرونناسی کەنەدی ڕۆناڵد میلزاک و زانای فیسیۆلۆژی ئینگلیزی پاترێک دۆڵ بیردۆزێکیان بۆ ڕاڤەکردنی دیاردەی ئازار داناوە ناویان ناوە بیردۆزی دەروازە، بەپێی ئەم تێواریانە دڕکە پەتک شتێکی وەک دەروازەی تێدایە کە بەھۆی ھەستەکانی گوازراوە بەھۆی ھەستەپەیەکان و فەرمان ھاتووەکانی مێشک دەبێتەوە، دڕکەپەتک بەشێکە لە کۆئەندامی ناوەندەپەی و لە ناو بۆشایی بڕبڕەی پشتدایە، ھەموو چێوەپەیەکان بەدڕکە پەتکەوە بەستراونەتەوە، واتە ئەو ھەستەی چێوەپەیەکان دەیگوازنەوە دەبێت بەدڕکەپەتکدا تێپەڕێت پێش گەیشتنی بەمێشک، ئاگادربوونەوە بەبوونی کارتێکەرێکی بە ئازار و زانینی سروشتی ئازارەکە و ھەستکردن پێی ھەمووی لەمێشکدا ڕوودەدات، ئەمە واتای ئەوە نییە کە مێشک ئازار دەچێژێت، بەڵکو ڕاستی زانستی دەڵێ مێشک ھەستیار نییە بەئازار، مانای وایە مێشک پەیەراگەیاندنە پێگەیشتووەکەی وەردەگێرێتەوە سەر ھەست کردن بەئازار لەو شوێنەی جەستەی کەوتوەتە بەر کاریگەری کارتێکەرە بە ئازارەکە بە گوێرەی ھەمان بیردۆز، ئەو ھەستە جۆراوجۆرانەی، کە چێوە کۆئەندامی پەی دەیگوازێتەوە لە وانەیە بێتە ھۆی داخستنی دەروازە لە دڕکە پەتکدا یان کردنەوەی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

ڕادیۆ نەوا