ڕشانەوە

ڕشانەوە یان ھەڵھێنانەوە (بە ئینگلیزی: vomiting) بریتییە لە هاتنە دەرەوەی ناوەڕۆکی نێو گەدەی گیانداران، لە دەم و لووتەوە. ئەم ناوەڕۆکە دەکرێت خۆراک یان هەر جۆرە ماکێکی تری نێو کۆئەندامی هەرس، وەک زەرداو بێت. گەلێک هۆکار لە ڕشانەوەدا ڕۆڵیان هەیە؛ لەوانەیە بە هۆی خۆراکی گەندەڵ، کاردانەوەی مێشک لە هەمبەر توومۆر، دووگیانی، گوشاری دەروونی و... هتد بێ. بە دۆخی پێش ڕشانەوە دڵ هەڵشێوان یا دڵ پێکاهاتن دەڵێن. ئەگەر ڕشانەوە بەردەوام بێت، بۆ ئاوچن نەبوونی لەش، دەبێت دەسبەجێ دەرمان بەکار بھێندرێت.
ڕشانەوە لەگەڵ هێق کردندا جیاوازە، لە هێقدا خۆراکی هەرساو لە ڕێگەی زەنگلۆکەوە دەگەڕێتەوە ناو دەم، بەڵام بە ئارامی و بێ پژاندن. بەڵام لە ڕشانەوەدا بە گوشار و پژانەوەیە. دڵ هەڵشێوان و ڕشانەوە کاردانەوەیەکی پارێزەرانەیە لە هەمبەر چەندین هۆکار. ئەم هۆکارانە لەخۆ گری شەبەنگێکی بەرینی تێکچوونە، لە دۆخی خۆش خیمەوە هەتا دۆخی فریاکەوتن.
جاری وایە دڵ هەڵشێوان و ڕشانەوە جیا لە یەک ڕوو دەدات، بەڵام بەزۆری دڵ هەڵشێوان دەبێتە هۆی ڕوودانی ڕشانەوە. دڵ هەڵشێوان لەگەڵ ژاکان و بزڕکان، ئارەق کردن و هەست بە برسییەتی هاوڕێیە.
هۆکارەکانی ڕشانەوە[دەستکاری]
ڕشانەوە دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:
- ناوەندی: دەرمانەکانی کۆمۆتراپی و نارکوتیک، چڵک و تەشەنای تووش بە تایبەت لە منداڵاندا، هۆکارەکانی مێتابوولیک: دووگیانی (سەر لە بەیانان)، یوورمی،DKA ، هایپرکالسمی ،
- ڕیفلاکسی: هەو و هەڵزرنگانی بەشی سەرووی کۆئەندامی هەرس، ئەپاندیسیت، کوولە سیستیت، پەنکریاتیت، گاستریتی تووش ی پریتوونەئێت، گاسترۆ ئەنتریتی ڤایرووسی و بەکتریایی، ماکی هێڵنج دەر، برینی گەدە، گیرانەکان: گیرانی ڕیخۆڵە گەورە یا بچووک ( لە گیرانی ڕیخۆڵە گەورەدا، بۆنی پیسایی لە ڕشاوەکە دێت)، تەنگی پیلۆر یا ئاچالازی. هۆکارەکانی دەماری -ناوەندی: زۆر بوونی گوشاری ناو مێشکICP، لابیرێنتتیتسی گوێی ناوەکی، ئازاری سەر، میگرێن، هۆکارەکانی سایکۆلۆجی: دیمەن و بۆنی قیزەون و ...
میکانیزمی سەرهەڵدان[دەستکاری]
دڵ هەڵشێوان و ڕشانەوە بە هۆی هەڵزرنگانی دەمارەکانی ببەر لە لایەن ناوەندی ڕشانەوە لە مێشک بۆ سەر ماسوولکەکانی سینگ و سک ڕوو دەدات. نۆرۆترانسیمەترەکانی ڕشانەوە بریتین لە: ئەسیتڵ کوولین، هیستامین، سیرۆتۆنین و دۆپەمین.